په‌رله‌مانی ئاینده و ده‌ستوور و زۆر شتی تریش.
بێستون حه‌سه‌ن
زۆرێک له سیاسه‌ت مه‌دار و خه‌ڵکانی ڕۆشنبیر و تا ده‌گاته سیاسه‌ت نه‌دار و هاوڵاتیانی ئاساییش به‌م دوواییانه و پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات و بونیادی جه‌ماوه‌ریی که به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناوزه‌ند ده‌کرا ، تووشی جۆره شۆک بوونێک بوون به ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌کان و ئه‌و دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی که توشی قه‌واره به‌شداره‌کانی ناو ململانێکه هات . به‌مه‌ش هاوکێشه سیاسییه‌که‌ی پێش پرۆسه‌که و هاوکات بارودۆخ و گوزه‌رانی به‌ر له‌پرۆسه‌که جیاوازییه‌کی زۆری به‌خۆوه دی له‌چاو ئێستای دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، چونکه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگی نه‌یار و ئۆپۆزسیۆن نه‌ده‌بینران به‌تاک و ته‌را نه‌بێت که‌ئه‌مه ده‌بووه هۆی بێهێزبوون و لاوازبوونی هه‌موو ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ی که به‌ده‌ر له هێزی ده‌سه‌ڵات له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ له ئێستادا و ئه‌وه‌ی شایه‌نی خوێندنه‌وه و شرۆڤه بۆکردنه ئه‌وه‌یه که هێزی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مجاره و له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا هێزێکه که ده‌توانێ زۆر به‌ئاسانی بڕیار و گوتاره سیاسییه‌کان به دیوێکی تردا بشکێنێته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی باڵا نه‌بێ و نه‌توانرێت به ویست و ئاره‌زووی تاک لایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لێک بدرێته‌وه .
ئه‌م هاوده‌نگی و پێکه‌وه گرێدانه‌ی که ده‌بینرێ له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان زۆرێک ئارا و زۆرێک مشت و مڕی هێناوه‌ته کایه‌وه که جێگه‌ی پرسیار و تێڕامانه له‌لایه‌ن تاکی کورد و میدیای ئازاد و شه‌قامی کوردیه‌وه ، که ئاخۆ په‌رله‌مانی داهاتووی حکومه‌ت په‌رله‌مانێک ده‌بێ به ویست و ئاره‌زووی میلله‌ت ده‌جوڵێ ؟ یان به پێچه‌وانه‌وه هاوکێشه‌که هه‌ربه‌لای دوو هێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی پێشوودا ده‌شکێته‌وه ، چونکه ده‌توانن حکومه‌ت هه‌رخۆیان بن و قه‌واره‌کانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تدا بمێننه‌وه وه‌ک هێزی ئۆپۆزسیۆن . به‌بڕوای زۆرێک له سیاسییه‌کانی ئه‌م بارودۆخه به‌شداری پێنه‌کردنی قه‌واره‌کانی تری ناو په‌رله‌مان له حکومه‌تدا ، ده‌رئه‌نجامێکی باشی لێناکه‌وێته‌وه و جۆره ناته‌باییه‌ک دروست ده‌بێته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانیشدا نابێت ، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی دیمانه و هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی پارتی و یه‌کێت بکه‌ین به‌تایبه‌ت لێدوانه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که له‌باره‌ی ده‌ستوور و به‌نده‌کانی ناو ده‌ستووره‌وه کردی ، ده‌بینین جۆره حه‌تمییه‌ک به‌دی ده‌کرێت و ده‌بینرێت که ناکرێ هیچ گۆڕانکارییه‌ک له پرۆژه‌ی ده‌ستوور و به‌نده‌کانی ناویدا بکرێت و ده‌ستکاری بکرێن ، چونکه پێک هێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه و ئه‌م ده‌ستووره هه‌ڵقوڵاوی زاده‌ی ده‌نگی گه‌ل بووه و په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندی کردبوو . که‌واته به‌م پێیه بێت ئه‌گه‌ر هێزی ئۆپۆزسیۆنیش سبه‌ی له‌هه‌ر بڕیارێکی ناو په‌رله‌مان ناته‌بابوو یان نه‌یویست بڕیاره‌سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک خۆی بڕوا ، ناتوانن کار له گۆڕینیدا بکه‌ن چونکه مه‌رجه‌عیه‌تی هه‌موو بڕیاره‌کان بێگومان ده‌ستور ده‌بێ و هه‌ر ده‌ستوریشه ئاینده‌ی هه‌موو تاکێکی له‌سه‌ر به‌نده .
که‌واته به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان حکومه‌ت له‌شێوه‌ی جاری پێشوودا خۆی ده‌بینێته‌وه و ته‌نها له‌خودی په‌رله‌ماندا گۆڕانکاری و لابردنی ده‌م و چاوه‌کان ده‌بینرێت ، له‌ولاشه‌وه کۆمه‌ڵێ ئه‌گه‌ری تر سه‌رده‌ردێنێ که ئایا ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و لیستانه‌ی که توانیویانه ده‌نگی شیاو به‌ده‌ست بێنن و ببنه هێزی به‌رچاو له‌په‌رله‌ماندا بچنه پێکهێنانی حکومه‌ت و کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ، ده‌توانن چ هاوکێشه‌یک ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه که له ویستی خۆیاندا بێ و دژ به ئیراده‌ی هێزی باڵا بێ ؟ یان ئه‌گه‌ر له پێکهێنانی حکومه‌تدا به‌ویست و قه‌باره‌ی ده‌نگه‌کانیان وه‌زاره‌ت و پۆستی گه‌وره و شیاو نه‌درێته لایه‌نی دووه‌م و سێیه‌م ، چ جۆره بارودۆخێک یه‌خه‌ی ئه‌مجاره‌ی کابینه‌که ده‌گرێته‌وه؟
بۆیه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که حکومه‌ت ته‌شکیل ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت به هه‌ماهه‌نگی له‌ژێر سایه‌ی یه‌ک ئاڵادا خزمه‌ت بکه‌ن ، زۆرێک له ته‌زحییه‌و و قوربانیدان بنوێنن له پۆست و ئیداره‌ی ناو حکومه‌تی ئاینده‌دا به‌خاتری ئه‌وه‌ی چیتر خزمه‌تێکی زیاتر و گه‌وره‌تر به تاکی ئه‌م گه‌له بکه‌ن و بنوێنن که‌شایسته‌ی ئه‌وه‌بێت له‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی دونیادا به‌رز بنرخێنرێن ، ده‌بێ کێشمه‌کێشی حیزبایه‌تی و تێکه‌ڵ کردنی حزب و حکومه‌ت جودا بکرێنه‌وه له‌یه‌ک و ئازادی ڕاده‌ربڕین ته‌واوی هه‌رێم و وڵاته‌که‌شمان بگرێته‌وه ، به‌مه جیاوازییه‌کی وا نابینرێ له‌نێوان هێزی ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیدا . که‌واده‌کات خه‌ڵکی به‌یه‌ک چاو سه‌یری حکومه‌تمان بکات و به‌یه‌ک دید له هه‌ڵوێست و ئارای جیاواز بڕوانرێت تا ده‌گاته نه‌هێشتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زایه‌تی و چینایه‌تی و ته‌نانه‌ت قه‌ومایه‌تیش له‌نێوان زمان و نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌کرێت هه‌موو قه‌واره به‌شداره‌کانی پرۆسه‌که‌ش به‌بێجیاوازی له‌یه‌ک سۆنگه‌وه بڕواننه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌پێشتر ده‌کرا و ده‌بینرا نه‌هێڵرێت و کوردستانێکی ئاوه‌دان دروست بکه‌ین که ده‌ور و به‌ریش سه‌رسام بکه‌ین . له‌دوێنێدا زۆر حاڵه‌تی نه‌خوازراو به میلله‌ت و هێزی سیاسی کوردستان ده‌بینرا که جگه له‌توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵکی هیچی تری به‌دووی خۆیدا نه‌ده‌هێنا ، که له‌ئاکامدا جۆره‌ها بارودۆخی ئاڵۆز و گرژی و ناکۆکی لێده‌که‌وته‌وه که ده‌بووه هۆی دڵخۆش بوونی نه‌یاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چاویان هه‌ڵنایه‌ت به‌م ئازادی و خۆشگوزه‌رانییه‌ی کوردستان ، ئه‌مه وێڕای ده‌ستخستنه ناو بارودۆخه‌کانمانه‌وه به‌هۆکاری ئاشتییانه و گردبوونه‌وه‌ی هێز و توانای کورده‌کان له‌ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌دا . چ زه‌رووره ووڵاتانی ده‌ره‌وه و بێگانه به هه‌ر هۆیه‌ک بێت ده‌ست بخاته ناو قودسییه‌تی هه‌رێمه‌که و ته‌نانه‌ت باری ئاسایی وڵاتیشه‌وه ، که سه‌ره‌نجان ئه‌مانه هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نابن و وێڕای پارچه‌پارچه بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، زمان و کلتوریشمان ده‌که‌وێته ژێر حوکمی بێگانه‌و کاتێک ده‌زانین هه‌رێمه‌که‌شمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . که‌واته ده‌بێ هێزی براوه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه چاک بزانن که ته‌شکیل کردنی حکومه‌ت و کابینه‌ی نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن ، جۆره بارودۆخێک به‌دوای خۆیدا دێنێ که ببێته هۆی گرژی و ئاڵۆزی به‌رده‌وام له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ، که‌بێگومان میلله‌تیش حه‌زبه‌مه‌ناکات و هه‌رێمێکی خۆشنه‌وا و ئازادی ده‌وێت چونکه ساڵانێکی دوور و درێژه له دووبه‌ره‌کی و ناته‌بایی هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا ناخیان پڕبووه له ناڕه‌زایی و توڕه‌یی که سه‌رئه‌نجام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆرێک له‌و توڕه‌ییی و ناڕه‌زاییانه‌یان به دونیا ناساند به هێزی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که دایان له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی جدییش له ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان به‌ینه‌وه و به‌ووردی له خاَبه‌ندی و یاساکانی بڕوانین زۆر چاک له‌وه تێده‌گه‌ین که به‌ڵێ ئه‌م ده‌ستووره تا ڕادده‌یه‌کی زۆر خواست و ئاواته‌کانی ئه‌م گه‌له دێنێته‌دی به‌ڵام هاتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کی به‌رپرسانی به‌غداو وتووێژی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی‌دا ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دا که ئه‌وان نایانه‌وێت به‌و ئاسانیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌ستووره بن که خودی به‌نده‌کانی له‌ده‌ستدانی زۆرێک له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانه ، دیارترین نموونه‌ش شاری دێرینی که‌رکووکه که دیکۆمێنته‌کان ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه . لێره‌دا ئه‌رکی به‌رپرسانی کورد و په‌رله‌مانتارانی ئایینده‌ی کوردستان زۆرزیاتر ده‌بێت له کابینه‌ی پێشووتر ، چونکه ده‌بێ داکۆکی کردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی به‌نده‌کانی ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی که‌رکووک بۆ سه‌ر زێدی خۆی که هه‌رێمی کوردستانه له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌و کارنامانه‌وه بێت که له هه‌گبه‌کانیاندایه بۆ بواری چاکسازی و جێبه‌جێکردنی له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا ، ده‌بێ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا بینرا زۆرترین خزمه‌تگووزاری و دابینکردنی ژیانێکی ئاسووده بۆ میلله‌تی کورد فه‌راهام بکه‌ن ، چون ئه‌وه بۆ حکومه‌ت سه‌لمێنرا که ده‌نگی هه‌رتاکێک له‌دژی ده‌سه‌ڵات جۆره‌ها کاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن به‌دووی خۆیدا دێنێ و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن کاراتر ده‌کا که بێگومان خۆی بۆخۆی ده‌بێته جێگه‌ی پرسیار و تێڕامان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردییه‌وه . ئه‌مانه هه‌موو فاکته‌رن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر میلله‌ت چه‌واشه نه‌کرێت به به‌ڵێن و کارێک که ته‌نها بۆ به‌شداری پێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانه و نیشاندانی به ده‌وڵه‌تانی دونیا که به‌ڵێ هه‌رێمه‌که‌مان هه‌رێمێکی دیموکراس خوازه و حه‌ز به گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن له‌سایه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌وه که زۆرترین خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ی ده‌با.
یه‌کخستنه‌وه و یه‌کڕیزی له‌نێوان هه‌موو به‌شدارانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا یه‌کخستنه‌وه و دروستکردنی ماڵی کوردییه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی کوردانه و خۆشویستن و هه‌ماهه‌نگی کردنه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌دۆستی کورد ده‌زانن له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا بن ، به‌شداری پێکردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌لایه‌ن هێزی باڵاوه مانای وه‌لاوه‌نانی دووبه‌ره‌کی و کێشمه‌کێشی سیاسییه له‌ساحه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا و هێنانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی مافی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌شه که ڕۆژگارێک خۆیان به‌خت ده‌کرد له‌پێناو سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی دۆزی کوردی و به‌جیهان ناساندنی ماف و داخوازییه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی هه‌موو کوردستانییه‌ک که ناسنامه‌ی کوردی هه‌ڵگرتووه ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌مکوتکردنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه نه‌یارانه‌ی تره که دژ به خواست و ئیراده‌ی میلله‌تی کورد هه‌میشه له پلان و نه‌خشه‌کێشاندا بوون بۆ سڕینه‌وه‌ی کلتور و مێژووی ئه‌م هه‌رێمه ماندوو نه‌ناس و خۆڕاگره که ده‌یه‌ها ساڵه چاوه‌ڕوانی ڕۆژێکن هه‌موو لایه‌ک له ژێر یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک ده‌ستوور و یه‌ک ئیراده‌دا به‌یه‌کتری شادببنه‌وه و ده‌ست له‌ملانی یه‌کتربن .
Bestoon1617@yahoo.com
|