پێنووسی ئازا له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی فاشیزم.
م . حه‌مید عه‌زیز
(( پێویسته ڕێز له‌نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد بگیرێت چونکه ئه‌وان ئاوێنه‌ی گه‌لێکی پێشکه‌وتوون و نموونه‌ی خه‌ڵکانی به‌هزرو هۆشمهندو خه‌مخۆرن )).
مه‌به‌ست له‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که پێنووسی ڕۆژنامه‌نووسێک و نووسه‌رێک ڕاستی بنووسێت و هه‌رشتێک باشه بۆ خه‌ڵک بیڵێت و بوێربێت هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی ووڵاتی خۆی به‌رامبه‌ر به پارت و پارله‌مان و میری و لێپرسراوان بدرکێنێ و بخاته‌ڕوو ئه‌م کاره بیرۆزهش له‌پێناوی به‌ره‌وپێشچوونی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا بێت . پێویسته نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس هه‌میشه هۆشداری بدات به لێپرسراوانی خراپ و گه‌نده‌ڵ نه‌ک له‌ڕووی بار‌و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیی و ڕق و کینه‌و کێشه‌ی تایبه‌تی خۆیی یه‌وه به‌ڵکو ئه‌و کاره له‌پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی ههڵهکانداو له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێت . کاری نووسه‌ر ئه‌وه‌یه کهفریای ووڵاتی خۆی بکه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی لافاوی ڕاپه‌ڕین و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ر ڕایماڵێت و خراپه‌کاری یه‌کانی لێپرسراوان ده‌ربخات و هۆشیاریش بدات به‌خه‌ڵک له‌وکاته‌دا دووکاری باش ده‌کات یه‌که‌میان ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت و دووه‌میان خه‌ڵکی نیشتمانه‌که‌ی خۆی ووشیار ده‌کاته‌وه . خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌ت له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌دا هه‌یه کهلهمرۆڤی ئاسایی‌دا نی یه ئه‌ویش بابه‌تی ڕه‌خنه‌یه له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش به‌گشتی حه‌زی پێناکات و قه‌ڵس ده‌بێت به‌ڕه‌خنه له‌وده‌مه‌دا ده‌ووڵه‌ت و پێنووس دژ به‌یه‌ک ده‌بینرێن و ده‌سه‌ڵات ده‌بێته دیکتاتۆرو ڕۆژنامه‌نووسیش ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسی یه‌وه زۆر به‌داخه‌وه‌و مخابن وه‌کو نیشتمانه بێنازه‌که‌ی کوردستان که‌چه‌نده‌ها نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی تێدا کووژراوهو نموونه‌ی تازه‌ترینیان که‌له گه‌وره‌ترین تاوانی دڕندانه‌دا له‌به‌رواری ( 2008/7/21 ) دا ڕوویدا شه‌هید کردنی ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی نوسینگه‌ی که‌رکوکی گۆڤاری لڤین ( سۆران مامه حه‌مه ) یه که‌له‌دووای سێ جار هه‌ڕه‌شه شه‌هیدیان کرد . لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا به‌بێ ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گر ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات چۆن چۆنی هه‌ڵه‌کانی خۆیان و داواکاری یه‌کانی جه‌ماوه‌رو که‌موکووڕی ووڵات ده‌زانن یان چۆن چۆنی چاره‌سه‌رو به‌ڕێووه‌بردن ئاماده ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکی و دوواڕۆژی ووڵات به‌شێوه‌یه‌کی باش مسۆگه‌رده‌که‌ن .؟. له‌ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌رو ناوه‌خنه‌که‌ی دیموکرات بێت به‌و شێوه‌یه سه‌یری ڕۆژنامه‌نووسان ناکات و نووسه‌رانیش ئه‌گه‌ر خامه جوانه‌که‌یان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانیان به‌کار بهێنن دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ناکه‌ن چونکه له‌ڕاستیدا ده‌ووڵه‌ت و ڕۆژنامه‌نووسان ههمانشێووهی پارله‌مان و به‌رهه‌ڵستکارن له‌ڕاستیشدا ئه‌م چوار ده‌سه‌ڵاته بێ یه‌کتر کهمووکورتن و یاسایی نابن چونکه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێک هه‌رچی بڵێ و بیکات ئیدی ئه‌وه په‌رله‌مان نی یه چونکه په‌رله‌مان وواتای گفتووگۆو به‌ڵێ و نهخێرهو ده‌نگ دان و ده‌نگ نه‌دان و تاووتوێی کاره‌کانی ووڵاته به‌باشترین شێووه چونکه پارله‌مان نماینده‌ی گه‌له . ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان شێووه‌یه بۆنموونه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و میری چۆنیان ویست وابکه‌ن و چی به‌بیریاندا هات بیکه‌ن و که‌س ڕه‌خنه‌یان لێنه‌گرێت یان نووسین و ڕۆژنامه‌نووس بوونیان نه‌بێت و قسه‌کردن له‌سه‌ر خراپه‌و هه‌ڵه‌کان بڤه بێت ئیدی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاکڕهوهو دیکتاتۆره‌و به‌وجۆره خۆی سه‌ری خۆی ده‌خوات . هه‌ر ده‌ووڵه‌تێک پارله‌مانی نه‌بوو ئه‌و ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته نایاسایی یه هه‌ر پارلهمانێکیش به‌رهه‌ڵستکاری نه‌بوو به‌هه‌مان شێووه یاسایی نی یه به‌هه‌مان یاسا‌و ده‌ستوور هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بواری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می نه‌دا که ڕاگه‌یاندنه ( پێنووس به‌گشتی ) یان یاساغ و نه‌گبه‌تی لهدووابێت ( کووشتن ) ئه‌و ووڵاته‌ش شان به‌شانی دیکتاتۆران و تاکڕه‌وان هه‌ژمار ده‌کرێت . شه‌هید کردنی سۆرانی مامه حه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆکی و بێ ئاستی بوو ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س ئه‌و کاره نامه‌ردانه‌یه‌ی کردبێت چونکه پێنووس به‌ده‌ست و ڕۆشنبیر ته‌نها خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵک و سه‌رفرازی ووڵاتیان ده‌وێت . له‌ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌خنه‌ی گرت و تووندبوو ده‌توانرێت به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵام بدرێته‌وه به‌نووسینێک له‌وی خۆی تووندتر ئیدی بڕیاری کووشتن به‌ڵگه‌ی بێ تووانایی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌خات وه‌کو فه‌تواکه‌ی خومه‌ینی ( 21/9/1902 / 3/6/1989) به‌رامبه‌ر نووسه‌ر ( سه‌لمان ڕوجدی ) ه کهنهیتووانی به‌رامبه‌ر کتێبه‌که‌ی که‌به‌ناوی ( الایات الشیطانیة) بوو وه‌ڵام بداته‌وه بۆیه فه‌توای کووشتنی بۆده‌رکرد به‌ڵام دووای مردنی خومه‌ینی بڕیاری فه‌تواکه‌یان بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه . به‌کارهێنانی چه‌ک و هێز بۆ دامرکاندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی خه‌ڵکانی هۆشیار هاوکێشه‌یه‌کی زۆر سه‌قه‌ته چونکه کۆتایی یه‌که‌ی هه‌مان چیرۆکی سه‌دام و مۆسۆلۆنی ده‌رده‌چێت . ئاده‌میزاد خاوه‌ن هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌یه پێویسته هه‌موو کێشه‌کانی به‌گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بکات چونکه به‌هێزو هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن هه‌موو مرۆڤبوونیمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و یه‌که‌م زه‌ره‌رمه‌ندیش ئه‌و هێزو سه‌رچاوه‌ی تۆقاندنه‌یه . ئه‌وه‌ی ڕووی ووڵاتمان جوان ده‌کات سیمای خه‌ڵکمان سپی ده‌کات ته‌نها پێنووس و کاری نووسین و فه‌رهه‌نگ و زانسته ده‌بێته شارستانی یه‌تی گه‌لانی جیهان .
به‌ڕاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان لهسهرهتاووه خه‌ڵکێک خۆیان به‌خت کردووه بۆ چاره‌نوسیان له‌ده‌ست زووڵم و سته‌می دسه‌ڵات که‌له‌سه‌رده‌می دووای کۆمۆنی سه‌ره‌تایی و پێش 900 ساڵ به‌رله‌ئێستا کۆیلایه‌تی مرۆڤ و سه‌رده‌می موڵکداری و ئاغایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا . ئه‌توانم بڵێم سه‌رده‌می کۆمۆنی سه‌ره‌تایی مرۆڤ باشتر بوو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری که بهپێشکهوتوترو باشتر داده‌نرێت وه‌ک له ئابووری سۆشیالیستی یه‌که‌ی مارکس دا هاتووه‌و (( الاقتــصاد الاشتراکی )) باسی لێوه ده‌کات به‌ڵام سه‌رمایه‌داری خوێنده‌واره ئه‌مه‌یانه که فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ( کارڵ مارکس ) ئیشاره‌ی پێداوه‌و هه‌نگاوێک پێشکهوتوترهو ده‌توانین ژیانی سۆسیالیستی و یه‌کسانی لێ دروست بکرێت نه‌ک وه‌کو سه‌رده‌می ئێستای گه‌لانی دوواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێکی ئاسیا‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیش که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری نه‌خوێنده‌وارن و ته‌نها خه‌ڵکی ده‌چه‌وسێننه‌وه . به‌داخه‌وه ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌ناوچه‌که‌دا چاوی لێ‌ناکات و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌ی ووڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر ده‌ڕووات به‌ڕێووه که به‌داخه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات و چۆکیان پێداده‌دات . پێویسته سیستمی دیموکراتی به پراکتیکی هه‌بوونی هه‌بێت نه‌ک ته‌نها به‌ده‌م و له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه که بووه‌ته بنێشتهخۆشهو به‌ڵام له‌ڕاستیشدا بوونی خه‌وێکه له‌هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا نایه‌ته‌دی و به‌لای سهرهپێنووسی هیچ شارستانییه‌تێکی پێشکه‌وتووشدا ناچێت . ووڵات و ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت پارله‌مانه‌که‌ی پێویستی به به‌رهه‌ڵستکار ( oposition ) (( المعارظة )) هه‌یه کهبهئاگای بهێنێ و له‌لێشاوی هه‌ڵه‌و ناڕه‌زایی و ئازاردانی میلله‌ت بیپارێزێ و بیهێنیته‌وه هۆش و له‌زووڵم و خۆسه‌پاندن دووری بخاته‌وه چونکه پارله‌مانی هیچ ده‌وڵه‌تێک یاسایی نابێت به‌بێ بهرهاڵستکار چونکه پارله‌مان واتای گه‌ل ئه‌م شێوه یاسایه له‌هه‌موو دنیا به‌بێ ئه‌وه نابێ ته‌نها له‌په‌رله‌مانه به‌سه‌رچوو سه‌قه‌ت و لاوازه‌که‌ی لای ئێمه نه‌بێت . به‌ڵام بیری بچوکی پارتایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی لێپرسراوه‌کان و که‌می تاقیکردنه‌وه‌ی ڕامیاری و نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی بیری فراوانی ڕامیاری گشتی (( العقل السیاسی )) بۆته هۆی هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره که‌ده‌ره‌نجام ته‌قی یه‌وه‌و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵم لێکراوی په‌نگخواردوو به‌رز بووه‌وه‌ی دژ بهدوواکهوتوترین و چه‌په‌ڵترین سیستمی خێڵه‌کی و بیری کۆنی کشتووکاڵی و شوانکاره‌یی که‌له‌هیچ شێووه‌و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێخوازدا به‌دی ناکرێت . زووڵمی ده‌سه‌ڵاتێک به‌رامبه‌ر میلله‌تێک بۆ به‌دی هێنانی مافی تاک و به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌ڵ ئه‌وه کار‌و به‌ڕێووه‌بردن نی یه به‌ڵکو به‌ربه‌ری یه‌ته له‌پێناوی مافه‌سه‌ره‌تایی یه‌کانی خۆبه‌خشترین و ئازاترین میلله‌ت که‌ئه‌ویش کورده . وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و زوڵمه .. هێنانه‌وه هۆشیش بۆ ئه‌و پارت و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌ده‌ره‌نجامی جیاوازی چینایه‌تی و ناڕێکی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌زانین یان خۆگێل کردن و به‌ڕێوه‌بردن شان به‌شانی زانستی ئه‌مڕۆ ناگونجێ و به‌ڵکو نامۆیی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ به جیاوازی سیستمی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆی دنیا‌و ناڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و درێغی و که‌موکووڕی ژیان بۆ هه‌زاران خه‌ڵک که خۆیان شۆڕش و خوێن و خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ده‌نگدان و خۆبه‌خشینیان کردووه زووڵمێکی گه‌وره‌یه . چه‌وسانه‌وه و نه‌بوونی ڕاستی کۆمه‌ڵایه‌تی (( العدالة الاجتماعیة )) یان نه‌بوونی یه‌کسانی و مافی تاک ده‌بێته لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات خۆی نموونه‌و په‌ندمان زۆرن له‌سه‌ر زووڵم و دیکتاتۆری یه‌ت پێویست ناکات بینووسم لێره‌دا . هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێک له‌جیهاندا بیه‌وێت بمێنێته‌وه‌و سه‌رفرازبێت و مێژوویه‌کی جوان و شارستانییه‌تێکی باش دروست بکات بۆ ووڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بێت دیموکرات بێت و هه‌ناسه درێژبێت به‌هێچ شێوه‌یه‌ک هێزی چه‌ک به‌کارنه‌هێنێت به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی خۆی . پیرۆزترین و گه‌وره‌ترین و جوانترین شتێک که‌مرۆڤایه‌تی شانازی پێووه ده‌کات ڕێگای پێنووسه ده‌بێت هه‌موو ڕێزی لێبگرین چونکه ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو هه‌ر له‌دوواوه ده‌مێنینه‌وه‌و هه‌تا هه‌تایه ژێرده‌سته‌ی دووژمنان ده‌بین و نهووهو منداڵی سبه‌ینێشمان که‌سایه‌تی شکاوو ناڕێک به‌شی ژیانی کۆیله‌ییان ده‌بێت و ڕوومان تاریک و ناشرینتر ده‌بێت له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌و ناوهوهداو زۆر لاوازده‌بین له خۆناساندن و پێناسه‌کردنی باری نه‌ته‌وه‌یی خۆمان . بۆیه ده‌ڵێم پێویسته ڕێز له‌نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد بگیرێت چونکه ئه‌وان ئاوێنه‌ی گه‌لێکی پێشکه‌وتوون و نموونه‌ی خهڵکیانی خه‌مخۆرن .
Hamid773@hotmail.com
|