٢٦\٦\٢٠١١
پارت و خوا
و ده‌وڵه‌ت.
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محه‌مه‌دئه‌مین
هه‌موو پارتێک له‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی راست
وه‌ک ئایدۆلۆژیا و پرنسیپ و
رێکخراوه‌که‌ی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته و
به‌شداربوونه له ده‌سه‌ڵاتدا. هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌ت و پلان و ئامانجێک
به‌کار ده‌هێنرێ، تاکو بگاته ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌ر
به‌و پێیه‌ش پارتی به پێی قۆناغه‌کانی
ژیانی و به پێی به‌هێزیی
و لاوازیی ئایدیا‌و پلان و دروشمه‌کانی
ده‌گۆڕێ و جیاواز ده‌بێ. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆ ته‌فره‌دانی زۆربه‌ی خه‌ڵک
و خڕکردنه‌وه‌یان له ده‌وری خۆی، ئه‌م پارتیه‌ش هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه کۆمه‌ڵه سیاسیه‌کی ئاره‌زوومه‌ندن بۆ گه‌یشتن به
به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان، ئه‌مه‌ش له
رێگای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست.
ئا ئه‌مه به ته‌واویی
پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیانه که پڕه له لافی به‌ده‌ستهێنانی
داواکارییه‌کانی خه‌ڵک، ئه‌مان دواتر سوا‌ری
شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی ده‌بن و به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
و پاره و خوایه‌تی، ئاراسته‌ی ده‌که‌ن.
ئیدی که هه‌ر گه‌یشتیشنه ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ئامێره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ
مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ته‌خت، بۆ ئه‌مه‌ش دروشمگه‌لێکی بێوێنه له
درۆ‌و ته‌ڵه‌که‌بازی بۆ گێلکردنی خه‌ڵکی و فریودانیان به‌کاردێنن تا به
خه‌ڵکی بڵێن به‌بێ بوونی پارت و سه‌رکرده‌و کادیره کاریزماکان،
ناتوانرێ هیچ داخوازیه‌ک به ده‌ست بهێنرێ.
له‌م ڕێگایه‌شه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر ته‌واوی ئاره‌زوو خواسته‌کانی ئه‌ندامان
و خه‌ڵکانی تری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی ئه‌و پارته خۆی که هه‌واداری ئه‌ون.
هه‌ربه‌م شیوه‌یه هه‌موو داهێنان و لێهاتوی و شیاوی ئه‌ندامه‌کانی، ده‌که‌وێته
ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارت و سه‌رکرده‌کنییه‌وه . به‌منییه‌کی تر ئه‌ندامه‌کان
و خه‌ڵکانی ناو پارت، که‌سایه‌تی خۆیان له هه‌موو
روویه‌که‌وه لێزه‌وت ده‌کرێ له‌لایه‌ن پارته‌وه. له‌ناو
پارتیشدا سه‌رۆکی پارت ده‌بێته که‌سێکی پاڵه‌وان و لێهاتوو ڕێزێکی
زۆری لێده‌گیرێ و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریشی پێده‌به‌خشرێ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه
ئه‌ندامانی پارت و هه‌وادارانی ده‌بنه کۆیله‌و ئامرازی به‌کارهێنان و
جێجه‌جێکه‌ر و به‌ئه‌نجامده‌ر و فێری ئه‌وه
ده‌کرێن چۆن هه‌م قایل و کڕنوش به‌ربن و هه‌م بکه‌ر
و به ئه‌نجامده‌ریش
بن.
ئایدۆلۆژیای پارت وه‌کو مه‌زهه‌ب و دین وایه، هه‌روه‌ک چۆن نابێت لێیان
ده‌رچی و چۆن سزا و پاداشت به‌شی سه‌ره‌کی و
ته‌واوکه‌ری ئه‌و دین و مه‌زهه‌به‌یه، پارتیش هه‌مان جۆره. بۆیه سه‌یر
نییه ئه‌وانه‌ی که له نێو ڕیزه‌کانی پارته‌که‌یاندا ده‌مێننه‌وه،
ده‌بێ وه‌لا و دڵسۆزی زیاتر بۆ سه‌رکرده
پیشان بدده‌ن و هه‌موو شتێک بێچه‌ندوچوون به‌ئه‌نجام ب‌گه‌یه‌نن. به‌م
هۆیه‌وه زووتر‌و باشتر پێشده‌که‌ون و ده‌چنه ڕیزی سه‌رکرده بالاکان،
هه‌ر به‌وشێوه‌ش ئه‌اونه‌ی به پێچه‌وانه‌ی به‌شی یه‌که‌مه‌وه ڕه‌فتار
ده‌که‌ن ئه‌وه سزاده‌درێن: ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیرێ، مافی ئه‌ندامێتیان
هه‌ڵده‌سپێررێ، دوور ده‌خرێنه‌وه، به‌یت و
بالۆره‌ی پارتیش به‌ده‌وام سه‌رو گوێلاکیان ده کوتێته‌وه.
پارت که‌ڵه‌گای ناو نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و چۆنی بوێت کۆمه‌ڵێک ده‌داته
پێش خۆیی و ده‌یانکاته خاوه‌ن خه‌یاڵی بێ‌مانا، وه‌کو نه‌ته‌وه په‌رستی
و نیشتمانپه‌رستی و دیمۆکراسیه‌ت و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری
یاساکانی و به‌رزڕاگرتنی دروشم و ئاڵاکه‌ی. له‌و لاشه‌وه هه‌موو
دوژمنه‌کانی پارتت لێده‌کات به شه‌یتان و دوژمن، شه‌رعیه‌تی له‌ناوبردنی
نه‌یارانت پێده‌به‌خشێ، که‌سایه‌تی خۆتت لێده‌سێنێته‌وه‌و له به‌ره‌ی
خه‌ڵک هه‌ڵتده‌که‌نێ و ده‌تخاته سه‌نگه‌رێکه‌وه که دژایه‌تی هه‌موو
نه‌یارانی پارتت پێده‌کا، ئیتر گرنگ نییه ئه‌و که‌سانه کێن، زۆر
نزیکن له تۆوه یان دوور.
ئا ئه‌مه خۆی بۆ خۆی کلتوورێک دروستده‌کا، پێوه‌ره حیزبیه‌کان تێیدا،
به‌هایه‌کی ئاسمانی وه‌رده‌گرن، به‌هایه‌کی پیرۆز. وه هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش
تۆ په‌روه‌رده ده‌کات و عه‌قڵ و سه‌لیقه‌ی خۆتت لێده‌سێنێته‌وه، به
ئایدۆلۆژیایه‌کی به‌رته‌سکی داخراوی به‌سته‌ڵه‌ک بوو دونیابینییه‌کت بۆ
درووستده‌کات هیچی تێدا نییه پیرۆزیی پارت
و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی نه‌بێ. ئیتر هه‌ر ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتکا به
تاوانبار، به بکوژ، به دڕنده‌یه‌ک که لات ئاسایی بێ ته‌نانه‌ت گه‌ر
گۆشتی هاورێیان و برده‌رانی خۆشت، له‌کاتی جه‌نگ و پێکدادانی
نێوانتاندا، بکرۆژی، ئه‌وه‌یش له سه‌رکرده بالاده‌سته‌کانه‌وه، به
پیاوه‌تی و شه‌هامه‌ت و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان باس ده‌کرێ. دواجاریش،
هه‌ر ئه‌ندامێکی دڵسۆزی له‌و جۆره، به مه‌دالیای ئاڵتوونی به‌ربه‌رۆکی
ده‌رازێنرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محمه‌دئه‌مین
|