٢٨\٥\٢٠٢١
پەنابەرێکی کورد
لە تورکیا به رووداوی هاتوچۆ ژیانی لەدەستدا.
هیوا
خدر له فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له تورکیا به
ناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگهیاند "لە رێکەوتی ٢٥/٥/٢٠٢١ چەند
پەنابەرێکی کورد بۆ مەبەستی گەیشتنیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لە ناوچەی
کیشان سەر بەشاری ئەدرنا نێوان سنوری تورکیاو یۆنان تووشی ڕووداوێکی
هاتووچۆ دەبن لە ئەنجامدا پەنابەرێکی کورد بە ناوی هەژێن ساڵح لەدایك
بووی ١٩٩٧ ژیان لەدەست دەدات..".
ئهوهشی گوت" لهم ڕووداوهدا
سێ پەنابەری تریش برینداربوون کە یەکێکیان هاوڵاتی ههرێمی کوردستانه
وهاورێ هەژێن بووەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەر.."
پۆلیسی ناوچەکەش ڕایگەیاند "لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووەو
شۆڤیرەکەش دوای هەڵاتنی دەستگیرکراوە".
شایەنی باسە کەس و کاری هەژێن ساڵح ئەمڕۆ پەیوەندیان بە فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عیراقی/لقی کوردستانەوە کرد بۆ مەبەستی گەڕانەوەی
تەرمی هەژێن ساڵح، فیدراسیۆنیش ئامادەی تەواوی دەربڕی لە هاوکاری پرۆسهی
گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ نیوکەس و کاری.
هاوژین محەمەد بهرپرسی نوسینگهی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی سهبارهت به ڕووداوهکه گوتی "بهداخهوه ههژین
یهکهمین و دوایین قوربانی ههرێمی کوردستان نیه له ڕێگای هاتوو نههاتی
پهنابهریدا ڕووبهرووی کارهسات دهبنهوه.ئێمه ئهوپهری پرسهو
سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی کهسوکاری وهاوریان ودۆستانی کاکه ههژین
دهکهین وهیوادەخوازین ئەمە کۆتا ناخۆشیان بێت".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٢٧\٥\٢٠٢١
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
پەیامی سەرەخۆشیی بۆ هاوسەر و کەسوکاری هاوڕێ (سالار)ی ماندوونەناس.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی هاوڕێ (سالاری
ئاسنگەر)مان بیست. بەم هەواڵە ناوەختە دڵتەزینە حەپەساین و دڵمان گوشرا،
ئەو مرۆڤە ماندوونەناس و چستوچالاکەی کە چاوی دڵسۆزی بە هەموانەوە بوو
وە بۆ ساتێکیش ڕانەئەوەستا بۆ بەجێگەیاندنی کارێك لە پێناو مرۆڤایەتیدا.
سالاری ئاسنگەر کێوێك بوو لە بەخشینی عەزم و ئیرادە، کوڕی پاراستنی
هاوڕێکانی بوو لە ساتە هەرە هەستیارەکاندا، سڵی نەدەکردوە و ئامادە بوو
ژیانی ببەخشێت تا هاوڕێ و هاوسەنگەری خۆی بپاریزێت. کەمترین چالاکی لقی
کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەیە هاوڕێ سالاری
ئاسنگەر تیا بەشداری نەکردبێت و دەستی تیا نەبووبیت، لەگەیاندنی کۆمەك
وهاوکاری ودڵخۆشکردنی ژنان و منالانی ئاوارەی کەمپەکانی پەنابەران
لەسلێمانی وگەرمیان وشؤێنەکانیتر. بەوەشەوە سەرەڕای دەیان کار و چالاکی
، بەشداری لە هەموو خۆپێشاندانەکانی نارەزایەتی پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان بۆ بەرگریکردن لەمافەکانیان تا وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو
پەنابەرانەی کە لەژیانی هات نەهاتی پەنابەریدا ژیانیان لەدەستدەدا لە
فرۆکەخانەی سلێمانی.دەکرد.
لەدەستدانی هاوڕێ سالاری ئازیز خەسارەت وبۆشاییەکی گەورەیە لە بەرەی
ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی، بەداخەوە چاوی بۆ هەمیشە لێکناو جیهێشتین.
لێرەوە پەیامی هاودەردیی قووڵمان بۆ خێزان ومناڵەکانی و کەسوکارو
هاورێیان و دۆستانی دەنێرین، لەم خەمە قورسەدا لە پاڵیاندا ڕادەوەستین.
شانازیی دەکەین هاوڕێ سالاری خۆشەیست ئەو ڕوخسارە ماندونەناسە
وبەرجەستەیەی لەگەل رێکخراوەکەی ئێمە خۆبەخشانە کاریکردوە .
یادی ئەو بۆ هەمیشە لە دڵماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
لقی کوردستانی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٤\٥\٢٠٢١
|