تێڕوانینی سیاسیی مافی هەر تاکەکی کۆمەڵە.. هەر کەسەک بخوازی لەمپەر لە بەرانبەر
ئەو مافە چێبکا
یان بخوازی لە رێی توندوتیژیی و نانبڕینەوە کەسانی دیکە ناچار
بکا تێڕوانینی خۆیان بگۆڕن ئەوە کەسەکی ستەمگەر و دیکتاتۆرە،
لێ هەر کەسەکیش لە نێو ئەو بارودۆخە پڕ لە
جەور و ستەمە
نەتەوەیی و نیشتیمانییەدا دەستبەرداری سەربەخۆیی کوردستان ببی
و بانگەشەی ئەوە بکا کە خەڵکی کوردستان دەتوانن دەگەڵ دەسەڵاتە
رەگەزپەرست و ئیسلامییەکانی تورکیا و ئێران و ئێراق و سوریا
بژین و وەها پێشان بدا کە دەکرێ مافە نەتەوەیی و نیشتمانیی و
مرۆییەکان لە چارچیوەی ئەو دیموکراسییە پەڕپووت و مافە مرۆڤە
پڕوپووچەی دەسەڵاتدارە زلهێزەکانی رۆژاوا
وەدەستبخرێن.. ئەوە هیچ گومانی تێدا نییە
ئەو کەسە سەرمەستی بەرژەوەندییە
تەسک و خۆپەرستییەکانی خۆی یان
خۆی و لایەنەکەیەتی
و ئامادەشە ماف و ئازادییەکانی میللەتەکەی لە ژێر پێی خۆی
بنێ! |