٢٣\٩\٢٠١٠
پایتەخت لە
مەترسیدایە!!

کامەران پەشێو
ماوەیەک بەسەر کوشتنی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان تیپەڕی و هیچ دەر
ئەنجامیکی باشی دەرنەخست ، لەدوای ناڕەزایەتی رۆشنبیران و
ڕۆژنامەنووسان و چین و تویژەکانی خەلکی کوردستان سەرۆکی هەریم مەسعود
بارزانی لێژنهیەکی بەمەبەستنی لیکۆلینەوە لەکەیسی سەردەست عوسمان پیک
هینا تاکو بکوژانی ئەو رۆژنامەنووسە بۆ خەلکی کوردستان ئاشکراببیت
بەڵام دوای ئەوەی لێژنهکە راگەیاندراوێکی بی بنەماو نائەخلاقی دژ
بەمافی سەردەشت و کەسووکاری سەردەشتی بڵاو کردەوە پەرلەمانتاران و
رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و خەلکی کوردستانیشی تووشی شۆک کرد...
ئەوەی کە لێژنهی لیکۆلینەوە بڵاوی کردەوە جگە لە دووبارە
تیرۆرکردنەوەی سەردەشت و ناوزراندنی بەتۆمەتی تیرۆرو هاوکاری نەکردنی
ئەنساروالاسلام هیچ ڕاستیەکی تر نادات بەدەستەوە ئەگەر لێژنهکە بیریان
لە لایەنی ئینسانی بکردایەتەوە هەرگیز نەیاندەتوانی تۆمەتیک بۆ
رۆژنامەنووسیک درووست بکەن بەڵام ئەگەر کاکە سەردەشت دەمی بەسترابیت و
نەتوانیت وەلامی لێژنهکە بداتەوە ئەوکاتە خەڵکی کوردستان خۆیان وەڵامی
نادرووستی ئەو تۆمەتانە ئەدەنەوە کە لێژنهکە درووستی کردووە.
دەمەوێت لێرەدا مەترسیەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکەم
ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر لەپایتەختی هەریمدا و لەبن دەستی پۆلیس و
ئاسایشی هەولیرو لەناو زانکۆی سەلاحەدین خویندکاریک بڕفینریت ئەوا
دەتوانم بلێم ژیانی هاوڵاتیانی هەولێر لەمەترسیدایە نەک هەر
رۆژنامەنووسان بگرە ئەوکەسەی کە تیرۆرو گروپە چەکدارەکانیش رەت
ئەکاتەوە بۆیە وا باشترە بەدوای ڕێگە چارەیەکدا بگەڕێن تاکو وەکو کاکە
سەردەشت ئەنسار بەبەرچاوی پۆلیس و ئاسایشەوە نەتانبات چوونکە دلنیام
ئەگەر لێژنه خۆی بەراست بزانیت ئەوکاتە ئاسایش و پۆلیس بەرگریتان
لیناکەن ئەگەر وابیت دەسەڵاتی تیرۆرو ئەنسار لە دەزگای ئەمنی پایتەخت
بەهیزترە ..
بۆیە لیرەوە دەڵێم ئەمانە قسەیەکی خەیاڵی و بگرە جیگەی پیکەنینە
تیهەلدان و زلەو رفاندن لەناو زانکۆ ئیشی ئاشکرای تاقمیکی توندرەوی
نییە بەڵکو ئەمە ئیشیکی لایەنیکی چاونەترس و ڕاهاتوو هەروەها پیگە
بەهیزە ئەمانە هەموو قسەیەکن هەرگیز ناچیتە عەقلی هیچ کەسیکەوە باشترین
ڕێگەش دەبیت لێژنهکە پیش هەموو شتێک بانگ بکرین و لیکۆلینەوەیان لەگەل
بکریت تاکو راستی و درووستی بە ئاشکرا بۆ خەلکی کوردستان ئاشکرا بکەن
تەنانەت ئەگەر وویستبیتیشیان تۆمەت بدەنە پاڵ سەردەشت عوسمان.
پیش ئەوەی لێژنهکە دەست بەکاربیت ڕەنگە دڵی چەند دایکیکی کوردستان
بسووتایە بەکوشتنی کاکە سەردەشت بەڵام دوای راگەیاندراوە دلی کەسووکاری
سەردەشتی سووتاند بەتۆمەتی هاوکاری نەکردنی تیرۆرو چاوی چەندین دایکی
تری پڕ کرد لەگریان ڕۆژنامەنووسانی توورە کرد ....
بۆیە لەکۆتایدا ئەلێم هیوادارم ئەگەر لێژنهکە لە راگەیاندنیکی تردا
ڕایگەیاندەوە تۆمەتی لەوە قورستر نەداتەوە پاڵ شەهید سەردەشت.
Kamaran87@gmail.com
|