په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١١

کورد و ژاپۆن.


عارف مەعروف    

 

زۆر جار مرۆڤ خەون دەبینێ. ئەو خەونەش هەندێک جار لە تونادا هەیە بەرجەستە بیێ. هەندێک جاریش وەکو خەونی کورد دەپووکێتەوە و منداڵەکانی باخچەی ساوا بە سورگیەکانیان دەیسڕنەوە. ئەوانەی کەللەی سەر داگیر دەکه‌ن و مێشک جەنجاڵ دەکه‌ن بابەتگه‌لێکی زۆرن. بەڵام ئەم جارەیان با بەراوردەکەمان بە جۆریکی تر بێ به‌ڵکو بەرپرسەکانمان ئەمجارەیان ئیشێکی وا بکەن لە لایەن بیرکردنەوەدا لە ژاپۆنی بەرنەوە..


ژاپۆن بۆ یارمەتیدانی یەکێک لەو وڵاتانەی وەک ئێمە تووشی نەگبەتی هاتبوو. بڕیاری ئەوەی دا کە بە بڕی پارەی دە ملیۆن دۆلار یارمەتی ئەو وڵاتە بدا. بەڵام نەک بە پارەی وشک. هەروەک چۆن لە کەرکوکە حەیاتەکە روودەدا و کەس نازانێ بۆ کوێ دەڕوا. بەڵکو بە جۆرێکیتری یارمەتی بدا. وەک کەرەسە و شتی تر. بەڵام هەستی دەکرد لەوەشدا سەرکەوتوو نابێ. چونکە چەند بیری لێ دەکردەوە لەوە دەترسا کە بە تەواویی پەیامەکەی نەگەیەنێ. بە خەڵکە ره‌شوڕووتەکە. ئەوەی لە لا گەڵاڵە بوو گەر بیداتە دەست بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەر وەک کەرکوکەکەی خۆمان. لە نیوە کەمتری دەگاتە دەستیان. بۆیە خاوەن ئەو رێکخراوە ژاپۆنییه‌ و کاربەدەستەکانیان بیریان لە رێگه‌چارەیەک دەکردەوە .هەموو خەڵکەکە لەو یارمەتیە سوودمەند بێ. بڕِیاریاندا (چی دەبێ کە لەگەڵ ئەم بڕە پارەیەی دراوەتە ئەم یارمەتییە. سەد هەزار دۆلاری تریش بخنە سەر. بۆیە لە ناو خۆیاندا ئەوەیان برَیار دا کە پێش دابەشکردنی یارمەتییه‌کە. جۆرە پسووڵەیەک چاپ بکەن بە هەموو وڵاتدا بڵاویبکه‌نەوە و تێیدا داوا لە خەڵکی ئەو وڵاتە بکەن کە یارمەتییان دەن لە بیر و بۆچوونەکانیان لە چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو یارمەتییه و ئەو دە بیرۆکەیەی سەر دەکەوێ. ئەوا بە بڕی دە هەزار دۆلار خەڵات دەکرێ.. نەخێر لە سەرانسەر وڵاتەوە بیرۆکەیان پێگەیشت لە چۆنیەتی دابەشکردنی یارمەتییه‌که‌. چونکە ئەوانەی دەیانووسیەوە خەڵکی وڵاتەکە بوون و دەیانزانی گیروگرفتەکان بە چی شێوەیەک دەستی بە سەردا دەگیرێ.. ئەو رێکخراوە هەستی ئەوەی لە لا پەیدا بوو کە دە ئەوەندەی تر سەرکەوتوو بوو. چونکە لە لایەکەوە هەستی دەکرد کە یارمەتییه‌کە بە تەواویی و بێ ده‌ستتێوه‌ردانی بەرپرسانی ئە وڵاتە دەگاتە دەستی جەماوەرەکە و لە لایەکی ترەوە خەڵکی وڵاتەکەی بەشدارپێکردوە لە زەمینەخۆشکردن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی لە ناو جەماوەری ئەو وڵاتە..


ئەی ئێوەی بەرپرسانی کورد، تاکەی بە (ریمۆت کۆنترۆڵ) و لە دوورەوەی شار حوکومڕانیی کەرکوک دەکەن؟ تاکەی ئامادەیی ئەوەتان تێدا نییە کە یەکێکی کەرکووکی هاوبەش پێ بکەن لە چۆنیەتی بەرێوەبردن و ئیدارەی کەرکوک؟؟ مەرجی ئەو کەسەی ئیدارە لە کەرکوکدا بەرێوەبەرێ لە لای ئێوە دەبێ. خەڵکی دەرەوەی شاری کەرکوک بێ. یاخود کەرکوکییه‌ک بێ. لەوانەی لە شاری کەرکوک دانانیشن. یان دەبێ ماڵی لە سلیمانی یاخود هەولێر بێ و یان تازە لە وڵاتی دەرەوە گەڕابێتەوە و شارازایی هیچی دەربارەی ئەم شارە نەبێ. بۆیە تەماشا دەکەی دەوامی فەرمیی لە کەرکوکدا کاتژمێر هەشتی بەیانی ده‌ستپێده‌کا، کەچی ئەو بەگەی دانراوە کاتژمێر یازدە دەگاتە جێکار و پاشان کاتژمێرێکش بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنکان و دواتر گەڕانەوە بۆ ئەو شارەی لێیه‌وه‌ هاتووە. ئەمە شەڕفرۆشتن نییە بە کەرکووک؟ ئا بەم جۆرە وەختی خۆی پەروەردەی کەرکوکمان لە ده‌ست نەدا؟ چونکە بەگەکانی دانرابوون نەک لە دەوامە فەرمییه‌کانیان دوا دەکەوتن بەڵکو هەندێک رۆژانی هەفتەشیان کردبووە پشوو. چونکە بە دەم ئەو رێگه‌یه‌وە هیلاک دەبوون.. ئەمە حوکمڕانیی کەرکوک نییە بە ریمۆت کۆنترۆل و لە دەرەوەی بازنە.. تەماشا کەن ووڵاتێک بەس بە ته‌نیا بۆ دابەشکردنی یارمەتییه‌ک ئەو هەموو بیرۆکانەیان لە لا گەڵاڵە بوو.. ئێ خۆ کەرکوک بە لایەنی ئێوەوە ئەوە نییە کە هاتبێتن یارمەتی لێ دابەش بکەن و بڕۆنەوە.. ئەمە شارێکە ئەوە له‌مێژه‌ ناسنامەی کوردییبوونی پێوە بەستراوە... دەبێ بڕێک رێکوپێکتر بیری لێ بکەنەوە بۆ ئەوەی بارەکە جوانتر بێتە دەست..


دەی بە هەر حاڵ. ئەو یارمەتییه‌ نەوتییەی کە کەرکوک بڕیاری داوە بەسەر شارەکانی تری کوردستاندا دابەشی بکا. هەمان شێوەی ژاپۆن بیر دەکاتەوە. کە خەڵکی شارەکانی کوردستان بێوەری نەکات لەو جۆرە یارمەتییه‌. هاوکات هیچ شتێکی نەدا بە دەست بەر پرسانەوە.. بۆیە ئیستا لە چاپخانەکانی کەرکوکدا خەریکی چاپکردنی ئەو پسوڵەیەن بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکانی تری کوردستان لەو خەڵاتەش بێبه‌ش نەبن کە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنەکە چاپ دەکرێت...!!
واته‌ تۆ ده‌تەوێ ئەوەم پێ بڵێی کە ماوەی ئەوەندە ساڵە ئەمانە بیری ئەوەیان نەکردەوە کە چۆن دەست بە سەر که‌موکوڕییه‌کانی ناو کەرکووکدا بگرن.. ئەی لێپرسینەوە کوا؟ ئى نابێ بزانرێ چەند خه‌رج دەکرێ و چەند خه‌رج ناکرێ؟ یاخود ته‌نیا ژمارەی ناو رۆژنامەکانە و ئەویش دیسانەوە خەڵکی شاری خۆیان دێن و لێمان دەگرنەوە بە بەڵێنده‌رایه‌تی..


خۆ هەر نەبێ خۆتان دەڵێن هەم (قودسی) کوردستانە و هەم (دڵی) کوردستانە... ئێمەش دەڵێین (کەرکوک کەری کوردستانە و بارهەڵگرێکی باشە بۆ ئەم بەرپرسانە)...
 

ماڵپه‌ڕی عارف مه‌عروف

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک