په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠١٨

   پەلە.

سەردار ر‌ه‌زا

ھێند بە تاسە و حەسرەت بووم
کە بێمە لات
تا کڕنۆش بۆ پاکیی و جوانیی ئیشقت بەرم
لە ئامێزی خۆمت بگرم
گەر رێم نەدەی
شەیدامە لە گەڕانەوەم
لاشە سارد و ھەناسەبڕ بم و بمرم.

   *   *   *

زۆر بە پەلە
وەک رەشەبا
بووم بە میگ و گەیشمە لات
لوتفی سۆزم لێت نەبینی
ئامێزی ساردم گەرم کەی
بمرێ حەز و ویست و ئاوات.


٧\١٢\٢٠١٨ - ئۆسلۆ

sardarjaff44@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک