|
١٩\٤\٢٠٢٦
پەریسا.

سەردار رهزا*
دەمێک کزۆڵ، دەمێ
بابردووی ئەمشەوەم
دەمێک تينووی تريفەی مانگی يەک شەوەم
خەرمانی بەخت بە توونی بابا ڕۆچووە
کە من زامدار و عەوداڵ و شينی ئەوەم
کاتێ ديدەم بە سيمای ڕووت بەختدارە
چاو پڕ ئەوين، غلۆربووی هەوراز و گەوەم
بەهارم لێ ئاوا نەبوو بەبێ پەری
ئێريکا وا لێم ئاڵاوە مينا هەوەم
**
وا دەستم لە دامێنت گير بوو پەريسا
مناڵ بزێو و قورتاری دەستی شەوەم
ئاسوودە هەست فڕيوی يادی شەوگارم
دڵم پەڕێش و بێ پەرژانی ئەو خەوەم.
________________________________________________
*
سەردار ڕەزا:
شاعير و ڕەخنەگر،
ئەڵمانيا.
**
ئيريکا:
توخمێکە لە نزيکەی ٨٥٧ جۆری
ڕووەکی گوڵدار لە خێزانی ئێريکاسيا.
١٦\٤\٢٠٢٦
ماڵپهڕی
سهردار
رەزا
|