١٠\١٢\٢٠١٨
پاشکۆیەتی،
گەرمترین بازاڕی کوردە!!

سهعید عارف
پاش ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کاتێک پارتی سەری هەڵدایەوە لەساڵانی ١٩٧٦بەتەوژمی
ڕیکخستنەکانی (سامیعەبدولەرەحمان )هاتەوە گۆڕەپان و بە ململانی کردن و
هەوێساری دروست بوونەوەی (شۆڕشی نوێ)* بوو ، شوێنی گەشەکردنی لەناو
ئوردوگاکانی ئێران دا و لێکەوتەی سنوری تورکیا لەناو تورکیادا بوو..
ئەو کاتە ناوی (پارتی) بەهۆی ئاشبەتاڵەوە بۆ شۆڕش کردن ئیکسپایەر ببوو
، لەبەر ئەوە (سامی عەدولرەحمان ) ڕیکخراوەکەی بەناوی(سەرکردایەتی کاتی)
ناونابوو ، هەروەها سامی ئەدەبیاتی خۆی بەعەرەبی دەردەبڕی بۆیە تەرجومە
( قیادة الموقتة) ...( قیادە موەقەتە ) لەئەدەبیاتی شۆڕش داوەکو ناوێکی
بەربڵاو بەسەردەم و زارەوە بوو..
سامی دوایی تر ، لە کۆنگرەی نۆدا دەستی لەبنی هەمانەی ڕیکخراوەکەدەرچو،
بەهۆی ئیدریس بارزانیەوە بنەمالەکەیان بەتوندی گەڕانەوە سەر شانۆی
ڕیکخراوەکە ، لەناو ئێران داو دوای روخانی شا بەردەوام بوون و
پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێرانی ئینقلابی ئیسلامی دا زۆر پتەوتر کرد
بەتایبەت بۆ کاری سوپایی هاوبەشی لەگەڵ (پاسداران) سوپا نوێ یەکەی
ئێران دا..
یەکێتیەکان بەتەوسەوە بە ڕیکخراوەکەیان دەگوت ( پاسدار موەقەتە)...
هەندێک لە پارتی ئەم نازناوە دروست کراوەیان پێ ناوخۆش بووە ، بەگازندە
گێڕاویانەتەوە بۆ کاک ( ئیدریس)..
ئەو کاتە (ئیدریس بارزانی) هەمە کارە بوو (مەسعود بارزانی )تەنها وەکو
جامخانەیەکی پارتی بوو ، ئیدریس لە پشتیەوە کارەڕاستەقینەکانی
ڕیکخراوەکەی دەکرد ، هەروەها (سامی عەبدولڕەحمان) جیا ببۆوە لەوان و
سەرگەردانێک بو لە دەری ڕیکخراوەکە..
کاک ئیدریس دڵی گازندەکەرەکانی دابووە و، گتبووی بەو ناتۆرەی (پاسدار
موەقەت)ەوە کۆڵ هەڵمەگرن و خەفەتی پێ مەخۆن، من لە داهاتودا وایان
لێدەکەم ئەوان ببن بە (پاسدار هەمیشەیی)...
سەیری ئەمڕۆ بکە بزانە دونیا کە بەکوێ گەیشت.
ئاخۆ ئەوە حیکمەتێک بوو بۆسەربەخۆیی و دەوڵەتداری ، یان شارەزایی لە
بازاڕی هەمیشە چەکداری کوردی..
ئەی هاوار.. ئەوە چی بازاڕێکە؟!!
٨\١٢\٢٠١٨
- ستۆکهۆڵم
ماڵپهڕی سهعید عارف باپیر
|