٢٣\٧\٢٠٢٠
پەنابەرێک لە
سویسرا خۆی سوتاند و
تەرمی کۆمەڵێک
پەنابەر دیکە لە دەریاچەی وان دۆزرانەوە.
پەنابەرێکی کورد لەبەردەم پەرلەمانی سویسرا
ئاگری لە خۆی بەردا.
ئەحمەد
عەلی سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا بە
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"دۆێنێ ٢٠/٧/٢٠٢٠ لە
ناڕەزایەتیەکدا لە بەردەم پەڕلەمانی سویسرا لە شاری بێرن ی پایتەختی
سویسرا لە دژی بارودۆخی خراپی پەنابەران و ژیانی سەختی کەمپەکان،
زیاتر لە ١٠٠ پەنابەر کە کەیسەکانیان ڕەت کراوەتەوە، پەنابەرێکی کوردی
ئێران بە ناوی بەھزاد وەک ناڕەزایەتیەک ئاگری لە خۆی بەردا.."،
ئەحمەد وتیشی" بەھزاد زیاتر لە سێ ساڵە لە سویسرا ئەژی و کەیسەکەی
ڕەتکراوەتەوە و لە کەمپی ناردنەوەدی پەنابەریدا ڕاگیراوە".
شایەنی باسە گروپی (Stop Isolation، وقف
العزل) ماوەی چەن مانگێکە لە سویسرا پێکھاتووە، زیاتر لە ١٠٠ سەد
پەنابەری کەمپەکانی ناردنەوەی کانتۆنی بێرن دەبن، لە دژی سیاسەتی
پەنابەری سویسرا و ناردنەوە و ھەڵومەرجی خراپی کەمپەکان و ژیانی
سەختییان خۆیان ڕێک خستوەو چەند جارێک نارەزایەتیان نیشانداوە . ئەم
گروپە خەڵکی ووڵاتانی جۆراوجۆریان تیایە.
ناوەندی ھەواڵگری
فیدراسیۆن
-----------------------------------------------------------------------------------------------
ژمارەیەک تەرمی دیکەی پەنابەران لە دەریاچەی وان
دۆزرانەوە.
ھیوا خدر: بە ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو (٦٠) پەنابەرەی ڕێکەوتی ٢٨/٦/٢٠٢٠ لە دەریاچەی شاری وان ژێر ئاوکەوت،
ئەمڕۆ ژمارەی تەرمەکان کە دۆزراونەتەوە گەیشتە (٤٦) چل و شەش پەنابەر.
پۆلیسی دەریاوانیی دەریاچەی شاری وان ڕایگەیاند سەرەڕای دۆزینەوەی شوێنی
ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکە لە قووڵایی (١٠٧)م لەژێر دەریاچەکەدا بەڵام
تەنھا (٤٦) چل و شەش تەرمان دۆزیوەتەوە بەڵام ھەوڵەکانمان بەردەوامە
بۆ دۆزینەوەی ئەوانیتر.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی
عێراق
|