١٩\١٠\٢٠١٠
په‌نابه‌ری کورد له
دووڕیانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر
و ئاینده‌ی نادیاری له وڵات.

هه‌ورامان
عەلی تۆفیق
ژیانی په‌نابه‌ری و ئاسته‌نگیه‌کانی له‌و شێوازه ژیانه‌دا که له
ناوه‌ڕۆک و ڕووی ناوه‌وه‌یدا گه‌لێک مه‌ینه‌تی و ئازاری شاراوه‌ی به‌بێ
ده‌نگی له سێبه‌ری ئه‌و ژیانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه و زۆر جار مرۆڤ
لێوه‌یان نادوێت ، دونیای غوربه‌ت و دوور له ئه‌وینداری وڵات ده‌بێته
وێنه‌یه‌ک له سه‌رجه‌م خه‌مه‌کانی مرۆڤ ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی گشت کردار‌و هه‌ڵوێسته‌کانی
و بیرکردنه‌وه‌ی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی ..
ئه‌مڕۆ په‌نابه‌ری کورد به‌شێوازێکی گشتی له دونیایی ڕۆژئاوادا به چه‌ند
ئاسته‌نگ و کێشه‌یه‌کدا مه‌یسه‌رده‌بێت ، سه‌ره‌تا کێشه‌ی ئاڵۆزی
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌زۆر به‌بێت یان خواستی خۆیان بێ چاره‌سه‌ر
ماوه‌ته‌وه‌و که‌س خاوه‌نی نیه ، ئه‌م بابه‌ته ده‌مێکه باسی لێوه
ده‌کرێت و چه‌ندین جار بنه‌مایی کێشه‌کان ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
کراوه‌ته‌وه و داوای ئه‌وه‌شیان لێکراوه له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه
ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ بن بڕکردنی ئه‌م گرفته و دواتر گفتوگۆیی جدی له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی عێراقی له‌م باره‌یه‌وه بکرێت .. به‌ڵام واپێده‌چێ خه‌م
ساردی و به‌ته‌نگه نه‌چونی کێشه‌کان و به‌گرنگ نه‌زانینیان تا ئه‌مڕۆ
به‌دی ده‌کرێت و هۆکاره‌کانیش نه‌زانراون .
کێشه‌کانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که
په‌نابه‌رانی کورد تێیدا ده‌ژین زۆرن و گرفته‌کان جیاوازن و وڵات بۆ
وڵات جیاوازی خۆیی هه‌یه و شێوازه‌کانیان له‌یه‌ک نه‌چون و سه‌ره‌تایی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاسته‌نگیانه بۆ په‌نابه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی له
دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که په‌نابه‌رانی کورد که له ساڵی 1997 وه له ئه‌وروپان و به‌تایبه‌ت
له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا بێ مۆڵه‌ت مانه‌وه و که‌یسه‌کانیان به‌هه‌ڵواسراوه‌یه‌ی
ڕاگیرا و ئه‌م دیارده‌یه ته‌شه‌نه‌ی کرد بۆ وڵاتانی دی و به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی دانی مۆڵه‌تی په‌نابه‌ری زۆر که‌م و زۆر به‌ئاسته‌نگی بۆ کورد
بوونی هه‌بوو . هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که بارودۆخی هه‌رێمی
کوردستان ئارامه‌و که‌سایه‌تی کورد ده‌توانێ بێ ئاسته‌نگ و به‌ئارامی
بژی ....
زۆر به‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامه‌ڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ
که‌یسه‌کان یاندا کرا و به‌و‌شێوه مانه‌وه ، هه‌ندێک له‌وانه ڕویان
کرده وڵاتانی دی که‌هێشتا هیوای ئه‌وه هه‌بوو شتێک به‌ده‌ست بێت و هه‌ندێکیان
توانیان به‌هیواکانیان بگه‌ن ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش بووه کێشه‌و ئاسته‌نگ
و ئاڵۆزی باری هه‌ندێکی دی و به‌شکسه‌ت به‌سه‌ریاندا شکایه‌وه و گه‌ڕێندرانه‌وه
ئه‌و وڵاته‌ی که لێوه‌ی هاتوون .
له دوای ساڵانی 2000 وه باری په‌نابه‌ری گۆڕانێکی دی به‌خۆیه‌وه دی
که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان ده‌کرد خۆیان به‌دانیشتوانی
ئه‌و ناوچه‌کوردیانه ده‌ناساند که هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی
پێشووی عێراق دابوون به‌مه‌ش زۆر به‌یان مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان وه‌رده‌گرت
..
دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق بارودۆخه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له ئه‌وروپادا
گۆڕا له‌هه‌ندێک خراپی بۆ ئه‌وانه‌ی که تازه داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن
و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی هه‌ندێک له‌وانه‌ی که چه‌ند ساڵه ماونه‌ته‌وه
و هیچیان بۆ نه‌کرابوو کرا .... هاوڵاتیان ناچارکران بۆ وه‌رگرتنی
مۆڵه‌تی په‌نابه‌ری یان ئه‌وانه‌شی که مۆڵه‌تیان هه‌یه بۆ گۆڕینی
پاسپۆرته‌کانیان به پاسپۆرتی عێراقی ، کێشه‌کان و داوکاریه‌کان له
نوسینگه‌ی تایبه‌ت به‌کاروباری په‌نابه‌ریه‌وه ڕووی کرده سه‌فاره‌ته‌کانی
حکومه‌تی عێراقی و کێشه‌ی بێ چاره‌سه‌ری زۆر له‌و په‌نابه‌رانه لێره‌وه
ده‌ستی پێ کرد .
بێ سه‌روبه‌ری و ناشاره‌زایی ده‌زگا حکومیه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقی و
بوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و کارکردن به‌پاره‌و ئاسته‌نگ خستنه
به‌رده‌م هاوڵاتیانی عێراقی و به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی کورد .. له‌بری
ئه‌وه‌ی کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکرێت به‌پێچه‌وانه‌وه کاره‌کان
ئاڵۆزتر ده‌بوون ، نمونه‌یه‌کی به‌رچاو که ئاسته‌نگ بوو بۆ کورد
ئه‌وه بوو که هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی کوردی به‌بێ لێکۆڵینه‌وه به
به‌ڵگه‌نامه‌ی نایاسایی ده‌ناسرا له‌و کاته‌ی ده‌بوو ئه‌وان به‌فه‌رمی
باوه‌ڕیان به‌و به‌ڵگه‌نامانه بکردایه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
ڕه‌فتاریان ده‌کرد ، ئه‌مه‌ش ده‌بووه گرفت بۆ په‌نابه‌ری کورد ئه‌گه‌ر
به‌ڵگه‌نامه‌کانیش یاسایی بوونایه . به‌ئاسته‌نگ وه‌رگرتنی کاتی
چاوپێکه‌وتنه‌کان و خاوی به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان و نه‌دانی پاسپۆرت و
ناسنامه‌ی منداڵان که زۆربه‌ی ئه‌وانه له وڵاته ئه‌وروپیه‌کان
له‌دایک بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که داواده‌کران،
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌وای کاره‌کان به‌جۆرێک به‌ڕێوه‌ده‌چون که
ده‌یسه‌لماند که نه‌یانه‌وێت کار بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن .
که‌سایه‌تی کورد له دوڕیانی ناردنه‌وه‌ی به زۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به
بێ خواستی خۆیی ، گه‌ر هه‌ڵوێستی زۆر له‌و وڵاتانه ببینین که
په‌نابه‌رانی کورد به‌زۆر ڕاپێچی وڵات ده‌که‌نه‌وه له‌وانه وڵاتێکی
وه‌ک به‌ریتانیا و سوید‌و هۆڵه‌نده و نه‌رویج ... به‌ریتانیا ئه‌و
وڵاته‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق دا و
له‌نزیکه‌وه ئاگاداری بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه و
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گوزه‌ران و ژیانی
په‌نابه‌راندا ده‌کات .. به‌پێی ڕاپۆرتێک که په‌نابه‌رانی عێراقی
ئاراسته‌ی وه‌زیری کۆچبه‌ری له حکومه‌تی عێراقی کراوه و ئاگاداری
ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که زیندانه‌کانی هۆڵه‌ندا زۆر په‌نابه‌ری عێراقی
تێدایه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا ده‌که‌ن چونکه مه‌له‌فه‌کانیان
دانه‌خراون و له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگا ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕه‌وانه‌ی عێراق
ده‌کرێنه‌وه که زۆریان هه‌ن زیاتر له 5 مانگ و 6 مانگه له
زیندانه‌کاندان ، ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌مه‌رجێک به‌رده‌درێن که
ئیمزای ڕازی بوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بکه‌ن ئه‌کات له
زیندانه‌کانیانه‌وه ڕاسته‌وخۆ بۆ فڕۆکه‌خانه‌و به‌ره‌و عێراق
ده‌گوازرێنه‌وه ..
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی داوی ڕاپه‌ڕین و له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی
ناوخۆ دا دیارده‌ی کۆچ به‌ره و هه‌نده‌ران به‌شێوه‌یه‌کی دیار‌و
به‌رچاو سه‌ری هه‌ڵدا له‌و کاته‌ی که بارودۆخه‌کان له‌ڕووی ئابوری و
ئارامیه‌وه له‌و په‌ڕی خراپی دابوو . دوابه‌دوای گۆڕانکاریه‌کانی
عێراق و داڕمانی ڕژێمی به‌عس و کرانه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌م
وڵاته‌دا و گۆڕینی ژیانی خه‌ڵک له هه‌ردوو ڕووی باشه‌و خراپه‌وه ،
عێراق وڵاتێکه گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و خێر‌و
خێراتێکی زۆره گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی داپه‌روه‌ری و نیشتمانی
دا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی سه‌رده‌میانه‌ی هاوچه‌رخ دا کار
له‌سه‌ر داهاته‌کانی بکرێت ده‌کرێ بڵێن هه‌ژاری له‌م وڵاته‌دا بوونی
نامێنێ و ئاستی گوزه‌ران و داهاتی تاک به‌ڕێژه‌یه‌کی باش و به‌رچاو
به‌رزده‌بێته‌وه ..
سه‌رجه‌م بۆ چونه‌کان له‌ڕوانگه‌ی ده‌یان کێشه‌ی بێ چاره‌سه‌ره‌وه
سه‌رچاوه‌یان گرتوه ، بیری ئه‌وانه‌ی که ئێستا خاوه‌ن ڕه‌گه‌ز نامه‌ی
وڵاتێکن و چه‌ندین ساڵه له ئاواره‌یی و غوربه‌ت دا ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ن که ڕۆژگارێک بگه‌ڕێنه‌وه وڵات و له‌وێ کار‌و خزمه‌ت
بکه‌ن . لێره‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌بوو بۆ هاوته‌ریب بوونی هه‌ردوو
ئه‌وانه‌ی که به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که
به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه ڕێک بخرێت و له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی
داڕێژراو درێژخایه‌ندا کاری له‌سه‌ر بکرایه و باوه‌شی دایک و
باوکانه‌ی بۆ ڕۆڵه‌کانی کردایه‌ته‌وه ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه
به‌دی ده‌کرێت و بێ ده‌نگی ده‌سه‌ڵات و خۆدوور گرتن له پڕۆسه‌ی
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌زۆر و دواتر وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست که زۆر
دره‌نگ بوو ، چونکه داخستنی فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ڕێگا
له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی
عێراق کراوه‌ن و به شیوازی نامرۆڤانه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
نێردراوه‌کاندا ده‌کرێت بۆیه گرنکه چاره‌سه‌ره‌کان بنه‌ڕه‌تی بن و
له‌هه‌موو لایه‌که‌وه کاریان له‌سه‌ر بکرێت .
مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه وه‌ک
هه‌نگاوی یه‌که‌م ته‌نها ئه‌وانه‌بوون که له‌ڕێگای حزبه‌کانه‌وه بوو
بۆ به‌خشینی مه‌سئولیه‌ت و کاردابه‌ش کردن به‌سه‌ریاندا که زۆربه‌ی
زۆریان تا ئه‌مڕۆش دوو بنه‌ن ماڵێک له‌کوردستان و ماڵێک له‌ده‌ره‌وه و
هێشتا ژیانی په‌نابه‌ریان ماوه و له هه‌ردوو لاده‌خۆن و خه‌ڵکیش له
کوردستان له‌دووره‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن و له‌م هه‌نگاوه‌ش گه‌لێک
ناهه‌قی کراوه .
له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه ئه‌مڕۆ زۆرن ئه‌وانه‌ی که
ده‌یانه‌وێت به‌ویستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام ده‌یان ئاسته‌نگیان
هه‌یه و پێویستیان به ئاسانکاری هه‌یه له ڕووی نیشته‌جێ بوون و
کار‌و کێشه‌ی خوێندنی منداڵ و ده‌یان ورده ئاسته‌نگ ده‌ره‌نجامی ئه‌و
جیاوازیه‌ی ژیانی ده‌ره‌و و ناوه‌وه که ده‌بێ کاری له‌سه‌ر بکرێت ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م لایه‌نه به‌گشتی فه‌راهه‌مه و که‌س بیری
لێناکاته‌وه ، ئه‌وه‌ی گومانی تێدانیه ده‌بێ ده‌زگا په‌یوه‌ندی
داره‌کان به‌م هه‌نگاوانه هه‌ستن و له‌ڕێگای حکومه‌ته‌وه به‌رنامه‌ی
کار‌و پلانی تایبه‌ت هه‌بێت تا جارێکی دی گرفت و ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر
بوونی نه‌مێنێ و یه‌کسانی له هاوڵاتی بوون هه‌بێت .. ڕه‌نگه کۆمه‌ڵ
بوونی ئه‌و ئاسته‌نگانه له‌ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ساڵدا
ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی زۆری په‌نابه‌ران له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون و
هۆکاره‌که‌ش بۆ خوم ساردی ده‌سه‌ڵات له‌م لایه‌نه‌وه و نه‌بوونی کاری
جدی و به‌رچاو بۆ په‌نابه‌رانی گه‌ڕاوه و به‌ده‌م هاتنه‌وه‌ی
کێشه‌کانیان و نه‌بوونی ڕێگاچاره‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ...
که‌واته بیری جدی له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ کێشه‌ی زۆر به‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که ژیانیان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و پێویستیان
به‌هاوکاری و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیانه ، ئه‌م ئه‌رکه‌ش بۆ
ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وان له‌م
باره‌یه‌وه به‌رپرسن و ده‌بێ جی زوتره کار له‌سه‌ر خاڵانه بکرێت ،
چونکه گه‌نجی کورد و زۆر له‌و خێزانانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ
له‌وڵات ژیان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه ...
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|