٢٦\٦\٢٠١٠
په‌لاماری سه‌ربازیی
بۆ سه‌ر کوردستان راگرن!

جه‌لال ده‌باغ
رژێمه‌کانی تورکیا‌و ئێران، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا،
ده‌ستیانکردووه به په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی
کوردستان، ده‌مێک به بۆمبۆردومانی سه‌ربازیی چیا‌و گونده‌کان و له‌م
دواییه‌شدا به به‌زاندنی سنووری کوردستان له‌لایه‌ن سوپای حکومه‌تی
تورکیاوه‌و له‌شکرکێشی پیاده به‌تۆپ و تانکه‌کانیانه‌وه بۆ سه‌ر
ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستانی باشوور که له16/6/2010 ه‌وه ده‌ستپێکراوه.
هه‌ردوو حکومه‌ته‌که‌ش، به هاوکاری و کارسازی و نه‌خشه‌ی هاوبه‌شی
داگیرکاری، په‌لاماری سه‌ربازییان به‌بیانووی پڕوپووچ ده‌ستپێکردووه،
سو‌پاگه له‌ناوخاکی دراوسێکه‌یان داده‌نێن، بیانووشیان ئه‌وه‌یه که
له خاکی کوردستانی باشوور‌و چیای قه‌ندیله‌وه گریلاکانی پژاک بۆ ناوچه‌کانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران دزه‌ده‌که‌ن و گریلاکانی په‌که‌که‌ش
بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی تورکیا. له‌کاتێکدا هه‌ردوولایان
له‌بری تومه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ سه‌ر لایه‌نه کوردستانییه‌کان با سنووره‌کانی
خۆیان قایم بکه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێک دزه بکه‌نه ناو
خاکی وڵاته‌کانیانه‌وه که له راستیداو به‌م هه‌ڵوێستانه‌شیان ده‌یسه‌لمێنن
که دوو ده‌وڵه‌تی داگیرکارن و به زه‌بری هێزو زۆرداری و به ئاگرو
ئاسن پارچه‌کانی کوردستانیان له باکوور و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به
خاکی وڵاته‌کانیانه‌وه لکاندووه‌و، ئه‌م لکاندنه‌ش که خۆی له خۆیدا
نا‌ڕه‌وایه ده‌بێ رۆژێکبێ هه‌ڵبووه‌شێندرێته‌وه.
ده‌ستدرێژی ئه‌مجاره‌ی حکومه‌ته داگیرکاره‌کان بۆ سه‌ر کوردستانی
باشوور ره‌هه‌ندی تازه‌ی به خۆوه گرتووه.
ئه‌وان گریلاکانی په‌که‌که ناچارده‌که‌ن راسته‌وخۆ شه‌ڕه‌که به‌رنه
ناو تورکیا‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک گورزی گران له سوپای تورکیا بووه‌شێنن..
ئه‌وان به‌ڕواڵه‌ت گوایه به‌ربه‌ره‌کانیی "تێرۆریستان" ده‌که‌ن، به‌ڵام
له راستیدا خۆیان تێرۆری ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رگه‌لێکی دراوسێ و له دژی گه‌لی
کورد له‌و به‌شانه‌ی کوردستاندا پیاده‌ده‌که‌ن.
حکومه‌تی به‌ناو "ئیسلامی"ی تورکیا، به سه‌رکرده‌یی ئه‌ردۆگان و نمونه‌کانی
لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن گوایه په‌که‌که تێرۆریسته، له‌کاتێکدا خۆیان
چه‌ند ساڵه سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌یان له زیندان توندکردووه‌و حوکمی
ناڕه‌وای گرانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. له‌کاتێکدا رۆژانه خه‌ڵکی
سڤیل ده‌کوژن و دیهاته‌کانی هه‌ردوو دیو بۆردومان ده‌که‌ن و زیانی
گیانی و مادی به‌و دێهاتییانه ده‌گه‌یه‌نن و هه‌موو به‌ندیخانه‌و
زیندانه‌کانیان له خه‌ڵکی تێکۆشه‌رو له هاونیشتیمانانی بێتاوانی
باکوری کوردستان پڕکردووه.
حکومه‌ته‌که‌یان به‌سیاسه‌تی ئاشتی و چاری ره‌وای کێشه‌ی کورد قایل
نابێت و، به‌درۆ ره‌وتی چاری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردی راگه‌یاندووه.
له کاتێکدا په‌که‌که تائێستا چه‌ندانجار یه‌کلایه‌نانه ئاشتی و
ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه، به‌و هیوایه‌ی ئۆردوگان و نمونه‌کانی بێنه
پێشه‌وه‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئاشتییانه چاری ئه‌م بارودۆخه بکه‌ن
و به‌کرده‌وه مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستانی باکور دانپێدابنێن و له‌بواری
سیاسی و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌کانی مرۆڤدا‌و له هه‌موو
بوارێک‌دا بیانخه‌نه بواری کارپێکردنه‌وه.
ئوردوگان به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه سنووری کوردستانی به‌زاندو له‌شکرکێشی
ده‌کات و سه‌ردانی هێزه به‌زیوه‌کانی سوپای ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌که‌ی
ده‌کات و، هانیان ده‌دات بۆ کوشت و بڕو تاڵان و تاوانکاری و هیچ
حیسابێک بۆ سه‌روه‌ریی عێراق و کوردستان ناکات. هیچ حیسابێک بۆ
دراوسێتی ناکات. هیچ حیسابێک بۆ رای گشتی تورکیا‌و کوردستان ناکات..!
له‌کاتێکدا هه‌موو گه‌لی کوردستان، له‌ته‌واوی کوردستاندا ده‌ستخۆشی له
هه‌ڵوێسته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن که راشکاوانه‌و بێ
دوودڵی دژی ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌رخاکی کوردستان وعێراق و دژی
سنووربه‌زاندنی هه‌ردوو سوپای ئێران و تورکیا وته‌ی ده‌ربڕی و، بێزاری
و توڕه‌یی خۆی راگه‌یاند و داوای‌کرد به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
بکرێت، به‌ڵام ئۆردوگانی به‌له‌سه‌بوو، له‌بریی پێشوازیی پۆزه‌تیڤانه‌ی
بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن له حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان کرد!
به‌ڕاستی سه‌یره ئۆردوگان هه‌ڕه‌شه‌بکات، له‌کاتێکدا به فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
و به تۆپخانه‌و هه‌موو چه‌کی مۆدێڕنی ناتوانێ گریلا قاره‌مانه‌کان له
چیای سه‌رکه‌شی قه‌ندیل هه‌ڵکه‌نێت، ئێتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لی چه‌وساوه‌ی
کوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان چی پێده‌کرێت؟
به‌شی هه‌ره زۆری گه‌لی کوردستانی باکور، حیزب و رێکخراوه کوردستانی
و پێشکه‌وتنخوازه‌کان، ژنان و ئافره‌تان به‌گشتی و لاوان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
ره‌وای گه‌له‌که‌یانن و به‌کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و جۆره‌ها شێوازیتر
دژی سنووربه‌زاندنی له‌شکری تورکیان و دژی سیاسه‌تی ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ین
وله‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی گه‌که‌که‌یاندان.
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ئۆردوگانی فاشیل هه‌ر دوای هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان داوا له ده‌ڵه‌تگه‌لی ناتۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ‌و داوا
له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌کات که بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که
له قه‌ندیل هاریکاریی بکه‌ن! پێده‌چی ئه‌ردوگان و حیزبی ناعه‌داله‌تی
فه‌رمانڕه‌وای هیچ شه‌رم ناکه‌ن و، چیایه‌کیان پێ ناگیرێت هه‌ڕه‌شه له
حکومه‌تی کوردستان و گه‌لی کوردستانی باشوور ده‌که‌ن. دیاره خه‌میان
لێهاتووه که کوردستانی ئازاد له‌سای فێدڕاڵێدا به هه‌ندێ له مافه
ره‌واکانی شادبووه. ئینجا که‌ی داگیرکارانی کوردستان شه‌رمیان بووه؟
که‌ی په‌یڕه‌وی ساده‌ترین مافی مرۆڤیان کردووه؟
حکومه‌تی ئێرانیش له کاتێکدا له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان و ئه‌مریکا هیچی
پێناکرێت که‌وا ئه‌مریکا یاسای سزادانی هه‌مه‌جۆره‌ی حکومه‌تی ئێرانی
بڕیاردا که هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی دروستکردن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی
نیگه‌ران کردووه، دێته وێزه‌ی گه‌لی چاوساوه‌ی کوردستانی خۆرهه‌ڵات
که داوای مافه ره‌واکانی خۆی ده‌کات و سنووربه‌زاندنی هه‌رێمی
کوردستان که‌هیچ هه‌ڵوێستێکی نێگاتیڤی له‌دژی ئه‌و حکومه‌ته نه‌گرتۆته‌به‌ر!.
هه‌ر له‌م کاتانه‌دا ئه‌ردوگان و داروده‌سته‌که‌ی له‌به‌ربه‌ره‌کانیی
په‌که‌که‌و گه‌ریلاکانیدا قه‌وانێکی سواو لێده‌ده‌نه‌وه ، ئه‌ویش
تاوانی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا!، ئه‌مه‌یه ده‌سته پیسه‌که‌ی
خۆیان به‌لایه‌نیتر ده‌سڕن. کێ هه‌یه نه‌زانێ که ساڵه‌های ساڵه
حکومه‌تی تورکیا‌و، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا حکومه‌تی ناعه‌داله‌ت و ناگه‌شه‌پێدان،
باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسرائیل هه‌یه‌و، چه‌ندان جار
مانێڤری سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ کردوون، وێڕای توند‌و تۆڵترین
هاوکاریی موخابه‌راتی و سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و، وێڕای ئه‌ندامه‌تییان
له ناتۆداو.. تاد.. که‌چی په‌که‌که‌و لایه‌نیتر به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی ئیسرائیل تاوانبارده‌که‌ن!
حکومه‌تی ئێستای تورکیا به هه‌لپه‌رستانه ده‌یه‌وێ سوود له رووداوی
که‌شتییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی غه‌زه وه‌ربگرێت و دێوجامه‌ی پشتیوانیی
گه‌لی چه‌وساوه‌ی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی پۆشیوه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
رای گشتیی عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تانی په‌ترۆدۆلاری عه‌ره‌بی، تا به‌ڵکو
یارمه‌تییان بده‌ن و له‌و قه‌یرانه گرانه‌ی ئابوریی ودارایی ئه‌مجاره‌یان
ده‌ربازیان بکه‌ن.
چما ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌توانن له‌بیر رای گشتیی تورکیا‌و
کوردستان و جیهانی ببه‌نه‌وه که به یارمه‌تی و کۆمه‌کی راسته‌وخۆی
موسادی ئیسرائیلی عه‌بدوڵا ئوچه‌ڵانیان بۆ ده‌ستگیرکراو به‌ده‌ستیانه‌وه‌دان؟
په‌لاماردانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستان و سنوور به‌زاندنی هه‌رێمی
کوردستان ته‌نیا تاوانێکی ناوخۆیی و ناوچه‌یی نییه و به‌س، به‌ڵکو
تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌و، به‌شێکه له سیاسه‌تی جینۆساید‌و داگیرکاری،
تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌و، تاوانکارانی بۆ ئه‌وه ده‌شێن بدرێنه
دادگای لاهای.
تاوانێکه دژی لایه‌حه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وساده‌ترین مافی ئازادی و
دیموکراتی. بۆیه تاوانێکه شایانی ئیدانه‌کردنه، شایانی پڕۆتێست و
بێزاریی گشتییه، شایانی ئه‌وه‌یه به‌هیچ جۆرێک رێگه‌نه‌درێ ده‌وڵه‌تی
شه‌ڕخوازی تورکیا ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌وروپا. له کوردستانیش
شایانی بڕیاردانی باری نائاساییه له هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا،
شایانی گه‌ل رێکخستن و خۆ ئاماده‌کردنه بۆ به‌رگری هه‌رده‌ستدرێژییه‌ک
بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی کوردستان و عێراق.!
باهه‌موو پێکه‌وه به‌یه‌کده‌نگ هاواربکه‌ین ده‌ست له کوردستان هه‌ڵگرن!.
شه‌ڕی ده‌ستدرێژی راگرن!
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|