پێگه و چاره‌نوس
و ئاینده‌ی کورد له ئێراق و ناوچه‌که به‌ره‌و کۆی
له نێوان گه‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌ته ئیقلمیه‌کانی دراوسێ.
ئاسایش عوسمان دانش
سه‌ره‌تای مــــــــانگی شوباتی ساڵی دوو هه‌زار و هه‌شت ، ، چوار
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئــه‌کادیمی له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی
نزیک که بریتی بون لــــه { سۆنه‌ر کاگایته‌ی / بــه ڕه‌چه‌ڵه‌ک
تـورک و به‌ڕێوه‌بـــه‌ری دیراساتی تورکیا و مـامۆستای وانـه بێژی
زانکۆی جۆرج تـاون ــ ده‌یڤید پۆڵاک/ که به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و
ئاسیای باشور و ئه‌فه‌ریقا بووه له ئاژانسی زانیاری ئـه‌مه‌ریکا ــ
مایکل نایت/ کـه پسپۆڕه له دۆخی ئـه‌منی و سیاسی ئێراق و ئێران و
ناوچه‌ی که‌نداو تۆێژه‌ر بــــــــــــووه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا
ــ ئۆدری فلیک/ کــــــــه تۆێژه‌رێکی گه‌نجه له به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
ئێراق له په‌یمانگای واشنتۆن کارده‌کات } ئــــــــــــــه‌م گروپه
به سه‌ردان هاتبونه باشوری کوردوستان به هاوکاری حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمه‌کــه ، دواتر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گرنگیان ئه‌نجام داوه کـه
ئـاماژه‌یه‌کی گرنگه سه‌باره‌ت به پێگه و چاره‌نوسی
نـــــــــــــــه‌ته‌وه‌ی کورد لـه ئێستا‌و داهاتوی باشوری کوردوستان
به تایبه‌تی و کوردانی ناوچه‌که بـه گشتی و له هه‌مان
کــــــــــــــــاتدا پێوادنگه و ئاماژه‌یه‌که بۆ ئـــه‌و وڵات و
گروپانه‌ی که ده‌یانه‌وێ مامــه‌ڵه وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
کوردوستاندا بکه‌ن.؟
لێکۆڵینه‌وه‌که پێک هاتوه لـه چوار به‌ش ، هــــه‌ر یه‌کێک
لــــــــه‌م کــــه‌سایه‌تیانه باسی یه‌کێک له‌م به‌شانه‌یان کردوه
،، ئازادی سیاسی و گه‌نده‌ڵی و پێشکه‌وتنی ئابوری هه‌رێمه‌که و پـه‌یوه‌ندیه‌کـانی
حکومه‌تـــــــه‌که‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق وبه‌شه‌کانی تری وڵاته‌که‌و
دراوسێکانی واتـه ده‌وڵه‌ته ئیقلیمه‌کان گرنگترین خاڵه‌کانی به‌شی یه‌که‌م
و دووه‌من بارودۆخی ئه‌منی و بابه‌تی پــه‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز و
دارایی و په‌یوه‌ندی هه‌رێمه‌که لـه گه‌ڵ ئێراق و ئه‌مه‌ریکاش خاڵه‌کانی
به‌شی سێهه‌م و چوارهه‌من ، لێکۆڵینه‌وه‌که که دێته سه‌رباسی په‌یوه‌ندیه‌کانی
هه‌رێمی کوردوستان لـــــــه گه‌ڵ وڵاته دراوسێکاندا ، زۆر به ڕونی
باسی په‌که‌که ده‌کات که چۆن و هه‌میشه چالاکی سه‌ربــازی و بونیان
هه‌یه له ناوچه سنوریه‌کان و شه‌ڕی به‌رگری ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هــه‌ردو
حکومه‌تی تورک و ئێران ، هه‌میشه ئۆپه‌راسێۆنی سه‌ربازی دژی گه‌ریلاکانی
په‌که‌که و پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ژیانه‌وه‌ی کــوردوستان ( پژاک )
لـــــــــــه‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی هه‌ردو ڕژێمی ئه‌م وڵاتانه‌وه
به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌کرێته سه‌ریان وگونده‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی
کوردوستانیش ڕاسته‌وخۆ بــوته ئـامانجی ئه‌م هێرشانه و ڕۆژانه به‌تۆپ
و ته‌یاره و موشه‌ک چه‌ندان گوند وێران و خه‌ڵکه‌که‌شی دوای هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌کانی
سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام و ساڵانی پێش‌و تر بۆ جارێکی تـرئاواره و سه‌رگــــه‌ردان
ده‌کرێنه‌وه بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ ماڤ و رێسایه‌کی مرۆڤانه ،
حــــــــکومه‌تی ئێراقیش خۆی لێبێده‌نگ کـــــردوه و سه‌ره‌ڕای
ئـــــــه‌مه‌ش هـاوکاری تورکیا‌و ئێران ده‌کات و له‌داڕشتنی هـه‌موو
پیلانێک و به فه‌رمی به‌شداره بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات که
ئـه‌مه سنوری ئێراقه و ئه‌مانه‌ش هاوڵاتی سڤیلی هه‌رێمی کوردوستان و
ئێراقن.!!
چونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق بۆ تورکیا و ئێران و هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌م وڵاته دراوسیانه باشترین بـــــــــه‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
ڕاستیه تا گه‌یشتن به ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتنی ئه‌منی له‌م دوایانه‌دا
به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردوستانیش ، لێره‌دا
پرسیارێک دێته ئاراوه که ئایا به‌رده‌وامبونی ئه‌م کرژی و ئاڵوزیانه‌و
بـــــــــــه‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی
کوردوستان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک زیان ده‌گه‌ێنی به‌م حکومه‌ته‌ی هه‌رێم
که دروست بووی چه‌ندان ساڵی خه‌باتی بێ وچانی گه‌لی کورده له‌باشوری
کوردوستاندا ، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ته‌جروبه‌یه له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی
کۆماری دیموکراسی کوردوستان له مه‌هاباد و حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمودی
و ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌موو شۆڕشه‌کانی تری کورد هه‌رله‌جه‌نگی جیهانی
یه‌که‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ لـه باکورو باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستاندابه
ڕای من ئه‌مانه هه‌مووی پرسیار گه‌لێکی زۆر گرنگه که ده‌بێ هه‌لۆێسته‌ی
له‌سه‌ر بکرێ پێش هه‌ر هه‌نــــگاو نانێک له لایه‌ن هه‌موو گروپ و
لایه‌نێک و هه‌نگاوی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری بۆ بنرێت نه‌یه‌ڵدرێت دوژمن
بیقۆزێته‌وه‌و ببێته‌هۆی له‌ناو چون و نه‌مانی ئه‌م ته‌جروبه‌یه.؟
بێگومان دوای داگیرکردنی کویت له لایه‌ن سوپای ئێراقه‌وه و دواتر ده‌ڕپه‌ڕاندنی
سوپای ئێراق لـــــه‌و وڵاته لـــه لایه‌ن هێزی وڵاته هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه
ده‌رفه‌تێکی گه‌وره هه‌ڵکه‌وت بۆ هه‌موو دانیشتوانی ئێراق به‌گشتی و
پـــــارت و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ره خۆڕاگرکه‌ی کوردوستان به‌تایبه‌تی
، له‌ڕاپه‌ڕینێکی مێژویدا بتوانن دام وده‌زگاسه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمی
بـــــــــه‌عس بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕاماڵن و ئازادی به ده‌ست بێنن ،
به‌ڵام ئه‌م ئازادیه درێژه‌ی نه‌کێشاو جارێکی تر به‌عس توانی دوای
ڕاپه‌ڕینه‌که بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست بگرێته‌وه به سه‌ر شاره‌کانی
کوردوستاندا ، بـــه‌ڵام جه‌ماوه‌ری خۆڕاگڕی کورد سه‌لماندنی بۆ هه‌موو
جیهان کــــــــــــــه جارێکی تر ژێر ده‌سته‌یی قبوڵ ناکات و زۆرێنه‌ی
جه‌ماوه‌ر لــه کۆڕه‌وێکی گه‌وره‌ی مێژویدا هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستانی جێهێشت و ڕوی کرده سنوره‌کان و ئــــه‌مـــه‌ش وای کرد که
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان تراژیدیای نه‌ته‌وه‌ی کورد له میدیاکان و ڕاگه‌یاندنه‌کاوه
ببینن و کێشه‌ی کــورد زیاترگه‌وره تربێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه
، یه‌که‌م هه‌نگاویش ده‌رکردنی بڕیارێکی گرنگ بوو به پشتگیری فه‌ره‌نسا
که له ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه بۆ یه‌که‌م جار
دوای په‌یمانی لۆزان بڕیارێک ده‌ربچێت بــه دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی
ئارام بۆ کوردان له باشوردا لـه‌میانه‌ی هێلی 36 که تێیدا پارێزگاری
بکرێت له کورد به چاودێری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان تا وای کرد
ببێته گوشارێکی به‌هێز بۆ سه‌ر ڕژێمی بــــــــه‌عس و حکومه‌ته‌که‌ی
به ناچاری دامده‌زگا ئیداریه‌کانی پاشه‌کشه پێ‌بکات له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی
هه‌رێمی کوردوستان به‌تایبه‌تی له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک،
ئه‌م ڕوداوه‌ش بوه هۆی پته‌و بوونی به‌ره‌ی کوردوستانی و دواتر ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی حکومه‌ت و پارله‌مانی کوردوستانی لێکه‌وته‌وه
، لـــه‌گه‌ڵ هه‌موو ئـــــه‌و کێشه‌و ڕوداوه ناخۆش و ناهه‌موارانه‌ی
له شه‌ڕی برا کوژی و دوو که‌رت بوونی حکومه‌ته‌که بۆ دوو ئیداره و
یه‌کگرتنه‌وه‌ی ، ماوه‌ی زیاتر لـــــــــه شانزه ساڵـــه له
کوردوستاندا حکومه‌تی هه‌رێم حوکمڕانی ده‌کات تا ئێستاش پێنچ کابینه‌ی
حکومه‌ت دامه‌زراوه ، هه‌رێمه‌کــــــــــــه ئارامه و گه‌شه سه‌ندن
و سه‌قامگیریه‌کی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه
بینیوه له‌چاو به‌شـه‌کانی تری ئێراق و هه‌ندی له وڵاتانی دراوسی و
جیهان ، به‌ڵام زۆر بابه‌تی گرنگ هه‌یه که پێویسته بخرێته ڕوو لــه
وانـــــه پرسه‌کانی ماڤی مرۆڤ ،، گه‌نده‌ڵی و باش کردنی شێوازی
حوکمڕانی و گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ هــه‌موو شۆینه دور ده‌سته‌کانی
هه‌رێم که‌چه‌ندان ساڵه بێبه‌شن له هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌ک سه‌ڕه‌ڕای
ئه‌وه‌ش ناوچه‌کانیان هه‌میشه وێران و کاول کراوه‌و ڕاگۆیزراون له
لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ، وه‌ک کردنــــــــه‌وه‌ی ڕیگاو بان و
قوتابخه‌و نه‌خۆشخانه‌وه‌دروست کردنی شۆێنی نیشته‌جێ بوون بۆ هاولاتیان
گه‌یاندنی کاره‌باو تۆڕی ئاو خواردنه‌وه و گشت خزمه‌تکوزاریه‌ک بۆ
ئـه‌وه‌ی نه‌بێته ئامرازێک بۆ دانیشتوان ناوچه‌کانیان به‌جێبهێڵن و
ڕوو بکه‌نه شاره‌کان چونکه زۆر گرنگه له‌هه‌مووڕویه‌که‌وه به
تایبه‌تی مانه‌وه‌ی به‌روبومی کشتوکاڵی و مه‌ڕو و ماڵات لـــــــــــه‌م
ناوچانه‌دا که فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ ژیانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی
کوردوستان سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ش ئاوه‌دانی ئــــــــــــــــــه‌م
ناوچانه بوو پێش کاول کردن ڕاگواستنی دانیشتوانه‌کانی له لایه‌ن
ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ ئوردوگا زۆره ملێکان ، پێویسته ڕه‌وته سیاسی
وئـــابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و مه‌سه‌له‌ی پارتــــه سیاسیه‌کان و
گه‌نده‌ڵی و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دۆخی گشتی بخرێته‌ڕوو چونکه تــا
ئێستاش له زۆر بواردا کاربه یاساکانی بـه‌عس ده‌کرێت و گۆڕانکاری
زۆرگرنگه .!!؟
له باره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندنه‌وه ئازادیه‌کی باش هه‌یه به‌ڵام
هه‌ندێک جار گیروگرفتی زۆر بـــــۆ ڕۆژنامه‌وانان و ڕیکخراوه نا
حکومیه‌کان دروست ده‌کرێ که ده‌بێ یاسایه‌یه‌کی ڕیکخستنی رۆژنامه‌وانی
پێاده بکرێت، چونکه بوونی میدیا‌و ڕۆژنامه‌ی ئازاد که به ده‌سه‌ڵاتی
سێهه‌م داده‌نرێت گرنگه بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت ،
مــــــــــــــــــــاڤی مرۆڤ له‌کوردوستان زۆر باشتره له‌به‌شه‌کانی
تری ئێراق و وڵاته دراوسیکان، نزیکه‌ی زیاتر له 170 هه‌زار ئاواره‌ی
عه‌ره‌ب نیشته‌جێ کوردوستانن که ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوایه یه‌ک
ئاواره‌ی کورد نه‌یده‌توانی له باشور و ناوچه‌کــــانی تری ئێراقدا
بژیایه ، بۆیه مرۆڤ هه‌ست به ئازادی و ئارامی ده‌کات له
کوردوستاندا ، هه‌رێمی کوردوستان هــــــــه‌ر چه‌نده هه‌نگاوی ناوه
به‌ره‌و دانانی ده‌ستورێک به‌ڵام هێشتا کاری زیاتری ده‌وێت ، له
لایـــــــــه‌کی تره‌وه هه‌رچــــه‌نده هه‌موو نه‌ته‌وه و لایه‌ن و
حیزبه‌کان به‌شدارن له په‌رله‌مان و ئێداره‌ی حکومه‌تدا بـه‌ڵام پۆسته
گرنگ و پێگه‌کان دابه‌ش کراوه‌له نێوان یه‌کێتی و پارتی دا و میزانیه‌ی
هـــــه‌ردوو حیزبه‌که‌ش له سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی کوردوستانه ،
گه‌ڕانــــه‌وه‌ی شاری که‌رکوک که ناوه‌ندی هه‌موو کێشه‌کانه له گه‌ڵ
ناوچه دابڕاوه‌کانی خانه‌قین و مـــــــه‌خمور و شه‌نگال و زمار و
شێخان و جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه له سه‌رو به‌ندی
دانانی ده‌ستوردا بۆ چاره‌سه‌رکردن ماده‌ی 58 دانرا دوای کرا
بــــــــــــه‌مـاده‌ی 140 و تا ئێستاحکومه‌تی مه‌رکــــــــــــــه‌زی
خۆی لێده‌زێته‌وه و نایـــــــــــــــه‌وێ بچێته ژیر باری جێبه‌جێکردنیه‌وه
هه‌ر له سه‌رده‌می عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری تــــا ده‌گاته مالیکی هیچ هه‌نگاوێکی
جدی و پراکتیکی نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئــه‌م کێشه‌یه دوای هه‌موو قه‌ره‌بونه‌وه‌کان
عه‌ره‌به هاورده‌کان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شۆێنی خۆیــــان زۆربه‌ی
ئاواره‌ی کوردیش به هه‌مان شێوه ، ده‌سته‌ڵاتی کوردی به هه‌ردوو
حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌یه‌وه زۆر خه‌مساردیـــان نواند له‌که‌رکوکدا.
له ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی ڕزگار بوونی ئێراقــــه‌وه هیچیان نـــــه‌کرد
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی و بیری
حیزبایه‌تی که‌وته پێش هه‌موو کاره هه‌ستیاره‌کانه‌وه ، لــــه
هــــه‌مان کاتدا مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردوستان ده‌ستی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی تیدایه لـــــــــه لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانی
تورکیا و ئێرانه‌وه خه‌تی سوره‌و مه‌حاڵه بیه‌ڵن چاره‌سه‌ری ئــه‌م
کێشه‌یه سه‌ربگرێت ، هۆ‌که‌شی ئـــــــــه‌وه‌یه شاری که‌رکوک نـاوچه‌یه‌کی
گرنگه له سامانی نه‌وتیداو شاده‌ماری ئابوری ئێراق و ناوچه‌که‌یه ده‌نا
ئه‌و شیوه‌نه‌ی تورکیا ده‌یکات بۆ تورکمانه‌کان ته‌نها بیانویه‌که له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ، له هه‌مان کاتدا ترسی هه‌یه له کورده‌کانی
بـاکور ده‌نا گـه‌ر تورکیا وڵاتێکی دیموکراتیه بۆ تائێستا کێشه‌ی بیست
ملێون کوردی وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ر ناکات و بێبه‌شی کـــردون له‌هه‌موو
مافه‌کانیان ، جگه له ڕوڵی خراپی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان که هه‌رگیز
باوه‌ریان بـــه برایه‌تی و پێکـه‌وه ژیـان نیه ، ئه‌مه‌ریکاش
گه‌ر بیویستایه پێشتر چاره‌سه‌ری شاری که‌رکوکی ده‌کردو کۆتایی پێده‌هێنا
یا ئامرازێکی سه‌ره‌کی ده‌بوو گه‌ر بێویستایه بۆ چاره‌سه‌ر و رێگای
گونجاو چونکه ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگه‌ری هــه‌بوه له
ئێراقدا له ئێستا‌و داهاتوشدا ماوه‌ی شه‌ش ساڵـــــــــه ئه‌مه‌ریکا
له ئێراقدایه نه‌ته‌وه‌ی کورد نزیک ترین دۆستی بــــــــووه تا
ئێستا سه‌ربازێکی ئه‌مریکا زیانی پێنه‌گه‌یشتوه له هه‌رێمی کوردوستان
له هه‌مان کاتدا ده‌زانی ئـــــــــــه‌مه ماڤێکی مێژوویی کورده لـه
سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراق که باشوری کوردوستانی به زۆر
پێوه لکێنرا.!!
کـورد تێکوشاوه و شۆڕشی هه‌ڵگیرساندوه و و گێانی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی لـه
پێناودا بــــــــــه‌خت کردوه بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاری که‌رکوک بۆ
سه‌ر هه‌رێم مـــــــه‌به‌ست ده‌ست بـه سه‌را گرتنی سامانی
نـــــــــه‌وت نیـه بـــــه‌لکۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڤ وحه‌قێکی مێژوویی
خۆیه‌تی ، گه‌ر مه‌به‌ست نـــه‌وت بێت وا ئێستا له چـه‌نده‌ها
ناوچـه‌ی هه‌رێمی کوردوستاندا نــه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ
کۆمپانیا گه‌وره‌کـــانی جیهان پرۆتۆکۆڵ ئیمزا کراوه بۆ ده‌رهێنان و
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ، بــــــــــه‌ڵام حکومه‌تی ئێراق به تایبه‌تی
وه‌زیری نه‌وت ئه‌م گرێبه‌ستانه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نیوان هه‌رێم و حکومه‌تی
مه‌رکه‌زی ، گه‌ر بهاتایه کورد له‌مێژه‌وه له ئێراقدا هه‌ستی
بــــــــــکردایه وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئێراقی سه‌یری ده‌کرێت و ماڤ و
به‌رژه‌وه‌ندی پارێزراوه. جیاوازی ناکرێ لــــــــه نێوان نه‌ته‌وه‌و
که‌مایه‌تی وئاینه‌کاندا ، کێشه و ململانی و شه‌ڕ ئاژاوه ڕووی
نه‌ئه‌داو ئێراق پێشکه‌وتوترین و ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتی ئاسیا‌و جیهان
ده‌بــوو له ڕووی دیموکراتیه‌ت و ماڤی مرۆڤ و خۆش گوزه‌رانیه‌وه ،
نــــه‌ک سامانــــه‌که‌ی که ئه‌درا بــه بۆمب و چه‌کی کوشنده‌و
کیمیاوی وبه‌کار ده‌هات بۆ کوشتارو جینۆساید و له‌ناو بردنی هاوڵاتیانی
سڤیلی نــــــه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی تـــــه‌نها لـــــه‌به‌ر ئـه‌وه‌ی
کوردن ، بۆیه ده‌بێ کورد خه‌باتی به‌رده‌وام بکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ماڤه‌کانی و یـــــه‌کگرتوو بێت پشت نه‌به‌ستی به هیچ وڵات و لایه‌نێک
و پلانی توکمه‌ی هه‌بێت بۆ دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێستا‌و
داهـــاتوی خۆی ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم زۆر هه‌وڵ بدات بۆ نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا بــه تایبه‌تی سه‌رچاوه
ئابوریه‌کان و داهات و خه‌رجکردنیان ده‌بێ به شه‌فافی بخرێنه پێش چاو
و چاودێری دارایش رۆڵێکی سه‌ره‌کـــــــی هه‌بێت و ئامارێکی توند‌و تۆڵ
هه‌بێت له‌سه‌ر بواری ئابوری له هه‌رێم دا. دارایی هه‌رێم خه‌رج
ده‌کرێت بۆ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کان به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه پڕۆژه‌کان
به باشی ته‌واو ناکرێ و به‌جێ ده‌هێڵدرێت ، ڕێژه‌یه‌کی زۆر
کــــــــــه ده‌کاته 70% دانیشتوان فه‌رمانبه‌رو کادێرو
خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگاو دامه‌زراوه‌کانن ، به‌شێکی زۆر لــه
بــــــــودجه‌ی هه‌رێم دابین ده‌کرێ بۆ موچه‌دانیان ، گرنگه هانی
خه‌ڵک بدڕیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری به‌رهه‌م هێنان و بــــــــازرگانی و
کشتوکاڵ دا کار بکه‌ن له هه‌مان کاتدا یارمه‌تی که‌سانێک بدرێت له
دانان و کردنه‌وه‌ی کارخانه‌ی مام نــــــاوه‌ندی بۆ دابین کردنی
پێداویستیه‌کانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم که په‌یوه‌سته به بوژاندنه‌وه‌ی
ئابوری هه‌رێمی کوردوستان.!
له دوای ساڵه‌کانی 2006 وه و دوای دروست بونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی
سه‌حوه و ئیسناد و که‌مبونه‌وه‌ی کـاری تیرۆرستی له باشور و
ناوه‌ڕاستی ئێراق و ڕاگه‌یاندنی ئاگر بڕی سوپای مه‌هدی و
بـــــــــه‌هێز بونی سوپای ئێراق مـــــــــه‌ترسی له سه‌ر هه‌رێم
زیادی کردوه ، ده‌ستپێکی ئه‌مـانه‌ش کـــــوده‌تاکه‌ی ناو په‌رله‌مانی
ئێراق بوو لـــــــــه‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکوکهاوپه‌یمانی کوردوستان زۆر
نه‌یارو دوژمنی بۆ په‌یدا بوه که هه‌مان بیر‌و باوه‌ڕی به‌عسیان
هه‌یه به‌رامبه‌ر بــه کورد هه‌ر هه‌مان دار‌و ده‌سته‌شن ، تا ڕۆژی
له‌ناو چونی ڕژێمی به‌عس ئه‌م هێزانه له بـــــــــــاوه‌شی
کوردوستانــــــا ده‌ژیان به‌ڵام به هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هات ، چ حیزب و لایه‌نێک وه‌ک
نـــــــــــــــــــــه‌ته‌وه‌ی کورد زه‌ره‌رمه‌ند بوه له ئێراقدا
به ده‌ست ڕژێمی به‌عسه‌وه ، زۆربه‌ی شارۆچکه‌و ناوچه‌کانی کوردوستان
کیمیا بــاران کراو زیاتر له 4000 گوند و شارۆچه‌ی کوردوستان وێران و
کاول کرا و سه‌دو هه‌شت هه‌زار مرۆڤ و زیاتر لــه هه‌شت هه‌زار
بارزانی ئه‌نفال و بێسه‌رو شوێن کران جگه له کوشتن و له سێداره‌دانی
ده‌یان هـــه‌زار ڕۆڵه‌ی تری کورد ، لـــــــه دوای پڕۆسه‌ی
ڕزگاریه‌وه کورد به ئاره‌زومه‌ندی خۆی گه‌ڕایه‌وه پاڵ ئێراق و
ئــــــــــــامرازێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئێراق ، ماوه‌ی
یانزه ساڵ بوو هه‌رێم ته‌جروبه‌ی حوکمڕانی خۆی ده‌کرد وه‌ک
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دور لـــــه چنگی ڕژێمی به‌عس بۆیه ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه‌ی کورد به‌ده‌ستی هێناون ئامانجی خه‌بات و به‌رخودانی
خۆیه‌تی نه‌ک پیاوه‌تی و چاکه‌ی هیچ حیزب و لایه‌نێکی ئێراقی ، تۆمه‌تی
هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه‌ش ده‌درێته پاڵ کورد
هـــــه‌رکاتێک بیانه‌وێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باس له تاک ڕه‌وی و بیری
شۆڤێنیستیانه‌و و قه‌ڵه‌م ڕه‌ویه‌کانی زۆر لایه‌ن ناکه‌ن بـه تایبه‌تی
لیستی حه‌دبا له شاری موسڵ که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان به ده‌ست هێنا
له هه‌ڵبژاردنی ئــــــــــــــــــه‌نجومـه‌نی پارێزگاکاندا له شاری
موسڵ هه‌رچه‌نده لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان ( قائمه التآخی )
ته‌نها شه‌ش کورسی لـــــه‌م لیسته که‌متر به‌ده‌ست هێناوه که
ده‌کاته رێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێ ده‌نگده‌ران و دانیشتوانی موسڵ
که‌مـــه‌زه‌نده ده‌کرێ ده‌کرێ به یه‌ک ملێون که‌س ده‌یانه‌وێ ده‌نگی
یه‌ک ملیون که‌س بایکۆت بکه‌ن توڵه سه‌ندنه‌وه‌و بگره داوای
ده‌رکردنی هیزی کوردی ده‌کرێت لـه‌م شاره‌و پیلانی ئه‌وه له ئاردایه
کـه‌ئه‌مه رێگا خۆشکه‌ری شه‌ڕی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و قه‌ومایه‌تی بێت
به‌رامبه‌ر به‌کورد ، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا کورد داوای
سه‌ربه‌خۆی وجیابونه‌وه ده‌کات یائه‌وان ده‌یانه‌وێ کورد په‌راوێز
بــکه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ڕێگای ئاڵۆز و ئاسته‌می ببه‌ن لیستی
هاوپه‌یمانی کوردوستان کـــــــــه یه‌که‌م لیست بوو لـه موسڵدا
هه‌مان سیاسه‌تی په‌یڕه‌و کرد به‌رامبه‌ر لیست و نه‌ته‌وه‌کـانی تر،
بێگومان به نه‌خێر ئــــــــــه‌م پرسیاره وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ،
لیستی حه‌دبا درێژه‌دانی هه‌مان فیکر‌و ئایدولۆژیه‌تی حیزبی به‌عسه
ئاگر خۆشکه‌ری شــــه‌ڕی نیوان کورد‌و عه‌ره‌بـه که‌مته‌رخه‌میش
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان ( قائمه التآخی )
که‌نه‌یان توانی ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه خزمه‌تی شاری موسڵ و
دانیشتوانه‌کــــه‌ی بـــــــــکه‌ن و متمانه‌ی ده‌نـــــــــگده‌ران
بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه زۆربه‌ی داواکانی
کـورد پشت گۆێخراون سـه‌ره‌ڕای دروست کردنی ده‌یان کۆسپ و ته‌گه‌ره تا
ئێستاش نایانه‌وێ دان به‌بوونی فیدڕاڵیه‌تدا بنین که هه‌رێمی
کوردوستان تاقه هه‌رێمی فیدڕاڵیه‌ته لـــــــــه ئێراقدا پێشتر و
پێش پڕۆسه‌ی ڕزگار بونی ئێراق پارله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر داوه کـه
داواکاری خـــــــــــــــــــــــــــه‌ڵکی کوردوستانه پرسه‌کانی
بودجه و میزانیه‌ی هه‌رێم ، یاسای نه‌وت وغاز ، مه‌سه‌لــه‌ی
پێشمه‌رگه ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچــــه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر
هه‌رێم و زۆر پرسی تر ده‌یان جاره‌له دانیشتنه‌کانی لێپرسراوانی
هه‌رێم و مه‌رکه‌ز چاره‌ســــــــــه‌ر نه‌کراوه که یادگاری جارانی
دانوستانه‌کانی نێوان ڕژێمی به‌عس و شۆڕشی کوردمان ده‌خاته‌وه یاد ،،
له ناوچه‌کانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و مه‌نده‌لی
ده‌یان پلان و ئاژاوه‌یان نایه‌وه هێزی پێشمه‌رگه به نا شه‌رعی
درایـــــــه قه‌ڵـه‌م و داوای ده‌رکردنیان کردن به‌ڵام له کاتی
ته‌نگه‌ژه‌و بێده‌سه‌ڵاتیدا به‌رامبه‌ر تیرۆرستان خۆیان داوای هێزی
پێشمه‌رگه‌یان کرد پیلانه‌کانی ئه‌و ناوچه قاره‌مانانه به تایبه‌تی
خانه‌قین سه‌ری نه‌گرت بۆیان به خۆ ڕاگری و یه‌ک هه‌ڵۆێستی کۆمه‌ڵانی
خـه‌ڵکی قاره‌مانی ئه‌م ناوچانه و هێزی پێشمه‌رگه و یه‌ک هه‌ڵۆیستی
کورد.
گه‌ر هه‌ڵۆیسته‌یه‌ک بکه‌ین له سه‌ر باری ئه‌منی هه‌رێمی کوردوستان
ده‌بینین زۆر به باشی پارێزراوه له لایه‌ن هێزی پۆلیس و ئاسایشه‌وه
له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و هه‌موو هه‌رێمه‌که باری
ئه‌منی ئاساییه ، لـــــــه گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک کاری تیرۆرستی
و ته‌قینه‌وه کراوه له لایه‌ن گروپی ئه‌نسار سونه‌و ئه‌نسار ئیسلام
و قــــاعیده‌وه به‌ڵام نه‌توانراوه درێژه‌ی پێبدری تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر باش بنبڕ کراوه و نه‌هێڵدراوه تـــــــــه‌شه‌نه بکات ،
هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی
کوردوستان ڕۆژانه و بـــــه به‌رده‌وامی بــــــــــــــه بیانوی
بــــــــوونی هێزو گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و پژاکه‌وه بۆمباران ده‌کرێت
که بۆته مایـــــــــــه‌ی زه‌ره‌رو زیانێکی زۆر بۆ گوند نشینه‌کان و
مه‌ڕو ماڵات و باخ و ڕه‌زه‌کانیان ، نا سه‌قامگیری ئه‌م ناوچه
سنوریانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گــــه‌وره‌یـه بۆ هه‌ریم تـــا ئێستاش
حکومه‌تی ئێراق هیچ هه‌ڵۆێستێکی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو
ئۆپه‌راسێۆنه هاوبه‌شیه‌کانی هێزی هــــــــــــاوپه‌یمانان
نه‌یتوانیوه قاعیده‌و تێرۆریستان له موسڵ وده‌وروبه‌ری لاواز بکات
کـــه له سنوری هاوبــــــــــــــــــه‌شی ئێراق و سوریاوه دێنه
ژوره‌وه مانه‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وانه‌ش مه‌ترسیه له سه‌رباری ئه‌منی
هه‌وڵیری پایته‌خت چونکه سنوری نزیکه لــــــــه موسڵه وه و
هاوبه‌شه ، بوونی هێزی ئه‌نسار ئیسلامیش له ناوچه‌ی پێنجونـــه‌وه
به هه‌مـــان شێوه ، درێژه پێــــــــدان و به‌رده‌وامی کاری
تیرۆرستیی که‌رکوک و دیاله‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی درێژ خایه‌نه بۆ سه‌ر
سلێمانی.؟
کورد به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری هه‌موو دراوسێکان ده‌کات ئه‌م نیگه‌رانیه‌ش
زیاتر ده‌بێت کاتێک بیرله‌وه ده‌کرێته‌وه که که ئه‌مه‌ریکا له‌وانه‌یه
کورد له به‌رده‌م دراوسێکان و عه‌ره‌بی ئێراق به‌جێ بهێڵی ،
نوخبــــــــه سیاسیه‌کان پێان وایه مانگی هه‌نگوینی په‌یوه‌ندیه‌کانی
کورد و ئه‌مه‌ریکا وه‌ک ساڵانی دوو هه‌زارو سێ تـــــــــــــا دووهه‌زارو
شه‌ش وه‌ک خۆی نه‌ماوه ، هه‌رێمی کوردوستان که به‌شی باشوری
کوردوستانه چه‌ندان ساڵه خاوه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیــــــه‌تی
که ژماره‌ی دانیشتوانی که‌متره له چاو دانیشتوانی کورده‌کانی
بــاکور و ڕۆژهه‌ڵات کـه خاوه‌نی هیچ ده‌سکه‌وتێک نین بۆیه باشور
بۆته هیوایه‌کی گه‌وره لای هه‌موو کوردان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
، هه‌ڵکه‌وته‌ی کوردوستان که‌وتوته ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ستێاری ڕۆژهه‌ڵاتی
نزیکه‌وه و دابه‌شکراوه به‌سه‌ر تورکیا و ئێران و ئێراق و سوریا هه‌ر
یه‌کێک له‌م نه‌ته‌وانه‌ی ئه‌م وڵاتانه که ( تورک و فارس و عه‌ره‌ب )
ن باوه‌ڕیان بــــــه پێکه‌وه ژیـــــــــان و ئازادی نیه چه‌ندان
ساڵه به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داواکانی کوردیان داوه‌ته‌وه ، هه‌ر یه‌کێک
له‌م وڵاتانه بۆ لـــــــــه نـــــــاو بردنی شۆڕش و سه‌ربه‌خۆیی
کورد له دێر زه‌مانه‌وه هاوکاری سه‌ربازی و لوجیستی و ڕێگا دان
بـــــــــه به‌زاندنی سنوره‌که‌ی خۆی کردوه بۆ وڵاته‌که‌ی تر بۆ نه‌مانی
شۆڕشی کورد ، ڕێژه‌ی کورد له‌م چوار پارچه‌یه‌ی کوردوستان بـه‌پێی هـه‌موو
سه‌رژمیره‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌ڵگه میژویه‌کان ده‌گاته زیاتر له
چل ملێون به‌ڵام ڕێگا نه‌دراوه وڵاتێکی سه‌ربــه‌خۆ و په‌رله‌مان و
حکومه‌تێکی خـــــۆی هه‌بی له جیهاندا ، نۆێنه‌رێکی هه‌بێ له کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا بــــه‌رگری له ماڤ و بونی بکات گه‌ر
کوردوستان به‌راورد بکه‌ین له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تازه
ســـــــــــــــــــــه‌ربه‌خۆی کۆسۆڤۆ که ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر
نیه له‌دووملێون که‌س وهه‌ڵکه‌وته‌ی له‌ناوچه‌ی به‌لقاندایه و
پێشترهه‌رێمێک بوو لــــــــــــه ده‌وڵه‌تی یۆگۆسلاڤیا به‌ڵام کرایه
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و سنـوری نێو ده‌وڵه‌تی یۆگۆسلاڤیای بۆ گۆڕدرا.!!!؟
دانیشتوانی هه‌رێمی کوردوستان له پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌نگ داندا
بڕیاڕیان له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردوستاندا زیــــاتر له یه‌ک ملێون ئیمزا
که به‌رهه‌می ریفراندۆم بوو ڕه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرا به‌ڵام
تائێستا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک نیه بۆ ئـه‌م ماڤه ڕه‌وایه ، نه‌ناردنه
ده‌روه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
عـــــه‌ره‌بی ئێراقیدا بۆ بازاڕه‌کانی جیهان ـ نه‌بونی سه‌رچاوه‌یه‌کی
دارایی سه‌ربه‌خۆ ـ پشت به‌ستن بــــــــــــــــــه‌بودجه‌ی مه‌رکه‌ز
نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هـه‌رێم
ــ نه‌بونی لۆژیکی کــــــــورد بۆ ده‌رهێنانی نـــه‌وت دوورکه‌وتنه‌وه‌یه
له فیکری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستان که‌ئاوات و ئامانجی سه‌دان هه‌زاران
ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده گرنگترین تێبینی لێره‌دا نه‌بوونی سه‌نگی
کورده بۆ ئاینده‌ی دوا ڕۆژ له نیۆ ئه‌م گـه‌مه نیو ده‌وڵه‌تیدا
کــــــــــــه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا و وڵاته هاوپه‌یمانه‌کان و ئیقلمیه‌کانی
( تـــــــورکیا ، ئێران ، سوریـــــــــــــــا ) و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی
تێدایه دوای گۆڕانکاریــه‌کان به‌تایبه‌تی ،، هاتنی ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکی
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئــه‌مه‌ریکا ،، پڕۆسه‌ی ده‌ست پێکردنی کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لــــــــــه ئێراق ،، پێشکه‌ش کردنـــی ڕاپۆرته‌که‌ی
ستیڤان دیمستورای نۆێنه‌ری سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌م چه‌ند
ڕۆژانه‌ی داهاتودا له‌سه‌ر چاره‌نوسی که‌رکوک و نـــــــــــاوچه
دابڕاوه‌کان بۆ ڕای گشتی و هه‌ردوو حکومه‌تی ئێراق و نـاوه‌نده سیاسی
و لایه‌نه‌کان ،، ده‌ست پێکردنی هـــهڵبژاردنهکـانی پارله‌مان و
ئـه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردوستان به‌گشتی و شاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی
، سه‌رکــــه‌وتنی کورد‌و پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتی کــــورد ( ده‌ته‌په
) لـه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی تورکیا که
تـــــــــــــــــــــوانی له 19 شار و شارۆچکه‌ی کوردوستانی بـاکور
به ده‌ستیان بهێنێ ،، خۆپیشاندانه مه‌زنه‌کانی نه‌تـه‌وه‌ی کورد
لـه سوریا و چه‌نــدان پرسی گرنگی تر که پاشه ڕۆژ و چاره‌نوس و
ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێوه به‌نده له ناوچه‌که‌دا.؟؟
بیست وچواری ئه‌پریلی ساڵی دوو هه‌زار و نۆ
سوید - بۆرۆس
|