٢٤\٢\٢٠١٣
چیرۆک بۆ
منداڵان:
پێنووس و لاستیکی
کوژاندنەوەی نووسین.

گۆڕینی: رەزا ساڵح
لە ناو قوتوویەکی پێنووسدا،
لاستیکێکی کوژاندنەوەی نووسین و پێنووسێکی
جوان لە یەکتریان دەڕوانی.
لاستیکەکە:
چۆنی هاوڕێی خۆشەویستم؟
پێنووسەکە: من هاوڕێی تۆ نیم.
لاستیکەکە: بۆ؟
پێنووسەکە: چونکە رقم
لێتە.
لاستیکەکە: بۆ
رقت لێمە؟
پێنووسەکە: چونکە تۆ نووسینەکانی من
دەکوژێنیەوە.
لاستیکەکە: من
تەنیا هەڵەکان دەکوژێنمەوە.
پێنووسەکە: جا تۆ هەقت بەمەوە
چییە؟
لاستیکەکە: من
لاستیکی کوژاندنەوەی نووسینم، ئیشم ئەمەیە.
پێنووسەکە: جا ئەمە کەی ئیشە..؟
لاستیکەکە:
ئیشەکەی منیش وەکو ئیشەکەی تۆ بەسوودە.
پێنووسەکە: تۆ هەڵە و لەخۆباییت.
لاستیکەکە:
بۆچی؟
پێنووسەکە: چونکە ئەو کەسەی دەنووسێ،
باشترە لەو کەسەی، کە نووسین دەکوژێنتەوە.
لاستیکەکە:
کوژاندنەوەی هەڵە، هاوتای نووسینی راستە.
(پێنووسەکە بۆ ماوەیەک سەری داگرت.. داما و بیری
کردەوە.. ئینجا سەری هەڵبڕی و
گوتی):
پێنووسەکە: تۆ راستەکەی هاوڕێی شیرینم.
لاستیکەکە:
هێشتا هەر رقت لێمە؟
پێنووسەکە: رقم
لەو کەسە نییە، کە هەڵەکانم بکوژێنتەوە.
لاستیکەکە:
ئەوەی (راست) بێ من نایکوژێنمەوە.
پێنووسەکە: بەڵام من دەتبینم
رۆژ لە دوای رۆژ بچووکتر دەبیتەوە.
لاستیکەکە:
چونکە بۆ کوژانەوەی هەر هەڵەیەک.. من قوربانی بە لەشی خۆم دەدەم.
پێنووسەکە - بە دڵتەنگییەوە -
گوتی: منیش هەست بەوە دەکەم، وەکو خۆم
نەماوم و کورتر بوومەتەوە.
لاستیکەکە -
دڵی دایەوە و - گوتی:
ناتوانین سوود بە کەسانی تر ببەخشین، ئەگەر لە پپێناویاندا قوربانی
نەدەین.
پێنووسەکە - بە خۆشییەوە -
گوتی: هاوڕێ گیان، تۆ چەند مەزنی و قسەکانت
چەند جوانن.
لاستیکەکە و
پێنووسەکە، زۆر دڵخۆش بوون.. کە وەکو دوو
هاوڕێی دڵسۆزی گیانی بە گیانی ناکۆک نین
و لە یەکتری دانەبڕان.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|