په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٥

پاش ئەو هەموو کارەساتەی لە رێگەی داعشەوە بەرپایان کردوە

پەنابەرانی کوردستان بە زۆر دەگەڕێننەوە!


بەریتانیا - گرتووخانەی کۆڵن برۆک ١٦-٢-٢٠١٥:

لە ١٧ی شوباتدا پەنابەرێک دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی ھەولێر دەکرێتەوە.

(خالید. ح) پەنابەر کە ماوەی ١٣ ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتارێتی فیدراسیۆن راگەیاند: "بەیانی ١٧ی شوبات بەزۆرەملێ لە رێگای ھێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرم دەکەنەوە".


خالید ئەوەشی گوت: "١٣ ساڵە لە ولاتی بەریتانی ژیانم دامەزراندوە بەڵام بەداخەوە وەرگرتنەوەم لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراوە بۆیە تیکتیان پیداوم، بەیانی لە ھیسرۆوە بۆ عەمان پاشان بۆ ھەولێرم دەنێرنەوە".

 


نەرویچ - گرتووخانەی تراندۆم:

عیرفان. ق: ''دەبێ بەزۆر واژۆ بکەی و بگەڕێیەوە ھەولێر''.


ھاوکات ھەر دۆێنی ١٥-٢ لە پەیوەندیەکی تەلەفونی (عیرفان. ق) پەنابەریکی کورد لە گرتووخانەی دەستبەسەری تراندۆم نزیک فرۆکەخانەی ئۆسلۆ لە ولاتی نەرویچ بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند: "پۆلیسی ئەم گرتووخانەیە پێیانڕاگەیاندووم حکومەتی ھەرێم کوردستان رازیی بووە وەرمانبگرێتەوە، لەو گرتووخانەیەدا ١٠٠ پەنابەری جۆراجۆری ولاتەکان دەستبەسەرن. ھەفتانە تەنھا بۆ ماوەی ٥ دەقە بۆمان ھەیە تەلەفون بەکاربھێنین".


عیرفان گوتیشی: "تا ئێستا حکومەتی ھەرێم چیکردوە بۆ ئەوانەی ئەم چەند ساڵە بەزۆرەمڵێ دیپۆرتکراونەتەوە تا ئێمە وەربگرنەوە!؟".


 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک