٨\٣\٢٠١٠
په‌لاماردانی رۆژ
تیڤی کارێکی تێرۆریستییه و ده‌بێ
شه‌رمه‌زار بکرێ.

جه‌لال
ده‌باغ
وه‌ک راگه‌یه‌ندرا له‌م رۆژانه‌دا (رۆژتێ ڤێ)
که‌وته به‌ر په‌لاماری پۆلیسی به‌ڵچیکی و به هاریکاری و هاندانی ده‌زگا
هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیا که ماوه‌یه‌که لافی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
کورد له باکوری کوردستان لێده‌دات.
ئاشکرایه که(رۆژ تێ ڤێ) رۆڵێکی کاریگه‌رو دیاری گێڕاوه بۆ به‌رگری
له ماف و داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تییه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی دابه‌شکراوی
کوردستان له هه‌موو پارچه‌کانی نیشتیمانهکهمانداو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
هۆشمه‌ندیی سیاسی و فیکری، به‌تایبه‌تی له باکوری کوردستانداو، به
گشتی له هه‌موو لایه‌کی نیشتیمانه‌که‌ماندا. ئه‌مه وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی
بابه‌تی هۆنه‌ری و رۆشنبیری و زانیاری و ئابوری و دهنگوباسی خه‌باتی
رۆڵه‌کانی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان و به‌تایبه‌تی خه‌باتی ژنان و ئافره‌تان
له پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا.
دیاره کۆنه‌په‌رستان و شۆڤینیسته‌کان و ره‌گه‌زپه‌رستان و دوژمنانی گه‌ل
ئه‌مه‌یان پێ باش نییه‌و، به‌هه‌موو توانا‌و پاره به‌ختکردن هه‌وڵده‌ده‌ن
ئه‌و ده‌نگه ره‌وایه‌ی گه‌ل کپ بکه‌ن. به‌ڵام له دنیای ئه‌مڕۆدا که
خه‌باتی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان له بره‌ودایه ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام
نادرێ و سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لانه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی پۆلیسی بهڵچیک که رژێمه سه‌رمایه‌دارییه‌که‌یان
ئیدیعای دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌کات کارێکی تێرۆریستییه‌و، له‌گه‌ڵ
ساده‌ترین مافی مرۆڤ و دیموکراسی یه‌کناگرێته‌وه.
له‌م کاره تێرۆریستییه‌دا پۆلیس هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی نییه‌و، ئه‌گه‌ر
داوایه‌کی یاساییان هه‌بوایه ده‌یانتوانی به ئاشتییانه‌و به‌بێ لێدان
و سه‌رشکاندنی کوڕان و کچانی وڵاتپارێزو دیموکراتخوازو تێکدانی دامه‌زراوه‌که‌ی
رۆژ تێ ڤێ، داواکه‌یان جێ به‌جێ بکه‌ن!
په‌لاماردانی دڕندانه‌ی رۆژ تێ ڤێ ده‌بێ له‌لایه‌ن هه‌موو کوردان و
دامه‌زراوه‌و حیزب و رێکخراوو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه
پڕۆتێستۆ بکرێت و، داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه بکرێت.
پۆلیسی بهڵچیک و هاوکارانیان جارێکی‌تر سه‌لماندیان که دیموکراتیی
بۆرژواو مۆنۆپۆله‌کان و گڵۆبالیزم و سه‌رمایه‌داریی تاوانکار بێ ناوه‌رۆکه‌و،
بۆ رواڵهتهو، له‌گه‌ڵ ساده‌ترین مافی مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه یکناگرێتهوهو،
ده‌بێ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌گه‌ر راستده‌که‌ن رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی
تێرۆریستی تورکیا بگاته ئه‌ندامه‌تیی یکگرتووی ئه‌وروپا. ده‌بێ چاو له
تاوانه‌کانیان نهقوچێنن و هاوکارییان نه‌که‌ن.
من لای خۆمه‌وه، وه‌ک نووسه‌رێک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین داواله گشت
نووسه‌ران و رۆژنامه نووسان و رۆشنبیران و هه‌موو ئازادیخوازێکی
کوردستان ده‌که‌م پڕۆتێست و بێزاریی خۆیان له دژی پهلهماردانهکهی
پۆلیسی بهڵچیک و هاوکارانیان ده‌ربڕن و رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌م ده‌ستدرێژییه
هه‌روا به ئاسانی تێپه‌ڕبێت.
سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆ دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی و خه‌باتی ره‌وای گه‌له
چهوساوهکهمانهو، مردن و له‌ناوچوونیش بۆ دۆژمنانی.
بۆ پشتگیریی
مانگرتنه‌که‌ی زیندانیانی سیاسی له سلێمانی.
چه‌ند رۆژێکه ده‌سته‌یه‌ک له زیندانییانی سیاسی له به‌رده‌م
نووسینگه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستاندا له سلێمانی مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
ده‌سته‌ی داکۆکی له مافی زیندانیه سیاسیه‌کانی کوردستان له رۆژی
5/3/2010دا له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای کردووه:
1- له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان پشتگیرو ره‌زامه‌ندی خۆتان و ئه‌ندامانی
لیسته‌کانتان ده‌رببڕن به ده‌نگدانتان بۆ دیاریکردنی بڕی بوجه‌ی تایبه‌ت
بۆ زیندانیه سیاسیه‌کان له‌ناو بوجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
2- پشتبه‌ستن به یاسای ده‌زگای زیندانیانی سیاسی ژماره(4)ی ساڵی
2006و بڕگه‌و ماده هه‌موارکراوه‌کانی و ئه‌و رێنماییانه‌ی که له
لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵه‌وه بۆی ده‌رچوون و لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان له به‌غدا ده‌نگیان به‌و یاسایهداوه...تاد.
له راستیدا داخوازییه‌کانی زیندانیانی سیاسی که ده‌توانرێ بگوترێ شه‌هیدانی
زیندوون، داخوازیی ره‌وان و مافی ساده‌ی خۆیانه که دوای ئه‌و هه‌موو
ئازار‌و به‌سه‌رهاته‌ی زیندانی کردنیان له‌سه‌ر نیشتیمانپه‌روه‌ری و مه‌سه‌له‌ی
ره‌وای گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یان چاویان له‌وه‌بێت له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵیدا له خۆشگوزه‌رانیدا بژین و ئاستی
ژیان و گوزه‌رانیان به‌رزبێته‌وه.
زیندانیانی سیاسی داوایه‌کی رهوادهکهن که ده‌توانرێ جێ به‌جێ بکرێن.
باشه له‌به‌رچی داوای ره‌وای زیندانیانی سیاسی ئاوا پشتگوێ ده‌خرێ، له‌کاتێکدا
که‌سانێک تاقه شه‌قێکی دوژمنیان نه‌خواردووه‌و، دڵۆپێک ئاره‌قیان له
خه‌باتی گه‌له‌که‌یاندا نه‌ڕشتووه، که‌چی ئێستا له نازو نیعمه‌تدا ده‌ژین
و، له سامانی زۆری گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌مان به‌رخورداربوون؟!
که‌ی ره‌وای هه‌قه داخوازیی زیندانیانی سیاسی که زۆربه‌یان ته‌مه‌نی
لاوێتییان له زیندانه‌کانی رژێمدا به‌سه‌ر بردووه‌و، قاره‌مانانه‌و به
ئارامه‌وه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری‌دا چوونه‌ته‌وه‌و، ویژدانی گه‌له
سته‌م دیده‌که‌مان بوون، ئێستا دوای پتر له بیست ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه
شکۆداره‌که‌ی گهڵداو حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر روخانی ئه‌و رژێمه دیکتاتۆره‌دا
که ئه‌وانی زیندانی کردبوو، ساده‌ترین داخوازیی ره‌وایان بۆ جێبه‌جێ
نه‌کرێت.؟!
به‌راست و ره‌وانی و به‌گه‌رمی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که
ده‌بێ به‌په‌له‌و بێ چه‌ندو چوون داخوازیه‌کانی ئه‌م توێژه تێکۆشه‌ره
سه‌ربه‌رزه جێ به‌جێ بکرێن و، ده‌بوو له ده‌مێکه‌وه بۆیان جێ به‌جێ
بکرابانایهو، پێویستیان به مانگرتن نه‌بوایه.
پشتگیری کردنی داخوازیه‌کانی زیندانییه سیاسییه‌کانمان و مانگرتنه‌که‌یان،
ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی هه‌قخوازو نیشتیمانپه‌روه‌رو، ئه‌رکی هه‌موو
نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و، ئه‌رکی هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی "
که‌مه‌ڵگه‌ی شارستانی " و ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانه که به‌ده‌نگی رۆڵه‌کانی
ئه‌و گه‌له بووبه‌ته پهرلهمانتارتا بۆ خزمه‌تی ئه‌و گه‌ل و
نیشتیمانه رۆڵی شایسته‌ی خۆیان ببینن. سه‌رکه‌وێت مانگرتنی زیندانییه
سیاسییه‌کان!
سەرۆکی گشتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
PJAK
ئازادکه‌ن.!
رۆژی 5/3/2010 لە وڵاتی ئەڵمانیا لەشاری کۆڵن به‌ڕێز هاوڕێ حاجی ئه‌حمه‌د-
سەرۆکی گشتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر
کرا و هەتا ئێستاش چاره‌نووسی دیار نییە.
ئه‌م پیاوه تێکۆشه‌رێکی ناسراوه‌و، که‌سێکی نیشتیمانپه‌روه‌رو بێ
تاوانه‌و، پێده‌چی له‌سه‌ر داوای کاربه‌ده‌ستانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا‌و
ئێران ئه‌و تاوانی گرتنه ئه‌نجامدرابێ. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سه‌ره‌تای
هێرش و پلانێکی ناڕه‌وا له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی
تره‌وه، له دژی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردستان‌مان وهه‌ندێ له هێزو حیزب
و دامه‌زراوه‌کانی هه‌ست پێده‌کرێ. به‌تایبه‌تی هێرشی پۆلیسی به‌لچیک
بۆ سه‌ر که‌ناڵی رۆژتێ ڤێ و دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و له
پێشیانه‌وه کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان و چەند سیاسەتمەداری ناسراوی
کوردیش لەوانە، سەرۆکی کۆنگرەی گەلی کوردستان، بەرێز رەمزی کارتاڵ و
بەرێز زوبەیر ئایدار و هتد... لەدەستبەسەرکرداندان. ئێستاش ده‌ستگیرکردنی
به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌د له ناوه‌رۆکدا ده‌ستدرێژییه‌کی ناڕه‌وایه بۆ سه‌ر
بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی کوردستان و، هه‌روا بۆ سه‌ر مافه
دیموکراسییه‌کان و مافی مرۆڤ و ئازادییه دیموکراسییه‌کان که بوقی
پڕۆپاگانده‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رمایه‌دارانه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌که‌ن.
به‌ڵام راستیی رووداوه‌کان ئه‌و لاف و گهزافهیان به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان له نیشتیمانی پارچه‌کراوی خۆیاندا‌و، ره‌وه‌ندی
کوردستان له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو ئوسترالیا‌و له هه‌موو شوێنێک ئه‌م
په‌لاماره ناڕه‌وایه دڵگرانی کردوون و به‌شێوازی جۆربه‌جۆر پڕۆتێست و
بێزار یی خۆیان له دژی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه ده‌رده‌بڕن.
ئازادکردنی هه‌رچی زووتری تێکۆشه‌ری ناسراو حاجی ئه‌حمه‌د داوایه‌کی ره‌وایه‌و
ده‌بێ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا جێ به‌جێی بکه‌ن.
ئه‌ڵمانیا که وڵاتێکی پان و به‌رینه‌و، له‌ئه‌نجامی خه‌باتی مێژویی
چینی کرێکار‌و گه‌لی قوربانیده‌ری ئه‌ڵمانیادا، چه‌ندان داب و نه‌ریتی
دیموکراتییانه‌و ده‌ستکه‌وتی بایه‌خداری تێدا جێگیربوون، نابێ رێگه‌بدرێ
له‌به‌ر پاڵه‌په‌ستۆی حکومه‌تی تورکیا‌و هاوکارانیدا زهدهداربکرێن.
گرتنی سه‌رکرده‌ی ناسراو، سه‌رۆکی گشتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نهریتانهیهو سه‌رپێچی کردنه له یاسا. چونکه ئه‌و
تێکۆشه‌ره هیچ تاوانێکی ئه‌نجام نه‌داوه تا یاساکانی ئه‌ڵمانیا
بیگرنه‌وه.
ئه‌مه ده‌ستگیرکردنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی دوژمنکارانه‌ی تێرۆریستانهیهو،
راست نییه دام و ده‌زگای پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوEu په‌نای بۆ ببه‌ن. ده‌بێ
له بری ئه‌وه رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی جیاوازی و رهگهرزپهرستیی
تورکیا پێ بخاته ناو Eu.
ئێمه راست و ره‌وان پرۆتێست و بێزاریمان له ئاست ئه‌م کاره ناڕه‌وایانه‌ی
پۆلیسی ئه‌ڵمان و بهڵچیک ده‌رده‌بڕین و داواکارین به‌زووترین کات حاجی
ئهحمهدو، مامۆستایان ره‌مزی کارتاڵ و زوبێر ئایدار و هاوڕێکانیان
ئازادبکرێن.
j_dabagh@hotmail.com
|