٧\١\٢٠١٤
پێکه‌وه
له گه‌شتی دوورییدا.

شوان حه‌سه‌ن
ده‌زانی من مر‌ۆڤم
جیاوازییە‌کان ده‌خوێنمه‌وه
ئه‌و پیاوه‌ی له به‌رده‌م پارکێکدا ده‌ڕوات
و
ده‌ستی نیقابێکی گرتووه
ناوی ژنه‌که‌ی له حورمه‌دا خنکاندوه
ئه‌و وێنه‌یه راده‌گرم
تۆ له وشه گه‌رمه‌کان دێیته‌خوار
له پیته‌کانی مندا دوورده‌که‌ویته‌وه و
له بازنه‌ی ئێمه‌دا ده‌توێیته‌وه.
*
* *
موسیک خێراییم لێوه‌رده‌گرێت و
ته‌مه‌نی که‌روێشکێک
خۆی له سنووری گڵۆپه‌که‌م هه‌ڵده‌واسێ
مرۆڤبوونم
له نووسینی
یاسایی هاتوچۆدا
رووناکیی ئه‌و ده‌سڕێته‌وه.
*
* *
له چوارینەیە‌کی خه‌یامدا خه‌و ده‌مباته‌وه
له به‌هه‌شتدا به ئاگادێم و
له نێوان حۆرییە‌کاندا ون ده‌بم
خۆ خوا ده‌زانێت ته‌نها تۆم به‌سه و
له هه‌ر کوێبیت منیش له‌وێم
له هه‌ر کێبم تۆش له‌وێیت
ده‌بێ ئه‌وه نه‌زانێت؟
که ئێمه ناومان له ژێر قه‌ده‌ری
چاکه و خراپه‌ی یه‌کدا نووسیوه
که‌چی ده‌مکات به رۆبۆت و
له ده‌سته‌ملانێ و
نۆشینی شه‌راب
تۆم لێده‌تۆرێنێ.
*
* *
له ئه‌گه‌رێک بمبه‌سته‌وه
نه‌باده ئێواره‌یه‌ک بمدزێ و
شوێنێکم نه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه
وا رۆژه‌کان شوێنپێت ون ده‌که‌ن و
شه‌وه‌کانیش تۆیان له بۆنی خۆیان هه‌ڵوه‌راند
قه‌ت له دڵنیاییت بیستوه
دڵێک له شووشه هه‌ڵگرێ.
*
* *
له نێوان تۆ و دایکمدا
نه خاڵێک هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن
نه بوونی پرسیارێک
کوا له خۆشه‌ویستییدا سنوور
هه‌یه؟
با له که‌س نه‌چین
دایکم
باوکت
.........
.........
کازیوه له چوارچێوه‌ی کاتدا
خۆی جوان ده‌کات
ئێمه‌ش پێکه‌وه
دڵۆپه‌کانی شه‌ونم ده‌ژمێرین.
*
* *
کوشتن و بڕین
وشه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ده‌دزی
خووسان له گه‌ڵ مه‌رگا
سه‌ره‌تایه یا کۆتایی؟
له وانه‌یه ئه‌وه‌ت نه‌بیستبێ
مه‌رگ له سه‌ره‌تای پیتاندنم هات و
له سه‌ردوولکه په‌شیمانه‌کانی دایکم
رێگای بۆ گوێچکه‌م خۆش ده‌کرد
دڵۆپه تێکشکاوه‌کانی
ئه‌و سه‌فه‌ره
شاهێدییم بۆ ده‌ده‌ن.
*
* *
که نه‌متوانی جێتبهێڵم
له ئاوڕدانه‌وه و
گوێگرتنم بپرسه
که په‌شیمانیان کردمه‌وه
ده‌بێت ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ت نه‌دیتبێت؟
خاکێک که خۆمم کرده قوربانی
کەس و کار
کووچه و کۆڵانه‌کانی یادگارییە‌کانم
هه‌موویانم
به بێ ره‌نجاندن
جێهێشت.
*
* *
تۆ دایکی منداڵه‌کانمیت
له سروشتی بوونتا گه‌وره‌بووم
هه‌موو لێکخشانێکی زه‌وی و ئاسمان
له‌گه‌ڵ بوونه‌کانه
تۆ ده‌شێلن
دره‌ختێ تا یاسای خۆی ته‌واو نه‌کات
دره‌ختێکیتر جێناهێڵێ
چه‌ند خۆشه له سروشتێکدا بژیت و
گه‌شه بکه‌یت و
له‌ناوبچیت
که گه‌رم ده‌تپارێزێ و
به نه‌رمیی
داتده‌پۆشێ
وه‌سیه‌تی ئه‌و پیرمێرده‌ت بۆ ده‌ڵێمه‌وه
با گۆڕمان له ته‌ک گۆڕی یه‌کتر بێت و
وه‌رزه‌کان له یه‌کترمان بتوێننە‌وه.
*
* *
بولبولێک ئارامیی به‌یانییم
لێده‌زڕێنێ
په‌نجه نه‌رمه‌کانی خه‌و
هێشتا چاوه‌کانم به‌رناده‌ن
زه‌ریێ قوربان
به ئه‌سپایی له سێبه‌ری ده‌نگه‌که‌ی ئایشه‌شاندا
به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێم
رێگا به نه‌رمایی خۆیم ده‌سپێرێ و
چاوشارکێی تۆش ته‌واو نابێت
با
بایکۆت ده‌که‌یت
له شه‌پۆڵی ده‌نگه‌کاندا ونت ده‌که‌م
دڵم ده‌ڵێت ئێستا
له ستایلێکدا نینۆکه‌کانت بۆیاغ ده‌که‌یت
خه‌یاڵم وه‌نه‌وزم پێده‌دات و
ته‌رمی کات ئاواده‌بێت
ده رامچڵە‌کێنه
ده‌ترسم ئه‌و گه‌شته‌شت بۆ نه‌گێڕمه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|