په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١١\٢٠١١

ساتیر:

پێنووسی خەوتوو، ئازادیی چەقۆکێش، سەربەستیی مردوو.


حەمەشوان شەریف   


برایمی کاکە ئەحە ھەتا ئێستاش زیندانیە و نیوەی پێنووسە ئازادیخوازەکانی کوردیش نووستن، لە ئاست ئەم تاوانەی تری دەستەڵاتی کوردیدا، بە داخەوە پێنووسی مەرەکەبەکانی نوسەرانی کوردی زۆر بە پەلەن لە نووسین و زۆر بە خێرایی پاترۆنەکانیان بەشی چەند رۆژێکی رووداوەکانی کوردستان دەکات و پاش چەند رۆژێ لە دوای رووداوە یەک بە یەکەکانی خاڵی ئەبێتەوە بۆ ھیچ، بە بڕوای من ھەر بۆیە دەستەڵاتی کوردی ئەم نھێنەیی لای خۆی ئاشکرا کردوە و بۆ چەند رۆژێ میدیا ئازادەکان سەرپشک دەکات تا بە سەروگوێلاکی دەستەڵاتەکەیدا شۆڕببنەوە و بە چی ناوزەندی دەکەن با نووسەران بیکەن لە دیکتاتۆروە تا مەعەوەق یەک مێش میوانی ئەم دەستەڵاتە نابێ و وەک کەڕەی شەربەت گوێکانی کڵۆم ئەدات و بێدەنگ بە دیار ھەڵبژاردنی نێچیرێکیترەوە دەخەمڵێ، ھەر بۆیە بەکاکە برایم ئەڵێم کە:


کاکە بلە دڵتەنگ مەبە
‌باران تۆزێ دواکەوتوە
خۆت ئەزانی ئاسمان شینە،
کەو ھەر لەسەر دەوەن نەبێ چینە ناکات،
دڵتەنگ مەبە کاکە بلە
‌ھەڵەبجەکەت
ھەتا ئێستاش بە خاچەوە خوێنی گەرمی لێئەچۆڕێ،
دەزگیرانی ھەتاویشتان ھەوری سەرشێتی ئەمانە
بە کۆڵانی عاشقانا راوی ئەنێ،
‌تەڵەی زۆریان بۆ داناوە وا ھەست مەکە
میری جادوو
ئەمجارەیان قوتاریەبێ!
دڵنیابە، کاکە بلە!
‌ئەمجارەیان قاچەکانی راوکەر ئەگرێ،
با ئەم دوو میرە لاسارە،
‌وای دابنێ ھەزار چوارقاچیشی ھەبێ
چۆن ئەتوانێ ئەم جارەیان
‌لەم ملوێنەھا تەڵانەی
خەڵکی برسی
چۆن لە سەربەستی و
ئازادی قوتاریەبێ،
‌کاکە بلە
‌دڵتەنگ مەبە
‌ئەم جارەیان، ئەم تەڵەیە کلکی خۆیان ئەگرێ و
ئابڕووی رژاوی ئەم میرانە تەواو ئەڕژێ،
پێش شانزەی سێ بە نیازن ئازادت کەن،
بۆ دەخیلەکەی ھەڵەبجە ناوزەند ئەکەن
ئەمانە ڕێوی سەردەمن
حەمام بە تڕ گەرم ئەکەن،
‌دڵتەنگ مەبە کاکە بلە
‌چراش نەوێ
‌خۆر ھەر ھەڵدێ!

ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌شوان شه‌ریف

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک