٢٨\١٢\٢٠٢٢
پەرداخـێـک شـیر.

رەزا سـاڵح
لە
سەردەمـێکی زوودا، کـوڕێـکی هـەژار هـەبـوو. نـاوی دیـلان بـوو. بـە
فـرۆشـتـنی رۆژنـامە بـە مـاڵـەکـان، کـە مـانـگانـە پـارەکـەیـان
دەداێـی، بـژێـوی ژیـانی و پـارەی خـوێـنـدنی قـوتـابخـانە و
پێـداویـستییەکـانی دابـیـن دەکـرد.
رۆژێـکـیان وەکـو رۆژانی کە، دیـلان دەرگـا بە دەرگـای مـاڵان دەگـەڕا
و رۆژنـامـەکەی دەخـستە ناو سندووقی پـۆسـتەکانیانەوە. هەستی بە بێ
هـێزی و بە بـرسـێتیـیەکی زۆر کـرد. لـە بـرسـانـدا تـوانـای ئـەوەی
نەمـا، کە بـە پـێیەکـانی درێـژە بە رۆیـشـتـن بـدات.
بـڕیـاری دا لـە یـەکـێک لـە مـاڵـەکـان داوای خـواردن بـکات. لـە
دەرگـای مـاڵـێکی دا، کچـۆڵـەیەکی جـوان دەرگـاکەی کـردەوە. دیـلانی
رۆژنـامـەفـرۆش داوای پـەرداخـێک ئـاوی کـرد. کچـۆڵـەکە هـەسـتی بـەوە
کـرد کە دیـلان مـانـدووە و بـرسـیـیەتی. چـوو پەرداخـێکی گـەورەی
شـیری گـەرمی هـێـنا و پـێـشکەشی دیـلانی کـرد.
دیـلان بە نیگایەکی سەرسوڕهـێنەرەوە، پەرداخـە شیرەکەی وەرگرت و
خـواردییەوە.
هـێز هـاتـەوە هـەنـاوی و سـوپاسی کچـۆڵـە جـوانـەکـەی کـرد.
دیـلان، لە کچـۆڵـەکـەی پـرسی: بـەم پەرداخـە شــیـرە، چـەنـد پـارە
قـەرزاری تـۆم؟
کچـۆڵـەکە بە دەنگـێکی ناسک و نەرمەوە، وەڵامی دایـەوە: مـن هـیچ
پارەیـەکـم بـۆ ئـەم پەرداخـە شـیرە لـێـت نـاوێـت.
دیـلان پـڕ بەدڵ جارێکی تر، سوپاسی کچـۆڵەکەی کرد و ماڵئاوایی لێکـرد.
شوێنەکەی بەجـێهـێـشـت.
لە دوای تـێپەڕبـوونی چەنـد ساڵـێک، کچـۆڵـەکە گـەورەبـوو، بـوو بە
کچـێکی شۆخ و شەنگ. بەڵام بەداخـەوە تـووشی نەخـۆشییەکی گـران بـوو. کە
دەگمەنـترین نەخـۆشی دەمـار بـوو. لە نەخـۆشخـانەیەکی تایبـەتی
خەوانـدیـان. رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخـی خراپـتر دەبـوو. پـزیشکەکان
هەوڵـێکی زۆریان دا، بەڵام چارەسەری نەخـۆشییەکەیان بـۆ نەکـرا.
ناچـاربـوون کـە بـانـگی پـزیـشکـێکی پـسـپـۆر و بەنـاوبـانـگ و
شـارەزای نەخـۆشـییەکانی دەمـار بکەن. کە ناوی دکتۆر دیـلان بوو. هـات
و بە وردی پشکـنینی بۆ ئەو کچـە کرد. دکتۆر دیـلان شارەزاییەکی زۆری لە
نەخۆشـیـەکانی دەمـار هەبـوو. بـۆی دەرکـەوت کە نەخـۆشییەکەی ئەو کچـە
زۆر سەخـتە و چـارەسەرکـردنی ئاسان نیـیە. بەڵام گەشـبین و
هـیواداربـوو کە چارەسەری بـۆ بـدۆزێـتەوە. دوای کۆشـش و
مانـدوبـوونێکی زۆر و بە وردی چاودێـریکـردنی، کە چەنـد مـانگـێکی
خایانـد. دکتۆر دیـلان تـوانی چارەسەری نەخـۆشـیـیەکەی ئەو کـیـژە بکات.
بـە تـەواوی چاک بـۆوە.
هەموو پزیـشکەکان دەستخۆشییان لە دکتۆر دیلان کرد و ستایشی
ماندووبوونیان کرد.
بەڵام کـچـەکە تـەواو نیگـەران بـوو. کە چـۆن پـارەی نەخـۆشخـانـەکە
بـدات؟ چونکە خـێـزانـەکەی تەنـیـا پـارەیـەکی کـەمـیـان لـە بـانـکـدا
مـاوەتـەوە. بەشـی پـارەی ئـەو چـارەسـەرکـردنە درێـژخـایـەنە و پـارەی
ئـەو پـزیـشـکە پسـپۆرە ناکـات. چـۆن ئـەم هـەمـوو پارەیـە دابـین
بـکات؟ رامـاو و خـەم دایـگـرت.
کە لـیـستی تێچـوونی چـارەسەرکـردنی نەخـۆشـییەکەیـان، لەنـاو
زەرفـێکـی داخـراودا دایێ. بە ترس و بە دڵەکـوتێ و بە دەست لەرزینەوە
کردییـەوە. زۆر سەری سـوڕما، کـە بـیـنی لـە خـوارەوەی لـیـسـتەکـەدا،
بـە واژۆی دکـتـۆر دیـلان، لـێی نـووسـیـوە:
"لە پاداشـتی ئەو پەرداخـە شـیرە گەرمەی، ساڵانـێک لەمـەوەبەر
پێـشکەشـمت کرد. هـەمـوو پـارەی تـێچـوونی چـارەسەرکـردنی
نەخـۆشـیـیەکـەت، بـایی ئـەو پـەرداخـە شـیرەیە و هـیچ پـارەیـەکـمان
لـێـت نـاوێـت".
٢٠٢٢
- نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|