٢٤\٢\٢٠٢٢
پەرەسندنەکانی ململانێی نێوان رووسیا و رۆژاوا.

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ
رۆژێکی تاریک بۆ
ئەوروپا.*
پەلاماری رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەرێوەیە، ئێوارەی دووشەممە
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند، رووسیا دەیەوێ ئیدارەی
پاسەوانانی ئاشتی بنێرێ بۆ ناوچەکانی لوهانسک و دونتیسک.
ئەمە بۆچوونی کارل کلاوزفیدز لە پەرتووکی فیربوون دەربارەی شەڕ (ئەوەی
پەلامار ئەدا هەمیشە دوستی ئاشتییە، دوایی دەیەوێ و پێ باشە وڵاتێک
داگیر بکا بە بێ نارەزایی و دژ).
ئەمە لە تیئوری شەر نووسراوە.
ئەمەش جێگای خەمە بەڵام بەداخەوە ئەم گۆرانکارییە چاوەروان نەکراوە،
چەند مانگێکە رووسیا خەریکی کەڵەکە کردنی سوپایە.
لەژێر سایەوە و سەرکردایەتی پوتین، شەرەنگیزییەکی بەربڵاو هەیە
لەسیاسەتی دەرەوەی رووسیا.
ئامانجی سەرەکی دەبێ قبوڵ بکرێ ئەوەیە کە رووسیا ( بەرژەوەندی ناوچەیی
) هەیە.
بەشێوەیەکی تر گوتی، رووسیا پێ وایە و ئامادەیە بۆ شکڵ و شێوەی
گۆرانکاریە سیاسیەکان لەخاکی دەوروبەری وڵاتەکەی.
بەدەسەڵاتی سەربازی لە کاتی پیویستدا.
ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئیدارەی حوکم لە سیستەمی جیهانی وەک لە میانەی دا
باسی لێوەکراوە لە نێویاندا یاسای نێودەوڵەتی.
گوتەکەی پوتین لە ئێوارەی دووشەممە، سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووە کە زۆر
دەگمەنە.
پوتین وا دەروانێتە ئۆکرانیا کە داهێنانێکی رابەرایەتی یەکیتی سوڤیەتە
وەک ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆ بێ.
بەم شیوەیە بەڵگەو هۆ ئامادە دەکا تاوەکو بچێتە ناوچەکانی نفوزی رووسیا
لە رۆژهەڵات، لە تێروانینی درێژخایەن دا چاوببڕێتە تێکرای ئۆکرانیا
بەمەبەستی داگیرکردن.
کەس بە دڵنیاییەوە ئاگادار نییە.
ئەوەی گرنگە بۆ پوتین لە ئێستادا و هەست پێ دەکرێ چاوچاوانێیە (مغازلة)
لەگەڵ رۆژئاوا و پەیمانی ناتۆ بەو نرخەی کە هەیەتی.
ئەوەی جێگای خەفەتە، ستراتیژیەتی دووری لە رێگا دایە سەربکەوێ.
لە واقیع دا ئەو ناوچانەی یەکیان گرتووە پێیان دەڵین ناوچەی دونباس
لەساڵی ٢٠١٤ وە لە ژێر کونترۆلی رووسیا دایە.
پوتین بە تەمایە هەلەکانی بەردەم ئۆکرانیا بتەقێنێتەوە کە ببێتە ئەندام
لە ناتۆ، بەشیوەیەک لە ئایندەدا بکرێ دەستی بەسەرا بگرێ.
بەهەرحال چ جۆرە سیگناڵی کە رووسیا پێ وایە لە ناتۆ وەریگرتووە بەڵام
ئۆکرانیا مافی خۆیەتی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دابڕێژێتەوە و دیزاینی بکا.
ئەم مافە جێ بایەخی پوتین نییە هەر بۆیە نامۆ نییە کە وڵاتانی دراوسێ
رووسیا هەست بەهەڕەشە بکەن و بیانەوێ هاوپەیمانیەتی لەگەڵ وڵاتانی
دەرەوە بکەن.
لە هەنگاوی یەکەم گەورەترین مەترسی لە پێش ئەوانی تر ئەوەیە کە ئیدارەی
رووسیا دەیەوێ داگیری بەشەکانی لوهانس و دونتیسک بکا.
کە لەرۆژگاری ئەمرۆ دا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا دایە، ئەمە دەیەوێ ئەو
ئەگەرانە بگەیەنێ کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و ئیدارەی
رووسیا دەبێ.
سزای ئابوری لە لایەن ئەوروپاو ئەمریکاوە دەیەوێ تۆزێکی کەم پلانەکانی
رووسیا بگۆرێ لە هەنگاوی یەکەمدا.
پوتین حیساباتی ئەگەرەکانی داهاتوو کردووە کە لەرووی ئیکۆنۆمی یەوە
دووچاری وڵاتەکەی دەبێ، بەهەرحال گرنگە کە کاردانەوەی توندی هەبێ.
ئاڵتەرناتیڤ ئەوەیە دابنیشی و سەیر بکەیت کە رووسیا چۆن بایەخ بە خۆی
ئەداو وڵاتانی دیکەی خاوەن سەروەری.
________________________________________
*
نووسینی لیدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی.
سەرچاوە:
www.aftenposten.no/meninger/leder/i/Kz2K26/aftenposten-mener-en-moerk-dag-for-europa
٢٣\٢\٢٠٢٢
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە رووسیا کەس
باسی پەلاماری نزیک ناکا.
رەشیس غویلب. وەرگێرانی:
هاوڕێ نەهرۆ
ئەندریە هونکو ئەندامی فراکسیونی پەرلەمانی پارتی چەپی ئەڵمان لە
پەرلەمانی یەکگرتوو، جێگری سەرۆکی فراکسیونی چەپی ئەوروپی پێنج شەممەی
ڕابوردوو سەردانێکی بەپەلەی مۆسکۆی کرد بە پاڵپشتی دەزگای روزا
لوکسمبورگ و باڵیوزخانەی ئەڵمان لە مۆسکۆ.
لە میانەی سەردانەکەی نمایندەی چەپ چاوی کەوت بە نوێنەری حکومەت و
ئۆپۆزسیون و کۆمەڵگای مەدەنی هەروا چاوی کەوت بە جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی ئیتحادی کونستانتین کوساتشیف کە هەڵبژێردراوە وەک جێگرەوەی
وەزیری دەرەوە سیرجی لافروف هەروا چاوی کەوت بە فیودور لوکیانوف سەرۆکی
تەحریری گۆڤاری بازرگانی کە نفوز دارو عەقلیەتێکی تەگبیرکراوە بۆ
سیاسەتی دەرەوەی رووسی، هەروا چاوی کەوت بە نوێنەری حزبی شیوعی و حزبی
( رووسیای عیدالەت ) و سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ ( میموریال ).
وێنەیەکی پێچەوانە.
کەچی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی رۆژئاوا باس لە پەلاماریکی نزیکی رووسیا
دەکەن بۆ ئۆکرانیا، هەستریای جەنگ بووە بە مانشێتی سەرەکی، نمایندەی
چەپ باس لە وێنەیەکی پێچەوانە دەکا کە لە مۆسکۆوەوە لەگەڵ خۆی
هەڵیگرتووە.
ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر سەد هەزار سەربازی رووسیا دەکاتەوە
لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئاماژە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا
ناکا بە هەمان ژمارە لە بەرەی بەرانبەردایە.
لەم کاتەدا سەرۆکی ئۆکرانیا فولودیمیر زیلینسکچ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی
لە ڕاپۆرتەکانی رۆژئاوا، داوای لەم دەزگایانە کرد کە زانیاری پێ بدەن
سەبارەت بە پەلاماری نزیکی ناوبراو .
لە نێوخۆی رووسیا سەرسوڕمان زاڵە لە سروشتی ریپورتاژەکانی ڕاگەیاندنی
رۆژئاوا، هاووڵاتیان تێدەگەن کە ئەرکی ئەم رێپورتاژانە دروست کردنی
حاڵەتی ئامادەباشی یە لە لای هاووڵاتیان لە وڵاتە رۆژئاواییەکان کەچی
لەرووسیا هیچ مەترسییەک نییە سەبارەت بەوەی گوایا شەرە، کەس لە مۆسکۆ
پێ وانییە کە سوپای رووسیا پەلاماری ئۆکرانیا دەدات بەڵام دڵەڕاوکی
هەیە سەبارەت بە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر دونباس.
ئامانجی روون.
وادیارە ئەو کەمپینەی هەڵوەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی رۆژئاوا دەیکەن
قەبارەی هەڵوە سیاسی یەکانی تێپەراندووە، مەبەستیان چەند ئامانجێکە،
گرنگترینیان پەیوەستە بە ئەڵمانیاوە ئەویش بە نەهێشتنی نزیک بوونەوە لە
نێوان رووسیای ئیتحادی و ئەڵمانیا کە هەردوو وڵات ناوکی سیاسەتی
ئەوروپی پێک دێنن، ئەمەش بەرێوەیە لە میانەی پشدوێنی وڵاتانی دژ بەم
هاوکارییە هەر لە وڵاتانی بەلتیقەوە تا پولەنداو رۆمانیا بەڵام
نمایندەی چەپ گومانی لەوە هەیە کە ئیدارەی بایدن دەیەوێ زیاتر ئاگرەکە
لە ئەوروپا خۆش بکا لە روانگەی ئەوەی چین نوینەری دوژمنی ستراتیژی
سەرەکی هەنووکەیە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم میانە
نمایندەی چەپ دووپاتی بابەتێک دەکاتەوە کە جیاوازە سەبارەت بە هاوکاری
رووسی و چینی، پێ وایە ئەمە بژاردەی دووەمە بۆ رووسیا لە ئاکامی
گوشارەکانی ناتۆ و توندکردنی بۆ سەر رووسیای ئیتحادی، پێ وایە بژاردەی
یەکەمی رووسیا ئەوروپایە هەر وەک جاران خەونی فەزا بوو لە لشبونەوە بۆ
فلادیفوستوک درێژبوەتەوە، ماڵی ئەوروپی لە چوارچیوەی ستراتیژیەتی
ئاسایشی هاوبەش.
پوتین - شولتس.
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین وڕاوێژکاری ئەڵمان ئولاف شولتس
کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەشیان ئەنجام دا دوای گفتۆگۆوەکانیان لە
مۆسکۆ.
پوتین گوتی لە میانەی وتەیەک دا لە کۆنگرەکە نابێ رووسیا چاوبپۆشێ لە
تەفسیری ولایەتە یەکگرتووەکان و پەیمانی باکووری ئەتلەسی سەبارەت بە
پرنسیپی ئاسایش کە گوایا بۆی نیەو نابێ دابەش بکرێ.
پوتین گوتی، هێڵی بۆڕی گاز (تەوژمی باکووری ٢) پروژەیەکی بازرگانی یە
ئامادەن بەردەوام بن کە لە رێگای ئۆکرانیاوە گاز بنێرین تاوەکو ساڵی
٢٠٢٤ ئەگەر داخوازی و قازانج هەبێ.
پوتین پێ وایە بەرپەرچدانەوەی رووسیا بەهێز وەک هەرەشەیەکی ڕاستەوخۆیە
بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵات، دووپاتی کردەوە کە رووسیا شەری ناوێ هەر
بۆیە بیرو ڕاکانی دەربڕی سەبارەت بە ئاسایش.
لەلای خۆیەوە ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمان گوتی، گرنگە دیالۆگ بکرێ
لەسایەی هەڵومەرجی هەنووکە کە پەیوەستە بە ئاسایشی ئەوروپاوە هەروا
گوتی، بەختەورم کە دیالۆگ ئیمکانی هەیە هەروا گوتی، زۆر باشە کە
پەیوەندی ئابوری پتەومان هەبێ وەک گوتتان بەرەو پێشەوە دەچێ.
دوا پەرەسەندنەکان.
پەرەسەندنەکانی ئەم دوایی یە پاڵپشتی ئەو بۆچوونانەن کە ئەندریە هونکو
هەیبوو سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ، رووسیا دوێنی چوارشەممە
ڕایگەیاند، کۆتایی هینان بە مانوڕی سەربازی وڕاکێشانی بەشێک لە
هێزەکانی لە نیمچە دوورگەی قەرەم کە لە ساڵی ٢٠١٤ پێوەی لکا، لە کاتێک
دا رۆژئاوا تەوزیفی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی رووسی لەدوورگەکە کرد بۆ
ورووژاندنی مەترسی لە پەلاماری نزیکی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری رووسی گوتی، یەکینەی هەریمی باشوری سەربازی کۆتایی بە
ڕاهێنانە تەکتیکیەکانی هینا لە بنکەی نیمچە دوورگەی قەرەم و لەرێگای
هێڵی ئاسنەوە دەگەرێنەوە بۆ بنکە بنچینەیەکانیان.
سەردانی وەزیری بەرگری رووسیا بۆ سوریا لەم هەڵ و مەرجە نامەیەکی
ناڕاستەوخۆیە سەبارەت بەوەی رووسیا نیازی نییە پەلاماری ئۆکرانیا بدات،
وەزیری رووسی سیرغی شویغو چاوی کەوت بە سەرۆکی سوری بەشار ئەلئەسەد لە
دیمشق، گفتۆگۆی لەگەڵ کرد سەبارەت بەرێوەچوونی ڕاهێنانی دەریایی کە
کەشتی یە سەربازیەکانی رووسی پێ هەڵدەستن لە بەندەرگای تەرتوسی سوری.
وێرای بەردەوام بوونی سەرۆکی ئەمریکی لە هۆشداری دەربارەی پەلاماری
رووسی و هەڕەشە بە سزای ئەمریکی بەڵام بەشێوەیەکی ئیجابی ئاماژەی کرد
بە بانگەوازی رووسیا کە بەشیک لە هێزەکانی ڕاکێشاوەتەوە لە ناوچە
سنووریەکانی ئۆکرانیا هەروا دووپاتی کردەوە کە پەنجەرەکانی گفتۆگۆ
واڵایە.
١٨\٢\٢٠٢٢
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|