٢\٥\٢٠١٥
پێکێ ماچ!

بورهان جۆڵا
ئازیز.. ورد ورد
بەسەر توولە رێگای چرپەکانی خەیاڵم
بەرەو مەملەکەتی ماچەکانت
ھەنگاو دەنێم،
لەوێ...
باخی سێوانت بە من بسپێرە و
پێکێ لە شەرابی لێو و
پرژەیێ لە عەتری پرچ و
جامێ لە بۆی ھەناسەتم
پێ نۆش بکە،
من ئازارەکانی تەنیاییت ھەڵدەوەرێنم
تۆش ھیلاکیی رێگام لێدەربکە،
بەیەکەوە...
بە تامی پێکە ماچەکان
مەست مەست
بەرەو لووتکەی ئارەزووەکان
باڵدەگرین...
پایزی ٢٠١٢
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|