٢٣\٧\٢٠١٩
پەنابەرێکی دی لە
فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانیی دەنێڕدرێتەوە.
بنار
مستەفا ھەڵسوراوی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران بە ناوەندی ھەواڵگری
فیدراسیۆنی راگەیاند "لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩دا ئارام دەگاتە
فینلاند و داوای مافی پەنابەری دەکا. پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی
کاتی، دوا جار لێیدەسەندرێتەوە و دادگای لێپیچینەوە ئاڵوگۆڕی لە
بڕیارەکەدا نەکرد. دوا جار بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ دەردەچێ و بڕیارە
ھەفتەی ئایندە لە فینلاندوە بنێردرێتەوە عێراق. ئەگەرچی لە دوو ساڵی
ڕابردوودا ئارام دوکانی سەرتاشیی خۆی دامەزراند و سەرچاوەی بژێوی خۆی
لێدابیندەکرد، بەڵام نەبووە مایەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلاند".
بنار ئەوەشی گوت "جێی ئاماژەیە، کە دەوڵەتی عێراق بۆ چەندین جار لە
میدیاکانەوە ڕایگەیاندووە، کە ئامادە نییە پەنابەرانێک وەربگرێتەوە، کە
بە زۆرەملێ دەنێردرێنەوە، بەڵام پۆلیسی فینلاند بە ئارامیان
ڕاگەیاندوە، کە عێراق رەزامەندیی لەسەر گەڕاندنەوەی وەرگرتووە.".
ھەروا گوتیشی "ئارام دوای ١٠ ساڵ چاوەڕوانیی, داوای پەنابەرییەکەی بێ
ئاکام مایەوە".
ناوەندی ھەواڵگری
فیدراسیۆن

|