١٧\٩\٢٠٢٣
پێکی نیگا.

دڵکەش قادر
ئەمشەو نیگام دەچێتەوە سەر ئەو پێکانەی
لە کۆتا ئەندێشە بەشمان کرد
پێکێ لە نیگای حەز
پێکی لە نیگای مەستیی
پێکی لە نیگای هەڵگۆفین و لە دەستوەردان
پێکێ لە نیگای زیندانیکردنی سێو
دیدەوانیی ئەم حەزەم
دەچێتەوە سەر دواهەمین ئەندێشە و
لەتکردنی حەز
من مایسترۆی ئەو خەونە بووم
کە لە داوێنی گوڵەگەنمێکەوە ترازایە حەوشەی
خەزانتەوە.
ترازا بەندی پەیمانی نێوان دوو گوڵدان و
دوو زیندان.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|