پێده‌چێ بڕیاری 1770ی تازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌و کوردی و ڕازی کردنی وڵاتانی ده‌ورو به‌ر بێ
مه‌هدی کاوانی ڕاسته بڕیاره‌که به ئیجماع بووه،به‌ڵام خودی بڕیاره‌که لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی پێشکه‌شیان کردووه . دیسان ڕاسته بڕیاره‌که نه‌چووه‌ته ناو ته‌فاسیلی سنوری ده‌سه‌ڵاتی کاره‌کانی یان ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و کارانه‌ی که پێی هه‌ڵده‌ستێ . به‌ڵام ناولێنانی ناوه‌ندی کردن له گه‌ڵ عیڕاقیه‌کان بۆ ئه‌و کێشانه‌ی که ناکۆکی له سه‌ره ،ئێمه بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ خۆ تێ هه‌ڵقورتانه له کێشه‌کانی ناوخۆی عیڕاق به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له به‌نده‌کانی ده‌ستوری عیڕاقی که 80% ،عیڕاقیه‌کان ده‌نگیان بۆ داوه بکرێ .ده‌ستخۆشی کردنی جۆرجده‌بلیو بۆش بۆ بڕیاره‌که‌و لێدوانه‌کانی بان کیمۆنی سه‌رۆکی ئێستای نه‌ته‌وگرتووه‌کان دوا به دوای بڕیاره‌که که کاری له‌مه‌ودوامان بۆ ئه‌وه ده‌بێت لایه‌نه‌کانی عیڕاقی بگه‌ینینه یه‌کترو وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش به‌شدار بکه‌ین له‌و وتووێژانه ،له ڕێگایانه‌وه زیاتر سه‌رنجی مرۆ بۆ پڕۆژه‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆن بگێرێته‌وه که بووه ناڕه‌زاییه‌کی یه‌کجار زۆری شه‌قامی کوردی . خۆ ئه‌گه‌ر لێدوانه‌کانی چه‌ند مانگی له‌مه‌و به‌ری زالمای خه‌لیل زاده‌ی سه‌فیری ئه‌مه‌ریکی پێش‌و له عیڕاق و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکای ئێستا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باس لێوه بکه‌ین که ده‌یگۆت من پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌م که مه‌له‌فی که‌رکوک بگوازرێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و لایه‌نی تورکیش شانبه‌شانی لایه‌نی عیڕاقی و کوردی بخرێته ناو وتوویژه‌کان ،ئه‌وا تێک هه‌لکێشانێک هه‌یه له نێوانی بانگێشه‌کانی خه‌لیل زاده‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا دراوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان . ئه‌گه‌ر قسه له‌وه بکرێ که ئه‌و بڕیاره بۆ له‌و ئان و ساته دابه‌زێندراوه‌و ئه‌و ئیجماعیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانی چۆنچۆنی به‌خۆو گرتووه و بڕیاره‌که‌ش ته‌رحی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه . که ده‌ڵێم دژی شیعه‌یه لێکدانه‌وه‌ی ناوێ چونکه که ئه‌مه‌ریکا به ناچاری له عیڕاق بکشێته‌وه ده‌بێ بوارێکی وه‌ها بخولقێنێ که ڕاده دانێ بۆ ئه‌و فراوانخوازیه‌ی ئێران . چه‌کدار کردنی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی سوننه ،ده‌ست نه‌پاراستنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له ملیشیاتی سه‌در به ناوی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به ئێران و له‌وێوه کۆمه‌کی چه‌کیان بۆ دێ ، ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی17 وه‌زیری ته‌وافق و عیڕاقیه ،لیدوانه‌کانی سه‌رۆکی ئوستڕاڵی جۆن هاوه‌ر لی له دژی مالیکی که ئه‌گه‌ر پێشڤه‌چوونی سیاسی خێرا نه‌کا ئه‌وا سه‌ربازه‌کانیان له عیڕاق ده‌کشێننه‌وه ، ناڕازی بوونی جۆرج ده‌بلیو بۆش به لێدوانه‌کانی مالیکی له ئێران و هه‌وڵدانی هه‌ندێ لایه‌نی عیڕاقی که ده‌بێ کێشه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب له گه‌ڵ ئێرانیه‌کان له‌و ئان و ساته باس بکرێ که وه‌ختی خۆی سه‌دام ته‌نازولی بۆ ئێران و شا کردبوو بۆ له ناو بردنی شۆڕشی کورد و له شه‌ڕی ئێران و عیڕاقیش سه‌دام پڕۆتۆکۆله‌که‌ی یه‌ک لایه‌نی هه‌ڵوه‌شانده‌وه . دیاره لایه‌نی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی وڵاته‌کانی که‌نداو و ئوردن و میسر پێشوازی له هه‌ر بڕیار‌و کار‌و کاردانه‌ویه‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن که به‌ربه‌ست بێ له به‌رده‌م کاری فراوانخوازی ئێرانیه‌کان ،چه‌ندی له به‌ر سوننه‌ی عیڕاقیانه که زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی پێشوویان بۆ بگه‌ڕێته‌وه ، دوو ئه‌وه‌نده‌ش له به‌ر خۆیانه ، له به‌ر ئه‌وه‌یانه که فراوانبوونی نفوزی شیعه له لایه‌ک و ئیسلامی ئسولی له لایه‌کی تر بۆیان تا بڵێی له سه‌ر مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیداره. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیار نه‌بووه‌ی ئێستا له سه‌ر عیڕاق دراوته نه‌ته‌و یه‌کگرتوه‌کان شوقی کوردی و فراوان نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتیان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بێت و به کردار بکرێ ئه‌وه به‌زمه‌کی تره وه‌ک خه‌ونه‌که بۆ ئه‌وان که کورد ده‌ڵێ به ده‌ستی خۆم نیه به‌دڵی خۆمه ، ئه‌وها بکه‌وێته‌وه . مرۆش سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ وه‌ک بڵێ پێشهاته‌کان چۆنچۆنی بوون ، بکه‌ره‌کان له شوێنی تر ده‌سه‌نگرێنه‌وه . ڕاسته له بڕیاره‌که‌دا ڕاسته‌و خۆ باس له کێشه‌ی که‌رکوک و کێشه‌هه‌لواسراوه‌کانی تری نێوان شیعه‌و سوننه‌کان نه‌کراوه و هه‌قیش وانیه هه‌ر له ئێستاوه لایه‌نی کوردی زۆر ته‌نگه‌تاوی به خۆوه بگری . به‌ڵام بێ ده‌نگی یان خۆ هه‌ڵنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی بۆ هه‌ر پڕۆتۆکۆلێک که به دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بکه‌وێته‌وه مانای هه‌لپه‌ساردنی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێ . ئه‌گه‌ر کورد خۆی توند کات ،معاده‌له‌کان هیشتا وه‌ها نه‌که‌وتۆته‌وه که ده‌نگی کورد له ناوچه‌که به هه‌ند هه‌ڵنه‌گیرێ . ڕه‌نگه بڕیارگه‌لێک له‌و بابه‌ته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که کورد تووشی نیگه‌رانیه‌کی زۆر بکات . به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانیه بۆ لایه‌نی ئێرانی و شیعه‌کان گه‌لێ له‌وه زیاتره . خۆ ده‌بێ بشزانین ئه‌و پێشڤه‌چونانه هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سوننه بوو جا چ به ناوی قاعیده چ به ناوی تر‌و هه‌ل و مه‌رجێکی له ناوچه‌که ڕه‌خساند که ئه‌مه‌ریکا بیر له پاشه‌کشه‌و کێشانه‌وه‌ی هێزی خۆی بکات .دیسان مه‌به‌ستم له‌وه نیه که بڵێم هه‌ر ئێستا پڕۆژه‌گه‌ڵێکی وه‌ها به کردار ده‌کرێ . نه‌خێر هه‌لبه‌ته ئه‌وها ناکه‌وێته‌وه ،ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێێشتر به خودی خۆیانه‌وه که بانگێشه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستای پڕۆژه‌ی وه‌هایان کردووه ئه‌گه‌ر له توانایان دا بوایه ئه‌وا جێ به‌جێیان ده‌کرد . که ئێستاش کاره‌که‌یان بۆ نه‌ته‌و یه‌کگرتووه‌کان بردۆته‌وه مانای له توانه‌بوونی خۆیانه ، جا ئه‌مه‌ریکایه‌ک به‌و هه‌موو توانا مادی وسوپا زه‌به‌لاحه‌ی خۆی له توانای دانه‌بێ کاری وه‌ها به ئامانج بگه‌یه‌نێ ،نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چۆنچۆنی کاری سه‌ختی وه‌هایان له ناو گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهانی بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێ ،که ده‌شزانین سوپای ئه‌مه‌ریکی نابێته زامن که ببێته هیزێک بۆ جێ به‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چونکه 80%ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عیڕاق ده‌که‌ن . دیسان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێستاکه دراوه به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕگه‌کان وه‌ها نیه وه‌ک په‌نجه له سه‌ر پیته‌کان دابنێی به‌لکو زیاتر لاستیکیه ،واته به چ لایه‌ک جێ به‌جێ ببێت یان چه‌ندی جێ به‌جێ ده‌بێت بۆ ئه‌و لا ڕایکێشی . ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له‌وانه‌یه چه‌ند ئه‌گه‌رێکیان له‌پێشخۆیان دانابێ بۆ دوای کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عیڕاق. ره‌نگه یه‌کێ له ئه‌گه‌ره‌کانیان هێنانی تورکه‌کان بێ بۆ ناو معاده‌له‌ی عیڕاق به دانی هه‌ندێ ده‌سکه‌وت پێیان له بابه‌ت هێشتنه‌وه‌ی که‌رکوک به موعه‌له‌قی و سنوردارکردنی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم . به‌ڵام هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تورکی بۆ ناو معاده‌له‌ی عیڕاق چه‌ندی دژی کورده‌کان ده‌که‌وێته‌وه دوو ئه‌ونده‌ش ئێرانه . ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له پڕۆژه‌گه‌ڵێکی وه‌هاو ئه‌و کار‌و کاردانه‌وانه‌ی ئێستایان هه‌مان مانای لی ده‌که‌ویته‌وه . به‌ڵام ئایا تورکه‌کان بۆ مه‌سه‌له‌ی وه‌ها دێنه بن بار یان ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه بن بار ئه‌مه‌ریکا چ کارێکی به تورکیاوه ده‌بێ و له ڕێگه‌یه‌وه شه‌قامی کوردی له خۆی نیگه‌ران بکات.به‌ڕاستی ئه‌و جۆره معاده‌لانه هه‌ق وایه بیری ئه‌وه‌ی لی بکه‌ینه‌وه که مه‌تره‌حن . تورکیا ئه‌گه‌ر بیر له هه‌ر هاتنه‌ناوه‌کی سوپای خۆی به ناوی له ناو بردنی چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان یان دروست کردنی گرژی سه‌ربازی له گه‌ل ئێران بکا ئه‌وا له ڕێگه‌یه‌وه زه‌مینه‌ی هاتنه ناوی بۆ ئه‌وروپا دوور ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان به شه‌قامی دینی ئه‌وه دوو جاره به ڕیژه‌یه‌کی هه‌ره فراوان له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌به‌نه‌وه ئیستاش بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان گرژی له گه‌ڵ ئیران دروست بکات هه‌لبه‌ته له ڕێگایه‌وه تووشی ناڕه‌زاییه‌کی زۆری وڵاتانی ئیسلامی به گشتی و جیهانی شیعه به تایبه‌تی ده‌بێته‌وه . ده‌بێ تورکه‌کان به دین وبێدینه‌کان له‌و ئاسته بن و بڵێن هه‌موو شتێ به قوربانی ئه‌وه بکه‌ن که کورد به چ نه‌گا . تۆ بڵێی تورکیا مساوه‌مه‌یه‌کی تر له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئێستای هاوشانی ئه‌و مساوه‌مه‌یه‌ی بۆ سوێند خۆره‌کانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له سه‌روی هه‌موویانه‌وه ئینگلیزه‌کان بوون که ده‌ستی هه‌ڵگرت له مه‌تامحی خۆی له وڵایه‌تی موسڵ به قازانجی ئینگلیز‌و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عیڕاق و ئێستاش واز له ئه‌وروپاو زۆر شتی تر بێنێ به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد ون بێت با بڵێین ئه‌وه مه‌به‌ستیانه ئایا ده‌توانن تا سه‌ر له به‌ر کورد له ناو بێ‌ئارامی بژین . یان ئه‌وه‌تا له جیاتی ئه‌و کاره ناواقیعیه‌ی خۆیان که چه‌ند به زه‌ره‌ری کورد ته‌واو ده‌بێت دوو ئه‌وه‌نده به زه‌ره‌ری خۆیان ،ئه‌وا به هۆیه‌وه هه‌ندێ هۆشی خۆیان بینه‌وه سه‌رخۆیان و مه‌نتقیانه له ناوچه‌که هه‌لس و که‌وت بکه‌ن و بیر له چاره سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد بکه‌نه‌وه . ڕه‌نگه ئه‌و خڕبوونه‌وه‌ی سوپای تورکی به‌و قه‌باره زۆره‌یه‌وه و نیمچه بێده‌نگی ئه‌مه‌ریکی چه‌ند سه‌ره بێت له لایه‌که‌وه مه‌ترسیه‌ک نیشانی ئێرانیه‌کان بدات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نێنه بن بار‌مان تورکیاش له ناوچه‌که‌یه له دژتان کێلیان ده‌که‌ینه‌وه له لایه‌کی تریشه‌وه کورده‌کانی باشوری پی بترسێنن که له مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و کیشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیان هه‌نده‌ک نه‌رمی بنوێنن ئه‌گه‌ر نا تورکه‌کان له دژتان له حاله‌تی ئاماده باشی دانه. وه‌ک ئه‌و کاره‌ی وه‌ختی خۆی به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی عیڕاقی به کوردیشه‌وه له گه‌ڵ حکومه‌تی پێشوی سه‌دام ده‌ی کرد له لایه‌که‌وه سه‌دامی به ئۆپۆزسیۆن و له لایه‌کی تریشه‌وه ئۆپۆزسیۆنی به سه‌دام ده‌ترساند مه‌به‌ستیشی له‌و بوو که هیچێکیان له بن باری ده‌ر نه‌چن تا ئه‌و کاتانه‌ی کامه ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیان دابوو کار به ئه‌و بکه‌ن به قه‌ناعه‌تی خۆشم نێوانی کورد‌و تورک ،نێوانی ئێران و تورکیا ،نێوانی عره‌به‌کان له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌ر شته گه‌ڵێکی له‌و بابه‌تانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه . جا هه‌ر لایه‌که‌و زیره‌کی و توندوتۆڵکردنی خۆی و زۆر شت بۆ چونه سه‌ری بۆ لێ ده‌که‌وێته‌وه . کورد ئه‌گه‌ر ماڵی خۆی قایم تر‌و ڕێکتر بخا واته له ئاستی ناوخۆ زۆرگۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی بکات له قووڵکردنه‌وه‌ی پڕۆسیسی دیموکراتی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئابووری کوردستان و له ئاستی نه‌ته‌وه‌یش بازنه‌ی تێکۆشانه‌کان به چ جۆرێکه‌وه گونجاو بیت وه‌ها یه‌کی خات یان هه‌ر نه‌بێ نه‌بێته ته‌ڕه‌ف له ژێر هه‌رناوێکه‌وه بێت بۆ بێهێز کردنی بزاڤی باکور ئه‌وا له ڕیگایانه‌وه که تورکه‌کان پێشتر هیچیان پێ نه‌کراوه بۆ داهاتووش هه‌ر واده‌بێ
به‌ریتانیا/11/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|