٦\٢\٢٠٢٠ پاشمەرگە.*
نازم حیکمەت لە ١٥ی کانونی دووەمی ١٩٠٢دا لە دایکبووەو لە ٣ی حوزەرانی
١٩٦٣دا کۆچی دوایی کردووە. گەورە شاعیرو نووسەرێکی تورکەو دانراوەکانی
بۆ پتر لە پەنجا زمان وەرگێڕدراون. یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە
گرنگەکانی ئەدەبیاتی تورک و، لە پێشڕەوی ئەو شاعیرانەدایە کە شیعری
ئازادیان نووسیوە. نازم حیکمەت نازناوی "شیوعی رۆمانتیکی" و "شۆڕشگێڕی
رۆمانتیکی" لێنراوەو بەهۆی بیروباوەری سیاسییەوە نزیکەی پانزە ساڵی لە
زیندانەکانی تورکیادا بەسەربردووە.لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووەو
لەگۆڕستانی بەناوبانگی نۆڤۆدیڤچی نێژراوە، ئەگەرچی لە شیعرێکیدا ساڵی
١٩٥٣داوای کردووە لە گۆڕستانی گوندێکی ئەنادۆل بنێژرێت، نووسیویە ئەگەر
بۆتان گونجا هەر ئەوەندە بەسە درەختێک لەسەر گۆڕەکەم بڕوێنن. شیعرەکەی
بەناوی (پاشمەرگە)یە کە کراوە بە گۆرانی و لەلایەن تیپی نازم حیکمەتەوە
هەر بەوناوە دەگوترێت، کە شیعرەکە گریانی سەر وێرانەیەو ئەوکاتەی کە
بەبەردەمی ماڵی یارە خۆشەویستەکەیدا تێپەڕدەبێتهەستی خۆشەویستی
دەردەبڕێت. لە ڕاستیدا ئاکسێنتی زمانی تورکی لە عەرەبیەکە جیاوازە بۆیە
ناچاربووم دەقی شیعرەکە لەگەڵ کەمێک دەستکاری وەربگێڕم، بۆ پاراستنی
گیانی شیعرەکە. ________________________________________________ * (ساری عەڕاف) بە کەمێک دەستکارییەوە لە تورکییەوە کردوویە بە عەرەبی.
|
|