١٦\٥\٢٠١١
پاشایه‌کی شێت!

جه‌لال قادر
ڕۆژێک له رۆژان له مه‌یدانی شار گه‌نجێک
هاواری ده‌کرد: نهێنیه‌کم لایه گه‌ر پاشا بیزانێ سه‌رم ده‌په‌ڕێنێ!
خه‌لکی شار زۆر لێی پارانه‌وه بیدرکێنێ ، بێ سوود بوو نه‌یده‌درکاند..
پیاوانی پاشا جل و به‌رگ و پاره‌یان داپێی هه‌ر نه‌یدرکاند... زۆری نه‌برد
خه لکی لێیبێزار بوون و چیتر گوێیان لینهگرت و نازناوی به گه‌نجه
شێته‌که ده‌رکرد. هه‌والی ئه‌م گه‌نجه گه‌یشته پاشا . پاشاش له
ترسا خه‌وی لێزڕا، فه‌رمانی به پاساوانهکانیدا که بیگرن! پاسهاونهکان
وتیان : گه‌وره‌م ئه‌م گه‌نجه شێته ، ئه‌وه ناهێنێ بیگرن.
پاشا تووڕه بوو هاواریکرد: ده‌لێن قسه له شێت یان له منداڵ . فه‌رمان
ده‌ده‌م هه‌ر ئێستا ئه‌و شێته بگرن و بیهێنن بۆلام.
گه‌نجه‌که‌یان گرت و هێنایانه به‌رده‌م پاشا. پاشا به گه‌نجه‌که‌ی وت
: گه‌ر ئه‌و نهێنیه نه‌درکێنی بڕیارده‌ده‌م سه‌رت بپه‌ڕێنن.
گه‌نجه‌که وه‌لامیدایه‌وه : گهرنهێنیهکه بدرکێنم سه‌رم ده‌په‌ڕێنی..
نه‌یدرکێنم ههرسهرم ده‌په‌ڕێنی ، که‌واته تۆ پاشایه‌کی شێتی!
پاشا ڕووی له پاسه‌وانه‌کانی کرد و وتی: هه‌ی گه‌مژانه ئه‌م گه‌نجه
که‌ی شێته له هه‌مووتان عاقلتره.
پاسه‌وانه‌کان وتیان : باشه گه‌وره‌م چی له‌م به‌نده بکه‌ین؟
پاشا وتی: ئه‌م جۆره گه‌نجانه له ولاتی من جێیان نابێته‌وه. بیبه‌ن
له مه‌یدانی شار له سێداره‌ی بده‌ن! دانشتوانی شار کۆکرانه‌وه بۆ ته‌ماشا
کردنی له سێداره‌دانی گه‌نجه‌که. له گه‌نجه‌که‌یان پرسی: دوا ووته‌ت
چییه؟
گه‌نجه وتی : من شێت نیم ، پاشای ئێوه شێته ! به قسه‌ی مه‌که‌ن.
پاسه‌وانه‌کان سه‌ریان سوڕمابوو..له نێوان خۆیاندا که وتنه گازه‌نده
وگله‌یی، وتیان: باشه پاشا ده‌لێ ئه‌م گه‌نجه له ئێمه عاقلتره
ئیتر بۆ له سێداره‌ی بده‌ین؟.. یان گه‌ر شێته پاشا خۆی وتی: قسه له
شێت یان له منداڵ .. که‌واته پاشا شێته ..پاسه‌وان و خه‌لکی شار له
مه‌یدانه‌وه ڕاپه‌رین هاواریان کرد: پاشا شێته !پاشا شێته!
ماڵپه‌ڕی جه‌لال قادر
|