٢٤\١١\٢٠١٢
پاش ساڵانێکی زۆر
لە داخوازیی خەڵکی رەشوڕوت
ئەوجا هێندێک لە
ئەکادیمییەکان داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، هەر باشە!!!
نامەیەک
بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان.
بابەت:
دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی مافێکی یاسایی نێودەوڵەتیی گەلانە.
بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
مەبەست لەم نامەیە دەربڕێنی هەڵوێستی خۆمانە کە پەیوەسته بە چەند
پرسێکی هەنوکەیی و ستراتیجی کوردستانەوە. ئەوانیش پرسی دامەزراندنی
دەوڵەتی کوردستانی و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی حکومهتی عێراقە بۆ سهر
کوردستان.
بەداخەوە، ئێمه دهبینین که پارته سیاسییەکانی کوردستان
هاوهەڵوێست نین و یەکڕیزی نیشاننادەن له دژی داگیرکهر بە تایبەتی
لهم دۆخە هەستیارەدا. ئەم هەوڵەی ئێمە بۆ کارکردنە لهو پێناوهدا.
ئەویش وەرگرتنی بریارێکی جەریئانە و دروست لهم کاته هەستیارهدا.
ئێمه پێمانوایە کاتی ئەوە هاتوە کە بڕیاری دروست و بوێرانهبدرێت بۆ
بەیەکجاری کۆتایی هێنان بەژێر دەستەییو قەبوڵکردنی برا بچوکی لە عێراقدا.
چونکه ئێستا هەلێکی باشمان لەبەردەستە و ئەو هەلە ناکرێت جارێکی تر
لە کیس بدرێت.
کاتی ئهوهیە کوردستانیان حاکمی خاکی خۆیان بن. ئێمه ئەوەش دهزانین
که ئهم جۆره بریاره مەترسیدارە، بهڵام هاوکات درکی ئەوەمان کردوە
که ئهم دۆخهی ئێستا ناکرێت و نابێت تا سهر بهردهوام بێت. دوای
هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆمان دەرکەوتوە کە مەترسییەکانی جیابونەوە لە
مەترسی مانەوە لە چوارچێوەی عێراقدا کەمترن نەک زیاتر. حکومهتی عێراق
رۆژ به رۆژ خۆی پڕ چهک دەکات و جبهخانەکانی گەورە دهکات. نەک هەر
ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە بەڵکو مێژوش پێماندەڵێت کە هەڵسوکەوتەکانی
عێراق ههڕەشەن بۆسەر گەل و نیشتیمانەکەمان.
ئهو لەشکرکێشیەی ئێستا بۆ سهر ناوچه دابراوهکان ههرگیز ناکرێت وهک
ڕوداوێکی راگوزهر تهماشابکرێت. مێژوی نەک عێراقی کۆن بەڵام عێراقی
نوێش پێماندەڵێت کە ئاشتی لەگەڵ کوردستانیان کاتییە و تەرازوی هێز
رایگرتوە نەک باوەڕ بە ئاشتی و مافەکانی گەلی کوردستان. دوای روخانی
رژێمی بەعس و هاتنی دۆستەکانی دوێنێمان بۆ سەر حوکم و نوسینەوەی
دەستور و دروستکردنی حکومهتی بەناو نیشتیمانی بنکە فراوان، دهسەڵاتداره
نوێیهکانی عێراق، دۆستە دێرینەکانمان، هاوتای دوژمنە سەرکەشە کۆنەکان،
رۆژانە دەریدەخەن که گوێگری داوا رەواکانی کوردستانیان نین و هەمیشە
لە خەمی سهپاندنی ئیرادهی زۆرینهن.
بۆیه ئێمە پێمانوایه که سهرکردایهتی کوردستان بۆ رێگاگرتن له بهردهوامبونی
کێشهکان و تێوەنەگلانی نهوهکانی داهاتو لەهەمان ئەو کێشانەی کە
ئێمە ساڵەهایە بەدەستیانەوە دەناڵێنین، پێوییسته بریارێکی یەکلاکەرەوە
بدات. ئەویش بە گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەرکردنی بریاری سهربهخۆی
کورستان بدات. نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە ئەم بڕیارە دەبێت هەمو ئەو
ناوچە دابڕاوانەش بگرێتەوە کە ئێستا لە ڕوی ئیداریو ئەمنییەوە لەلایەن
کوردستانیانەوە بەڕێوەدەچێت، وەک سنجار، زومار، شێخان، مەخمور، دوبز،
کەرکوک، شوان، ئاغجەلەر، قادرکەرەم، لەیلان، توزخورماتو، داقوق و
خانەقین.
به خوێندنهوهی خۆمان بۆ روداوهکان پێمانوایە بۆ پرسێکی لەم جۆرە
گەلی کوردستان ئامادهیه. بۆیە ئێمە پێمانوایە کە گەلی کوردستان
پێویستیی بە ئیرادەی ئێوەیه بۆ ئهوهی ویستی سەدان ساڵەیان لە
دامەزراندی دەوڵەتی کوردستانیی بێتەدی. ئێمه بۆ بریارێکی لەم جۆره
نابێت جاوەرێی دەرەوە بین بەڵکو ئەم جۆرە بریارە پەوەندی بە ئیرادەی
کورد خۆیەوە هەیە و بەو ئیرادەیە سەردەکەوێت.
لە کۆتاییدا دەمانەوێت پێتانڕابگەیەنین بۆ سەرکەوتنی خۆتان و
گەلەکەمان واچاکە بەردەوام راو بۆچونی خوێندکارانی باڵا و
ئەکادیمییەکان به ههند وهربگیرێن. ئەمەش دەبێتە مایەی دروستبونی
پەیوەندییەکی تۆکمە لەنێوان دەسەڵات و توێژی روناکبیری کۆمەڵگە.
هیوادارین بە هیمەتی ئێوە و پشتیوانی ئێمە و گەلەکەمان بتوانن ئەو
بڕیارە بدەن کە مێژویەکی درێژە میللەتی کوردستان چاوەڕوانیەتی. بۆ ئهم
مهبەستەش ئێمه وهک قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان له دهرەوهی
وڵات ئامادهی ههمو ئهرکێکین.کە بخرێتە سەرشانمان.
بهرهو سهروهریی گەل و سهربهخۆیی کوردستان.
٢١\١١\٢٠١٢
ناوەکان:
١. د. کەمال سەید قادر/ مامۆستای
زانکۆ
٢. د. شێرکۆ کرمانج / مامۆستای زانکۆ
٣. سۆران جاف/ خوێندکاری دکتۆرا لە وڵاتە یەکگرتوەکان
٤. هێمن میرانی/ خوێندکاری دکتۆرا لە بەریتانیا
٥. ئاسۆ عەلی / خوێندکاری دکتۆرا لە وڵاتە یەکگرتوەکان
٦. ھەردی مەحمود/ خوێندکاری دکتۆرا لە بەریتانیا
٧. ھێمن مام ڕەش/خوێندکاری ماستەر / وڵاتە یەکگرتوەکان
٨. نەوزاد عەبدوڵا شوکری / خوێندکاری دکتۆرا لە بەریتانیا
٩. ئاکۆ قادر / خوێندکاری ماستەر لە وڵاتی میسر
١٠. ھەڵمەت غەریب/ خوێندکاری ماستەر لە وڵاتی میسر
١١. ناسر کریت ناسر / خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی ئەمریکی لە قوبروس
١٢. نەوزاد عەزیز/ خوێندکاری دکتۆرا لە وڵاتی روسیا
١٣. شاخەوان عەلی / خوێندکاری ماستەر لە وڵاتی میسر
١٤. ھەوران عەبدوڵڵا سەعید - ماستەر لە بواری وەرگێران و زمانی
ئینگلیزی - بەریتانیا
١٥. سالار سوار ئیسماعیل - خوێندکاری ماستەر- بەریتانیا
١٦. جەبار رەسول - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
١٧. سەلیم محەمەد ساڵح - خوێندکاری ماستەر - بەریتانی
١٨. شوان کاکەیی - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
١٩. مستەفا شۆشیار عەبدوڵڵا - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٢٠. نزار باڵەکی - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٢١. عادل عەبدوڵڵا - خوێندکاری ماستەر - بەریتانی
٢٢. زانا مھجید - خوێندکاری ماستەر- بەریتانیا
٢٣. رەوەند عھبدوڵڵا - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٢٤. سەرهەد ئادەم رێکانی - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٢٥. فرمێسک جەلیل ئەبوبەکر - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٢٦. دڵشاد رەسول - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٢٧. رێبین ئازاد - خوێندکاری ماستەر -بەریتانیا
٢٨. سەنگەر فەرحان ساڵح - خوێندکاری ماستەر-فەرەنسا
٢٩. بەختیار محەمەد ئەمین -خوێندکاری ماستەر - دانیمارک
٣٠. دڵگەش سەید سەیدۆ - خوێندکاری ماستەر -بەریتانیا
٣١. سەروان وەسمان حەمەد - خوێندکاری ماستەر -هیندستان
٣٢. قادر محەمەد - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٣٣. ئیبراھیم ئەحمەد حاجی - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٣٤. ئومێد عەلی - خوێندکاری ماستەر - هیندستان
٣٥. بروسک فریا عەلی - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٣٦. نورا محەمەد ئەحمەد - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٣٧. داستان عەبدوڵڵا سەعید - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٣٨. ئازاد ئەحمەد سلێمان - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٣٩. دلاوەر سەمەد محەمەد - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٤٠. سەڵاح جەمیل ستونی - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٤١. ئاودێر رەزا - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٤٢. حەمید عەبدوڵڵا محەمەد - خوێندکاری ماستەر- بەریتانیا
٤٣. عەبدوڵڵا رەحمان یابە - خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٤٤. شاخەوان سارمەمی - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٤٥. سەید موحەمەد نوری تەیر - خوێندکاری ماستەر- بەریتانیا
٤٦. فەرمان تەحسین - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٤٧. رزگار عوسمان حەمەدئەمین - خوێندکاری ماستەر - ەیندستان
٤٨. رێناس حسێن عیسا - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٤٩. نەبەز شوانی - خوێندکاری ماستەر - مالیزیا
٥٠. ڤیان وری مەولود - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٥١. کەمال فەتاح - خوێندکاری ماستەر - بەریتانی
٥٢. بەیار کەبیر ئەحمەد - خوێندکاری ماستەر - بەریتانیا
٥٣. ئاسۆ فاروق قادر- خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٥٤. سەرتیب سابیر- خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٥٥. نەجمەدین محەمەد- خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٥٦. هێمن ئیبرەیم قادر- خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٥٧. ئامانج ئەیوب ئیبرهیم - خوێندکاری ماستەر - ئەمریکا
٥٨. ئالان حەمە سەعید - خوێندکاری ماستەر - لوبنان
٥٩. ئارام رەفعەت - خوێندکاری دکتۆرا - ئوسترالیا
٦٠. شەمسەددین ساڵح - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
٦١. سۆران بەرزنجی - خوێندکاری دکتۆرا - بەریتانیا
|