په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠١٣

پەنابەرێکی خەڵکی کەرکوک بۆ فیدراسیۆن:

بە لێدان و کەلەپچە تا عەمانیان بردم دواتر بۆ فرۆکەخانەی نێودەلەتیی هەولێر دیپۆرت کرامەوە.

 

کوردستان - هەولێر:

بەختیار ئەو پەنابەرەی دوێنی لە فرۆکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی کوردستان کرایەوە بە فیدراسیۆنی راگەیاند:


''دوای ئەوەی بەزۆر سواری فرۆکەکەیان کردم بە ٣ کۆماندۆی بەریتانیی لییاندام و چاویان شینکردمەوە لە کاتژمێر ٢ی نیوەرۆوە تا ١٢ شەو بە کاتی عەمان کەلەپچەیان کردە دەستم، دواتریش بەزۆر دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولێر کرامەوە''.

بەختیار ئەوەشی گوت ''کاتێک گەیشتینە هەولێر بە کارمەندەکانم گوت منیان بەزۆر ناردۆتەوە خاوەنی ژن و منداڵم و ئەوەتا لێیانداوم بەڵام لە گوڵ کاڵتریان بە کۆماندۆیەکانی بەریتانیا نەگوت و پەنجەمۆریان کردم.. دوای پرسیارێکی زۆر ئازادیان کردم''.

هەروەک پێشتر بۆ رای گشتیی بڵاوکرایەوە بەختیار بە هۆی هەماهەنگیی و هاوکاریی نێوان دەزگایەکانی حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێم بەزۆرەملێ دیپۆرتی کوردستان کرایەوە.

شایەنی باسە بە پێی ئەو بەڵگانەی تا ئێستا بە دەستی فیدراسیۆن گەیشتوە لە مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٢ وە ١٠٧ پەنابەر بە رێگایەکی ئەوپەری ناشارستانییانە و دوور لە هەموو پێوانە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی مافەکانی پەنابەرانەوە لە بەریتانیاوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولێر کراونەتەوەوە ١٤ کەس لەو پەنابەرانە ئازار درانە و سووکایەتییان پێکراوە.


بۆ زانیاریی پتر بروانە پیگەی فەرمیی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی:
http://federationifir.com/kurdi/kurdi-1.html 
 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک