٢٨\٩\٢٠١٨
پایزی تەمەن.

ئاکۆ محەمەد سابیر
ئەی خۆزگەم بە تۆ
درەختی خەزان
لە پاش کڕێوە و رەهێڵەی زستان
سەر لەنوێ سەوز و جوان دەبیتەوە
لە جاران زیاتر گەش دەبیتەوە
کەمێک بڕوانە سەر و ریشی من
سپی تر دەبێت رەش نابێتەوە
گەڵای وەریو تەمەنێکی ون
بێسەروشوێنە و نا گەڕێتەوە
پایز کە هاتوو یەخەی پێگرتم
پیری پێبەخشیم لاوێتی بردم
درەختی باڵام چەمیوەتەوە
بە سەدان بەهار راست نابێتەوە
بڕوانە گەڵای سەری وەریوم
ئێسکوپرووسکی قەدی رزیوم
کێ دیویە پیرێک گەنج ببێتەوە
گەڵای زەردی مە سەوزنابێتەوە
وتم تکایە پایز لێمگەڕێ
وا گەڵای عومرم هەمووی دەوەرێ
وتی بێ چارە ئارمبە ئارام
هەتا دەتدەمە دەست مردووشۆرێ.
پایزی
٢٠١٨
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|