بیست ساڵ
پترە لە سایەی حکومی (پارتی و
یەکێتی)ەوە، هەمان خۆراک دەکرێ بە قوڕگی ئەو بیرکردنەوە
سەلەفییەدا.
شەڕ و پێکدادانە نەگریسەکانیان، نادادپەروەرییەکانیان، گەندەڵییە
کارگێڕیی و
دارایی و حیزبیی و حوكمڕانییەکانیان، پەلامار و
هێرشکردن بۆ سەر بەرەی
ئازادیخوازان و کوشتن و بڕینی دەیان کەس لە رۆژنامەنووسان و کەسە
رۆشنبیر و ئازایەکانی کوردستان و تیرۆرکردنی گەنجە خۆپیشاندەرەکانی
حەڤدەی شوبات و قاچاخچێتی نەوت و بازرگانێتیکردن و خۆدەوڵەمەندکردن بە
سەروەت و سامانی خەڵکی
رەشوڕووتەوە.
ئەمانە و دەیان ئەوەندەی تریش لەگەڵ بەکارهێنانی حیزبە
ئیسلامییە سیاسییەکان دژی یەکتری و بەهێزکردنیان لەو پێناوەدا،
خۆراکێکی سەرەکیی بوون بۆ ئەو
بیرکردنەوە فێندەمێتالیزمەی کە دەڵێ: ''تەنیا چارەسەر ئیسلامی سیاسیی و حکومی قورئانە.
(جیهاد
محەمەد) |