په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٤

پەنچەرکردنی خێراترین مەقەستی دنیا!

وشەجاڕ          

... حەپە دەستی پێکرد:


- هەتیو بێیتەوە بەم ماڵا دایکت وا و وا لێدەکەم!


- کورە دە تۆ ڕاوە، ڕا!


پارچەپەڕۆیەکی تریش فڕێ درایە دەرەوە!


- کاکە گیان تخوا فریامان کەوە!
هێشتا چایەکەی مامە غەفوور دەم نەبووبوو، با دەوارێکی شڕی فڕێ دایە بەردەمم!


- کاکە گیان تخوا فریامان کەوە ئەو خوێڕییە ئەمانکوژێت.
دەستی ژنەم گرت و بردمەوە.
بەرانبەرمان دامنا. بکوژەکەیش لای ڕاستمەوە دانیشتبوو!


- قەحبە! تۆ کوڕەکەمت خوێڕی کردووە!
دەتگوت میراتی دایە هەوا و باوە نەگبەتیان بەش کردبوو! ئەمیان قەحبە و... ئەو قووندەرە!
قۆندەرە چەن جارێک گینگڵی دا...!
لەم بەزمەدا... کوڕە خوێڕی؟کراوەکە و پارچە پەڕۆیەکی دیکە، "با" دزینی و بە دەواری شڕی کردن! دەتگوت کەرەباب و کەربابن هەڵدەپژانەوە بەیەکدا؛


- هەر سێ تەڵاقم کەوتبێ نایەتەوە بەم ماڵەدا!...
لەم مقۆمقۆیەدا قۆندەرە قووندەرەکە پەلاماری دا و مەقەستێکی هەڵگرت بۆ گیان دەوارەشڕە!


- پارچە پارچەت دەکەم!
فرسەتم هێنا و لە دواوە ناوقەدیم گرت!
دەتگوت حەزرەتی پەلەپیتکەیە! لە باوەشمدا ... هەر هەڵئەبەزییەوە!
ناچار بووم! لە دواوە بە ئاستەمێ خۆم لێخشاند و نووکە دەرزییەکم لێدا!
بمبورن بەخوا ناچار بووم!
بەو شێوەیە بای هەر چوار تایەکەی پیاوسالاریم خاڵی کردەوە!


- باشە وشە گیان! وازم لێ؟‌بهێنە ... وەعد بێ لەسەر دەستی تۆ، ... بەخوا ئیتر وازیان لێ؟‌ئەهێنم!
کورد گوتەنی؛ "ترس پیسە!" دەنا دڵنیام هەتا ئێستاش مقەستە تیژڕەوەکە کە هەر دڵی لای دوارە شڕەکە و سەیران و حەیرانی پیاوسالارانەیە!

 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک