٢٧\٣\٢٠١٨
پەری.

سەردار رهزا
ھەوری رەش و تاریک بێنێ
بە سەر روحما بگرمێنێ
خودایە بۆ مات و سیس بووم
ژانم تا کەی ھەر بمێنێ
وا پەژارە و ناسۆری تۆ
چاو کوێر دەکا دڵ دەستێنێ
رەبی ھەناسەم دەرنەچێ
ئاگری دوورییت بمسوتێنێ
سۆزم دەڕژێتە ئەشکەوە
خولیام بۆ تۆ تاو دەستێنێ
گوژمی رووباری ئەم خەمەم
تەنھا لوتفت دەیوەستێنێ
فریشتەی پەنھانی خودا
مەیلی پەری بۆ من بێنێ
تا دووریی تۆ ناخم بخوا
خەمی دڵم ھەر دەمێنێ.
٢٢\٣\٢٠١٨
- ئەڵمانیا -
فرانکفورت
sardarjaff44@yahoo.com
|