١١\١١\٢٠١٤
پەرجووی
كورده‌كان.

ئاماده‌کردنی: ده‌ریا
پەرتووکی
(پەرجووی كورده‌كان) له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئەمەریکیی
"ستیڤن مانسفێڵد" بووه جێگه‌ی بایه‌خی میدیا جیهانیی‌و نووسه‌ره
دیاره‌كانی جیهان و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه.
نووسه‌ری پەرتووکكه‌كه ده‌ڵێت:
کورد خاوەنی ٤٠ ملیۆنە بەڵام وڵاتی نیە خاکی نیە چەندین ساڵە کورد
دەچەوسێتەوە لەژێر دەستی عەرەب، فارس ، تورک ، بەتایبەتی کوردی عیراق
تاکو ئێستا سەدان هەزار کورد بەدەستی سەدام حوسین ، شەهید کراون ،
عەرەب ویستی ناوی کورد بسڕێتەوە لەسە رووی زەوی بەڵام ئیرادەی کورد زۆر
بەهیز بوو هەموو هەوڵێکی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە ، کورد نەتەوەیەکی چاو
نەترسە خاوەن هەستێکی
ئێجگار بەرزن ، ئێستاش هەموو جیهان شانازی بە کورد، دەکات بە تایبەتی
پێشمەرگە کە بەرەنگاری گەورەتریین تیرۆریستی جیهان بۆتەوە ئەویش داعش ە
،
كورد ده‌بێته مۆدێرنترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان. ته‌له‌فزیۆنێكی
ئەمەریکییش ده‌ڵێت: كورده‌كان ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستن كه دژی تیرۆر‌و تۆقاندن و تاریكین‌و ده‌كرێت هاوپه‌یمانی
ئه‌مریكا بن.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، شه‌ڕی كورد دژی تیرۆریستانی داعش و
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و
مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان،
میدیا جیهانی و ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زیاتر به پرسی
كورده‌وه سه‌رقاڵ كرد.
له‌ئێستادا، نه‌ك ته‌نها له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكو له
ناوه‌نده فیكریی و راپۆرت و بابه‌تی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی
جیهاندا، پرسی كورد یه‌كێكه له گرنگترین پرسه‌كان.
نووسه‌ری دیار‌و به‌ناوبانگی ئەمەریکیی، ستیڤن مانسفێڵد، كه
یه‌كێكه له باشترین نووسه‌ره‌كانی نێو لیستی نوسه‌ره‌كانە،
ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێن نیوزی ئەمەریکیی، له چاوپێكه‌وتێنكدا
له‌گه‌ڵ نوسه‌ری پەرتووکی "پەرجووی كورده‌كان" راپۆرتێكی له‌سه‌ر
كورد ئاماده كردوه‌و باسیله‌وه‌كردوه: كورده‌كان له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن
و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی بوونه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنه‌كه باسی له پێشوازیكردنی هه‌رێمی كوردستان له
كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان كردوه‌و هه‌رێمی كوردستانی به شوێنی
پێكه‌وه‌ژیان ناوبردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی
جیاوازه له ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ناڵی سی بی ئێن نیوزی ئەمەریکیی باسی له دژایه‌تیكردنی ئێران
و توركیا كردوه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی و پرسیاری
ئه‌وه‌شی كردوه، ئایا ئەمەریکا یارمه‌تی كورده‌كان ده‌دات بۆ
دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
ده‌شڵێت: توركیا مه‌ترسی كورد له مه‌ترسی داعش به گه‌وره‌تر
ده‌زانێت بۆ سه‌ر خۆی. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی
پێداوه، ته‌نها هاوپه‌یمانی دروستی ئەمەریکا له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت.
ئەم پەرتووکە ئێستا لە
پەرتووکخانەی ئەمەریکا و کەنەدا هەیە و خوێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە،
تاکو ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن فرۆشراوە.
ئەمەش چاوپێکەوتنێکە
لەگەڵ ئەم نووسەرە بەناوبانگە دەربارەی پەرتووکەکەی، لە ماڵپەڕی
''ئێکزامینەر'' بڵاوکراوەتەوە:
ماڵپه‌ڕی دەریا
…
|