په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٢

پەنابەرێکی دیپۆرتکراوە لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییدا گیانی لەدەستدا.

 


بەپێ ئەو ھەواڵانەی بەدەستی لقی کوردستانی فیدراسیۆن گەیشتوە پەنابەر (و-ح) لە ڕووداوێکی کۆمەڵایەتیدا ھەفتەی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

ھەروەھا ئەوەش پشتراستکرایەوە"ئەو پەنابەرە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ژیانی بەسەر بردوە بە ئومیدی بەھرەمەندبوون لە مافی پەنابەری بەڵام بەداخەوە بەھۆی گوشاری سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی بەریتانیا لەمافی پەنابەری نائومید دەکرێت لەبەرواری ٢٠-١١-٢٠١١ دیپۆرتی فرۆکە خانەی بەغدا دەکرێتەوەو دەبێتە یەکێکی دیکە لەقوربانێکانی ڕێکەوتننامەی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا بەژیانو ئایندەی پەنابەرانەوە.

ئەو پەنابەرە چالاکانە لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دیپۆرتکراوەکان لە بەرواری ١٥-٤-٢٠١٢ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری دەکات لەپێناو جێبەجێکردنی خواستە ڕەواکانی دیپۆرتکراوەکان لە ھەرێمی کوردستاندا.

ئاری جەلال لە لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند "ئێمە وێراوی دەربرینی ناڕەحەتی خۆمان لەمەرگی (و-ح) پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت کەسوکارو دۆستانی (و-ح) دەکەین" .
 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٨\١٢\٢٠١٢ - چەمچەماڵ

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک