١٦\٦\٢٠١٧
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ره‌وه.
پەنابەران قوربانی
دەستی جه‌نگ و تیرۆر
و کاولکاریی!
٢٠ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی پەنابەران،
ئەمساڵ ئێمه سەرجەم ڕێکخراوەکانی داکۆکیکارلەمافەکانی پەنابەران و
هه‌موو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان
بانگەواز دەکه‌ین بۆ ڕاوەستانه‌وە بەرامبەر
دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران و ئه‌و هۆکارانه‌ی ژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌رێتی
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا داسه‌پاندوه.
دنیای ئه‌مرۆ که له‌نێوان کێشمه‌کێش وپێشبڕکیێ مرۆڤکوژی، دووبەرەی
تیرۆریستی، "تیرۆریزمی نیو دەولەتی و تیرۆریزمی ئیسلامی دا ڕاگیراوه،
ترس ودڵه‌ڕاوکێی و نائارامی کردۆته چه‌ترێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر سه‌ری
کۆمەڵگای بەشەریه‌وه. ئەمرۆ ئه‌م دوو به‌ره کۆنه‌په‌رسته که
بەدڕندانەترین شێوە، بەخاتری گۆرینی هاوسەنگی هێز و پاوانخوازی
دەسەڵات ودابه‌شکردنه‌وه‌ی دونیا‌و بازاره‌کانی سه‌رمایه‌و سامان، له‌چه‌ندین
لاوه جەنگ و ئاوارەیی، دەربەدەری وماڵوێرانی وده‌یان موسیبه‌تی تریان
به‌سه‌ر ملیاران مرۆڤی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشدا،
داسه‌پاندووه. داڕوخانی شیرازه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یان کۆمه‌ڵگا، هاوکات
کردنی قوتابخانەو خەستەخانەو شەقام وئیستگای قیتاروریستورانت وشۆینی
کاری ملیۆنه‌ها مرۆڤ، به‌مه‌یدانی جه‌نگ وکرده‌وه‌ی تیرۆریستی وته‌قاندنه‌وه‌ی
بۆمب، به‌پێویست دیارده‌ی هه‌ڵهاتن و ئاواره‌یی،
پەنابەری وده‌ربه‌ده‌ری، له‌مه‌ودایه‌کی فراواندا به‌رهه‌مهێناوه و له‌درێژه‌ی
خۆیدا ملیونه‌ها مرۆڤ وه‌ک قوربانیانی ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه ناچارکردوە به‌گرتنه‌به‌ری
ڕێگای سه‌رکه‌شی دەریاو زەریا وسنوره ته‌لبه‌ندکراوه‌کانی ولاتان، تا
وه‌ک په‌نابه‌رانێک له‌سه‌رپه‌نایه‌ک جێگیربن وهه‌رچۆن بووه له‌مه‌ترسی
مه‌رگ و تیاچوون ڕزگار ببن ،. کاتێکیش بەدوای ته‌حه‌مول کردنی
هەزارویەک دەردەسەری و هەڕەشەی مەرگی چه‌ند جاره، ژیان له‌وڵاتێکی ئه‌وروپاییدا
به‌ده‌ست دێنن، نه‌ک وه‌ک مرۆڤی سه‌رده‌م مافەکانیان بۆ به‌ڕه‌سمی
ناناسرێت، بگره، ده‌بنه که‌ره‌سه‌ی داشکاندنه‌وه‌ی قەیرانەکان وکێشمه‌کێشی
باڵه‌کانی نیو ده‌سه‌ڵات و په‌لاماره ڕاسیستی و فاشیستیه‌کان.
ئێستا ٦٦ ساڵ بەسەر پەیماننامەی کۆنفیدراسیۆنی جنیفی ١٩٥١ تێدەپەرێت،
دەوڵەتەکانی ئیمزاکەرانی ئەم پەیماننامەیە نەک دەستیان لە برگەکانی
شۆریوەتەوە بگرە چەندین کۆربەندیان بەستوە بەمەبەستی توندکردنەوەو
گۆرینی یاساکانی پەنابەران وبەرتەسکردنەوەی مافە مەدەنی وبنچینەییه‌کان،
ئەمە لەکاتێکدا کە پەنابەران قوربانی سیاسەتی جەنگ و ململانێی هیزە
ئیمریالیستی و ده‌وڵه‌ت و دەستەوتاقمی قەومی مەزهەبی و گوێ لەمستەکانی
خۆیانن لە پێناو کۆنترۆڵکردنی بازاری کار‌و سەرمایە، لەگەڵ ئەوەشدا
ئامادەنین ئاسەوارەکانی کردەوە چەوتەکانی خۆیان قبوڵ بکەن، هه‌ربۆیه
ئاستەنگی زیاتر بۆ هەڵهاتوانی نیو ئەو دۆزەخەی خوڵقاندوویانه پێک
هێناوەو پەنابەرانیان ناچارکردووە ڕێگای ئاوی بگرنه‌به‌ر و ژیانی به‌کۆمه‌ڵی
خۆیان و خێزانه‌كانیان بخەنە مەترسیه‌وه.
بەپێی ئاماری سەرۆکی ده‌زگای کۆچبه‌رانی نیو دەوڵەتی، ئەمساڵ ١٧٠٠
پەنابەر تەنها لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە ولە ماوەی
تەنها ٥ مانگی ڕابردودا ٦٤ هەزار پەنابەر گەیشتۆتە سنورەکانی ولاتانی
ئەوروپاو وە لە یەک ساڵی رابردودا زیاتر لە ٢٣٠ هەزار پەنابەر لەسنوری
دەریایی ولاتەکانی ئەوروپا ناونوسکراون لەگەل ئەوەی هەریەک لەم
وولاتانە سنورەکانی خۆیان بەرووی پەنابەراندا داخستوە و سوپای
ئامادەکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان ودورگەکان بڵاوه پێکراوه. که‌چی
له‌لایه‌کیتریشه‌وه، ڕاگرتنی پەنابەران لەژیر خیوەت و خانووی پلاستیکی
و هێشتنەوەیان لە جەنگەڵەکان وشۆێنەسەربازیەکاندا، تا پەیڕەویکردن
لەسیاسەتی که‌مپسازی، لێدان لەنیو کەمپەکان. لە یۆنان تا سنورەکانی
بەلقان پڕن لە تۆمارکردنی تاوان بەرامبەر بە
پەنابەران جگە لەوەی بەهۆی خراپی ئەو دۆخەوه پەنابەران توشی قەلەقی
وشلەژانی دەروونی بونەتەوە تەنها لە جزیرەی سامۆسدا لە مانگیکدا ١٢
حاڵەتی خۆکوشتنی پەنابەران ڕوویداوە وەزیندانی کردن وبه‌زۆرناردنه‌وه‌ش
سیاسەتێکی پەیرەوی لێکراو بوە، تا ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له‌چاوەڕوانیدا..
هه‌موو ئه‌مانه مۆری ئابروچونێکی گەورە ده‌نێت بەنیو چاوانی ده‌سه‌ڵاتداران
و ده‌وڵه‌ته ئەوروپیەکانەوە. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که چ به سیاسه‌ته
جه‌نگخوازانه‌كانیان و ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌رسته‌كان به‌شدارن
له‌و دۆخه‌ی بۆ مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه سازداوه. له‌م لاشه‌وه
سنوره‌كان به‌ڕووی ئه‌وانه‌ی له‌و دۆخه هه‌ڵهاتوون دائه‌خه‌ن و
یاساكان به دژیان ئه‌گۆڕن. به‌مجۆره سیاسته‌یان نیشانیان داوه كه
هێنده‌ی نوكه ده‌رزیه‌ك ژیانی ئه‌و مرۆڤانه گرنگی نییه بۆیان.
هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتدارانی وولاتە ئەوروپیه‌کان له‌کاتێکدا قەیرانی
پەنابەرانیان کردۆتە بەهانەیەک بۆ هەڕەشە لە بنەما سەرەکیه‌کانی یەکیتی
ئەوروپا و یەک یەک خەریکن قەیرانی کوشندەی خۆیان دەخەنه پاڵ پەنابەران
و گرەو لەسەر ئەوە دەکەن کامیان ڕێژەی پەنابەران وکۆچبەران کەم
دەکەنەوەو سیاسەتی توندتر لەبەرامبەریاندا پەیرەوی لێدەکەن، به‌فراوانی
ده‌ستیان بردووه بۆ پڕوپاگه‌ندی پروپوچ له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی که‌په‌نابه‌ران
سەرچاوەی بی‌کاری ونەهامەتیەکانه و لەپاڵ ئەمەشدا پەلامارو کردەوە
تیرۆریستەکان دەخەنە خانەی پەنابەرانەوە، به‌م جۆره‌ش پەرە به مەیلی
ڕەگەزپەرستی و هه‌لاواردن وبێ ڕێزی بە مرۆڤی
پەنابەر ده‌ده‌ن.
به‌ڵام كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ته‌نها شاهیدی ئه‌مه نییه. له كاتێكدا
ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داریه‌كان ئه‌م سیاسه‌ته له دژی په‌نابه‌ران
پیاده ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست باوه‌شیان بۆ په‌نابه‌ران
كرده‌وه و پێشوازیان لێ كردن. هه‌ربۆیه هیزی سێیەم، یانی به‌ره‌ی
ئازادیخوازی ومه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا، به‌ره‌ی دونیای شارستانیه‌ت و
مرۆیی، هیزی ملیونی چه‌پ وکرێکار ئه‌توانی
ئەو هیزە بێت هاوکێشەکە پێچه‌وانه بکاته‌وه و کۆمەڵگا بەقازانجی
گێرانەوەی ئەمنیه‌ت و پێکەوه ژیان ڕێک بخاتەوە. که‌وایه با له‌ڕۆژی
جیهانیی په‌نابه‌ردا، ته‌واوی هه‌وڵ وتێکوشانه‌کانمان یه‌کخه‌ین له‌دژی
هێزه‌کانی هەردوو بەرەی تیرۆریستی، با بۆ کۆتایهینان بە دەخاڵەتی
سەربازی وکاولکاری لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست وڕاگرتنی سیاسه‌تی
هاوکاریکردنی دەسته و تاقمی ئیسلامی و
مرۆڤ‌کوژ، پێ بنێینه مه‌یدانه‌وه.
با له پێناو به‌رقه‌راکردنی
ئازادی و خۆشگوزه‌رانی وئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی وسکولاریزم لە کۆمەڵگا ڕۆژ‌هه‌ڵاتیه‌کاندا،
یه‌خه‌ی ئه‌مریکاو ڕوسیا وده‌وڵه‌تانی ورد‌و درشتی ئه‌و‌روپا بگرین.
هاوکات با له‌ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌راندا ده‌ست بخه‌ینه ناوده‌ستی یه‌کترو
بۆ گۆرینی یاساکانی په‌نابه‌ری له‌ووڵاتانی ئەوروپادا، بەقازانجی
دابینکردنی ئه‌وپه‌ڕی ئازادی و یه‌کسانی وخۆشبەختی و کۆتایهینان بە
سیاسەتی جیاکاری، یه‌کگرتوانه تێ بکۆشێن ، با لە نێو ئەو دۆخە
نالەباره‌ی جەنگ و تیرۆر و
کاولکاری و مرۆڤکوژیه‌ی ئێستادا،
وێنەیەکی تر لە مرۆڤدۆستی و هاوپشتی
وهاوکاری و جموجۆڵی مرۆڤدۆستانە نیشان بدەین با بە هەڵگرتنی پەرچەمی
دژی جیاکاری و هەڵاواردن وگێرانەوەی کۆمەڵگا بۆ ئارامی و لە گۆرنانی
تیرۆر‌و تیرۆریزم کە دژی سروشتی مرۆڤ وکۆمەڵگای شارستانیتی ئەمرۆمانە.
دەستی یەک بگرین.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٤\٦\٢٠١٧

____________________________________
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١،
٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
بەغدا:
٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk
-
سکایپی
janan.aljabiri
لەندەن:
٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠
- کوردستان:
٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦
|