پهکهکه وهک
خۆی..!!

حەسەن جودی
- بهشی یهکهم -
رۆژی 27.11 2009دا سی و یهک ساڵ بهسهر دامهزراندنی پارتی کرێکارانی
کوردستان ئێستا بهگهیشتنمان بهرۆژی 27.11 2009دا سی و یهک ساڵ بهسهر
دامهزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهکهکه) تێدهپهڕێت. ههروهها
سی و پێنج ساڵیش بهسهر تهمهنی ئهو تهڤگهرهتێدهپهڕێت کهسهرهتا
بهئاپۆییهکان و پاشان وهک (پهکهکه) ناسرا. لهم ساڵڕۆژهدا کهگهلی
وڵاتپارێزی کوردستان بهجهژنی ژیانهوهی نهتهوهیی خۆیانی دهبینن
و ساڵانهبهجۆشوخرۆشهوهئهو یادهدهکهنهوه. منیش حهزدهکهم بهم
وتارهبهشداری لهو جۆش و خرۆشه شکۆدارهی گهلهکهم و شۆڕشگێڕانی ئهو
تهڤگهرهبکهم و ئهگهر زۆر بهپووختیش بێت، چهند تیشکێک بخهمهسهر
راستینهو جهوههر و مێژووی ئهو تهڤگهره.
تەڤگەری (پهکهکه)؛ وەک تەڤگەرێکی ئازاد و سەربەخۆی گەلی کوردستان،
بەهەموو رەهەندەکانییەوە، تێکۆشانی ئازادیخوازانەی خۆی گەشەپێدەدات.
سەرەتا لەساڵانی (1973 ـــ 1976)دا لە ئەنقەرەوە یەکەم چەخماخەی ئەو
تێکۆشانە دەبریسکێتەوە، پاشان بەرەو باکووری کوردستان هەنگاو دەنێت،
لە(1)ی تەمموزی(1979)دا لەسەر بنەمای تاکتیکی "هەنگاوێک بۆ دواوە، دوو
هەنگاو بۆ پێشەوە" رێبەر ئاپۆ کۆچی مێژوویی خۆی بەرەو باشووری رۆژئاوا
و سوریا و لوبنان دەستپێدەکات و لە کەمپێکی تێکۆشەرە فەلەستینییەکاندا
دەگیرسێتەوە. لەوێوە، لەنێو دۆخێکی دژوار و بێتوانستیدا توانست و
دەرفەت بۆ تەڤگەرەکە دەخوڵقێنێ. بەمەش تەڤگەری (پهکهکه) لەنێو
کوردانی باشووری رۆژئاوای کوردستان و سوریا و لوبنان و وڵاتە
عەرەبییەکانی دیکە و لەگەڵیشیدا لەوڵاتانی خۆرئاوا و جوگرافیا
دوورەکانی دیکەدا تێکۆشان بەرزدەکاتەوە و بیر و هوشیاری و رێکخستنی
نەتەوەیی دەژێنێتەوە و پانتایی شۆڕشی ژیانەوە فراوانتر دەکات.
لەسەرەتای هەشتاکاندا یەکەمین هەنگاو لەسەر رێی "گەڕانەوە بۆ وڵات"
دەهاوێژێت و لەسەر سنووری دروستکراوی نێوان باکوور ـــ باشووردا
یەکینەکانی گەریلا جێگیر دەبن. بەمەش یەکەم پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی
باشوورى کوردستاندا دەبەستێت و خۆی بەخەڵکانێکی ئەم پارچەیە دەناسێنێت.
هەر لەسەر ئەو سنوورەدا ئامادەکاری تەقاندنی یەکەم فیشەکی ئازادی
ئەنجامدەدرێت و لە(15)ی ئابی(1984)دا بەتەقاندنی یەکەم فیشەک بڕیاری
ژیانێکی ئازاد دەگاتە لوتکە.
لەکۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکاندا گەل بەسەرهەڵدانی
جەماوەرییانەی خۆی وەڵامی قەڵەمبازە مێژووییەکەی گەریلا دەداتەوە.
بەمەش تەڤگەری (پهکهکه) گەوهەری گەلەرییانەی دەردەکەوێتە پێش و گەل
و گەریلا ئاوێتەی یەکدی دەبن. لێرەوە سەرەتای پیلانگێڕییە
نێودەوڵەتییەکان، بەپشتیوانی داگیرکەران و هێزە میللیگەرا و
بەکرێگیراوەکان، دەستپێدەکات، باشووری کوردستان دەکرێتە گۆڕەپانی
پیلانگێڕییەکان و تەڵەزگەیەکی پرمەترسیدار...!! بەڵام تەڤگەری پهکهکه
دەستبەرداری ئیرادەی سەربەخۆ و رۆحی نەتەوەیی ـــ دیموکراتییانەی خۆی
نابێت و لەم پێناوەدا قورسترین قوربانی خۆی دەدات و بەدروشمی "باکوور،
باشوور، رۆژهەڵات، یەک وڵات و یەک خەبات" لەم پارچەیەدا گوڕ بەتێکۆشانی
نەتەوەیی و دیموکراتییانەی خۆی دەدات و هەر لە نەوەدەکاندا بە فەلسەفە
و هزری ئازادیخوازانەی خۆی دەپەڕێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەکۆتایی
نەوەدەکانیشدا تێکۆشانی خۆی لەم پارچەیەشدا دەگەیێنێتە ئاستێکی
جەماوەری بەهێز. لەنەوەدەکانیش بەدواوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رۆح و هزر
و تێکۆشانی نەتەوەیی ـــ دیموکراتییانەی خۆیدا لەدامەزراندن و
لەپێکهێنانی دەزگا نەتەوەییەکانی دەدات و پرۆسەی بەگەلبوون و
نەتەوەییبوونی گەلی کورد دەگەیەنێتە ئاستێکی شکۆدار.
ئیدی شۆڕشی ژیانەوە بەدەستکەوت و بەهایەکی پڕ بەبایەخەوە سەردەکەوێت و
قۆناخی شۆڕشی دیموکراتی و گەیشتن بەچارەسەری دەکەوێتە رۆژەڤەوە. بەمەش
لەسەرەتای نەوەدەکان بەدواوە هەوڵدان بۆ گۆڕانی ستراتیژی تادێت چڕوپڕ و
قووڵتر دەبێتەوە و لەکۆتایی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و
یەکەمیشدا دەگاتە لوتکەی خۆی. تەڤگەری (پهکهکه) لەگەڵ تێپەڕبوونی
هەر قۆناخێکی تێکۆشان و دەستپێکردنی هەر قۆناخێکی دیکەدا نوێبوونەوە و
هەڵاوێردی لە سیستەمی فەلسەفی، پارادیگمایی، ئایدیۆلۆژی، سیاسى و ژیان
و تێکۆشانی خۆیدا دەکات و پووختی دەکاتەوە. بەمەش تادێت گەوهەر و
تایبەتمەندییە هەمەلایەنەکەی خۆی دەردەکەوێتە روو، تا ئەو رادەیەی
تەواوی تایبەتمەندێتی و گەوهەری ئازادیخوازانەی خۆی لەچوارچێوەی
سیستەمێکی هزری، ژیانیی و تێکۆشاندا بەروونی و زەلالی نیشان بدات، کە
سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتییە.
بێگومان لەمیانهی ههڵسهنگاندنی مێژووی ئەم تەڤگەرەدا دەرک بەو
راستییە دەکرێت کە تەڤگەری (پهکهکه) هەروا بەئاسانی، بەبێ کۆسپ و
تەگەرە، کێشە و گرفت قۆناخەکانی تێکۆشانی خۆی نەبڕیوە، بەڵکو رێک
بەپێچەوانەوە لەهەر قۆناخێکدا ژان و ئازارێکی بێسنوور، قوربانی و
فیداکاری و قارەمانێتییەکی نەوازە، کۆسپ و تەگەرەی تاقەتشکێن، کێشە و
گرفتی لەبن نەهاتوو، کەموکوڕی و هەڵەی کوشندە هەبووە، تەنانەت
رووبەڕووبوونەوەی چەندین تەڵەزگە و پیلانگێڕی ناوخۆیی، هەرێمی و
نێودەوڵەتی بۆتەوە. لەبەرامبەر هەر خیانەتێکی مەزندا، بەرخۆدانێکی
مەزنیش ئامادەیە، لەبەرامبەر هەر پیلانگێڕییەکەدا قەڵەمبازێک بەرسڤدارە،
لەنێو نەبوونی و بێ توانستییەکی دژواردا باوەڕی و هێز و ئیرادەی
ئافراندن و مەزنکردنی توانست و توانستەکان دەردەکەوێتە روو. لەبەرامبەر
بێ باوەڕی، بێ هێزی، بێ ئومێدی، بێ چارەییدا، کانگای باوەڕی، هێز، هیوا
و توانستی چارەسەری دەتەقێتەوە و ملی رێ دەگرێ و دەهەڕکێت. ئیدی
تەڤگەری (پهکهکه) وەک دیجلە و فورات لەکانیاوە رەسەنەکاندا
هەڵدەقوڵێ و هیوای ژیانێکی ئازاد لە میزۆپۆتامیای لانکەی لەدایکبوونی
مرۆڤایەتییەوە بە گەل، رەگەز و چینە ژێردەستەکان دەبەخشێ و هیچ لەمپەر
و کۆسپ و هێزێک ناتوانێت بەربەستی بکات یان لەگەوهەر و تایبەتمەندییە
رەسەنەکانی خۆی دووریبخاتەوە. هەڵبەتە لە قووڵبوونهوهبه مێژووی ئهو
تهڤگهرهدا نهێنی مانەوە و مەزنبوونی ئەم تەڤگەرە دەردەکەوێتەڕوو، کە
لەگەوهەر و تایبەتمەندییەکانی خۆیدا بەرجەستە دەبێت. لەسەرووی
هەمووشیانەوە پەیوەستبوونییەتی بە فەلسەفەی ئازادی، ئیرادەی سەربەخۆ،
گیانی بەرخۆدان و خۆهێزی و ئافراندنەوە.
باوەڕناکەم بزووتنەوەیەک لەمێژوو و رۆژگارى ئەمڕۆماندا هەبێت هێندەى
بزووتنەوەى (پهکهکه) رووبەڕووى پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوى لەناوبردن
بووبێتەوە. هەر لەسەرەتاى سەرهەڵدانییەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەمیشە ئەو
بزووتنەوەیە بە مەترسی هەرە مەزن دەبینرێت و هەوڵی لەناوبردنى دەدرێت.
هەڵبەتە ئەمەش بێ هۆکار نییە و چەندین هۆکارى هاوبەش و تەنانەت شاراوە
لەپشت سەرجەم ئەو پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوانەدا خۆی حەشارداوە. کەواتە
ئەو هۆکارانە چیین؟ نهێنى ئەو ترس و فۆبیا مەزنە کە لەبەرامبەر
بزووتنەوەى ئاپۆچی و (پهکهکه)دا هەیە چییە؟ ئەگەر هەر لەسەرەتاوە
هەوڵی لەناوبردنى ئەو بزووتنەوەیە دەدرێت، بۆچی نەک هەر لەناو نەبردرا،
بەڵکو بۆتە گەورەترین بزووتنەوە لەهەر چوار پارچەى کوردستان، تەنانەت
بووە بەیەکێک لەگەورەترین بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانى خۆرهەڵاتى ناوین و
جیهان؟ کەواتە نهێنى مەزنبوون و خۆڕاگرى (پهکهکه) چییە؟ (پهکهکه)
دووژمنى کێیە و کێ دووژمنایەتى (پهکهکه) دەکات؟ جیهانبینى و هەڵوێست
و چەمکەکانى (پهکهکه) بۆ ژیان، مێژوو، ئازادى، وڵات، گەل، فیکر،
ئایدیۆلۆژیا، شۆڕش، تاک، کۆمەڵگا، دەوڵەت، دەسەڵات، خیانەت، وڵاتپارێزى
و ...هتد، چییە؟ هەروەها چۆن دەڕوانێتە کێشەى کورد، کێشەى ژن و کێشە
مرۆڤایەتییەکانى تر؟ لەم پێناوەدا خاوەن چ پرۆژەیەکى چارەسەرییە؟ (پهکهکه)
خاوەن چ سیستەمێکى بیرکردنەوە و ژیان و کارکردنە؟ بۆچی ئەو پیلان و
هێرش و شاڵاوانەى لەناوبردن سەرەتا "ئۆجەلان" و پاشان (پهکهکه) و
گەل دەکەنە ئامانجى خۆیان؟ کەواتە "ئۆجەلان" کێیە و خاوەن چ فیکر و
فەلسەفە و سیاسەتێکە؟ رۆڵ و پێگەى "ئۆجەلان" لەنێو ئەو بزووتنەوەیەدا
چییە؟ لەبەرامبەر هەموو هەوڵەکانى لەناوبردندا، ئاسۆی داهاتووى
بزووتنەوەى (پهکهکه) چییە و چۆن دەبێ؟
گومانم نییە کە ئەم پرسیارانە و سەدان پرسیارى تر لەهۆش و هزرى ئەو
کەسانە دێت و دەچێت کە خوازیارن لەراستینەى ئەوە تێبگەن کە بۆچی هێندە
پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاو لەدژى (پهکهکه) دەکرێت؟ بۆچی (پهکهکه)ش
هێندە خۆڕاگرى و بەرخۆدانى دەکات و تادێت هەر هەنگاوى مەزنتر دەهاوێژێت؟
لێرەدا بۆ گەیشتن بە وەڵامى راستی سەرجەم ئەم پرسیارانە و سەدان
پرسیارى دیکە دەتوانین پەنا بۆ کلیلی هەموو دەرگاکان ببەین، ئەویش
مێژووە، مێژووى خودى بزووتنەوەى (پهکهکه). بەڵام کاتێک دەرگاى
مێژووى بزووتنەوەى (پهکهکه)ش دەکەینەوە ئەمجارەیان سەدان پرسیاری
دیکە رووبەڕووى مرۆڤ دەبێتەوە؛ ئەم بزووتنەوەیە چۆن و کەى و بە چ
شێوەیەک لەدایکبووە و دەستى بەجموجۆڵ و تێکۆشان و بەرخۆدان کردووە؟
قۆناخەکانى پێشکەوتنى ئەو بزووتنەوەیە چیین و کەى و چۆن و بە چ شێوەیەک
ئەو قۆناخانە بەدوای یەکدا هاتوون؟ چ روویانداوە و چ پێشکەوتنێکیان
لەگەڵ خۆیاندا هێناوە؟ کارەکتەرە سەرەکییەکانى هەر قۆناخێک لەو
قۆناخانە کێن و خاوەن چ تایبەتمەندی و هەڵسوکەوت و پراکتیکێکن؟ هەر
پرسیارێک چەندین کلکە پرسیار و لق و پۆپەى لێدەبێتەوە، لەناواخنى
وەڵامى هەر پرسیارێکیشدا چەندین پرسیارى دیکە سەرهەڵدەدەنەوە...
لەئاکامدا خۆمان لەنێو دەریایەک پرسیاردا دەبینینەوە، کە دەگەینە
وەڵامى هەر پرسیارێک زیاتر سەرسوڕمانى دەمانگرێ و خولیاى پرسیارى تر و
وەڵامى ترمان لەلا زیاتر دەبێت... ئیدى چەندە لەنێو ئەو مێژووەدا قووڵ
دەبینەوە هێندەش سەرسام دەبین، هێندەش لەنهێنى پیلان و هێرش و
شاڵاوەکانى نەیارانى تێدەگەین... هێندەش لەنهێنى خۆڕاگرى و بەرخۆدان و
مەزنبوونەکەى تێدەگەین...
لەمیانەى ئەو قووڵبوونەوەیەدا؛ سەرەتا لەوە تێدەگەین کە بزووتنەوەى (پهکهکه)
وەک پشکۆیەک لەژێر خۆڵەمێشی هەزاران ساڵەى مێژوودا خۆی حەشارداوە و هەر
پزیسک دەدات، تا لەزەمەنێکی شەوەزەنگى بەستەڵەکگرتوودا بڵێسە دەدات و
گڕو کڵپە دەسێنێ و گڕکان ئاسا هەڵدەقوڵێ، هەڵدەقوڵێ و گڕ لەمێژووێکى
شووم، لەقەدەرێکى سەپێنراو بەردەدات... مێژووێکى نوێ دەئافرێنێ... ئیدى
مێژوو لەسەرووى قەدەرە سەپێنراوەکانەوە رێڕەوى خۆی دەگرێ...
لەم چوارچێوەیەدا؛ کاتێک بە هەگبەیەکى پڕ لەپرس و رامانەوە دەچیتە نێو
دەریاى مێژووى بزووتنەوەى (پهکهکه)وە، بەسەرهات و رووداوەکان،
پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان، پەلکێشی خۆیانت دەکەن و تا قووڵایی مێژووى
مرۆڤایەتیت دەبەن، بەجۆش و مۆڕاڵێکى بەرزەوە، بە باوەڕی و ئیرادە و
وزەیەکى تۆکمەوە، جارێکى دیکە دەتگەڕێننەوە نێو رۆژگارى ئەمڕۆ،
لەبانێژەى ئەمڕۆشەوە ئاسۆی داهاتووێکى پرشنگدارت نیشان دەدەن. بەمەش
سەفەر بەنێو ئەو مێژووى (پهکهکه)دا، وەک سەفەرە بەنێو سەمفۆنیایەکى
نەمردا، وەک سەفەرە بەنێو رۆمانێکى بێکۆتاییدا، سەفەرە بەنێو شیعرێکى
هارمۆنیدا، داستانێکى پڕ لەماجەڕادا... بێگومان وەک چۆن لەپشت ئەو
سیمفۆنیایەدا؛ ئۆرکسترایەکى مەزن، مایسترۆیەکى دانا، بیسەرێکى عاشق
دەبینى، ئەوا مسۆگەر لەناواخنى ئەو رۆمانەدا پاڵەوانەکان، بەمەیل و
توانستى خۆیانەوە، لەنێو ناکۆکى و ململانێ دان و تادێت گرێی نێو گرفت و
رووداوەکان ئاڵۆز دەبێت و رووەو کردنەوە و چارەسەرى دەچێت. هەر بەهەمان
شێوەش لەو شیعرەدا لەبرى ریتمێکى سواو، پانتاییەکى تاریک، چێژ لە
هارمۆنیایەکى هەمەچەشنە و پانتایەکى پڕ لە ئیستاتیک وەردەگریت. کاتێک
کە بەپەیژەى رووداوەکانى ئەو داستانەدا هەڵدەزنێی لەپێشتدا
حیکایەتخوانێک بەهەموو مەندى و حیکمەتى خۆیەوە، شێڵگیرانە هەوڵدەدات
ئاراستەى رووداوەکان بەرەو ئاقارى ئازادى ببات، بە قازانجى هەموو
ئەوانەى عاشق و دێوانەى ئازادین بشکێنێتەوە... چونکە بەهانەى یەکەم و
کۆتایی بۆ لەدایکبوونى ئەم سیمفۆنیایە، ئەم رۆمانە، ئەم شیعر و داستانە
تەنیا و تەنیا ئازادییە...
بۆیە کە مرۆڤ بەنێو ئەو مێژووەدا دەگوزەرێ، بەردەوام گوێت لەو زایەڵەیە
دەبێت کە بەنەغمەیەکى پڕ لەسۆزەوە دەچریکێنێ و دەبێژێ:" ئەگەر ژیانێک
هەبێت، با بە ئازادى و بۆ ئازادی بێت، ئەگەر مردنێکیش هەبێت، با هەر بە
ئازادى و بۆ ئازادى بێت". ئەمە فەلسەفە و کرۆک و ناوەڕۆکى بانگەوازی
ئەو پشکۆیەیە کە لەگەڵ یەکەم پزیسکى خۆیدا جاڕی دا... بێگومان کە مرۆڤ
بەنێو مێژووێکى ئاگریندا دەگوزەرێ، موچرک بەدواى موچرک بەگیانى مرۆڤدا
دێت، تا ئاستى سەرسامبوون و شۆکبوون دەڕوات؛ چۆن مرۆڤ موچرک نایگرێت و
سەرسام و شۆک نابێت کە دەبینێ؛ لەپێناو ئەو بانگەوازییە نەمرەدا هەر
جەستەیە دەسووتێ، هەر گیانە و هەڵدەکڕوزێ... کوا چ سیمفۆنیایەک هەیە
وەک ئەم سیمفۆنیایە نەغمەکانى گڕ بن؟ کوا چ رۆمانێک و شیعرێک و
داستانێک هەیە وەک ئەم رۆمانە، ئەم شیعر و داستانە حەرفەکانى کڵپە بن؟
چۆن مرۆڤ شۆک نابێت هەر بەتەنیشت ئەو رۆح و جەستانەى دەبنە تۆپەڵێک
ئاگر و گڕ لە هەموو ناشیرینییەکانى گەردوون بەردەدەن، رۆح و
جەستەگەلێکیش هەن لەبەرد بەردترن، لەبەستەڵەک بەستەڵەکترن، وەک بڵێی
گڕى هەموو گەردوون ناتوانێ خاوێنیان بکاتەوە... ئیدى ئەوە سیمفۆنیایەکە
بێهەڵچوون و داچوون نابێت، رۆمانێکە بێ ناکۆکى و ململانێ نابێت،
شیعرێکە و داستانێکە بێ توخمى نەزۆک و شەڕانگێز نابن...!! بەڵام سیحری
ئاگرینى ئەو مێژووە لەچی دایە؟ لەکوێ دایە؟ ئەمە نهێنییەکە و بەتینى
گەرم و بڵێسەدارى خۆی تا قووڵایی خۆی دەتبات، ئینجا پێت دەڵێت "ئەوە
منم ... ئیدى بمناسە و لێم تێبگە...."
- بهشی دووهم -
بۆیە ئەوەى لە مێژووی (پهکهکه)دا دەیبینیت نهێنى لەدایکبوون و
مەزنبوونى بزووتنەوەیەکە کە هیچ کەسێک مەزەندەى لەدایکبوونى ناکات،
نەخاسمە پێشکەوتن و مەزنبوون و سەرکەوتنەکەى، ئەمە هەر لەدەرەوەى خەیاڵ
دابوو... کەچی لەدەرەوەى مەزەندە و شیمانەکان، بەبێ ئەوەى روخسەت
لەباڵادەستەکانى ئەو جوگرافیایە و جیهان وەربگرێت، سەریهەڵدا... بەڕوو
ئاسا رەگی داکوتا و باڵاى کرد، چڵ و پۆپەى دەرکرد، چەندە چڵ و پۆپە
دەکات ئەوەندەش رەگ دادەکوتێ، چەندە بەقووڵایی مێژوودا شۆڕدەبێتەوە
ئەوەندەش بەرەو لوتکە هەڵدەکشێ... ئیدی لەنێو دۆزەخى جوگرافیایەکى
ونبوودا، ئەو جوگرافیایەى کە لەمێژ ساڵە هەنجن هەنجنیان کردبوو و پاشان
سڕیبوویانەوە، درەختێک باڵانما دەکات و خوازیارە لەو دۆزەخەى کە پێی
دەگووترێت گێژاو (کائیوس) نسێیەکى فێنک، ساباتێکى دڵڕفێن بۆ گەلانى خێر
لەخۆنەدیو، بۆ ژنانى ئازارچەشتوو، بۆ مرۆڤایەتى لەسەر خاکى میزۆپۆتامیا
و هەموو جیهان بخوڵقێنێ...
لەجیهان و خۆرهەڵاتی ناویندا بەگشتی و باشووری کوردستاندا بەتایبەتی،
بەشێوەیەکی سیستەماتیک و پلان بۆکراودا، هەڵمەتێکی فراوان و چڕوپڕ و
بەردەوامی؛ رەشکردن، ناوزڕاندن، چەواشەکاری و شێواندن لەبەرامبەر
راستینەی بزووتنەوەى (پهکهکه) و رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و
شۆڕشگێڕانی نێو ئەم بزووتنەوەیە ئەنجامدراوە و پێشخراوە، لەبەرامبەر
فەلسەفە و هزر و ئایدیۆلۆژیا و سیاسەت و سیستەمی ژیان و بیر و کارکردنى
(پهکهکه)دا هەوڵ و تەقەللایەکی بێوچان دراوە و لەمەشدا ئەگەر بۆ
ماوەیەکی کورتخایەنیش بێت، تاڕادەیەکی بەرچاو ئەو هەڵمەتانەیان
سەریگرتووە. هەڵبەتە دامودەزگاکانی دەوڵەتە زلهێزە ئیمپریالیستەکان،
تورکیا و داگیرکەرانی دیکەی کوردستان، هەروەها هێزە بەکرێگیراو و
تەسلیمکارەکانی کورد و چەندین نووسەری قەڵەمفرۆش و ویژدانفرۆشی کورد و
بیانی رۆڵێکی گرنگیان لەو هەڵمەتەدا بینیوە و تەنانەت لەمڕووەوە لەنێو
پێشبڕکێیەکی سەرسوڕهێنەر دابوونە و تا ئانوساتی ئێستاش لەسەر پێشخستنی
ئەم هەڵمەتە هەر بەردەوامن و چاوەڕێش ناکرێت "ئیمپریالیزم ــ
داگیرکەرانی کوردستان ــ هێزە وابەستەکانى کورد ـــ نووسەرە
خودفرۆشەکان" هەروا زوو دەستبەرداری ئەم هەڵمەتە هاوبەشەیان ببن.
بێگومان زۆر کەمن ئەوانەی بەبێ مەبەست و لەخافڵگیری و نەزانییەوە
کەوتوونەتە خزمەتی ئەو هەڵمەتە دژە شۆڕشیەوە. بۆیە گێڕانەوە و
هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی مێژووی بزووتنەوەى (پهکهکه) لەسەر زمانی
خودی (پهکهکه)ییەکان، ئەوانەی بەوپەڕی دروستی و راستگۆیی و
جورئەتەوە بەردەوامی بەتێکۆشانی ئازادیخوازانەی خۆیان دەدەن، ئەرکێکی
گرنگ و پڕ بەبایەخە. بەداخەوە خودی شۆڕشگێڕانی ئەم بزووتنەوەیە
لەمڕووەوە کەمتەرخەمیان نواندووە و مێژووى ئەو بزووتنەوەیەیان
بەشێوەیەکى فراوان بەهەموو کەسێک نەناساندووە. ئەمەش جێی رەخنەیە.
چونکە ناسین و تێگەیشتن لە (پهکهکه) لەڕێی خودی (پهکهکه) و (پهکهکه)ییەکان
راستترین و زانستیانەترین رێگەیە بۆ ناسین و تێگەیشتن لەمێژوو و
فەلسەفە و سیستەمی بیرکردنەوە و ژیان و تێکۆشانەکەى.
لەمیانەی وردبوونەوە و لێکدانەوەی سەرجەم ئەو هەڵمەتە پروپاگەندەییەی
لەدژی ئەو تەڤگەرە بەڕێوە براوە دەبینرێت کە زۆر شێواز و ئوسلوب
بەکاربراوە بۆ وێناکردنێکی ناشرین بۆ ئەم بزووتنەوەیە. بەر لەهەموو
شتێک خواستوویانە ئەو پەیوەندییە دیالیکتییکەی نێوان " گەل، (پهکهکه)،
ئۆجەلان" بشێوێنن یان بیپچڕێنن و لەیەکدابڕاو سەیربکرێن. ئەو هێز و
لایەنانە بۆ ئەوەى ئەو پەیوەندییە دیالیکتکییە بشێوێنن و لەیەکدی
بیپچڕێنن هەرچی بەدەمیاندا هاتووە گووتوویانە، هەرچی لەدەستیان هاتووە
کردوویانە، لەکەمپینی ناوزڕاندن و رەشکردنەوە بگرە تا دەگاتە هەوڵەکانی
کوشتن و تیرۆر، لەشەڕ و هێرشبردنەوە تا دەگاتە پیلانگێڕییە
نێودەوڵەتییەکان ...هتد، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵ و تەقەللا
بەردەوامانەیان، کەچی نەک هەر پەیوەندی تۆکمەی نێوان" گەل، (پهکهکه)
ئۆجەلان " لاواز نەبووە و نەپچڕاوە، نەک هەر ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆی
ئەم سێینەیە بێ کاریگەر نەبووە و نەشکاوە، بەڵکو تا هاتووە ئەم
ئیرادەیە بەهێز و تۆکمەتر بووە و رۆحی بەرگری و بەرخۆدانی،
پەیوەستبوونی گەل بە فەلسەفە و ژیانی ئازادی (پهکهکه) و رێبەر
ئۆجەلان تا هاتووە مەزنتر بووە، تا هاتووشە باوەڕی (پهکهکه) و رێبەر
ئۆجەلان بەهێز و توانا و ئیرادەی گەل و مرۆڤایەتی پێشکەوتنخوازیش تۆکمە
و بەهێزتر بووە. بۆیە پێویست دەکات هەرکەس و هێز و لایەنێک بخوازێت
دۆستایەتی یان دووژمنایەتی ئەو پەیوەندییە دیالیکتیکیانەیەی ئەم
سێینەیە بکات، ئەوا پێویستە ئەو راستینەیە بەقووڵی تێبگات کە ئەو
پەیوەندییە سەرچاوەی خۆی لەراستینەی فەلسەفە و سیستەمی بیرکردنەوە و
ژیان و تێکۆشانی رێبەر ئۆجەلان و گەلی کوردستانەوە وەردەگرێت.
لەم روانگەیەوە؛ دەگەینە ئەو راستییەی کە ناکرێت بەزیهنییەت و چەمک و
لۆژیکە باوەکان لە (پهکهکه) و رێبەر ئۆجەلان و ئاستی ئەمڕۆی گەلی
کوردستان تێبگەین، چونکە بەڕێز ئۆجەلان و (پهکهکه) بەزیهنییەت و
چەمکێکی نوێوە سەریانهەڵداوە و تێکۆشاون و پەرەیان سەندووە، بەمەش
کەسێتییەکی نوێ و هاوچەرخیان بۆ کورد ئافراندووە. زیهنییەتێک لەسەر
بنەمای فەلسەفەیەکی پووخت و سەنتێزی (کۆتێزی)یەوە، لەتیۆری و کرداریدا
بەئاوێتەیی پێگەیشتووە و پێشکەوتووە، کە قۆناخ بەقۆناخ خۆی پووخت و
هەڵاوێرد کردووە و گەیشتۆتە ئەو ئاستەی وەک واقیعێک و راستییەک رەگی
خۆی دابکوتێ و لەهەڵکشاندا بێت. بەمەش مێژووی ئەم تەڤگەرە بۆتە
قۆناخێکی نوێ و گرنگ لەمێژووی هاوچەرخی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی،
پارچەیەکی دانەبڕاو لەمێژووی کوردستان، خۆرهەڵاتی ناوین و کۆمەڵگای
مرۆڤایەتی. ئیدی لە ناوهرۆکی مێژووی تەڤگەری (پهکهکه)دا؛ پووختەی
مێژووی گەلێک دهبینین، کە دەستبەرداری مەیلی ئازادیخوازانەی خۆی نابێت
و لەپێناو گەیشتن بەئازادی لەئاستی هەرە بڵنددا قوربانی، قارەمانێتی و
گیانفیدایی هەرە مەزنی نواندووە و بۆتە سەرچاوەی مۆڕاڵ و وزە و
توانستێکی بەهادار بۆ گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین و جیهان.
ئیدی لەئاکامی تێکۆشانی شکۆدارانەی رێبەر ئۆجەلان و تەڤگەری (پهکهکه)
و خودی گەلی کوردستان نموونەی تاک و کۆمەڵگایەکى نوێ و هاوچەرخ
ئافرێنرا، تا ئاستێکی بەرزیش توانیویەتی قۆناخی "بەگەلبوون" و "بەنەتەوەبوون"ببڕێت
و بەڕادەیەک بتوانێت خۆی ئاوێتەی فەلسەفەی ئازادی بکات و بەجورئەتەوە
بێژێ:" ئەگەر ژیانێک هەبێت با بەئازادی و بۆ ئازادی بێت، ئەگەر
مردنێکیش هەبێت با هەر بەئازادی و بۆ ئازادی بێت" و ببێتە نموونەی"
گەلی سەرکەوتوو"، ببێتە ناسنامەیەکی ئازاد بۆ خۆرهەڵاتی ناوینێکی نوێ،
ئەو گەلەی لەهەموو ئاستەکاندا نکۆڵی لێدەکرا و دەتوایەوە و قڕدەکرا،
تەنانەت گەیەندرابووە ئەو قۆناخەی خۆی نکۆڵی لەخۆی بکات و رازی بێت بەم
نکۆڵیکردنە و لەململانێ و ناکۆکی و شەڕ و پێکدادانە جیهانی و
هەرێمییەکاندا وەک "قۆچی قوربانی"ی هەمیشەیی و وڵاتەکەیشی وەک "گۆڕەپانی
شەڕ"ی بەردەوام وابوو، ئەمڕۆ لەسایەی ئەو تێکۆشانە چڕوپڕەی خۆی و رێبەر
ئۆجەلان و تەڤگەری (پهکهکه)دا زۆر بەجورئەت و شێلگیرییەوە دەڵێت:"من
هەم و جگە لەژیانی ئازادانە و سەرکەوتن بەهیچ شێوە ژیانێکی دیکە و
ئەنجامێکی دیکە رازی نابم" و وەک ئەرکێکی شارستانی و مێژوویی، ئەخلاقی
و مرۆڤایەتی ببێتە داینەمۆی دیموکراتیزەبوونی خۆرهەڵاتی ناوین و پزیسکی
شۆڕشێکی زیهنی ـــ ویژدانی سەرتاپاگیر...
رۆژگاری ئەمڕۆ هەر تەنیا بەرهەمی مێژوو نییە، بەڵکو رێبەر ئۆجەلان
گووتەنی وەک چۆن:" مێژوو لەئەمڕۆماندا شاراوەیە، ئێمەش لەقووڵایی
مێژوودا شاراوەین" ئەوا مسۆگەر داهاتووش هەر لەمنداڵدانی ئەو مێژوو و
رۆژگارەوە فرچک دەگرێت و دەپژێت. بۆیە مێژوو هەر تەنیا گێڕانەوەی
حیکایەتی رووداوو و ئاڵوگۆڕەکان نییە، بەڵکو کانگای حیکایەتەکانی ئەمڕۆ
و داهاتووشە، سەرەداوی ئەمڕۆ و داهاتووشە، بەهەر سێکیانەوە زەمەن
پێکدێنن. زەمەنیش بەم دۆخەیەوە خودان رەهەندێکی گشتگیر و ئاوێتەییە.
لەم چوارچێوەیەدا تێگەیشتنی راست و زانستیانە لەمێژوو، توانست و وزەی
ئەوەمان دەداتێ دەرک بەراستینەی ئەمڕۆش بکەین، روونتریش داهاتوو ببینین.
بێگومان ئەمە بەواتای ئەوە نایەت مێژوو خۆی لەئەمڕۆ و داهاتوودا کۆپی
دەکات، یان ئەمڕۆ و داهاتوو لەبەرگرتنەوەیەکی قەبای تەواوی مێژووە.
ئەگەر وابێت چەمکی پێشکەوتن و گۆڕان بێ واتا دەبێت، سێینەی" تێز،
دژەتێز، کۆتێز" یش بێ ناوەڕۆک دەبێت و شتێک نامێنێت ناوی وزەی جوڵە و
هێزی دینامیکی بێت. بەڵکو بەو واتایە دێت مێژوو و ئەمڕۆ و داهاتوو
بەناویەکداچوون و ئاوێتە و لەیەکدابڕاو نین. کەواتە مێژوو بناخەیە و
ئەمڕۆش هەڵچنینی دیوارەکانییەتی و داهاتووش کۆی ئەو خانووەیە کە
نیازمەندین بیئافرێنین، یان بئافرێت. لەڕاستیدا پۆلێنکردنی مێژوو و
قۆناخەکانی لەسەر ئەو بنەمایە پۆلێنکردنی هەرە ڕاست و زانستیانەیە.
هەموو شتێک مێژووی خۆی هەیە، تەنانەت خودی مێژووش مێژووێکی خۆی هەیە.
کۆی مێژوو بریتییە لەتەواوی قۆناخ و پارچەکانی ئەو مێژووە. مێژووی هەر
شتێکیش کۆی تەمەن و رەهەند و ئاراستە و ماهییەت و هەبوونی ئەو شتە
لەخۆوە دەگرێت. بەڵام لەپێناو دەرککردن بەوەی کە "چۆن؟ بۆچی؟ کێ؟ کەی؟
چی؟ " هەر قۆناخێکی مێژوو بەتەواوی خۆی پۆلێن دەکات و خۆی لە قۆناخی
پێش و دوای خۆی جیادەکاتەوە، ئەوا پێویستمان بە کەرەستەی زانستی گونجاو
و گێڕانەوەی متمانەپێکراو و شیکردنەوەی بابەتیانە هەیە. بەتایبەتی بۆ
مێژووی شتێک کە بەهەموو هەبوون و قورسایی و مەزنی و ئافراندنەکانی
خۆیەوە لەگەڵیدا دەژین و لەئاستی هەرە بەرزیشدا لەنێو جموجۆڵ و تەڤگەر
و خۆ ئافراندنەوە و خۆ نوێکردنەوە دایە. هەرگیز ناکرێت بە هەرزانی و بێ
بەها و بێ پێوانە مرۆڤایەتییەکان مێژووێک بخوێنینەوە کە لەرۆژگاری
ئەمڕۆدا بەهەموو ئاراستە "ئاسۆیی، ستوونی، قووڵایی"ەکانی خۆیەوە لەنێو
پێشکەوتن و گۆڕاندایە و پرۆژەی خۆی بۆ داهاتووش هەیە. چونکە هیچ
شێواندن و چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنێک نەیانتوانیوە راستینە و گەوهەری
مێژووێک قووتبدات و لەناویببات. هەزاران ساڵ خۆرئاوا نکۆڵی لەمێژوو و
شارستانییەتی جوگرافیای میزۆپۆتامیا و خۆرهەڵات کرد و وێنایەکی
شێوێندراویان نەخشاند، کەچی ئەمڕۆ ئەو جوگرافیایە بەهەموو مێژوو و
شارستانییەتی خۆی دەبێژێ "من هەم و وا بەهەموو سروشت و سیمای خۆمەوە
هێشتا دەژیم". ئیدی خودى مێژوو و مێژووی هەر هەبوون و پێکهاتەیەک،
سەرەڕای هەموو شێواندن و چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنێک گەوهەر و
راستینەی خۆی لەرۆژگاری ئەمڕۆ و داهاتووشدا حەشاردەدات و هەر
دەبریسکێتەوە و لەدرەوشانەوە ناکەوێت. وەک چۆن خۆدابڕاندن لەمێژوو خۆ
خەڵەتاندنە، ئاوا نکۆڵیکردن ـــ بەهەموو شێوازەکانییەوە ـــ
لەمێژووێکیش مایەپووچییە، بۆیە راستگۆیی مێژوویی وەک چۆن ئەرکێکە، ئاوا
بەهەمان شێوە بەهایەکی ئەخلاقیشە و هەرگیز ناکرێ دەستبەرداری ببین.
یەکێک لەو هەوڵانەی؛ بەمەبەست و بێ مەبەست، لەبەرامبەر تەڤگەری (پهکهکه)
دراون، ئەوەیە کە خوازراوە ئەم تەڤگەرە تەنیا وەک تەڤگەرێکی سەربازی
نیشان بدرێت و بناسرێت. ئەمە لەکاتێکدا تەڤگەری (پهکهکه) بەر لەوەی
تەڤگەرێکی گەریلایی و سەربازی بێت، تەنانەت بەرلەوەی تەڤگەرێکی سیاسیش
بێت، لەبنچینەدا تەڤگەرێکە بناخەیەکی فەلسەفی، هزری و ئایدیۆلۆژی خۆی
هەیە و خاوەن سیستەمێکی سەربەخۆ و ئازادی بیر و ژیان و تێکۆشانە و
تێکۆشانی سیاسی و گەریلایی خۆیشی لەسەر بناخەی ئەو فەلسەفە و هزر و
ئایدیۆلۆژیا و سیستەمە پێشخستووە. هەندێک کەس وا پێناسەی تەڤگەری (پهکهکه)
دەکەن کە تەنیا تەڤگەرێکی نەتەوەیی یان ناسیۆنالیستییە، یاخود پێیان
وایە تەنیا تەڤگەرێکی چینایەتی چەپڕەوە. بەڵام لەراستینەی فەلسەفی و
هزر و ئایدیۆلۆژیا و سیستەمی ئەو تەڤگەرەدا تاکڕەهەندی یان تاکلایەنی
نابینرێت، بەڵکو فرە رەهەند و فرەلایەنە و لەرووی تیۆری و کرداریدا
بەئاراستەی ئاسۆیی، ستوونی و قووڵاییدا لەپێشکەوتن و نوێبوونەوە دایە.
بۆیە سەرتاپای تێکۆشانی هزری و پراکتیکی خۆی لەئاستی پێنج تەوەری
بەیەکەوە پەیوەست و ئاوێتەییدا پێشدەخات کە:" تێکۆشانی خود، تێکۆشانی
رەگەزی، تێکۆشانی چینایەتی، تێکۆشانی نەتەوەیی و تێکۆشانی مرۆیی"ن.
ئامانج لەو پێنج تەوەرەی تێکۆشانیش بنیادنانی کەسێتی و کۆمەڵگایەکی
ئازاد و سیستەمێکی گەلەری دیموکراتییە. لەم پێناوەشدا تێکۆشانی هزری و
ئایدیۆلۆژی، سیاسی و گەریلایی (سەربازی)، کولتووری و کۆمەڵایەتی
پێشخستووە. بۆیە بەو رادەیەی تێکۆشان لەبەرامبەر "خود"ی دەستەمۆ و
بنیادنانی خود (کەسێتی)ییەکی ئازاددا گرنگێتی خۆی هەیە، بەهەمان رادەش
تێکۆشان لەبەرامبەر سیستەمی باڵادەستی پیاوسالارێتی و کەسێتی "ژن و
پیاو"ی باو و کلاسیک گرنگە، هەر بەهەمان رادەش تێکۆشان لەبەرامبەر
شارستانێتی چینایەتی و فەراهەمکردنی یەکسانی و دادپەروەری گرنگە، هەر
بەهەمان رادەش تێکۆشانی ژیانەوەی نەتەوەیی کورد و دیموکراتیزەکردنی
کۆمەڵگای کوردەواری و گەیشتن بەماف و ئازادی نەتەوەیی، هەروەها
بەرگریکردن لەسروشت و ژینگە و تەواوی مرۆڤایەتی و ئەو تەحەدیاتانەی
رووبەڕووی تەواوی مرۆڤایەتی بۆتەوە، گرنگ و بایەخدارە. بێگومان بەهۆی
هەلومەرجی بابەتی و خودی دەرکەوتنی تەڤگەرەکە و هەبوون و قووڵبوونەوەی
کێشەی کورد و ئەو سیاسەتە هێرشکارییەی داگیرکەران و هێزە
ئیمپریالیستەکان و هێزە باڵادەستەکانی چینی سەردەستی کورد، زیاتر مۆرکی
نەتەوەیی و چینایەتی و سەربازی وەک تایبەتمەندێتی سەرەکی تەڤگەری (پهکهکه)
بەدیار کەوتووە و پێیەوە ناسراوە، ئەمە تەنیا بەشێکی راستینە و
ناسنامەی تەڤگەری (پهکهکه)یە، بەڵام لەگەوهەر و راستینەی ئەم
تەڤگەرەشدا؛ بەر لەهەموو شتێک ئافراندنی فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیایەک،
سیستەمێکی سەردەمیانە هەیە بۆ بیرکردنەوە و ژیان و خەباتکردن. لەسەر
ئەو بنەمایەش لەپێناو ئامانجەکاندا شێوە و شێوازەکانی تێکۆشان و
بەرخۆدانی لەئاستی کەسێتی، رەگەزی، چینایەتی، نەتەوەیی و مرۆڤایەتی
بەڕێوەبردووە و پێشیخستووە. لەمیانەی خوێندنەوەیەکی زانستی و
بابەتیانەی مێژووی تەڤگەری (پهکهکه)دا دەرک بەهێڵی گشتی ئەو فەلسەفە
و سیستەمە دەکرێت و تایبەتمەندی و بنەما سەرەکییەکانی دەبینرێت.
هەروەها لەمیانەی خوێندنەوەی سەدان پەڕتووک و نامیلکەی رێبەر ئاپۆ و
هەزاران پەرتووک و نامیلکەی ئەم تەڤگەرەدا راستینەی رێبازێکی فەلسەفی و
هزری و ئایدیۆلۆژی و سیاسی دەبینرێت. بێگومان لەچوارچێوەی سەرجەم ئەو
شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنە فەلسەفی و هزری و
ئایدیۆلۆژییەدا شیکردنەوە و لێکدانەوەیەکی قووڵ و زانستیانەی تاک و
کۆمەڵگای کورد دەرکی پێدەکرێت، کە یەکەمجارە لەو ئاستە فراوان و
قووڵەدا لەرووی مێژوو و کۆمەڵناسی و دەروونناسیدا گەلی کوردستان بە تاک
و کۆمەڵگایەوە بکەوێتە بەر توێژینەوە و هەڵسەنگاندنەوە. ئەوەش بەهایەکی
زانستیانەی مەزنی خۆی هەیە.
لەرووێکی دیکەوە کاتێک قۆناخەکانی مێژووی تەڤگەری (پهکهکه)
دەخوێنینەوە مێژووییەکی تەواو بەیەکەوە پابەند و پەیوەست دەبینین.
رووداو و ئاڵوگۆڕەکان، پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان گرێدراوی یەکن و
هیچیان لەوەی دیکەیان دابڕاو و پچڕاو نیین و یەکدی تەواو دەکەن.
هەڵبەتە ئەوەی رۆنەچێتە قووڵایی ئەم مێژووەوە، ناتوانێت دەرک
بەراستینەی پەیوەندی نێوان ئەڵقەکانی ئەم مێژووە بکات و لێی تێبگات.
بۆیە رەچاوکردنی ئەو راستینەیە تێگەیشتنی قووڵ و راست بۆ ئەم مێژووە
دێنێتەدی.
- بهشی سێیهم -
یەکێک لەرەهەندە هەرە گرنگەکانی مێژووی تەڤگەری (پهکهکه) رەهەندی
ئەنتەرناسیۆنالێتی و مرۆڤایەتیبوونییەتی. هەم لەپێکهاتە و سەرهەڵدانیدا،
هەم لەروانگە فەلسەفی و ئایدیۆلۆژییەکەیدا خاوەن سروشتێکی
ئەنتەرناسیۆنالی و مرۆڤایەتی هەیە. کاتێک رێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەوەی
لەئەنجامی لێگەڕین و لێکۆڵینەوە هزریەکانیدا ئاکامگیر بووە بۆ هاوڕێ
نزیکەکانی خۆی لەزانکۆ بدرکێنێت، دوو هاوڕێی هەرە دەستپێکی لەرۆڵەکانی
گەلی تورکن، کە هەڤاڵان "حەقی قەرار و کەمال پیر" ن. ئەم دوو هاوڕێیەی
لەسەر بنەمای چەمکی " تا گەلی کورد ئازاد نەبێت گەلی تورکیش ئازاد
نابێت" هەڤاڵێتی رێبەر ئاپۆ دەکەن و یەکەمین گروپی سێ کەسی بۆ
سەرهەڵدانی تەڤگەری ئاپۆچیتی پێکدێنن. لەماوەی ئەو سی و شهش ساڵەی
تێکۆشانی ئەم تەڤگەرەشدا بەسەدان و هەزاران رۆڵەی دیکەی گەلانی
خۆرهەڵاتی ناوین "تورک، تورکمان، عەرەب، فارس، چەرکەس، ئەرمەن، ئاشووری
و سریانی..." و گەلانی دیکەی جیهان بەشدارى ئەم تەڤگەرە دەبن و بە
قارەمانێتی گیانی بێگەردی خۆیان دەبەخشن و تا ئێستاش بەردەوامن
لەتەڤلیبوون و تێکۆشاندا و تەڤگەری (پهکهکه)ش شانبەشانی
تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەو تایبەتمەندییە ئەنتەرناسیۆنالیستییەی
خۆیشی پێشدەخات. لەو باوەڕەدام دوو هۆکاری سەرەکی بۆ تەڤلیبوونی ئەو
تێکۆشەرانە لەئارادایە:
یەکەمینیان: پشتیوانی و بەشداریکردنە لەتێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی
کورد، چونکە گەلی کورد وەک یەکێک لە دێرینترین و چەوساوەترین گەل
لەمێژوو و رۆژگاری ئەمڕۆماندا، لەکەسێتی گەلی کورددا تەواوی بەها
مرۆییەکان ژێرپێ خراون و لەدەستدراون. بۆیە ئازادبوونی ئەم گەلە و
گەیشتن بەمافە رەواکانی، ئەوا لەهەمانکاتدا گەڕاندنەوەی رێز و بەها
لەدەستدراوەکانیشە بۆ مرۆڤایەتی، لەسەر ئەو بنەمایە پشتیوانی و
بەشداریکردن لەتێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد تێکۆشانە لەپێناو
ئازادی و مرۆڤایەتی و گەڕانەوەی بەها مرۆڤایەتییەکان. ئەمەش گەوهەری
ئەو ئەنتەرناسیۆنالێتی و مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستییەیە کە (پهکهکه)
لەخۆیدا بەرجەستەی کردووە.
دووەمینشیان: گەوهەری مرۆڤایەتییانەی تەڤگەری (پهکهکه) و
مژوولبوون(خەریکبوون) و تێکۆشانییەتی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و
گرفتە هەڵواسراو و قووڵەکانی مرۆڤایەتی، وەک کێشە زیهنی و ویژدانییەکان،
کێشەی ژن، کێشە کولتووری و شارستانی و ئیکۆلۆژییەکان.
لەرووێکی دیکەشەوە فەلسەفە و پارادیگمای رێبەر ئۆجەلان و (پهکهکه)
پووختەی بەرهەمی تێکۆشانی هزری و مرۆڤایەتییە، کۆتێزی فەلسەفی و هزرە
مرۆڤایەتییەکانە، بەواتایەکی دیکە لەهەموو فەلسەفە و پارادیگما و زانست
و داهێنانە هزرییەکان سوودمەندبووە و لەئاکامدا پارادیگمایەکی نوێی
داهێناوە. بەمەش (پهکهکه) کۆی بەها هزرییەکانی مرۆڤایەتی لەخۆیدا
بەرجەستە کردووە. ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ تەڤلیبوونی کەسانی دەرەوەی
کورد لەم تەڤگەرەدا.
بێگومان هەبوونی دیاردە و کێشەی کورد هۆکار و هەلومەرجی سەرەکی
دەرکەوتنی تەڤگەری (پهکهکه) بووە، بەڵام وەکو دەردەکەوێت ئەو دیاردە
و کێشەیەش بەدەرنییە لەکۆی کێشە مرۆڤایەتییەکانی دیکە. بۆیە دەبینین
کاتێک رێبەر ئۆجەلان بەدوای گەوهەری سۆسیالیزمدا دەگەڕێ و لێکۆڵینەوە
لەسەر مێژووی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی دەکات، لەمیانەی ئەو
لێگەڕین و لێکۆڵینەوەیەشدا مێژووی کورد و دیاردە و کێشەی کورد قووڵتر
دەناسێت. چونکە تا ئەوکاتە لەهەلومەرجی ساڵانی حەفتاکانی تورکیادا
بچووکترین زانیاری سەبارەت بەکورد و کوردستان دەست ناکەوێت، بەڵام دەرک
بەوەش دەکات کە کورد وەکو گەلێک خاوەن کێشەیەکە. بۆیە لەرێگەی تێگەیشتن
لەهزری سۆسیالیزم و مێژووی مرۆڤایەتی لەمێژووی کورد و راستینەی دیاردە
و کێشەی کورد تێدەگات و دەگاتە ئەو راستییەی کە "کوردستان داگیرکراوە"
و سۆسیالیزمیش رێگای ئازادی گەلی کورد و رزگاری کوردستانە. لەمەشەوە
بۆی رووندەبێتەوە کە چینی باڵادەستی کوردیش گرێیەکی نێو ئەو کێشەیەیە و
بەشێکە لەسیستەمی داگیرکەری و سیستەمی داگیرکەریش بەشێکە لەسیستەمی
سەرمایەداری جیهانی. بۆیە پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵگای ژێرەوە (چین و
رەگەزی ژێردەست) لەشۆڕشی رزگاری کوردستان دەبێتە مەسەلەیەکی لێبڕاوانە.
بێگومان چەندە لەو لێگەڕین و لێکۆڵینەوەیەی خۆی قووڵ دەبێتەوە
لەئاکامدا دەگاتە ئەو دەستنیشانکردنەی کە؛ کێشەی کورد قووڵترین کێشەی
نەتەوەییە لەجیهاندا، بەڵام کێشەیەکی دیکە لەکێشەی کورد قووڵتر و
دێرینتر و ئاڵۆزتریش هەیە، ئەویش کێشە رەگەزی ژنە. هەروەها ئەو
تایبەتمەندییانەی کەوا داگیرکەری و سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بەتاک و
کۆمەڵگای کوردی داوە لەگەڵ خۆیدا زۆر گرفتی کۆمەڵایەتی دروستکردووە،
لەسەرووی هەمووشیانەوە گرفت و پرسی کەسێتییە. لەئاکامدا هەموو ئەو
تەوەرانە دەبنە تەوەری لێگەڕین و لێکۆڵینەوەکانی رێبەر ئۆجەلان و
قووڵبوونەوە بەناخی کێشە و گرفتە مرۆڤایەتییەکاندا. ئەمەش
تایبەتمەندێتی فرە رەهەندی و فرە تەوەری فەلسەفە و پارادیگما و
ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئۆجەلان دەئافرێنێت و دەبێتە تایبەتمەندێتی فەلسەفە
و پارادیگما و ئایدیۆلۆژیای تەڤگەری (پهکهکه) و تاک و کۆمەڵگای نوێی
کوردیش.
بەر لەسەرهەڵدانی تەڤگەری (پهکهکه)، کێشەی کورد پاوانی دەستی چینی
باڵادەستی کورد بوو، ئەو چینەش بەهۆی تایبەتمەندێتی عەشیرەتگەرایی و
بەکرێگیراوێتی خۆیەوە کێشەکەی قووڵتر و ئاڵۆزتر کردبوو و لەئاکامدا
ببووە هێز و پشتیوانییەکی مەترسیدار بۆ ئەنجامگیربوونی سیاسەتی نکۆڵی و
توانەوە و قڕکردنی کوردان. ئەو چینە بە ئایدیۆلۆژیای "میللیگەرای
سەرەتایی" خۆیەوە، بەهەر دوو ئاراستەکەیەوە (فیوداڵێتی بەکرێگیراو ــ
بۆرژوازی مشەخۆر) تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد دووچاری چەندین
شکست و کۆمەڵکوژی کردبۆوە، کە لەئاکامدا دەروازەی تەسلیمکاری و
بەکرێگیراوێتی و خیانەتی خستبووە سەرگازەرەی پشت و زەمینەی سەرخستنی
سیاسەتی داگیرکەرانەی زیاتر رەخساندبوو. ئەو چینە سەرەڕای ئەوەی
پارچەبوونی کورد و کێشە قووڵەکەی بەچەمکی "پارچەگەرێتی، ناوچەگەرێتی و
عەشیرەتگەرایی" پارچە پارچەتر و قووڵتر کردبووەوە، لەهەمانکاتیشدا
رێگای سەرهەڵدانی هیچ تەڤگەرێکی ئازادیخوازیان نەداوە و هەمیشە
بەلۆژیکی "ئەگەر شۆڕشمان پێناکرێت، ناهێڵین کەسیش شۆڕش بەرپا بکات"
هەڵسوکەوتیان کردووە و پاشانیش لەگەڵ دەرکەوتنی تەڤگەری (پهکهکه)شدا
بەشداری سەرجەم هێرش و پیلانگێڕییەکانی داگیرکەران و زلهێزە
سەرمایەدارەکانی جیهانیان لەدژی تەڤگەری ئازادیخواز کردووە. بۆیە لەگەڵ
دەرکەوتنی تەڤگەری ئاپۆچێتی و (پهکهکه)دا چینی باڵادەستی کورد و
هێزە میللیگەرا سەرەتاییەکانی بەهەموو شێوەیەک لەنێو هێرش و پیلانگێڕی
دابوونە، یەکەم پەیامی ئەو هێزە میللیگەرا سەرەتاییانە بۆ تەڤگەری
ئاپۆچێتی کە دەخوازن رووی تێکۆشانیان لە ئەنقەرەوە بەرەو کوردستان
ئاراستەگیر بکەن پێیان دەڵێن:"ئەگەر بکەونە کوردستان قاچتان دەشکێنین".
ئیدی چینی باڵادەستی بەکرێگیراو و هێزە میللیگەرا سەرەتاییەکان
لەسەرەتای دەرکەوتنی تەڤگەری (پهکهکه)وە تاکو رۆژگاری ئەمڕۆ،
راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لەبەرەی سیستەمی داگیرکەری و ئیمپریالیستیدا
شوێنگیر بوونە و زۆر جار زەبری مەزنیشیان لەم تەڤگەرە داوە.
بە قووڵبوونهوهلهمێژووی تەڤگەری (پهکهکه)دا ئەم راستییە بەروونی
دەردەکەوێتە روو؛ بەتایبەت لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابڕدووەوە
تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ، هێرش و پیلانگێڕییەکانی میللیگەرای سەرەتایی
مۆرکی خۆی لەرووداوەکان دەدات. وادیارە مورید و پابەندانی هێڵی
میللیگەرای سەرەتایی، پێشکەوتن و هەڵکشانی رێبازى ئازادیخوازی تەڤگەری
(پهکهکه) بەهەڕەشە و مەترسییەکی مەزن بۆ سەر خۆیان و
بەرژەوەندییەکانیان دەبینن، بۆیە ئیدی لەزۆر دۆخدا زۆر بەڕاشکاوی و بێ
باکانە پەرە بەهێرش و پیلانگێڕییەکان دەدەن و بەشدارییەکی بەرچاو و
ئاکتیڤی سەرجەم هێرش و پیلانگێڕی و کەمپینەکانی رەشکردن و ناوزڕاندنی
تەڤگەری (پهکهکه) دەبن، بەمەش خۆیان بەهێز و باڵادەست دەکەن و
لەباشووری کوردستانیشدا قەوارە و نیمچە دەوڵەتێکیش سازدەکەن و پشتگیری
داگیرکەران و زلهێزەکانی دونیاش بەدەستدەهێنن.
بێگومان رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری (پهکهکه) لەتاوتوێکردن و
دەستنیشانکردندا کێشەی کوردیان بەدابڕاوی و لەدەرەوەی مەسەلە رەگەزی و
چینایەتییەکان و کێشە مرۆڤایەتییەکانی دیکەدا نەبینی، تەنیا وەک کێشەی
گەل و وڵاتێکی ژێردەستە و داگیرکراو و دابەشکراو سەیریان نەکرد. چونکە
کێشەی گەلی کورد، سەرەڕای پارچەبوون و دابەشبوون یەک کێشەیە و چوار
شێوەی وەرگرتووە و بەهەزار پەتەوە پەیوەستە بەکێشە و گرفتە مێژوویی و
شارستانییە مرۆڤایەتییەکانەوە، پابەندە بەسیستەمی هەزاران ساڵەی
داگیرکەری و سیستەمی پلەداری (هیرارشی) دەوڵەتگەرایی پیاوسالاری. لەسەر
ئەو بنچینەیە، تەڤگەرێکی ئازادیخوازی ئەم گەلە ناتوانێت هەر تەنیا
لەبۆتەی ماف و ئازادییە نەتەوەییەکاندا قەتیس بمێنێت و خۆی بەرتەسک و
سنووردار بکات. لێرەدا چەمکی "شۆڕش" واتایەکی فرە مەودایی و فرە
رەهەندی و سەرتاپاگیری بەدەست دەهێنێت. بۆیە "شۆڕش" واتای باوی خۆی، کە
تەنیا تەڤگەر و تێکۆشانێکی چەکدارییە لەدەستدەدات و لەتەوەری تاک،
رەگەز، چین، نەتەوە و مرۆڤایەتیدا واتاگیر دەبێت و لەئاستی زیهنییەت و
ئاکار و ویژدانیشدا خۆی بەرپا دەکات، لەم چوارچێوەیەدا شۆڕشی
ژیاندنەوەی گەلی کورد و شۆڕشی دیموکراتی و دیموکراتیزەکردنی تاک و
کۆمەڵگای کورد خۆی بەرۆژەڤی تەڤگەر و گەلی کودستان دەکات، کە لەئاکامدا
زەمینەی بەرپاکردنی شۆڕشێکی زیهنی و ویژدانی دەڕەخسێنێ و دەگاتە لوتکە.
لەسەر ئەو بنچینەیە؛ شۆڕش وەک پرۆسەیەکی داڕووخاندن و سەرلەنوێ
بنیادنانەوە، یان سەرلەنوێ ئافراندنەوە لەتەوەری خود (تاک)، رەگەز (ژن
ــ پیاو)، چین (کۆمەڵگای ژێرین ــ کۆمەڵگای سەروو)، نەتەوە (ماف و
ئازادی نەتەوەیی) و مرۆڤایەتی ( سەرجەم کێشە مرۆڤایەتییەکانی وەک
مەسەلە زیهنی و ویژدانییەکان، مەسەلە ژینگەییەکان و شارستانییەکان)
بەردەوامی بەخۆی دەدات و هەڵدەکشێت.
لێرەدا پێویست دەکات لەمیانهی وردبوونهوهلهم مێژووەدا دەرک بەو
راستییەش بکەین کە لەروانگەى ئەم تەڤگەرەوە ئیدی چەمکی "شۆڕش"
دەستبەرداری لەپابەندبوونی خۆی بەچەمکی زەبروزەنگ "توندوتیژی" دەکات و
بەتایبەتمەندییەکی سیستەمی دەوڵەتگەرایی دەبینێت و جگە لەپرەنسیپی
"بەرگری رەوا" هیچ کاتێک پەنای وەبەرنابات. لەمڕووەوە، بە
لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو تایبەتمەندییەی چەمکی "شۆڕش" واتا فرە رەهەندی و
دەستبەرداربوون لەزەبروزەنگ، دەکرێت لەخوێندنەوەی ئەم مێژووەدا
بەرپاکردنی شۆڕشێک لەچەمکی کلاسیکی "شۆڕش"دا ببینین، کە خۆی لە "تیۆری
گۆڕەپانی سێیەم" و بنیادنانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی گەلدا
دەبینێتەوە. لەمیانەی ئەو تایبەتمەندییە فرە رەهەندییەی خۆیەوە
دەستبەردانی لەچەمکی زەبروزەنگ، وەک تاکە بژارێک پرۆسەی پەروەردەکردن،
هوشیارکردنەوە، خۆ رێکخستەکردن، نواندنی چالاکی دیموکراتییانە و
مەدەنییانە، بەبنەما وەردەگرێت، کە دەکرێت گۆڕان و وەرچەرخانی ریشەیی
لە زیهنییەت و ئاکار و ویژداندا بێنێتەدی. ئەمەش بۆخۆی دەستکەوت و
بەهایەکی هێژایە و رێک دوورکەوتنەوەیە لەو زیهنییەت و سیستەمە
باڵادەستەی دەسەڵاتگەرایی و دەوڵەتگەرایی پیاوسالاری.
لێرەدا گرنگە بڕێک لە سروشت و کرۆکی پیلانگێڕییەکان بدوێین، چونکە
لەخوێندنەوەی تەواوی مێژووی تەڤگەری (پهکهکه)دا تەون و تەڵەزگە
پیلانگێڕییەکان گرەو لەسەر لەناوبردن، بێ کاریگەرکردن، پارچەکردن،
مارژیناڵکردن و بەلاڕێدابردن و بەخۆوەگرێدانی ئەم تەڤگەرە دەکرێت.
لەراستیدا؛ بەبێ تێگەیشتن لەناواخن و ئامانجە شاراوەکانی کۆنسێپتە
پیلانگێڕییەکان ناکرێ لەقووڵایی ئەم مێژووەش تێبگەین.
پیلانگێڕێتی؛ تایبەتمەندییەکی هەرە بنچینەیی زیهنییەتی دەسەڵاتخوازێتی
و سیستەمی داگیرکەرێتییە. رەگی پیلانگێڕێتی تا قووڵایی مێژوو رۆچووە و
لق و پۆپەیشی تا رۆژگاری ئەمڕۆش هاتووە. لەکوێ چەوسانەوە و نادادی و
نایەکسانی هەبێت، لەوێ تێکۆشان بۆ ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی
پێشکەوتووە، بەڵام هەمیشە لەبەرامبەر ئەو تێکۆشانەشدا تەونی
پیلانگێڕێتی دەچنرێ. لەگەڵ یەکەم هەنگاوی دابەشبوونی نێو کۆمەڵگا
سەرەتاییەکاندا پیلانگێڕێتییش وەک شێوازێکی چەوساندنەوە، باڵادەستێتی و
کۆیلایەتیکردن تاهاتووە پەرەی سەندووە و شێوە و چوارچێوەی جۆربەجۆری
وەرگرتووە. هەرچەندە شێوە و شێواز و ئامانجەکانیان جیاوازیش بن، بەڵام
سروشت و ناواخنی هەموو پیلانگێڕییەکان یەکن.
لەو باوەڕەدام هیچ گەلێک بەڕادەی گەلی کورد پیلانگێڕێتی لەدژدا
ئەنجامنەدراوە. رەنگبێ سروشت و پێکهاتەی ئەم گەلە و وڵاتەکەی و مەیلە
ئازادیخوازانەکەی، کە لەنێو قۆناخی نیۆلۆتیکەوە سەرچاوە دەگرێت،
هۆکارێکی بنچینەیی چنینی پیلانگێڕییەکان بێت لەدژیدا.
(پهکهکه)ش وەک تەڤگەرێکی سەربەخۆی
ئازادیخوازی هەڵقوڵاوی نێو ئەم گەل و وڵاتە لەبەرامبەر مەیلە
ئازادیخوازنەکەیدا زۆرترین و چڕوپڕترین و مەترسیدارترین پیلانگێڕێتی
لەدژدا ئەنجامدراوە. سەرجەم ئەو هەوڵە پیلانگێڕییانەی ئەنجامدراون؛ چ
لەناوخۆییدا بێت، یان دەرەکی بێت، لەناوەندێک یان لەچەند ناوەندێکی
هاوبەشدا چنراون و بەڕێوەبراون، ئەو پیلانگێڕییە دەرەکییانەی
ئەنجامدراون هەوڵدراوە زەمینە و پشتیوانی ناوخۆیی لەناو کوردان (هەم
لەناو تەڤگەر و هەم لەناو هێزە کوردییەکاندا) بەدەستبخات. بەهەمان
شێوە؛ پیلانگێڕییە ناوخۆییەکانیش بەزەمینە و پشتیوانی دەرەکی (هێزە
داگیرکەرەکان، زلهێزە ئیمپریالیستەکان) ئەنجامدراون. کرۆک و ئامانجی
سەرجەم پیلانگێڕییەکان؛ سەرەتا دەستپێکردنی کەمپینی ناوزڕاندن و
رەشکردنی تەڤگەرە، ئەگەر ئەمەش ئەنجامگیر نەبوو ئەوا هەوڵی
بێکاریگەریکردن و مارژیناڵکردن، ئەگەر ئەمەش ئەنجامگیر نەبوو، هەوڵی
پارچەکردن و بەخۆوەگرێدان و بەلاڕێدابردن دەدرێت، ئەگەرنا هەوڵی
لەناوبردن و تەسفیەکردنی دراوە.
دەکرێ لەو پیلانگێڕییانەی کە لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ و (پهکهکه) و
گەلی ئازادیخوازی کورددا ئەنجامدراون کۆی ئەزموونی پیلانگێڕێتی مێژووی
مرۆڤایەتی ببینین. واتا لەناواخن و شێوازەکانی ئەو پیلانگێڕییانەدا
سەرجەم شێواز و تاکتیک و نەخشە و ئامرازە بەکاربراوەکان بەکارهاتوون.
بۆیە پیلانگێڕییەکان نموونەی گڵاوترین، هۆڤانەترین و مەترسیدارترین
پیلانگێڕیین. لەکۆی ئەو پیلانگێڕییانەدا پەیامێک یان ئامانجێکی زلهێزە
باڵادەستەکانی جیهانی و داگیرکەرانی کوردستان خۆی حەشارداوە، ئەویش
ئەمەیە:" نابێ لە خۆرهەڵاتی ناوین بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی هیچ
هێز، تەڤگەر و سیستەمێکی سەربەخۆ و ئازاد سەرهەڵبدات، ئەگەر
سەریشهەڵبدات ئەوا مسۆگەر مەحکومی ناوزڕاندن، بێکاریگەرکردن،
مارژیناڵکردن (بچووککرنەوە)، پارچەکردن و بەخۆوەگرێدان، بەلاڕێدابردن و
لەناوبردنە" سەرجەم ئەو شێواز و تاکتیکانەش شێواز و تاکتیکی
پیلانگێڕیین. لەم پێناوەشدا هەمیشە چینی باڵادەستی کورد و چینە
باڵادەستەکانی نێو گەلانى خۆرهەڵاتی ناوین و ئەو هێزانەی
نوێنەرایەتییان دەکەن دەست لەسەر سنگ ئامادەی هەموو تێوەگلان و
تێوەخزان و بەشداریکردنێکن لەو پیلانگێڕییانەدا. ئیدی ئەوەی لەبەرامبەر
رێبەر ئاپۆ، (پهکهکه) و گەلی کورددا ئەنجامدراوە و بەڕێوەبراوە، رێک
لەگەڵ ئەو راستییەدا یەکانگیر دەبێتەوە. بێگومان پیلانگێڕان هەمیشە
بێباک بوونە لەو گەمە گڵاوانەی ئەنجامیان داوە، گرنگ پاراستنی
بەرژەوەندییە کاتی و هەمیشەییەکانیان بووە.
ئەگەر ئەمڕۆ دوای هەموو ئەو پیلانگێڕییانەی لەبەرامبەر گەلی کورد
بەگشتی و (پهکهکه) و رێبەر ئۆجەلان بەتایبەتی ئەنجامدراون، بەوردی
لەئاکامەکانی ئەو پیلانگێڕییانە بکۆڵینەوە، دەکرێ بپرسین: داخوا گەلی
کورد، (پهکهکه) و رێبەر ئاپۆ ملکەچی پیلانگێڕان بوون؟ بێکاریگەر و
پارچە و مارژیناڵ کران؟ بەوانەوە گرێدران و بەلاڕێدابردران؟ لەناوچوون؟
پیلانگێڕان ئەنجامگیربوون؟ پیلانەکانیان سەرکەوت؟ لێرەوە دەتوانین
بڵێین: هەرچەندە پیلانگێڕان زەبریان لە گەلی کورد و (پهکهکه) و
رێبەر ئۆجەلان داوە و زۆر زەرەرمەند بوون، چەندین کۆسپ و تەگەرە و ئێش
و ژان و کێشە و گرفتی زۆریان بۆ دروستکردوون و رێگای گەیشتن بەئازادی و
مافەکانیان دوورتر کردۆتەوە. بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە گەلی کورد،
(پهکهکه) و رێبەر ئۆجەلان بێکاریگەر و پارچە و مارژیناڵ بکەن یان
بەخۆیانیانەوە گرێبدەن و بەلاڕێیاندا ببەن، یاخود لەناویان ببەن. هیچ
کاتێک نەیانتوانی باوەڕی و هیوا و ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆیان
تێکبشکێنن، یان لەفەلسەفەی ئازادی و ژیانێکی شکۆمەند بەدووریان بگرن.
راستە گەلی کورد و (پهکهکه)یان دووچاری چەندین شەڕ و پێکدادانی
دەستەویەخە کرد، گەلێک دەرفەتی بەهاداریان لەدەست کورد و (پهکهکه)
بەفیڕۆدا، زۆر توانستی ماددی و مەعنەوی گەلی کورد و (پهکهکه)یان
بەهەدەردا، رێبەر ئاپۆیان بەگڵاوترین شێوەی پیلانگێڕێتی دەستگیرکرد،
تەنانەت لەرۆژگاری ئەمڕۆدا، لەنێو دۆخی گۆشەگیری لەناو گۆشەگیریدا
بەقێزەونترین رەفتار ژەهرخواردیشیان کرد... مسۆگەر لەمەو دواش
پیلانگێڕان دەستبەرداری پیلانگێڕێتی خۆیان نابن... بەڵام سەرەڕای هەموو
ئەو گورزە کوشندانە، گەلی کورد، تەڤگەری (پهکهکه) و رێبەر ئۆجەلان
لەهەموو کاتێکی دیکە زیاتر بەکاریگەرتر، تۆکمەتر، بەهیواتر و بەباوەڕتر
و بەئیرادەترن، لەهەموو کاتێک زیاتر پەیوەستی یەکدی و پەیوەستی
ئازادین، ئەمڕۆ گەلی کورد لەرووی چۆنایەتییەوە گۆڕان و وەرچەرخانێکی
مەزنی بەخۆیەوە بینیوە و بانگەشەی ئازادیخوازانەی خۆی لەهەر کاتێکی
دیکە زیاتر بەرزتر و بەهێزترە. تەڤگەری (پهکهکه)ش ئیدی لەتەڤگەرێکی
کادیران و نوخبە دەرچووە و بۆتە تەڤگەرێکی جەماوەری گەلەری هەرە مەزنی
جیهان. فەلسەفە و پارادیگمای رێبەر ئاپۆش سنووری تەواوی کوردستانی
بڕیوە و بەرەو خۆرهەڵاتی ناوین و جیهان هەڵدەکشێ و وەک بەهایەکی هەرە
هێژای مرۆڤایەتی لێیدەڕوانرێ. ئەمڕۆ گەلی کورد بەسروشت و تایبەتمەندی
شارستانی و هاوچەرخانەی خۆیەوە رۆڵی داینەمۆی رێنسانس، رۆشنگەری،
دیموکراتیزەکردن و کۆنفیدراڵێتی خۆرهەڵاتی ناوین دەگێڕێت. تەنانەت
لەدۆخی تەڤلیبوونی تورکیا بۆ یەکێتی ئەوروپا گەلی کورد بەو سروشت و
تایبەتمەندییەی خۆیەوە، کە تەڤگەری (پهکهکه) تێیدا ئافراندوویەتی
وەک چوارەمین گەورەترین گەل لە ئەوروپا توانستی رێڕەوکردنی لەگەڵ
گەلانی ئەوروپادا هەیە. بەمەش هەم بە ناسنامەی خۆرهەڵاتییانەی خۆی و
هەمیش بە ناسنامەی ئەوروپاییانەی خۆییەوە رۆڵگیر دەبێت. ئیدی ئەو گەلەی
بەهەموو شێوەیەک نکۆڵی و قڕدەکرا و لەنێو بۆتەی گەلی سەردەستدا
دەتوێنرایەوە، ئەمڕۆ بەو وزەو توانستە شاراوەیەی کە رێبەر ئاپۆ و
(پهکهکه) لەم گەلەدا دەریخستۆتە روو، بەو شێوەیە ئاراستەگیر بوو.
هەڵبەتە ئاستی پیلانگێڕییەکان وەک چۆن گوزارشت لەئاستی کێشەی گەلی کورد
دەکات ئەوا بەهەمان شێوە گوزارشت لە ئاستی پێشکەوتن و بەرزبوونەوەی
تێکۆشانی گەلی کورد، (پهکهکه) و رێبەر ئاپۆش دەکات، ئەم تێکۆشانە
سەرەڕای هەموو مەترسییەکان و ئەگەری روودانی پیلانگێڕێتی کوشندەتر و
گڵاوتریش، بەڵام کۆتایی بەسەرکەوتنی سەردەمی پەیماننامە و رێککەوتنە
شوومەکانی قەسری شیرین، سایکس بیکۆ، لۆزان، سەعد ئاباد، سەنتۆ، بەغداد،
جەزائیر، دبلن و واشنتۆن و ...هتد هێنا و سەردەمی "گەلی سەرکەوتن"
دەستیپێکردووە و هاوار و بانگەشەی ئازادیخوازانەی تادێَت جیهانی "کەڕ،
ڵاڵ، کوێر" تێدەپەڕێنێت و وێنای جیهانێک کە "کوردی ئازاد"یش هەرسبکات،
دەنەخشێنێت.
بێگومان ئەمە بەو واتایە نایەت کەچیدی لەبەرامبەر کوردان و تەڤگەر و
رێبەرە ئازادیخوازییەکەى پیلانگێڕێتى ئەنجام نادرێت. رێک بەپێچەوانەوە
ئێستا پیلانگێڕێتى هەرە مەزن بەڕێوە دەچێت. تەنانەت ئەو پیلانگێڕییە
نێودەوڵەتییەى کە لە(15)ى شوباتى (1999)دا رێبەر ئۆجەلانى تێدا رفێنرا
و رادەستى رژێمى تۆتالیتارى تورکیا کرایەوە، ئێستا لەمیانەى
ژەهرخواردکردنى رێبەر ئۆجەلان، هێرشی ئاسمانى و زەمینى بۆ سەر بنارى
قەندیل و دانانى ئابڵۆقەى ئابوورى و راگەیاندنى بۆ سەر مەخموور و
قەندیل، دواخستنى ماددەى (140) و پەراوێزخستنى پێگەى کورد لە بەغدا و
تەواوى خۆرهەڵاتى ناوین و چەندین ئیجرائات و هەڵوێستى دیکەى دژ بە گەلی
کورد لە ئاستى ئێراق و هەرێمەکە و جیهان سەلمێنەرى ئەو راستییەن کە لە
ئانوساتى ئێستادا پیلانگێڕێتى هەرە مەزن و کۆی هەموو پیلانگێڕییەکان
لەئارادایە. بەڵام ئەو پیلانگێڕییانەى ئێستاش و داهاتووش مەحکومی شکست
و دۆڕانن. چونکە گرەوە مێژووییەکەیان دۆڕاندووە و ئەوەى مێژووش بدۆڕێنێ
ئەمڕۆ و داهاتووش دەدۆڕێنێ...!!
- بهشی چوارهم -
ئەوەی لەدووتوێی مێژووی سی و شهش ساڵەی ئهو تهڤگهرهدا دهبینرێت
ههبوونی بهردهوامی پیلانگێڕێتی ناوخۆیی، یان تەسفیەگەری ناوخۆیی نێو
تەڤگەری (پهکهکه)یە. بێگومان تەسفیەگەرێتی وەک پرۆسەیەکی بەردەوامی
نێو تێکۆشانی ئازادیخوازی تەڤگەری (پهکهکه)، ئۆبژێکتیڤ یان
سۆبژێکتیڤ، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هەمیشە بۆتە زەمینەی پیلاگێڕێتی
دەرەکی و کەوتۆتە خزمەتی پیلانگێڕان و جورئەتی پێداون. تەسفیەگەرێتی
(تەسفیەچێتی) واتا لادان یان شێواندنی فەلسەفە، ئایدیۆلۆژیا و سیاسەت و
پێوانە بنچینەییەکانی ژیانی رێکخستنی و تێکۆشانی تەڤگەر، تەسفیەگەرێتی
یاریکردنە بەرێبازی تێکۆشان، بەها ماددی و مەعنەوییەکانی گەل و شۆڕش و
مرۆڤایەتی، تێکدانی یەکێتی ریزەکانی رێکخستن و تەمومژاویکردنی ژینگەی
تێکۆشان و هزری کادیران و گەل، رووخاندنی پردی باوەڕی و متمانەی
پەیوەندی نێوان " گەل ـــ تەڤگەرـــ رێبەر"، شکاندنی باوەڕی، هیوا،
ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆ، پەرشوبڵاوە پێکردنی توانست و وزەی سەرکەوتن،
سەپاندن و تەشەنەسەندنی زیهنییەت و چەمکەکانی هێزە پاشڤەڕۆ و
دۆڕاوەکانی ناوخۆ و داگیرکەرێتی و سیستەمی باڵادەستی سەرمایەداری
جیهانی. لەژێر ناوی نوێکردنەوە و گۆڕانکاریدا دوورکەوتنەوە لەچەمکی
رەنج، هەڤاڵێتی، خزمەتکردن، بەرخۆدان، هەرەوەزکاری و قارەمانێتی،
پێشدەخات. لەبەرامبەر ئەمەشدا پەیوەستبوون بەگیانی دەسەڵاتخوازێتی،
مشەخۆرێتی، تاکڕەوێتی، تەسلیمکاری، بەکرێگیراوێتی و خیانەتکارێتی
پەرەپێدەدات.
تەسفیەگەرێتی لەنێو خودی شۆڕشدا وەک جموجۆڵێکی "دژە شۆڕش"ی پەنا وەبەر
هەموو شێواز و ئامراز و رێگایەک دەبات بۆ ئەوەی خۆی لەنێو تەڤگەری
شۆڕشگێڕێتیدا باڵادەست بکات، تەواوی دەستکەوت و بەها ماددی و
مەعنەوییەکان بۆخۆی گلدەداتەوە. لەم پێناوەشدا هێز و وزەی خۆی
لەگەشەپێدانی پێڕپێڕێتی، گروپچێتی، پارچەگەرێتی و ناوچەگەرێتی خەرج
دەکات و پشت بە وروژاندنی لاوازییەکانی مرۆڤ دەبەستێت و خیتابی لایەنە
غەریزەیی، سۆزداری و هەستەکان دەکات و سوکایەتی بە فەلسەفە و هزر و
ژیرایەتی، یەکێتی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە گشتییە باڵاکانی گەل و
تەڤگەر دەکات. بەمەش مەکیاڤیلیستیانە هەموو شتێک دەخاتە خزمەتی
نەوسنێتی (چڵێسی) و داخوازی شەخسی و پێڕپێڕایەتی و گروپێچێتی خۆیەوە و
پاساو بۆ گرتنەبەری هەموو شێواز و رێگایەک دێنێتەوە، تەنانەت بەهەڵاتن،
تەسلیمبوون و خەیانەتکردنیشەوە...
تەسفیەگەرێتی لەنێو تەڤگەری (پهکهکه)دا واتا دووبارەکردنەوەی مێژوو
و قەدەرە شوومەکانی نێو مێژووی گەلی کورد و چارەنووسی تەڤگەرە راپەڕیو
و سەرهەڵداوەکانی رابردوو، واتا سەرخستنی هێڵی شکست، تەسلیمبوون و
خیانەتکارییە بەسەر هێڵی سەرکەوتن، بەرخۆدان و قارەمانێتیدا. بەدرێژایی
مێژووی ئەم تەڤگەرەش؛ هاوشانی رێبازی تێکۆشان و بەرخۆدان،
تەسفیەگەرێتیش وەک زیهنییەت، چەمک و جموجۆڵ دەرکەوتووە و لەزۆر رووەوە
گورزی لە گەل و (پهکهکه) داوە، بەڵام نەیتوانیوە وەک هێڵێک
باڵادەستێتی خۆی بەسەر تەڤگەر و گەلدا بسەپێنێت. هەرچەندە تەسفیەکاران
لەئاستی جیاواز و بەزیهنییەت و چەمکی تەسفیەگەرێتی جیاوازەوە جموجۆڵیان
کردووە، بەڵام سەرتاپایان لەگەوهەر و ئامانجدا یەکانگیر بوونەتەوە.
گەوهەر و ئامانجی تەسفیەگەرانی نێو تەڤگەری (پهکهکه) هەمان گەوهەر و
پیلانگێڕێتی دەرەکیان هەبووە، بۆیە لەزۆر قۆناخی ئەم مێژووەدا بەیەکەوە
جموجۆڵیان کردووە و هەوڵ و تەقەللاکانی یەکتریان تەواو کردووە، لەگەڵ
شکستی یەکێکیان ئەوەیتریش شکستیهێناوە، لەگەڵ پەرەسەندن و بەهێزبوونی
یەکێکیان ئەوەیتریش پەرەیسەندووە و بەهێزبووە. لەئاکامدا قەدەر و
چارەنووسی خۆیان بەیەکەوە بەستراوەتەوە و هێزبەخشی و ئومێدبەخشی
یەکتربوونە.
ئەوەی لێرەدا گرنگە؛ تێگەیشتن لەهۆکار و زەمینەی دەرکەوتنی کەسێتی
تەسفیەگەرا و زیهنییەتی تەسفیەگەرێتییە. هەڵبەتە بەبێ تێگەیشتنی
زانستیانە لەسروشت و پێکهاتەی کۆمەڵگای کورد و راستینەی تەڤگەری
(پهکهکه) ناکرێ شیکردنەوەیەکی ورد و زانستیانەمان هەبێت بۆ ئەقڵییەت
و چەمک و جموجۆڵە تەسفیەگەراییەکان. هەڵبەتە ئەگەر رێبەر ئۆجەلان و
پێشەنگانی تەڤگەری (پهکهکه) وەک فاکتەرێکی خودی (ژاتی) وەڵامی
هەلومەرجە بابەتییەکە دەدەنەوە، ئەوا مسۆگەر تەسفیەگەران و
تەسفیەگەرێتیش لەنێو خودی سروشت و پێکهاتەی کۆمەڵگای کورددا
دەرکەوتووە، ئەو کۆمەڵگایەی لەمیانەی باڵادەستبوونی سەدان ساڵەی
سیستەمە داگیرکەرەکان لە کوردستاندا شێوەی گرتووە و کارەکتەرێکی
تەسفیەگەرێتی پێدراوە. کارەکتەرێک دووژمنایەتی و نکۆڵی لە ناسنامە و
هەبوونی خۆی دەکات و دەستەمۆی سیستەمی باڵادەست بووە.
کۆمەڵگای کورد بەهۆی باڵادەستی یەک بەدوای یەکی سیستەمە داگیرکەرەکان و
سروشت و تایبەتمەندێتی خۆیەوە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سروشتی پێشبکەوێت،
بۆیەش یەکلاییبوونەوەیەکی چینایەتیانەی بەخۆیەوە نەبینیوە و زۆر کەم
ململانێکان کەوتوونەتە چوارچێوەی ململانێی چینایەتی. ئەوەی هەیە و
یەکلایی بۆتەوە، باڵادەستبوونی چینێکی بەکرێگیراو و تەسلیمکار و پاشکۆی
سیستەمە داگیرکەرییەکانە و خۆی وەک چینێکی سەرووی کۆمەڵگا نیشان دەدات.
بۆیە ناکۆکی و ململانێی کۆمەڵگا (گەل)ی کورد لەگەڵ ئەو چینە
باڵادەستەدا راستەوخۆ ناکۆکی و ململانێ بووە لەگەڵ سیستەمە
داگیرکەرییەکاندا. چونکە بەرجەستەکەری ئەقڵییەت و چەمک و کولتووری
داگیرکەری بووە لە کوردستاندا، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی تەڤگەری
(پهکهکه) و بەرزکردنەوەی تێکۆشانە فرە رەهەندی و فرە تەوەرییەکەیدا،
ناکۆکی و ململانێییەکانی لەگەڵ ئەقڵییەت، چەمک، کولتوور و رەفتاری ئەو
چینەدا خەست و قووڵتر کردەوە. ئەمە هەم لەئاستی کۆمەڵگادا بەگشتی و
هەمیش لەنێو تەڤگەردا بەتایبەتی، یەکلایی بوونەوەیەکی لێبڕاوانەی
لەرووی کەسێتی، ئەقڵییەت، چەمک، کولتوور و جموجۆڵدا پێشخست. بۆیە
ناکۆکی و ململانێیە چینایەتییەکان زیاتر لەزەمینەی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و
کولتووری و کۆمەڵایەتییدا پەرەیسەند. لەبەر ئەوەی تەڤگەری (پهکهکه)
تەڤگەری کۆمەڵگای ژێرینە و لەپێناو بەرژەوەندی و هیوا و ئامانجەکانی
رەگەز و چینەکانی ژێرەوەدا لەنێو تێکۆشان و بەرخۆدان دایە، ئەوا ئەمەش
راستەوخۆ ناکۆک و دژبەری بەرژەوەندی و هیوا و ئامانجەکانی چینە
باڵادەستەکەی نێو کۆمەڵگایە. ئیدی تەڤگەری (پهکهکه) وەک دینامیکێکی
بەهێزی هەڵاوێردکردنی یەکلاییکردنەوەی کەسێتی، ئەقڵییەت، چەمک، کولتوور
و جموجۆڵی چینەکان بووە بە خاکێکی بەپیت و فەڕی ئەو هەڵاوێرد و
یەکلاییکردنەوەیە و چڕ و قووڵکردنەوەی ناکۆکی و ململانێییەکان.
لەم چوارچێوەیەدا؛ هەڵگرانی کەسێتی، ئەقڵییەت، چەمک، کولتوور و
تایبەتمەندییەکانی ئەو چینە باڵادەستە لەنێو تەڤگەرى (پهکهکه)دا،
لەمیانەی پێداگیری و سەپاندنی کەسێتی ئەو کارەکتەرەی لەکۆمەڵگاوە لەگەڵ
خۆیاندا هێناوە بۆ نێو تەڤگەر، وەک زەمینە و پاڵنەری سەرەکی دەرکەوتنی
کەسێتییە تەسفیەگەراکانە. بۆیە دەرکەوتنی تەسفیەگەرێتی لەسەر بنەمای
"چەمکی فیوداڵ ــ پیلانگێڕى بەکرێگراو، بۆرژوازی لیبڕالیزەبووى
تەسلیمکار، چەتەگەرێتی، لومپەنێتی و گروپچێتی، پیاوسالارێتی و
پارچەگەرایی" وەک چەندین خەتی تەسفیەگەرێتی لەقۆناخە جیاوازەکانی
مێژووی تێکۆشانی تەڤگەری (پهکهکه)دا دەرکەوتووە و پێشکەوتنی تەوەرە
و رەهەندەکانی تێکۆشانی (پهکهکه)ی ئاستەنگ کردووە و خواستوویەتی
تەواوی تەڤگەر بەلاڕێدا ببات، مارژیناڵ و پارچەی بکات و قەدەری شوومی
شکست و تەسلیمکاری بەسەر تەڤگەر و گەلدا بسەپێنێتەوە.
هەڵبەتە ئەو زەبرانەی تەسفیەگەرێتی بەتەڤگەر و گەلی گەیاندووە، ئەگەر
زیاتر نەبێت، کەمتر نەبووە لەو زەبرانەی کە پیلانگێڕییە دەرەکییەکانی
داگیرکەران و هێزە پاشڤەڕۆکانی کورد و زلهێزە ئیمپریالیستەکان بە
تەڤگەر و گەلیان گەیاندووە. هەرچەندە رێبەر ئاپۆ و (پهکهکه)
تێکۆشانی فەلسەفی، ئایدیۆلۆژی و رێکخستنیان لەبەرامبەر چەمک و
ئەقڵییەتە تەسفیەگەراییەکان بەبنچینە وەرگرتووە، بەڵام تەسفیەکاران بە
پیلانگێڕییەتی و شێوازە مەکیاڤیلیستییەکان و جموجۆڵی شاراوە و دەست
تێکەڵکردن لەگەڵ پیلانگێڕانی دەرەکی پەرەیان بە تەسفیەگەرێتی خۆیان
داوە. بەمەش تەسفیەگەرێتی بەپێداگری لەسەر سەپاندنەوەی سروشت و
کارەکتەری کۆمەڵگای باوی کورد و چینە باڵادەستەکەی خواستوویەتی گەوهەر
و فەلسەفە و ستووندەکانی "شۆڕش" بەدینامێتی تەسفیەگەرێتی هەپڕوون بە
هەپڕوون بکات و بیسڕێتەوە.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ئێش و ئازارەکان و لەدەستدانە ماددی و
مەعنەوییەکان و بەفیڕۆدانی دەرفەتە زێڕینەکان، پیلانگێڕێتی ناوخۆیی و
تەسفیەگەرێتییەکان نەیانتوانیوە دیالیکتیکی پێشکەوتن و مەزنبوونی
تەڤگەری (پهکهکه) رابوەستێنن، (پهکهکه) و گەل لە فەلسەفەی ژیانی
ئازاد و شکۆمەندێتی بەدوور بخەنەوە و بەلاڕێییدا ببەن. ئیدی بۆ یەکەمین
جار لەمێژووی گەلی کورددا مەیل و هێڵی تەسلیمکاری و بەکرێگیراوێتی و
خیانەتکاری لەبەرامبەر مەیل و هێڵی ئازادیخوازێتی و بەرخۆدان و
وڵاتپارێزێتی سەرناکەوێ و شکست دێنێ.
ئەمەش پێگەیەکی شکۆداری بە رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری (پهکهکه) لەمێژوو و
رۆژگاری ئەمڕۆ و داهاتووی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا بەخشی.
لەمێژووی تەڤگەری (پهکهکه)دا، رۆڵ و پێگەی رێبەر ئۆجەلان وەک
ئافرێنەرو بنیادنەری تەڤگەری (پهکهکه) دەردەکەوێتە ڕوو، رێبەر ئاپۆ
بەتێکۆشانی مەزن و بەردەوامی فەلسەفی، هزری، ئایدیۆلۆژی، سیاسی و
رێکخستنی خۆی سیما و گەوهەری بەم تەڤگەرە داوە و پێشیخستووە و مەزن و
فراوانی کردووە. سەرچاوەی بنچینەیی هزری، باوەڕی، مۆڕاڵ، جورئەت و
فیداکاری و قارەمانێتی هێز و ئیرادەی تەڤگەر و گەل رۆڵگیربووە و
رێبەرایەتی و سەرۆکایەتى سەرجەم قۆناخ و قەڵەمبازەکانی کردووە. هەروەها
لەکەسێتی خۆیدا سیستەمێکی هزر و ژیان و پراکتیکی هاوچەرخ و رادیکاڵی
بەرجەستە کردووە و خۆی لەنێو رۆح و هزر و ژیان و پراکتیکی تەڤگەر و
گەلیشدا تواندۆتەوە و وەک فەلسەفە و پارادیگمایەک بۆ ژیانەوەی نەتەوەیی
و ئافراندنی کەسێتی و کۆمەڵگایەکی ئازاد ئاوێتەگیر بووە.
لەگەڵ هەڵکشانى تێکۆشانى تەڤگەرى (پهکهکه)دا؛ پیلانگێڕییە دەرەکى و
نێوخۆییەکان لەبەرامبەر ئەو تەڤگەرە بەگشتى و کەسێتى ئۆجەلان
بەتایبەتى، تا هاتووە چڕوپڕ و شەڕانگێزتر بووە. تەوەرى سەرەکى زۆربەى
پیلانگێڕییەکان لەدەورى کەسێتى ئەودا خولاوەتەوە. چونکە ئەو راستییە
دەرکی پێکراوە کە ئافرێنەرى فەلسەفە و سیستەمى تێکۆشان و ژیانى ئەم
تەڤگەرە (رێبەر ئۆجەلان)ە. بۆیە ئۆجەلان بۆ سیستەمى سەرمایەى جیهانى
(ئیمپریالیستى) و داگیرکەران و هێزە وابەستە کوردییەکان بۆتە فۆبیاى
هەرە مەترسیدارى دواچارەکى سەدەى بیستەم و ئێستاى ئەم سەدەیە...
لەپێناو رەواندنەوەى ئەو فۆبیایەدا تەواوى هەوڵ و تەقەللاکانیان کردۆتە
یەک و لەرێگەى "ناوزڕاندن، بێکاریگەرکردن، هەوڵی تیرۆرکردن،
دەستگیرکردن..." و لەرۆژگارى ئەمڕۆشدا ژەهرخواردکردنى دەیانەوێت
ئەنجامگیر ببن. بەڵام لەدوا ئاکامدا مایەپووچ بوونە. هۆکارێکى زۆر
بنچینەیی ئەو مایەپووچییەش فەلسەفە و پارادیگماى سەربەخۆ و
ئازادیخوازانەى خودى بەڕێز ئۆجەلانە، کە لەدەرەوەى بازنەى ئەقڵییەت،
لۆژیک و چەمکى باو و باڵادەست و سەپێنراودا دینامیکى پێشکەوتن و
گۆڕانکارى خۆى ئافراندووە و دەستبەردارى لە دیالیکتیکى بنچینەیی خۆى
نەکردووە و نەکەوتۆتە ژێر رکێفی هیچ زیهنییەت، دەسەڵات و هێزێک.
بێگومان ئەگەر بخوازین لەم هۆکارە سادەیە قووڵ ببینەوە و لێی تێبگەین
ئەوا پێویست بە خوێندنەوە و لێتۆژینەوەى قووڵی سەرجەم بەرهەمە فەلسەفی،
ئایدیۆلۆژى، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانى بکەین و قۆناخەکانى ژیان و
تێکۆشانیشی بخەینە ژێر لێکدانەوە و شیکردنەوەوە.
خاڵی هەرە سەرنجڕاکێش لەکەسێتى بەڕێز ئۆجەلاندا ئاوێتەبوون و
یەکانگیربوونى نێوان فەلسەفە و ژیانى، هزر و تێکۆشانى، تیۆرى و
پراکتیکەکەییەتی. هەروەها لەتەواوى قۆناخەکانى ژیان و هزر و تێکۆشانیدا
سیماى فەلسەفەیەک، پارادیگمایەک لەگەشە و نەشونماکردن دایە و تادێت چڕ
و قووڵ و فراوان دەبێتەوە، کە لەگەڵ هەر ئەزموون و هەنگاوێکى کرداریانە
(پراکتیزەکردن)دا خۆی هەڵاوێرد دەکاتەوە و خۆی لەبێژینگ دەداتەوە.
لەرووێکى دیکەشەوە؛ رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن وەک گرنگترین پرۆسەى ئەو
هەڵاوێردکردن و لەبێژینگدانەدا هەمیشە ئامادە و بەردەوامە.
بێگومان لێرەدا دەرفەتى ئەوە نییە قسە لەسەر ئەو مەسەلانە و خودى
کەسێتى بەڕێز ئۆجەلان، لەهەموو رووێکەوە، بکرێت، ئەمە لەتوانستى منیشدا
نییە. بەڵام دەکرێ تێخوێندنەوەیەکى وردى ئەو مێژووە ببێتە دەروازەیەک
بەرووى تێگەیشتن لەکەسێتى بەڕێز ئۆجەلان. چونکە کارەکتەرى بنچینەیی و
سەرەکى ئەو تەڤگەرەیە. لەو باوەڕە دام تێگەیشتنێکى قووڵى هەمەلایەنە
لەکەسێتى ئەودا، خۆی لەخۆیدا دەبێتە وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارەى کە؛
ئەنجامدانى ئەم هەموو پیلانگێڕییە و گردبوونەوەى ئەم هەموو پیلانگێڕانە
لەدژى بەڕێز ئۆجەلان بۆچی؟ لەوانەیە زۆر وەڵام بۆ ئەو پرسیارە
ئامادەبکرێت، بەڵام لەو باوەڕەدام وەڵامى هەرە سادە و یەکانگیر لەگەڵ
راستینەى ئۆجەلان و راستینەى ئەوانەى لە ئۆجەلان دەترسن و وەک فۆبیا و
نوێنەرى مەترسیدارترین تەڤگەر و گەل دەبینن ئەوەیە؛ ئۆجەلان دەخوازێت
خۆی و گەلەکەی و تەواوى مرۆڤایەتى، لەژینگەیەکى سروشتی خاوێندا، بە
ئیرادەى ئازاد و سەربەخۆی خۆیان بژین، هەموو کەسێک، گەلێک، رەگەزێک،
ئایینێک، ئایینزایەک و هەموو پێکهاتەیەکى کۆمەڵایەتى و کولتوورییەکى تر
بە ناسنامە و تایبەتمەندییەکانى خۆی بژیت. ئەو تەڤگەرەى ئافراندوویەتى
و ئەو گەلەى سەرلەنوێ خستییەوە سەر شانۆی ژیان، هەموو ئەو تێکۆشان و
بەرخۆدانەى کردوویەتى لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجە ئاراستەگیربوونە.
سەرجەم ئەوانەش کە مەرگى خۆیان لەبەدیهێنانى ئەو ئامانجەدا دەبیننەوە،
ئۆجەلان وەک هۆکار و هێز و مۆراڵى بەدیهاتنى ئەو ئامانجە دەبینن، بە
سەرچاوەى زیندووکردنەوەى سەرجەم خەون و یۆتۆپیا جوان و فردۆسییەکانى
مرۆڤایەتى دەبینن. راستییەکەیشی هەر وایە. بۆیە ئۆجەلان وەک ئیرادەیەک
کە بەهیچ شێوەیەک رامناکرێت و دەستەمۆ و دەستخەڕۆ نابێت، بۆتە کانگاى
باوەڕی و هیوا و مۆڕاڵ و وزە و توانستی هەموو ئەوانەى هەمان خەون و
یۆتۆپیا و داخوازى ئۆجەلانیان هەیە. ئیدى ئۆجەلان بۆتە رەمزى هەموو
ئەوانەى دەخوازن "بەئازادى و بۆ ئازدی بژین و بمرن". مسۆگەر
ئازادیخوازان، گەلى کورد، ژنان، لەپێشەنگى ئەوانەن کە لەدەوری ئۆجەلان
گرددەبنەوە. چونکە هێشتا تام و چێژی ژیانە سروشتى و ئازادییەکەى زەمەنى
نیۆلۆتیک (چەرخى بەردینى نوێ ) لەقووڵایی کەسێتى کورد و ژندا خۆی
حەشارداوە و هەزاران ساڵە لێی بێبەشکراون. بۆیە کورد و ژن ئاشق و
شەیداى هەرە مەزنى ئازادیین. هەڵبەتە ئازادیخوازانى نێو گەلانى
خۆرهەڵاتى ناوین و جیهانیش کە ئازادی خۆیان لە ئازادى کورد و ژناندا
دەبیننەوە، بێدوودڵی لەدەوری ئۆجەلان گردبوونەتەوە و لەمەودواش
گرددەبنەوە. ئیدى بەو هزر و فەلسەفە و سیستەمەى باوەڕی پێی هەیە و
لەخۆیدا بەرجەستەى کردووە، لەپێناویدا تا ئاستى دەستگیرکردن و
ژەهرخوارکردن بردراوە، دەمێکە لەوە دەرچووە تەنیا گوزارشت لەخودى خۆى
وەک کەسێک بکات، بەڵکو لەپێناو ئازادیدا خۆی لەنێو قووڵایی مێژووێکى پڕ
لەتێکۆشان و بەرخۆدانى ملیۆنان مرۆڤدا تواندۆتەوە، مسۆگەر ئەوەى لەنێو
قووڵایی مێژووێکى وەها شکۆداردا توابێتەوە ئەوا لەرۆژگارى ئەمڕۆ و
ئاییندەیەکى شکۆداریشدا هەر دەبریسکێتەوە. حیکمەتە نەمرەکەى مێژووش
لەمەدایە...
hesen_cudi@yahoo.com
|