په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١١\٢٠١٧

پارتی و یەکێتی چیتریان لە خەڵکی سڤیل دەوێ؟


شوانە حەسەن ئەبوبەکر 


ئەمساڵ ساڵی ۲۰۱۷،ساڵی وەرچەرخانی سیاسی بوو لە مێژووی بەریەککەوتنی کوردو ھەردوو حزبی یەکێتی و پارتی،کە بە دۆڕاندنی نیوەی خاکی کوردستانی باشور کۆتایی ھات.لە ماوەی تەمەنی ئەم دوو حزبەو کارەکتەرەکانیان بە چەند قۆناغێک،سەرباری ڕابەرایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی، ھۆکارو پاڵنەری زۆرێک لەو نەھامەتیانە بوون کە بەسەر کوردا ھاتووە.

لە بەرپاکردنی ھەر سێ شۆڕشی ئەیلول و نوێ و گوڵان، بە بەکوشتدانی دەیان ھەزار ڕۆڵەی کورد،وە وێرانکردنی پانتاییەکی زۆر لە شارو گوندەکان،گورزێکی کوشندەیان لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و شارستانی و ئاوەدانی کۆمەڵگەی کوردیدا.

وە لە سایەی سیراعاتی سیاسی و شەخسیەوە،کە ھۆکاری ئەوەبوون سەدان ڕۆڵەی کورد، ڕیزەکانی کوردایەتی بەرەو جاشایەتی جێبێڵن و لەوێ جگە لەوەی زۆربەیان بەکوشت چوون،گورزێکی کاریگەریشیان لە ھەستی نەتەوایەتی داو ھۆکاری بەردەوامی شەڕی برا کوژیش بوون.جگە لە ھەموو ئەمانەش،لە دوای ئەوەی زمانی سیاسی دونیا گۆڕا بۆ دانوستان و گفتوگۆ،یەکێتی و پارتی دۆڕاوترین ھێزی دانوستانکار بوون لە عێراق بۆ بەدەستھێنانی مافەڕەواکانی کورد.

 

ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک