١١\٦\٢٠١٨
پەرەسەندنی
پەژارەی چالاکانی مافی مرۆڤ
لەمەڕ دۆخی
نالەباری تەندروستیی زەینەب جەلالیان.
هەرچەن
دۆخی تەدروستی و جەستەیی زەینەب جەلالیان نالەبارە و هەر وکو پێشتر هیچ
هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو زیندانیە سیاسیەی کورد ناگیردرێتە پێش و ڕۆژ لە
گەڵ ڕۆژ دۆخی تەندروستی جەلالیان خراپتر دەبێ.
پێشتر کە ناوبراو چاوەکانی توشینەخۆشی مژمۆرەیی و خرۆکی ببو ، ئیستاش
کێشەی دڵ و ئاوسانی ددان و ددان ئێشەی توش بووە.
بە پێی هەواڵی khrn: هەرچەن زەینەب جەلالیان پێشتر بەهۆی کەمتەرخەمی
بەرپرسانی زیندان دەستی دابوە مانگرتن لە خواردی هەر چەشنەدەرمانێک،
بەڵام ئەمجارەیان هەڕەشەی لە بەرپرسانی زیندان کردوە گەر ، هەناردەی
کلینکی ددانی نەکەن ڕێوشێنی تایبەت بە خۆی دەگرێتەپێش.
بەو پێیەی کە زەینەب جەلالیان مانی لە بە کار هێنانی دەرمانی کاتی بۆ
هێوەرکردنەوەی ئازار هێناوە و هەر ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە چەندین
مانگە بەدەست ئازاری ددانەوە دەناڵێنێ.
بەرپرسی نەخۆشخانەی زیندانی خۆی بەفەرمی داواکار بوە کە زەینەب بۆ
کلینگی ددان لە دەروەی زیندان هەناردە بکرێت ، بەڵام دادستانی کۆماری
ئیسلامی لە شاری خۆییدا تا وەکو ئێستا بە بیانوی ئەمنیەتی بونی
دۆسیەکەیەوە لە گەڵ ئەو داواکاریە دژایەتی کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|