په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٧\٢٠١٥

پێلاوەکانی میللەت و شکۆمەندیی بەرپرسان.


پێشرەو حەمید    


ماف نادرێت و ئەسێنرێت ئەمە تەواو دروستە، ئەوانەی مافەکان زەوەت دەکەن کێن و ئەوانەی مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت کێن و سەربە بەکام چینی ناوکۆمەڵگان ئەگەر کۆمەڵگا تەێنیف کرابێت بۆچینە جیاوازەکان؟


کوردستانی ئێمە مەملەکەتێکە کە پڕەلەقەیران و نادادپەروەری، چواردەوری مەملەکەتەکەیشمان دوو ھێندەی قەبارەی قەیرانەکانی چاوی دووژمونانی لەسەرە و ئەوەندەی تر ھۆکارە بۆ گەورەبونی قەیران و دڵەڕاوکێکانی ناوخۆیی!!


ئیتر قسەلەسەر ئەوەناکەین کە لەماوەی ٢٣ ساڵدا پارتی و یەکێتی چۆن مەملەکەتیان بەڕێوەبردەوە و دەبوو چی بکەن و نەیان کرد ، قسەش لەسەر ئەوەناکەین کە میللەت لەماوەی ئەو ٢٣ سالەدا بۆچی نەیتوانی بۆھەمیشە بەرپرسان و سیاسیەکان فێری ئەوەبکات کە بەباشی گوێڕایەڵبن و خۆیان بپارێزن لە نەعەرتەی میللەت!!


قسەی ئێستامان لەسەر شکۆمەندیی بەرپرسان و پێڵاوەکانی میللەتە ، دەپرسین ئەگەر ئەوانەی بەرپرسن و سەرۆکن و ئەم مەمللەکەتە بەڕێوەدەبەن مرۆڤن یان بونەوەرێکی ترن و ھیچ ھەستێکیان نیە و لەماناکانی ڕەوشت و کەرامەت و پیرۆزی ئینسان نازانن ، ئەگەر مرۆڤ بن خۆدەبێت لەکۆی ھەزاران جار تەریق کردنەوەو ڕوشاندنی شکۆمەندییان تەنھا جارێک شەرمەزارببن و ھەستی تۆراویان بۆبگەڕێتەوە و لەوە زیاتر خۆیان و خەڵکەکەیان فریو نەدەن ، خۆئەگەر مرۆڤیش نین ئەوە دیارە لە ئەزەلەوە میللەتی ئێمە مەحکوم کراوە بە چەوساندنەوە و بەو شێوەش دەبینە یەکەمین مەمللەکەت کە کۆمەڵێک مەخلوقی جیاواز لەسەر زەوی حوکمیان بکات!!


مافەسەرتایەکان و مافە گشتیەکانی ئینسان مانای سەروەری مرۆڤ بون دەگەیەنێت بۆھەرمرۆڤێک کە لەوە تێبگات بەھای مرۆڤ بون چییە ھەر بۆیە مرۆڤەکان شەڕی بۆدەکەن و لەبەرامبەریدا ھەموو پیرۆزیەکانی ناو میژوو دەخەنە ژێر پێڵاوەکانییەوە ، کاتێک گەنجانی کوردستان شکۆمەندیی سەرۆک و بەرپرسان دەخەنە ژێر پێڵاوەکانیانەوە ، مانای وانیە کە گەنجان لەدەرەوەی مۆراڵەوە ئاراستە دەکرێن و درک بە بەھاکانی مرۆڤ ناکەن و نابەرپرسانە دەجوڵێنەوە ، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەوان مافە زەوتکراوەکان ئاراستەیان دەکات و توڕەدەبن ، ئەوان ھەست دەکەن کەوەک ئینسانێک ھیچ بەھایەکیان نەماوە و دەیانەوەێت ببنەوە بەخاوەنی بەھاکانی خۆیان وەک مرۆڤێک ، ئەوان بەرپرسیارترین چینی ناو کۆمەڵگان و دەیشزانن چۆن و بەچی شێوەیەک بەرپرسانە مامەڵەبکەن لەگەڵ توڕە بونەکانی خۆیاندان و کەمتەرخەمی و خەم ساردی بەرپرساندا.


دەرئەنجام ئەگەر بەرپرسان ناتوانن کێشەسەرەتایەکان چارەسەر بکەن و ناشتوانن لەماوەیەکی دیاری کراودا کۆی کێشەکانی ئێستای میللەت چارەسەر بکەن، ئەوا یان بەکۆمەڵ بکشێنەوەو لەوە زیاتر خۆیان نەکەنە مەخسەرە و بەردەوام نەبن لە پۆستەکانیان ، یان ئەگەر ترسیان لە توڕەبونی خەڵک نیە و ھیچ قورسایی یەکی توڕەبونی خەڵک نابینن و بە ئەقڵی میللەت قاقا لێ ئەدەن ھەروەک دوو دەیەی ڕابردوو ، ئەوا دەبێت لەکۆتایدا بپاڕێنەوە بۆ ئازاد کردنی شکۆمەندییان لەژێر پێڵاوەکانی میللەدا
.

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک