په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٨\٢٠١٧

پێداویستییە سەرەتاییەکانی کۆرپەکەت

وەک بناغەیەک بۆ نەشونماکردنی.

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر  

 

لە دوای پرۆسەی هاوسەرگیریەوە یەکەم بەرهەمی چاوەڕوانی بون بە دایک و باوکە لە لایەن هاوسەرانەوە بۆ پێک هێنانی خێزان،منداڵ جوانترین دیاری و و دڵخۆشترین بەروبومی هاوسەرگیریە بە تایبەتی یەکەم منداڵ، بەرپرسیاری باوکایەتی و دایکایەتی لێرەوە دەست پێدەکات.


بۆیە زۆر گرنگە ڕۆشانایی و بەرچاوڕونیت هەبێت لە گەڵ ئەم قۆناغە تازەیە ی ژیانت زانیاریو هوشیاری تەواو وەدەست خەیت بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنت لە پەروەردەی منداڵەکەت وەک باوک و وەک دایک.


هەر لە سەرەتای هەست کردن بەوەی لە منداڵانت کۆرپەلە وەک خونچە چرۆ دەکات پە یوەندی بە پزیشکی تایبەت بە منداڵ بوونەوە بکەیت بۆ وەرگرتنی ڕینمای و زانیاری پێویست بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنت لە گەڵ ئە وبارودۆخە تازەو هەستیارەی ژیانت.


ئەوەی زیاتر من دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم لەیەکەم ساتی لە دایک بوونی منداڵەکەتەوەیە تا دەکەوێتەگاگۆڵکێو توانای دانیشن ،کە وەک بناغیەکی پتەو بتوانیت کۆرپە تازەکەتی لەسەر بنیات بنێیت.


قۆناغی یەکەم.


١- لە ئامێزگرتن لە لایەن دایکو باوکەوە ئەو کۆرپە یە کەلەدایک دەبێتو دەگری لەشوێنێکی ئارامەوە دابڕاوەو ئەو لە ئامێزگرتنە دڵنیایی یەکی تەواوی دەداتێ بۆ یە پزیشکانو کارمەندانی منداڵبوون هەر کۆرپەکە لەدایک دەبێت دەی خەنە سەر سنگی دایکی یان گەر دایکی باری تەندروستی باش نە بوو پێویستە باوک ئامادەبێت بۆ ئەولە ئامێز گرتنە.
٢- شیری دایک.
٣- خاوێنی شتن.

٤- ناوێکی خۆشو گونجاو دور لە وناوانەی نامۆوناخۆش گرانن لە سەر زمان یان پێنا سەو ئاماژەن بۆ شتێکی تا یبەت وەک، پۆڵا، برزو، تۆڵە ، دارەوان و پاڵەوان...هتد تا بەر ناو ناتۆرەو گاڵتەو گەپی منداڵانی هاوڕیی نەکەوێت ، تا دەکرێت ناوی منداڵەکەت سیاسی و ئاینی نە بێت بەتایبەیت لە وڵاتانەی کێشەی مەزهه بی و سیاسی و شەڕی ناوخۆیان هەیە.

٥- چاودێری کێشی.

٦- چاوەکانی کردەوە زەر دەخەنە٧ گوێکانی کرایەوە لای لایەوە گۆرانیی هێمن و ئارام.

٨- شێلانی وەرزشی ئەسپپایی.

٩- دوواندن و قسە کردن بۆی و وەڵامدانەوەی گروگاڵو خەندەکانی.

١٠- کەرەستەی یاری بۆ بزواندنی دەست پێکانی.

١١- تێکەڵکردنی لە گەڵ منداڵانی هاوتەمەنی.

١٢- تەماشاکرنی رۆژانەی ئەندامەکانی جەستە وپێستیی لەشی بە بینینی هەر شتێکی نامۆ پیشانی پزیشکی خۆی بدەیت.

١٣- هاری کاری باوک لە خزمەت کردن و پێدانی کاتی بە منداڵەکە زانستی نوێی پە روەردەیی سەلماندویەتی ئە و منداڵانەی باوکیان هەمان ئەرکی دایک لە خزمەت کرنیان بە شدارە نەشو نمایەکی جوانترو کەسایەتیە کی بەهێزتریان هەیە.

١٤- شوێنی ئارامو کشو مات بۆ خەوتن دور لە دەنگە دەنگ و هاوار تامنداڵە کە لە ترسو ڕاچنین دوربێت.

١٥- پەلە نەکردن لە دروست کردنی منداڵی دووەم بە بیانوی ئەوەی ئەمە کچە باوک کوڕی دەوێت یان بەپێچەوانەوە واباشترە یەک دووساڵێک ئارام بگریت بۆ هێشتنەوەی مەودایەک بۆ گرنگیدان بەیەکەم منداڵت.

١٦- ڕەچاو کردنی باری ئابووریو نیشتە جێ بوون و ئاسایشو ئارامی وڵات بۆ دروستکردنی ژمارەی منداڵ ، هەندێک جار مایەی خەم و پەژارەیە خێزانێک لە جەنگ هەڵهاتوون لە ئۆردوگای ناچاریدا دەژین دوور لە خزمەت گوزاری پێویست دەبینیت سێ تا چوار منداڵیان هەیەو دایکەکە سکی بەکۆرپەیەکی تازەوە یە.


قۆناغی دووەم.


منداڵ دەکەوێتە گاگۆلکێ و ،سنگە خشکێ و چاو گێڕان بە دەوربەری ماڵداو فێری دانیشتن دەبێت. ئەم قۆناغە نوێ یە بۆ منداڵ زۆر بە چێژە ، بەڵام بۆ دایکو باوکان زۆر گرانو بە ئەرکە و منداڵەکەلە چاودێری زۆری پێویستە وەک قۆناغی یەکەم منداڵەکە وەستا و نی یە بەڵکوو دەبزوێت و دەگەڕێت و شتی نوێ تاقی دەکاتەوە.


١- پێویستی بە چاودێری ورد هەیە و فەرامۆشکردنی زۆر جار دەبێتە هۆی کارەساتی نە خوازراو چوون هەرچی بەرچاوکەوێت دەیەویت تاقی بکاتەوە، بۆیە زۆر گرنگە کەرەستەی زیان بەخش لە ماڵەکەدا کۆ کراوەبێت وەک مقەست و چە قۆو پێنوس و هەموو کەرە ستە یەکی بڕڕە ڕو شتی تر تەنها یاریەکانی نەبێت وەک بوکە شوشەو گیانداری نەرمو شلی لە لۆکە و پەڕۆینە.
٢- هەموو شتەکانی بەر دەستی دەکەوێت دەیبات بۆ دەمی ئەمە زۆر ترسناکە.
پیس یان پاک ئە و ئارەزوو دەکات بەدەم و زمانی چێژی تەواوی لێ ببینێت لیکی بەسەردا بڕێژێت بە تایبەتی کاتێک پووکەکانی دەخورێن و ددانی تازە سەر دەردێنن،خراپترینی شتەکان وەک هەڵمات مورو بەرد کە خڕو وردن قوتی دەدەات ،گەر قاڵۆنچیەک یان مێرویەکیشی بەردەس کەوێت دەیبات بۆ دەمی ، زۆر جار منداڵ بە هۆی لێسانەوەو دەم بۆ بردنی ئەوشتانەی بەردەستی تووش نە خۆشی سک چوون و ڕشانەوە دەبیت.
٣- هەموو ئە ویاریانەی بەردەستیشی دەبێت خاوێنو دوور لە ماددەی کیمیای وزیان بە خشبن.
٤- پێنا ساندنی شتە پیس و زیان بە خشەکان لەسەر زمانی کغە و بڤە.
٥- دور خستنەوەی چەرخو شقارتەو توتن و دەرمان وە دانانیان لە شوێنی بەرزو تایبەت.
٦- بەجێنەهێشتنی لەلای منداڵی تر بەبێ چاودێری خۆت زۆر جار ئازار بە یەکتری دە گەیەنن وەک چنگ لە چاوی یەکتر دەدەن.
٧-  دانەنانی هەموو ئامێرێکی گەرم کەورەو سارد کە رەوە لە سەر زەوی نزیک لێ یەوە.
٨- بردنی بۆ دەرەوەو بە عەرەبانەی تایبەتی خۆی، ئەوکاتانەی دایک و باوک کاریان هەیە پێویستە لە با خجە ساوایان منداڵەکەیان دابنێن نەک لای هاوسێ و داپیرەو باپیرەی زۆر بە تەمەن.
٩- با خچەی ساوایان وەک پێداویستیەکی گرنگ و پرۆسەی پەروەردەو فێربوون تەما شابکرێت.
١٠- گۆرانی مۆزیکو چیرۆکوهۆنراوەی منداڵانە لە هەموو قۆ ناغەکاندا پێویستن بۆ منداڵ لە م قۆناغەدا زیاتر هۆنرواوە چەپڵەو مۆزیک وا لە منداڵ دەکات زوو بدوێت و وشە گەلێکی تا زەوو هەندێک ناو فێربێت وەک هۆنراوەی .کەروێشک لانەو لانە ، گوێی لە سەر پشتانە یان.. بەبە بەبە بچکۆلە ، مەگری مەگری بەرخۆلە..هتد.
١١- هاوار نەکردن نە قیژاندن بە سەریدا لەوکاتانەی خۆی پیسدەکات و یان زۆر دەگری بەتایبەتی باوکان دەبێت گریانی منداڵەکانیان بە ئاسایی وەر گرن.
١٢- لە ئامێز گرتن و دەڕبڕینی سۆزو خۆ شەویستی و خەندە و گەمەو وازی کردن لە گە لێندا لە هەموو قۆ ناغەکانی ژیانی منداڵاندا پێویست و گرنگن ئە و خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد زۆرگرنگن بۆ ئەوو ژن ومێردانەی تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێک هێناوە لە چاوەڕوانی کۆرپە کەیاندان.
 

ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک