په‌ژیوان بوونه‌وه‌ی پاشاكانی قوتابخانه‌ی كه‌مالیزم .
هۆشیار مه‌لاعه‌بدوڕه‌حمان
له‌سه‌روبه‌ری ئۆپه‌راتسیۆن و هه‌ڕشه‌كانی سوپای تورك له هه‌رێمی كوردستان به بیانووی كۆتایی هێنان به ره‌گو ڕیشه‌ی په‌كه‌ك، ڕۆژنامانوس وڕه‌خنه‌گری ڕۆژنامه‌ی مییلیه‌ت (fikret bila ) هه‌ڵسا به زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له پاشا خانه‌نشینكراوه‌كانی سوپای تورك،ئه‌م پاشایانه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان سه‌رۆكی یه‌كه‌می سوپابوونه‌و هاوزه‌مان ئه‌مانه له‌قوتابیه‌گوێڕایه‌ڵه‌كانی قوتابخانه‌ی كه‌مالیزمن و نه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆماره‌كه‌ن ،له چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا جگه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان په‌شیمانی خۆی ڕاگه‌یاندووه وده‌ست نیشانی هه‌ندێ له هه‌ڵه‌كانیان كردووه‌و ڕێگه‌چاره‌شیان دیاریكردووه،له ڕاستیدا ئه‌م دانپیانانه‌ی پاشا‌كان سه‌ری له خه‌ڵكی توركیا شێواندووه‌چونكه مانه‌وه‌ی ڕژێمی كه‌مالیزم ودرێژه‌ده‌ری ته‌مه‌نه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌مان بوون كه‌چی ئێستا پاش ٨٤ساڵ بایانداوه‌ته‌وه‌و یه‌ك ڕه‌خنه‌ی چوونیه‌كیش ئاراسته‌ی هه‌ر هه‌موویان كراوه كه ئایا بۆ تا كاربه‌ده‌ست وبه‌هێزو لێپرسراوبوون ئه‌م قسانه‌ی ئێستایان نادركاندوو عه‌قڵی نه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌له‌یان به‌تایبه‌تی له كاتی خزمه‌تی سه‌ربازیدا له قالب ده‌دا وبارگاوی ده‌كرد دژی نه‌ته‌وه نا توركه‌كان؟كنعان ئیڤه‌رن پاشا ده‌لێ مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كردمان،یاڵمان ئایتاج ودۆغان گوێره‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌ڵێن پیاده‌ی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌مان كردووه سه‌باره‌ت به‌كوردو ده‌ركه‌وتنی هێزی چه‌كداری كورد به‌رهه‌می هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی خۆمانه و ئه‌و ئه‌مبارگۆیه‌ی توركیا پێوایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كات پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته كه‌به‌زیانی توركیا ته‌واو ده‌بێ وپاشان ده‌بێ كۆمه‌ڵی هه‌وڵی دیبلۆماسی بده‌ین بۆ چاكردنه‌وه‌ی(ئه‌و ڕه‌چه‌ته‌یه‌ی ئێمه كاری پێده‌كه‌ین بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ) ن سه‌رۆكی سوپای خانه‌نشینكراو حیلمی ئۆزكۆك ده‌ڵێ با توركیا هه‌رگیز به‌نیازی ئه‌وه نه‌بێت به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ودیو سنوور په‌كه‌ك كۆتایی بێت،په‌كه‌ك هه‌رگیز ته‌واو نابێت چونكه په‌كه‌كه له‌هه‌موو شوێنێ هه‌ن گه‌ر بته‌وێ لێیان ده‌یت له هیچ شوێنێ نین،په‌كه‌كه له‌توركیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له باكوری عێراق بن ئێمه به‌مه‌به‌سته‌وه ڕێگه‌كه له خۆمان هه‌ڵه‌ده‌كه‌ین!په‌كه‌كه‌ش وه‌كو جاران نه‌ماوه ڕاسته وه‌ك ئێمه تانك‌و تۆپیان نیه به‌ڵام له‌بواره‌كانی مانۆڕدا بۆڕیان داوین وچه‌ند ساڵێكه هه‌موو جموجوڵێكی ئێمه بازاڕی ئه‌وان گه‌رم ده‌كات ودۆستی ئه‌وان روو له‌زیادیه‌و ئێمه‌ش به‌ره‌و گۆشه‌گیری وكه‌مبوونه‌وه‌ی دۆسته‌كانمان،گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌شمان به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی كورده به‌په‌كه‌كه وه مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و په‌یوه‌ندی به‌تیرۆره‌وه نیه!ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی شه‌ڕ ئه‌م ٢٤ساڵه‌دا ئه‌و ناوچانه‌ی پێ ئاوه‌دان ده‌كرایه‌وه له جیاتی زیاتر كاولكردنی سه‌باره‌ت به‌و ئه‌مبارگۆیه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك وپسپۆڕانی بواری ئابوری گوتی له جیاتی ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه بڕۆن یارمه‌تیان بده‌ن زیاتر تێكه‌ڵیان بن بڕی ئاڵوگۆڕه‌كان په‌ره‌پێبده‌ن،به‌ره‌نجامی بۆچوونی سه‌رجه‌م قوتابیه‌كانی ده‌رچووی یه‌ك قوتابخانه چوونیه‌كن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٨٤ساڵه له قوتابخانه‌ی كه‌مالیزم دا یه‌ك وانه ده‌گوترێته‌وه:ئه‌م ووڵاته توركیایه وڵاتی توركه به‌هێزه‌كانه،باوكی تورك مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی پاڵه‌وان هه‌موو مییله‌تی تورك قه‌رزاباری كاره‌چاكه‌كانێتی كه دامه‌زراندنی ئه‌مكۆماره مۆدێڕنه‌یه پاش پاشاگه‌ردانی وڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی،هه‌موو قه‌رزاری كاره جوانه‌كانین كه ته‌نها له پێناوی خزمه‌تی گه‌لی توركدا دایهێناون،ئه‌وه‌ی خه‌لكی ناو كۆماری توركیایه توركه،جگه له تورك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نیه!(كه‌مالیزم مانیفێست وده‌قی پیۆزی تورك)ه،ئه‌م قسه‌قوتانه‌ی فه‌رمانده‌سه‌ربازیانه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ریفۆرمێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بن كه كه‌مالیزم وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌كی دۆگماوڕه‌قهه‌ڵاتوو له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێ،ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین تایه‌شاربه‌یوك كانیت وئولكه‌ر باشبوغ وسایگۆن وئه‌وانی تریش خانه‌نشین ده‌كرێن تا بزانین ئه‌وان به چ شێوه‌یه‌ك به‌خۆیاندا ده‌چنه‌وه.(سروشتی ئه‌م قوتابخانه‌یه ئه‌وه‌یه تا گه‌نج ولا‌و ده‌ست به‌كاربیت ووڕو كاس وگوێڕایه‌ڵت ده‌كات له پایزی ته‌مه‌ندا به‌خۆتدا ده‌چیته‌وه)ئه‌مه هه‌ر به‌نیسبه‌ت پاشاكانه‌وه وانیه ئه‌م یاسای گه‌مژه‌یی وده‌به‌نگیه هه‌موو نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارو دكتۆر وپرۆفیسۆرو تێزداهێنه‌رانی تورك ده‌گرێته‌وه به‌ڵام كه پیر بوون،نوسه‌ری هێژا ئیسماعیل بێشكجی كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی تورك له‌هه‌ڕه‌تی لاویه‌وه دركی به‌م نه‌خۆشیه‌ی كه‌مالیزم كرد‌و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی سۆكرات ئاسا خسته خزمه‌ت سه‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كانه‌وه ئێستاش ده‌یان نه‌سه‌رو ڕۆشنبیرهه‌ن ڕۆژانه‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م ڕژێمه ڕسواده‌كه‌ن. _____________________________________________ ٭پاشا:له ڕاستیدا ئه‌مه به‌فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی ده‌گوترا،دوای سوڵتان وه‌كو پله‌ی لێپرسراوێتی پاشا‌كان ده‌هاتن،
|