پێکهێنانی کۆمیته‌ی چاک له وڵاتی نه‌مسا.
پاش کۆتایی سه‌میناره‌که ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نه‌مسا له ڕێستوڕانتی کاک نوری ده‌روێش به‌سه‌رپه‌رشتی گۆران یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. گۆران به‌کورته‌یک باسی ئه‌رکی ئه‌م کۆمیته‌یه‌ی کرد‌و میکانیزمی کارکردنی داهاتووشی بۆدیاری کردن.هه‌ر له‌وێشدا پێشنیاری کرد که تا کاتی به‌ستنی کۆنفرانسێکی شه‌رعی ده‌سته‌یه‌ک دیاری بکرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی کۆمیته‌که. ئه‌وه‌بوو له ئاکامدا ئه‌م به‌ڕێزانه ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ کارکردن له‌و ده‌سته‌یه‌دا:
1.کاک کاوه 2. خاتو سوندس 3.کاک فه‌ره‌یدون 4.کاک مسته‌فا 5.کاک تۆفیق 6.کاک هه‌ردی 7.خاتو نی‌نا{ناهيده} 8.کاک ڕه‌نجبه‌ر
له نیو خۆیاندا ڕێکه‌وتن تا کاتی کۆنفرانس خاتو نی‌نا کۆمیته‌که به‌رێت به‌ڕێوه.
له‌سه‌ر چه‌ند خاڵه‌ش ڕێکه‌وتن که ئه‌مانه‌ن:
1. به‌زووترین کات کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن بۆ دابه‌شکردنی کاره‌کان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته کاتیه‌که . 2. هه‌ر به‌م نزیکانه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆناساندن له‌ته‌ک لایه‌ن و ناوه‌ند و ڕێکخراوه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیيه کوردی و کوردستانیيه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی وڵاتی نه‌مسا ئه‌نجام بده‌ن. 3. له مانگی نۆدا{سه‌پته‌مبه‌ر} کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمیته‌که‌یان ببه‌ستن و تێدا هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد بکرێت بۆ پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی نوێی کۆمیته‌که،که ئه‌مه‌ش پیویستی به ئاماده‌باشی هه‌یه.
له کۆتایدا به پێویستی ده‌زانین که سوپاسگوزاریمان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ڤێنا بکه‌ین که له به‌ستنی سه‌میناره‌که‌دا هاوکاریان کردین . پیرۆزبایی له کۆمیته‌ی نه‌مسا ده‌که‌ین وهیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
ناوه‌ندی چاک
|