پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی سینه‌مای کوردی له له‌نده‌ن.
ئاسۆ گۆران
پێش هه‌رشتێک پێم خۆشه ده‌ست خۆشانه له‌و ستافانه بکه‌م که کاری هه‌ڵسوڕانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه‌یان گرته ئه‌ستۆ و زۆری پێوه ماندوو بوون ده‌ستیان خۆشبێت و به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتووبن.
هه‌موومان ده‌زانین سینه‌مای کوردی مێژوویه‌کی دوور‌و درێژی نییه ده‌کرێت یه‌ڵماز گۆنایی به سه‌ره‌تا و ڕه‌هبه‌ری ده‌ستپێکردنی سینه‌مای کوردی دابنێین وه به یه‌که‌م هه‌وڵدانی کورته فیلمش بیهێنینه ژماردن. ئه‌مه‌ش مێژووه‌که‌ی ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ نیه تا بۆمان ناڕۆشنبێت.
گرنگه به‌و چاوه‌وه سینه‌مای کوردی ببینین و لێره‌وه قسه له‌سه‌ر بناغه‌که‌ی بکه‌ین ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووش‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌وڵدان هه‌بووه. به‌شێک له‌و هه‌وڵانه کاری باشبوونه و ده‌کرێت وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی باشیش ناوی بنێین و نه‌خشی ( به‌همه‌نی قوبادی)ش له‌م مه‌یداندا به‌رز بنرخێنین. نامه‌وێت زۆر بچمه ناو ئه‌و مێژووه و ئه‌وهه‌وڵانه‌ی پێشتر دراون.
ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه‌و جێی باسه ڤیستیڤاڵی پێنجه‌می فلیمی کوردیه له له‌نده‌ن. له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا زیاترله 100فیلم نیشاندرا، 79 دانه فیلمی کورت بوون له یه‌ک ده‌قه‌وه تا نیو سه‌عات و 6 فلیمی درێژ‌و ئه‌وی تریشی هه‌مووی فیلمی دیکۆمێنتری بوون که زیاتر بوون له بیست و پێنج. ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه هه‌وڵی کۆمه‌ڵێ گه‌نج بوو که چه‌ند کارێکیان کردبوو وه خه‌وه‌نی زۆریان بۆ کارکردن هه‌بوو، ده‌یانه‌وێت فیلم سازی بکه‌ن وه‌ته‌کانێک به سینه‌مای کوردی بده‌ن.
به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانن؟ یان ئه‌و مه‌رجانه چیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن؟
پێش هه‌ر شتێک گرنگترین خاڵی وه‌رچه‌رخانی فیلمساز جیهان بینیه و ڕوانینێتی بۆ دنیا و بۆ کۆمه‌ڵگا ، چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه بکات وه‌چۆن ده‌ڕوانێته سه‌رجه‌م دیارده‌کان. فیلم ساز گرنگه خۆیندنه‌وه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕه‌کاندا بڕوات ودوانه‌که‌ویت به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ل ئه‌و ڕوداواندا که ئینسان ناشرین ده‌کات و قودسیه‌تی ئینسان ده‌شێوینێت، گرنگه فلیم سازله گه‌مارۆی لۆکا‌ڵی ده‌رچێت و فراونتر دنیا ببینێت.
له هه‌ر شۆێنێک خواستی ئینسان پێشێل ده‌کریت ئه‌و له وێبێت درککردن به مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کانی کۆمه‌ڵگا و خۆێندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕۆشن ومۆدیرن ئه‌رکی گرنگی ئه‌وانه. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر نه‌فره‌ت کردنه له شه‌ڕوو باس و پێشبینی کردنه بۆ به‌خته‌وه‌ری ئینسان. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێندا ده‌بێت ده‌ست بخاته بینه‌قاقای ده‌سه‌ڵات و هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی لێبکات بۆیه پێم وایه ئه‌رکی فیلم سازی کورد ئه‌رکێکی پڕ مسؤلیه‌ته. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلم سازی کورد تا ئێستاش نه‌یتوانیوه له فزایه‌کی ئازاد‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌وماتریاڵانه‌دا بکات که له به‌رده‌ستیدایه، بۆیه که‌متر توانیویانه له تێروانینێکی جیهانبینیه‌وه فیلم دروست بکه‌ن.
محروم بوونیش له ئازادی و سه‌ربه خۆیی باکگراوندێکی بۆ تاکی کورد دروست کردووه به فیلم سازیشه‌وه دورناکه‌وه‌نه‌وه له که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ، شه‌ڕ وای له ئێمه کردوه ژیانمانی داگیرکردووه هه‌میشه سه‌فه‌ری ده‌ڕوانینه ژیان ته‌نانه‌ت له فیلمه‌کاندا دیمه‌نی ڕۆیشتن و نیشاندانی ته‌نها قاچ له‌کاتی ڕۆیشتندا گۆشه‌ی زۆربه‌ی فلیمه‌کانی گرتبووه‌وه. یان ژیانی گوند چالاکیه‌کانی مرۆڤی کورد له لادێکاندا گۆشه‌یه‌کی تری فیلمه‌کان بوو ته‌نانه‌ت فیلمه دیکۆمێنتاریه‌کانیش هه‌ر یه‌خه‌ی گوندی به‌رنادا زۆربه‌یان له‌سه‌ر ژیانی گوندوماندۆێتی و حه‌سره‌تی ئینسانی کورد بوو.
*یان شۆێن پێی ئینسان له‌سه‌ر به‌فر وه‌ک ڕه‌مزی سه‌فه‌رو دابڕان و جێهێشتن. *ده‌نگی که‌ڵه‌شێر وه‌ک ڕمزی ڕه‌گه‌زی نێر‌و، بێ‌دار کردنه‌وه بۆ حه‌سره‌تی ڕۆژێکی تر‌و به‌رده‌وام بوون له جوگرافیا بچوکه‌که‌ی گوندا. *یان ده‌نگی تفه‌نگ ،وژه‌ی با، وه‌ڕینی سه‌گ، ئه‌مانه هه‌مووی ڕه‌مزی ترس و ته‌نیایی و چۆڵه‌وانین......به شێوه‌یه‌کی زیاد له پێویست ڕه‌نگیان دابوه‌وه له‌سه‌رجه‌م فیلمه‌کاندا. *خا‌ڵیکی تر که لای من بۆته جێی پرسیار ئه‌وه‌یه هه‌ست ده‌که‌م ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێمه توانایان به‌سه‌ر ڕووداوی شاروو قه‌ره‌باڵغیدا ناشكێت به جۆرێک که‌سێتی تاکی کوردیان له‌و دابڕاوی و نامۆیه ڕزگار نه‌کردوه که مێژوویه‌که پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. ئه‌م ئه‌قڵی شاخ و گونده‌ش له فیلم‌دا و نه‌وێران بۆ هاتنه ناو ئاوه‌دانی شار‌و پێویستیه‌کانی په‌یوه‌ندی بوون به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مرۆڤایه‌تیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر تاکی کورد له‌و نامۆیه‌دا ده‌هێڵێته‌وه که ده‌مێکه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا کاری جوان وهه‌وڵی جوان هه‌بوو خه‌ون هه‌بوو تا خه‌ونیش هه‌بێت مرۆڤ و کار‌و دا‌هێنانی ده‌بێت. به تایبه‌تیش فیلمی ( بلیتی ئۆتۆمبیلێک) باسی کۆمه‌ڵگاو چاره‌نوسی خه‌ڵکی خسته ژێرپرسیارێکه‌وه که هه‌موومانی مسؤل کرد له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، یان فیلمی(په‌ڕینه‌وه له غوبار)ئه‌کرێت وه‌ک کارێکی باشی سینه‌ما بنرخێنرێت به یه‌کێک له‌هه‌وڵه باشه‌کان دابنرێت.
ده‌ستیان خۆشبێت و سه‌رکه‌وتووبن له‌و جۆره‌کارانه.
به‌ڵام کارێک که زۆر گرنگه به بۆچوونی من ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی کاری فیلم ده‌که‌ن وله پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌رهێنه‌ر(Director) جیهان بینی خۆیان پاراو بکه‌ن گه‌وره‌تر دنیا ببینن ،هه‌میشه‌ش ئاگایان له ڕوداوو ئاڵوو گۆره‌کان هه‌بێت، فورسه‌ت له ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن ،مێشک و ده‌ستیان پڕتر بکه‌ن له‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و گه‌مارۆو نامۆییه بشکێنن که یه‌خه‌ی هه‌موومانی گرتووه. له کۆتاییدا پیم خۆشه سه‌رنجی هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کان بخه‌مه ڕوو دوای ئه‌وانیش هه‌ندێک پێشنیاری خۆم بخمه ڕوو بۆ هاوڕێیانی سه‌ر په‌رشتیار بۆ ڤیستیڤاڵی ئاینده.
کارزان شێربه‌یانی/ ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیکۆمێنته‌ری (ڕۆژێک له‌گه‌ڵ پ.ک.ک) ووتی:ئه‌م ڤیستیڤاڵه جێی دڵخۆشیه. به‌ڵام ناکرێت هه‌ر به چاوه‌ی سۆزه‌وه سه‌یری فیلمکاری کورد بکه‌ین و به هه‌موو شتێک ڕازی بین، ئه‌مه نابێته هۆی سود به‌خشین به‌و که‌سانه‌ی تازه کاری سینه‌ما ده‌که‌ن هه‌روه‌ها ڤیستیڤاڵ ده بێت ساڵ به ساڵ پێشبکه‌وێت. خۆزگه دوو کۆمیته هه‌بوایه یه‌که‌م بۆ رێکخستنی ڤیستیڤاڵه‌که دووه‌م کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری فیلمه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن که‌مبکرێنه‌وه. وه فیلم کاره‌کان ماوه‌یان زۆر هه بێت بۆ گفتوگۆ له دوای نیشان دانی فیلمه‌که له‌گه‌ڵ بینه‌راندا و تا وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوان بده‌نه‌وه که ده‌کرێت ئه‌مه مایه‌ی سود به‌خشین بێت به ده‌رهێنه‌ر.
سه‌لام مجید/ ده‌رهێنه‌ری فیلمی به‌ڵگه‌یی دیوان ووتی: سه‌رنجم زۆره به‌ڵام به گشتی ڤیستیڤاڵێکی سه‌رکه‌وتوه ئه‌وه‌ی منی هه‌ژاند ئه‌و لاوه هونه‌رمه‌ندانه بوو که به‌رهه‌می به‌پێزو جوانیان نیشانداین که هیوایه‌کی گه‌وره‌ی پێ دام، ڕۆژێک ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی کورد له ئاستی جیهاندا جوانتر ببینرێت.
ئالان ئه‌مین/ ده‌رهێنه‌ری دیکۆمینته‌ری ڕۆژه ڕه‌شه‌کان . ڕه‌خنه‌م زۆره به‌ڵام ڤێستیڤاڵێکی خۆش و سه‌رکه‌وتوه به هیوام ساڵی ئاینده باشتر‌و چڕوو پڕتربێت. ده‌ستی هاوڕێیانی ئاماده‌کار خۆشبێت. پێشنیاره‌کانی خۆشم به چه‌ند خاڵیک باس ده‌که‌م . أ. که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فیلم بۆ ڤیستیڤاڵی ئاینده. ب. کورتکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڤیستیڤال بۆ 3 ڕۆژ که شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه‌ی تێدابێت. ت. زیادکردنی ماوه‌ی گفتوگۆی فیلمه‌کان له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ردا. ث. گۆڕینی شیۆنی سینه‌ماکه به دانه‌یه‌کی ئاست به‌رزو باشتر. ج. له کاتی به‌یانیاندا فیلم نمایش نه‌کرێت. ح. پێشوه‌خت لیژنه‌ی تحکیم فیلمه‌کانیان بینیبێت و لیژنه‌یه‌کی تۆکمه‌و باش و شاره‌زا دابنرێت. خ. ده‌ستان خۆشبیت و هه‌میشه سه‌رکه‌وتوبن.
aso.72@hotmail.com
|