١٩\٦\٢٠١٤
په‌نده‌کانی شتینه‌ر.*
دانییل گیرین |

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه، که
له شتینه‌ر گیراون هه‌ڵه‌نیین. ئه‌و له هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵچووه‌که‌یدا،
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی شیاو بۆ تاك )تاکایەتی)، بۆ له‌نێوبردنی
که‌وڵکردنی تاك هاوبه‌شیشی به ته‌واوکار زانیوه، به‌واتایه‌کی دیکە [گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
پارسه‌نگ و ڕۆشن تێڕوانیینی ته‌واو له تاك] له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بووه،
که زۆر جار له‌سه‌ر پێویستی بوونی هاوبه‌شی جه‌ختیکردۆته‌وه. شتینه‌ر
له (دژە-ڕه‌خنه)که‌یدا، که له (کورتە نووسین) به‌دیده‌کرێت، ئه‌و
داکۆکی له خۆی ده‌کات و ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه، که به‌وه
تاوانبارده‌کرێت، گوایه به واتا توندوتیژه‌که‌ی، بیرۆکه‌ی خۆپه‌رستی
بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌و ئەوە دەخاتەڕوو، که چۆن (خۆپه‌رستییه‌که‌ی ئه‌و
دژه سۆسیالیزم) نییه و ئاڕاسته‌ی سۆسیالیسته‌کان نه‌کراوه، به‌ڵکو
ئاڕاسته‌ی پیرۆزکردن و په‌رستنی سۆسیالیزم کراوه. خۆپەرستییەکەی ئەو (گۆشه‌گیرانە
و تایبه‌تگه‌را و دابڕاو) نییه، ئه‌و به‌وداخه‌وه‌یه، که "بواری نه‌دراوه
کەڵك له گرنگتریین به‌شی په‌ڕتوکه‌که‌ی ببینێت، واته به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان
له‌ته‌ك ئه‌وانی دیکەدا، که‌واته هاوبه‌شی، له‌و بواره‌دا ئه‌وه‌ش
ڕاستده‌کاته‌وه، که په‌ڕتووکی (تاك و داراییه‌که‌ی) زۆر له‌وه‌وه
دووره، که پڕۆژه‌یه‌کی یه‌کگرتووی توندوتۆڵ بێت، دروستکار و فیدرالی
بێت و بشێت بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازادیخواز، که له تاکه‌وه ده‌ستیپێکردبێت
به‌ره‌و کۆمه‌کی، له باشتریین باردا ده‌توانرێت بگوترێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه
چه‌ند هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایین، چه‌ند ئامۆژگاریی و نه‌خشه‌ی ده‌ربڕینی
تێگه‌یشتنێکی ته‌مومژاویه.
پرۆدۆ‌ن و باکونین ئه‌و هه‌ڵه ڕێژه‌ییه ڕاستده‌که‌نه‌وه، ئازادیخوازی
تاکگه‌رایی و ئازادیخوازی کۆمه‌که‌گه‌رایی تۆکمه جه‌مده‌که‌ن، ڕه‌تکردنه‌وه‌که‌ی
کۆمونیزم له‌لایه‌ن (پرۆدۆ‌ن)ه‌وه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، چونکه
کۆمونیزم تاك ده‌کاته ژێرده‌سته‌ی کۆمەڵ، به‌تێڕوانینی ئه‌و "
تاکخوازیی چاره‌ی پرسە سه‌ره‌کییه‌کان ده‌کات، واته پرسی پێکه‌وه‌گونجاندنی
به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان" به‌و جۆره " به‌رژه‌وه‌ندی هاریکاریی
و شتی هاوبه‌شمان زۆره" (لەبارەی دادپەروەریی لە شۆڕش و کەنیسە،
چاپەمەنی ڕێڤێرا، بەشی یەکەم، ل ٣٠٥،٣١١)
دواتر مارکسی ڕوسی (جورج پلیخانۆڤ Georges Plekhanov) ده‌رك به نزیکی
نێوان شتینه‌ر و پڕۆدۆن ده‌کات، به‌رله‌وه‌ی ساڵی ١٨٤٨ پرۆدۆ‌ن (تیۆری
ئازادیخوازی) بخاته‌ڕوو، ساڵی١٨٤٤ (شتینه‌ر)ی ئه‌ڵمانی، له په‌ڕتووکی
(تاك و داراییه‌کەیە)دا ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابوو، له‌به‌رئه‌وه مافی
ڕه‌وای ئه‌وه، که به باوکی ئازادیخوازیی ( ئازادیخوازی و سۆسیالیزم
Anarchismus and/ Sozialismus دابنرێت، ١٨٩٤ وەرگێڕدراوی فەرەنسی ١٩٢٣،
ل ٢٥- ٢٦. شتینه‌ر خۆی گومان له‌و نزیکییه‌دا ناهێڵێته‌وه و نوسیوویه‌تی
"لیبریالیزمی ڕامیاریی (بۆرجوازی) له گه‌یشتنیدا به ئه‌وپه‌ڕی وزه و
توانای خۆی، نابه‌رابه‌ری سه‌روه‌رو خزمه‌تکاری له‌نێوبرد و به‌سه‌ر سه‌روه‌راندا
سه‌رکه‌وت. (موزیس هێس) ساڵی ١٨٤٥ له په‌ڕتوکه‌که‌یدا (الفلاسفة
الأخیرون) ئه‌و نزیکییه‌ی شتینه‌ر و (پرۆدۆ‌ن)ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت، به
نزیکیه‌ی ئاڵوێرپێکراوی ده‌زانێت، پرۆدۆ‌ن ئازادیخوازی l’anarchie// به‌رزده‌نرخێنێت،
ئه‌وه ده‌گاته گیۆچکه‌کانی شتینه‌ر، ئه‌ویش لایه‌نگری لە ئه‌نارکی ده‌کات،
ماکای له په‌ڕتووکه‌که‌یدا له‌سه‌ر ژیانی شتینه‌ر ده‌ڵێت " شتینه‌ر گه‌ره‌کیبووه
په‌ڕتووکه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن (فەلسەفەی هەژاری) وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی،
به‌ڵام دواتر وازی له‌و پڕۆژه‌یه هێناو، که‌واته ئه‌و په‌ڕتووکه‌ی ئه‌وی
خوێندۆته‌وه.
باکونین له به‌رلین له‌نێو هیگلیه هه‌رزه‌کاره‌کاندا چاوی به شتینه‌ر
که‌وتووە و نووسینەکانی خوێندوونەته‌وه، دواتر هه‌ڵوێستێکی ڕه‌ق به‌رامبه‌ر
تاکڕه‌ویی ناکۆمه‌ڵگه‌رایی وه‌ده‌گرێت "من ئاوا له تاکخوازیی تێده‌گه‌م،
که خواستێکه هانی تاك ده‌دات، له‌سه‌ر بژێری گشتی به‌ختیاری خۆی
دروستبکات " (بەرهەمەکانی باکونین، چاپەمەنی ستۆك/Stok/ بەشی پێنجەم،
ل٣٤٢). " ئازادی تاك کارێکی تاکەکەسی نییه، به‌ڵکو کارێکی کۆمه‌ڵییه"
بەشی پێنجەم، ل٣١٨). بانگه‌شه‌کردن بۆ" ئازادی باڵا، خودایی، خۆپه‌رستی
ڕه‌ها، خۆراکێکه ته‌نها به‌شی خۆی ده‌کات، وه‌ك ئه‌وه وایه که‌سێك
خۆی به مردن سزابدات، واته سزادانی بێناوەڕۆکی خۆی". "ئازادی به‌و
واتایه بۆشاییه له‌ناو بۆشایدا (بەشی پێنجەم، ل ١٨٩). به‌ڵام له‌ته‌ك
ئه‌وه‌شدا باکونین ئه‌وه‌ی له شتینه‌ر وه‌رگرتوه، که نابێت
ئازادیخوازی ده‌ستبه‌رداری مافه پیرۆزه‌کانی مرۆڤ بێت، ساڵی١٨٦٥ له‌و
پرۆگرامه‌دا، که بۆ ڕێکخستنه‌که‌ی دایڕشت، واته ڕێکخستنی (برایه‌تی
ئینته‌رناسیۆنالیزمی شۆڕشخواز) گەوایی ڕاستی ئه‌و وه‌رگرتنه‌یه، له‌و
پرۆگرامه‌دا ئه‌و پێناسه‌یه ده‌خوێنینه‌وه "ئازادی ڕه‌ها مافی هه‌موو
پیاو و ژنێکی باڵقه، ته‌نها هۆشمه‌ندی و لۆجیکی تایبه‌تی خۆیان ده‌توانێت،
سزای کرداره‌کانیان بدات، پێویستە ئیراده‌ی تایبه‌تی خۆیان دیاریکەری
کرداره‌کانیان بێت، ئه‌وان ته‌نها بەخۆیان له کرداره‌کانی خۆیان به‌رپرسیارن،
پاش خۆیان، ئەوسا کۆمه‌ڵگه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی کە ئه‌وان به‌شێکن
له کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام به‌رپرسیاریی کۆمه‌ڵگه به‌و مه‌رجه ده‌بێت، که
بڕیاری مافی ڕه‌های جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وانی دابێت، ئیدی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه
تاکیی بێت، یان به کۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه، که خۆیان به‌و
جیابونه‌وه‌یه ڕازیبن (سەرنجی بابەتەکەم ئەنتۆلۆجی ئەنارکیزم – نە خوا
و نە سەروەر- زنجیرەی ماسپیرۆی گچکە، بەشی یەکەم، لاپەڕەکانی١٧٨،١٨١
،١٨٢) به‌تێڕوانینی باکونین " مرۆڤ به پله‌یه‌کی مەزن، بوونەوەرێکی
کۆمه‌ڵی و تاکیی، سۆسیالیسته و له‌هه‌مان کاتیش‌دا خۆپه‌رسته" (نووسینەکانی
باکونین، بەشی یەکەم، ل ١٤٤) ئا به‌و جۆره ئه‌و ]دوو ئاڕاسته‌یه[
پێکەوە کۆکرانەوە، ئه‌وه‌یه کاکڵه‌ی سۆسیالیزمی ئازادیخواز، بێگومان
ئه‌وه له‌سه‌ری (شتینه‌ر)دا هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆشن ده‌رینابڕێت.
ئێمه لە ئێستادا تێڕوانینێکی دیکەمان ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسە هه‌یه و
ئه‌رکی سه‌ره‌کیمانه، تاك له هاڕینی سه‌رتاپایی بپارێزین، واته ]گشته‌کی،
الکلیاني[ بێگومان شتینه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد، تاکی له کۆمه‌ڵگه
دا‌بڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر مه‌زنی بکات، ئەوەش بۆ ئه‌وه
بووه، ئه‌و ده‌مه به‌ره‌نگاری کۆمونیسته سته‌مکاره‌کان ببێته‌وه،
تا بتوانێت جێگه و پێگه‌ی شیاو بۆ تاك بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی شتینه‌ر
گه‌ره‌کییه‌تی، ئه‌وه‌یه په‌رده‌لابدات و له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختبکاته‌وه،
که مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ڕێگه‌ی له تاك گرتوه و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی
لێده‌کات، سه‌رباری ئه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پاش ئه‌وه‌ی تاك له‌ڕووی
مادیه‌وه ڕزگارده‌بێت، هێشتا هه‌روا له‌ژێر له‌مه‌ترسی که‌وڵکردنی
دیکەدایه، واته چه‌نده‌ها] مه‌ترسی دیکە[ چاویان تێبڕیوه و به
وردوخاشکردن هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن، ده‌شێت ئێمه له هه‌موو کارێکی
شۆڕشگێڕانه‌دا، ڕۆڵی داهێنه‌ر و ویستی به‌فه‌ڕ و به‌جه‌رگی تاکمان له‌بیرچوبێته‌وه،
شتینه‌ر ئه‌وه‌مان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه، که له کۆتایی باسەکەدا هێزه
کۆمه‌ڵایەتییه‌کان پێکهاتوون له‌و تاکانه، به‌ڵام کۆمه‌که ڕامیارییه‌کان
به‌بێ هیچ داهێنانێك ڕۆڵی ئه‌ندامه‌کانی خۆیان له‌وه‌دا چڕکردۆته‌وه،
که ده‌سته‌وه‌ستان، له چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی فه‌رمانه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا،
هه‌ر بڵێن و بڵێنه‌وه به‌ڵێ به‌ڵێ، له هه‌مانکاتدا شتینه‌ر ئه‌وه‌ش
ده‌هێنێته‌وه بیر، گه‌ر گۆڕینی ڕیشه‌یی ئامانجی سۆسیالیزم بێت، با
ناونیشانی ئه‌و سۆسیالیزمه‌ش هه‌رچیه‌ك بێت، ئامانجی کۆتایی، هه‌ر له‌نێوبردنی
که‌وڵکردنی تاکه.
______________________________
په‌ڕاوێز:
*
په‌ڕتوکی (من العقیدة الی الممارسة، دانییل غیرین) ئه‌و بابه‌ته له
هیچکام له ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌که‌دا نییه، له‌به‌رئه‌وه له‌ته‌ك ده‌قه
فه‌ره‌نسییه‌که‌دا به‌راورد نه‌کراوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|