١٦\٦\٢٠١١
کورد و وڵاتێکی
ئەفهریقایی.

عارف مەعروف
ئهفهریقا یەکێکە لە کیشوەرە دەوڵەمەندەکانی سەر رووی ئەم زەویە ،
بەڵام هەر زوو داگیرکەران چاویان تێبڕی، خەڵکەکەیان بەرەو هەڵدێر و
نشێو برد، خۆیان چەند کڵۆڵ بوون ئەوە داگیرکەران دە ئەوەندەی تر
کڵۆڵتریانیان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کاتێک فریای ئەوە نەکەون بیر لە خێر و
بێری وڵاتەکانیان بکەنەوە و ببن بە مرۆڤی ڕاستەقینە. بەڵکو بۆ
هەتاهەتایی وەک کوردەکەی خۆمان بە چاو بەستراوی بژێن.
لێرەدا گەر بمانەوێ هەموو وڵاتەکانی ئەو کیشوەرە بە گەلی کورد بەراورد
بکەین، یەکەم زۆری دەوێ. دووەمیش حاڵی حازر هەر هەموویان لە کوردەکەی
خۆمان چاکترن، چونکە هەموو خاوەن سەربەخۆیین، خاوەن ئاڵایەکی
بڕواپێکراون لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و نوێنەرشیان لەو جێگهیەدا
هەیە.
ئەمجارەیان وڵاتێکم هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بیخەینە بەر چاوی بەرپرسانمان،
بهڵکو ئێھ ئەمجارەیان هەستیان بجووڵێ و شتێک بە شتێک بکەن، لێم مەگرن
گەر ناوی وڵاتەکە نەهێنم چونکە بەرپرسەکانمان زۆر چاک دەزانن من باسی
کام وڵات دەکەم.
بەڵێ یەکێک لە وڵاتە ئەفهریقاییەکان، کە سەربەخۆیی وەرگرت و نوێنەریان
رووی کرده نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک عورف و عادەتێکی نەتەوە
یەکگرتووەکان. داوایان لە نوێنەری ئەو وڵاتە کرد، کە وتەیەک بخوێنێتەوە،
لە میانی ئەم وتەیەوە بەرپرسەکانمان دەزانن باسی لە کام وڵات دەکەین،
ئەویش بەو جۆرە هاتە گۆ:
(بەرێز کۆرت ڤاڵتایم سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکان. بەڕێزان نوینەرانی
وڵاتانی جیهان مایەی خۆشحاڵییمه کە خۆم لە نیوانی ئێوەدا دەبینمەوە،
گەلەکەم هەڵیبژاردوم، بۆ ئەوەی ببمە نوێنەریان لەم جێگهیەدا. کە هەست
دەکەم ئەم هەڵبژاردنەیان وەکو نیشانەیەکی زێڕینە بە سنگمەوە، ئێمە وەک
دەزانن دوای تێکۆشانێکی زۆری بێوچان بووین بە خاوەن سەربەخۆیی. لە ڕێگهی
ئەو سەربەخۆییەوە ئاڵامان بە سەرا شەکایەوە، توانیمان هاوشانی وڵاتانی
تر ئا لێرەدا دابنیشین، لیمان مەگرن گەر تاوەکو ئیستا خاوەنی زمانێکی
یەکگرتوو نەبین، کە بڕِیاری لەسەر بدرێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات.
چونکە خۆتان چاک دەزانن، کە ئێمە وڵاتێکی فرە زمانیین و هەر زمانێکش
فرە زاراوە. کڵۆڵی و کوێرەوەریی ڕێگهی ئەوەی پێ نەداوین بۆ ئەوەی
بتوانیین لەو بۆارە کۆبینەوە، چونکە سەروەرییمان پێش هەموو شتێک خست و
توانیمان بەدیبهێنین، لێرەدا و لە هاوشانی ئێوەمانان دابنیشین، هەر
ئەوەش وای لێمکرد کە وتەکەم بە زمانی ئینگلیزی بخوێنمەوە، بەڵام گرنگ
ئەوەیە کە ئێمە لە وڵاتی خۆمان لە سەر ئەوە ڕێککەوتووین کە وڵات لە سەر
هەموو شتێکەوەیە. و هاوڵاتیبوون و گرێدان و پەیوەستبوون بەو ووڵاتەوە.
بۆیە ئێمەش پێش زمان لە سەر یەکبوونی وڵات رێککەوتووین. ئەوەش وای کرد
کە هەموو کەمایەتییەکانی وڵاتەکەم بە یەک دەنگ بۆ سەربەستی هەوڵبدەن، و
بە دەستیان هێنا مەبەستم سەربەستییە. ئەوەتا بەرهەمەکەشی منم لێرەدا
وتەی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە دەخوێنمەوە و ئێوەش گوێبیستمن. گرنگ نییە لە
لای ئێمە بە چی زمانێک بێ، گرنگ ئەوەیە ئێستا ئێمە سەربەخۆین و وڵاتێکی
باوەرَپێکراوین لە لایەن ئێوەمانانەوە. هاوشانی ئێوە دانیشتووین. کاری
دوا ترمان هەوڵدان دەبێ بۆ ئەوەی جارێکیتر و لە وتە خوێندنەویکی تردا،
ئەوا بێگومان بن کە بە زمانێک بۆتانی دەخوێنمەوە وڵاتەکەم لە سەری
رێککەوتبێتن و هەڵبژاردەی هەموو خەڵکی وڵاتەکەم بێ).
تەماشاکەن بەرپرسانی کورد. خاوەنی زمانێکی یەکگرتوو نیین، کەچی چوونە
نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەریان لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتە
دەخوێنێتەوە، چونکە بە رۆحی هاولاتیبوون کاریان کرد، نەک رۆحی
هاوگیرفانبوون.. وەک لە لای ئێوە باوە.
خۆ ئێمە خاوەن کەڵتوورێکی چاک و یەک زمانیین هەرچەندە زاراوەی زۆرە.
ئەوەندە پارچە پارچەش نیمان لە ناو کوردستاندا لە رووی هاوڵاتیبوونەوە
وەک ئەوان، کەچی تاوەکو ئێستا نەمانتوانی بە کامی دڵی خۆمان لە هیچ
جێگهیەکدا، بە تەواویی باس لە خۆمان بکەین. ئەوەش بەس بە تەنیا لە بەر
یەکنەگرتنەوەی بیری ئێوەمانان مەبەستم بەرپرسەکانە.. ئێوە دوای ئەو
هەموو وتانەی کە دەتانگوت و هەموو نەورۆزێکتان لێمان کردبووە بەهار،
لەوەی ئەم نەورۆزە لە کەرکوک دەبهینە سەر، ئەوە ئەگەر شتێک بدا بە
دەستەوە، ئەوە بە تەنیا ئەوەدەدا بە دەستەوە، کە گوایە ئێوە
پڕوپۆزەڵێکتان هەبووبێ بۆ هاتنەناو کەرکوکەوە، کەچی ئێوە لە هاتنە
خوارەوەتان بۆ کەرکوک بە دوو لەتی هاتن لە بەرتی دەوڵەتی، ئێوە
چاوەروانی دەستی خەڵکی کەرکوک بوون بۆ ئەوەی ماڵتان بۆ ڕێکبخاتەوە .
نەک خۆتان بێن و ماڵی کەرکوک ڕێک بخەنەوە. ئێوە خۆتان پێویستیتان بە
لایەنێک هەبوو لە وڵاتەکەی خۆتاندا لە سەر یەک مێز کۆتانبکاتەوە. بۆ
ئەوەی لاپەڕەیەکی تازە هەڵدەنەوە و واز لە رق و کینەی کورسی و بەزمی
کورسی بهێنن، واز لە دابەشکردنی جوگرافیایی کوردستان بهێنن. ئێوە تا
پێش رزگارکردنی کەرکوک دەستورێکتان نەبوو، چۆنتان ببێ کە هەریەکە
خەریکی بەڕێوەبردنی میرنشینێک بوو بێ. بێ گوێدانە ئەوەی تر، ئێوە بە
دوو لەتی هاتن هەموو دامودهزگه و فرمانگهکانی کەرکوکتانیش دوو لەت
کرد. کە خۆی لە پێشدا یەک پارچە بوو، هەر ئێوەش بوون بە بایزی شێوانی
شیرازەی هاوڵاتیبوون. وای لێهات ئەمجارەیان لە بەرەتی بەستنەوە بە
خاکەوە. خەڵکی خاک و کەسوکاریشی بهجێبهێڵێ و بۆی دەرچێ. ئەی ئەگەر نا
ئەم هەموو کۆچکردنە بە کۆمەڵەی کورد بە چی دادەنێنن؟؟ ئیتر چۆنی بڕوام
بە تۆ هەبێ نوێنەرایەتیم بکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان؟؟ تۆیەک تا ئیستا
زامەکانی منت قەتماغە نەکردبێ. چۆنت لە روو دێ لە هەندێک جێگهدا بڵێی
من نوێنەری گەلی کوردی زامدارم؟؟ ئێمە خاوەن هەموو شتێکین لە بنەماکانی
بەدەوڵەتبوون. بەس بە تەنیا خاوەن بەرپرس نین.. هەست بە بەرپرسیاریی
بکا....
ماڵپهڕی عارف مهعروف
|