٣١\٣\٢٠١١
کورد و
ئهمهریکا.
عارف مهعروف
ئهمهریکا ئەو زل هێزەی جیهانییە کە هەموو
میللەتانی ئەم کەونە بە بێ پرسی ئەو ناتوانێ هەنگاوێ بنێ. هەر ئەویش
بوو بە هۆی رووخانی رژێمی ڕابردوو و داکوتانی دیموکراسیهت ئەگەر هەبێ
لەم وڵاتەی ئێمە و ئەگەریش خەڵکی درکی پێ کردبێ. مارێنز خۆی کرد بە
شارەکانی ئێراقدا و ئێمە مانانیش لە سەر داواکاریی سەر گەورەکانمان بە
دەستەگوڵ پێشوازییمان لێیان کرد.
لەوانەیە لە لای هەندێک کەس روون نەبێ کە ئهمهریکا خۆی بۆ خۆی چۆن
کاری کردووە کاتی ویستوویهتی هەندێک شت بە ئەنجام بگەیەنێ من لێرەدا تاقە
نموونە کە دەیهێنمەوە شاریکە لە شارەکانی ئهمهریکا خۆی. ئەو کات لە
نیوان ئهمهریکا و کەنەدا ململانی ئەوەبوو کە ئەو شارە سەر بە کامیان
بێ، کەنەدا یاخود وڵاتە یەکگرتوەکانی ئهمهریکا، هەروەک چۆن ئێستا
ئەو ململانییە لەم کەرکوکەی خۆماندا دووبارە بووەتەوە کە ئایا سەر بە
بەغدا بێ یاخود سەر بە کوردستان و تا ئێستا روون نەبووەتەوە و بگرە بەم
زووەش روون نابێتەوە، ئەوەبوو کەنەدا داوای ئەوەی کرد کە سەرژمێرییهک
بکرێ و پاشانیش
راپرسیەک بۆ ئەوەی
رای ئەو خەڵکە وەربگرن ئایا دەیانەوێ
سەر بە کەندا بن یاخود سەر بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمهریکا، هەروەک
چۆن لە بەغدا هەمان کاریان لە دەستوورە بۆگەنەکەیان چەسپاند و گۆڵێکی
پان و بەرنیان لە گەلی کورد کرد بەڵام ئهمهریکا بەوە
رازی نەبوو و
وەڵامی کەنەدییهکانی بەو جۆرە دایەوە کە چۆن لە شاریکی خۆیدا ڕاپرسی دەکا
و دەیخاتە بەر بوونی ئەگەر و نەگەر و بە
راشکاویی بە کەنەدییهکانیان
گوت
گەر ئەم شارە گریمان ئێوە دەستان خۆش کردبێ لەوەی بە دەنگ دان
بگەڕێتەوە لای ئێوە مانان ئەوا ئێمە هیچ کات ئەوەمان قهبووڵ نییە کە
راپرسی لە شارێکی خۆماندا بکرێ چونکە ئێمە لەوە بووینەتەوە کە ئەم شارە
ئەمریکییە بەڵام دەکرێ ڕاپرسی لە سەر ئەوە بکەن کە ئایا دەیانەوێ بە
کام زمان سەر بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمهریکا بن ئەوەمان
قهبووڵە،
ئیتر لەو رۆژەوە ئەو شارە بە بێ
راپرسی گەڕایەوە و بوو بە شارێک لە
شارەکانی ئهمهریکایی بەبێ ئەوەی ماوەی بۆ دابنرێ کە ڕاپرسی بکەن
یاخود نە .
ئەی ئێوە بەرپرسانی کورد، خۆ هەر هەمان ئهمهریکا بوو کە پشتان
پێ بەستبوو لەوەی رژێمی
رابردووتان بۆ بڕووخێنێ. ئەی مەگەر پێش ئەوەی دەست
بدەنە دەستی
نهدهبوو بڕێک بە مێژووەکەیاندا بچنایەتە خۆارێ و درکتان بەو
جۆرە رەفتارەی خۆی بکردایە و دواتر داوای هەمان رەفتاری خۆیتان
بکردایە بەرامبەر کەرکوک، یاخود رووخانی رژێم هەموو
بوارە
ستراتیژیەکانی لە بیرتان بردبووەوە، هەر خواخوای ئەوەتان بوو رژێم
برووخێ نەوەکا لەو شارانەی خۆتان شاڵاوتان بۆ بهێنێ و ببێتە مایەی
سەرنگونکردنی رەنجی چەند ساڵەتان. بەڵێ و
بهڵگهشمان بۆ ئەوە هاتنەخوارەوەی بێ بەرنامەتان بۆ ناو کەرکوک بگرە دابەزینە دوو لەتیەکەتان کە
بوون بە بایزی ئەوەی نەتوانن بە تەواوەتی هیچ لایەکتان بەرنامەکانتان
بە شەفافیەت بە خەڵکی کەرکوک ڕابگەیەنێ ئەمیان لە ترسی ئەوا، ئەویان
لە ترسی سەرنەگرتن و رووخان جارێکی تر بەرامبەر لایەکەی تر.
ئیوە لەو ڕۆژانەی پێش دابەزینش هیندە لەگەڵ ئۆپۆزسیونی ئیراقییدا
کۆبوونەوەتان ئەنجام دا و هەر ووشەی سەر کاغەزتان نووسیەوە بەبێ ئەوەی
لە ئەرزی واقیعدا هیچ
رۆڵێکی هەبێ ئەوەندە لەگەڵ پسپۆر و شارەزاکانی
ئهمهریکادا کۆنەبوونەوە و پرسیاری ئەوەیان لێ بکەن و بزانن ئەم ئهمهریکایە کە دەچێتە ئێراقەوە پلانی بۆ کەرکووک چی دەبێ. دوای ئەو هەموو ساڵەی
شۆرش کە هەمووی لە پێناوی کەرکوکدا بوو ئێوە کردتان بە قوربان شاڵاوتان
بۆ بەغدا و دانیشتن لە گەڵ ئەوانەی لە سەر دەبابەی ئهمهریکاییدا خۆیان
کرد بە ئێراقدا کە پێشوەخت داوایان لە ئهمهریکا کردبوو کە ئەو
دەبابەیەی دەیانبا بۆ ئێراق دەبێ هەموو جۆرەکانی خۆشگوزەرانیی تێدا بێ
لە تەکییف و تەدفیئە، بەڵام ئێوە بە ڕەنج و ئێش و برک و ژانی خۆتانەوە
رووتان لێ کرد ئەوجاریش نەتانتوانی
شتێک بە شتێک لە دەستووردا بۆ کەرکوک
بکەن، ئەی ئەگەر نا ئەمە چۆن لێکدەدەنەوە کە ئهمهریکایەک خۆی بۆ
یەکی لە شارەکانی رازی نەبێ بە سەرژمیریی و ڕاپرسی بەڵام لە کەرکوکیکدا
ئێوە بەوپەڕی رەزامەندیی خۆتانەوە بیخەنە بەر بواری ئەگەر و
نەگەرەوە، ئەمە نیشانەی کاڵفامی و بێ ئەڕزشی نییە؟ خۆ هەر نەبوایە
گەورەکانتان پیتانیان
بگوتایە کە چۆن بەرامبەر کێشەی کەرکوک رەفتار بکەن،
وەک خۆیان بەرامبەر شارەکەی خۆیانیان کرد لێرهشدا چاوشارکێیان لە
گەڵتاندا کرد بە بێ ئەوەی درکی پێ بکەن و هەر بۆیەش دوای ئەوەی
قووڵنگەکەتان هەڵدا و فەرهاد ئاسا خەریکە بەر سەر سەردا دەکەوێ ئەوجا
داوای (تەتبیع) دەکەن خواخواتانە ئەمجارەیا بە ڕاپرسی کێشەکە ببهنهوە،
خۆ لە سەرەتا پێتان دەکرا کە پێ لەسەر ئەوە دابگرن کە کەرکوک بە بێ
راپرسی و هیچ جۆرێکی تر لە ڕاپرسی شارێکی کوردستانییە هەروەک چۆن لە
کۆبوونەوەکانی لەندهن و دۆکان گوێیان بۆتان شڵ کردبوو. بەڵام بۆ نەکرا
نازانم ؟ ئەوەندە دەزانم ئێمە و سیاسەت کوجا مەرحەبا چونکە ئێمە تا
ئێستاش هەر سۆز و چاکوچۆنیی چەند ساڵە جێگای هەموو شتەکانی گرتووەتەوە
(کورد دەڵێ: مشتێک نیشانەی خەروارێکە) ئەوەی لە ناو شارەکاندا دەیبینین
لە بەرزکردنەوەی پلە بڕوا بکەن سەرەوەتریش هەمان شێوە بیر دەکاتەوە
چونکە سەرەوەتر درێژکراوهی لە خۆی خوارترە.
arifmaruf2000@yahoo.com
|