٤\٩\٢٠٢٤
پەرلەمانی
كوردستان وەك تاقیگە و وەك تیرۆرکردنی جڤاتێك.
تاڤگە سابیر
ئایا ئەم تیرۆرەی کە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان خۆی مانیفێستدەکات ،
تیرۆری بێ دەسەڵاتەکان و تیرۆری بەدەسەڵاتەکان؟ یان تیرۆری دەوڵەت ؟
تیرۆری کۆمەڵگایە ئایا شکۆی خۆی هەیە؟ ئایا شکۆ جۆرێکە لە تیرۆر یان
تیرۆر بەرهەمدەهێنێت؟ ئایا تیرۆر ، کە بەدڵنیاییەوە حەپەساندن و
واقوڕمان دروستدەکات ئایا شکۆش بەرهەمدەهێنێت؟ پەیوەندی پارتی و یەكێتی
و دەسەڵات و ترس و تۆقاندن و شکۆمەندی چیە؟ ئایا پارتی و یەكێتی و
دەسەڵات ئەو کاتەی ترس و تۆقاندن پەخشدەکاتەوە ئایا بەناچاری بەشکۆیە
یان بەرهەمهێنەری شکۆو شکۆمەندی؟ بەدڵنیاییەوە بابەتی ترسە ، ئایا
بەشکۆیە؟ ئایا ئەم بەربەریزمە ، کە ئێمە شهیدی پەخشبوونەوەیەین لە
کوردستان هەلومەرجی مرۆڤ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەم وەحشیگەریەی کە
ڕۆژانەو بێشەرمانە بەڕووتی و بێپەردە خۆیمان نیشاندەدات ئایا جادوو
ئەفسوونە و سحری خۆی نییە؟
ئەزموونکردنی تیرۆر لە ڕۆژگاری ئەمڕۆداو ئەزموونی کوردستان چاو لە
بەیانکردنی دڕندەیی سروشتی مرۆڤ نابڕن ، کە بێگومان ترۆر خۆی
مانیفێدتێکی دڕندەیی و شەڕانگێزی مرۆڤە ئەوکاتەی هەموو مەرجەعیەتەکان
دەکەون ، بەڵکو گۆڕینی خودی ئەو سروشتە ، سروشتی مرۆڤ مەبەستە،
کوردستان ئەو تاقیگەیانەن ، کە گۆڕان لەسروشتی مرۆڤدا تێیاندا
تاقیدەکرێتەوە ، لێرەوە مەسەلەکە تەنها پابەندی ئەو زیندانیانە
فڕێندراوەکان و ئەو کەسانەی ، کە بەڕێوەیاندەبەن بەپێی " ستانداردە
زانستیەکا" نییە ، بەڵکو پابەندی هەموومانە ، ئەوەی لەمحەکدایە نە
ئازادی فڕیندراوەکان و ئەو کەسانەی فڕۆشراون و کڕدراون ە ژمارەکەیان
نییە، بەڵکو ئەوەی لەمحەکدایە دوو شتە.
سروشتی مرۆڤ و بەها مەدەنی و ژیاییەکانە بەواتایەکی دی کەوتنی ئەو
بەهایانەو بیناکردنی بەربەریزمێکی نوێ لەسەر ئەو کەلاوە شارستانییەو
دروستکردنی کۆمەڵگایەك لە ڕووی تەکنۆلۆژییەوە ڕاقی و ئیدی بەربەری لە
هەموو ڕووەکانی دیکەوە ، ویژدان و عەقڵ و ڕوح و بەربەری لە ڕووی
ئەخلاقی و سیاسی و ئاینی و مەدەنیەوە، کردنی کوردستان بەیەك تاقیگەی
گەورەو بەیەك کەمپی گەورە نیاز لێی تاقیکردنەوەی ئەم پرسیارە نییە ، کە
ئایا چۆن لەسەر کەلاوەکانی پارتیەوە دامو دەزگای مەدەنی و کۆمەڵگایەکی
مەدەنی دروستدەکەیتەوە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئەم پرسیارەیە : ئایا
سنورێك هەیە لەبەردەم دەستەڵاتدا؟ چ دەسەڵاتی دەوڵەتی هۆبزی و چ
دەسەڵاتی گروپە تیرۆیستەکان ، ئایا سنورێك هەیە بۆ دەسەڵاتی مرۆڤ؟
سنورێك ، کە ببێتە لەمپەڕ لە بەردەم گواستنەوەی مرۆڤ سروشتی مرۆڤ
لەبوونەوەرێکی عەقڵانی و سیاسیەوە و گواستنەوەی و کردنی بەئاژەڵێکی
فاسد؟ سەرکەوتنی ستراتیژی پارتی هەیمەنەی تەواو بەسەر کوردستاندا
سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان ، کە حکومەتێکی تیرۆرستییەو
پێکهاتووە لە کۆمەڵێك سیاسی ، کە زۆربەیان ڕابووردوی تیرۆریان هەیە.
سنورێك لە بەردەم تیرۆری دەسەڵاتداو لەبەردەم دەسەڵاتی تیرۆردا ئەگەر
ئەوانە سەرکەوتووبن بەرئەنجامەکەی ، کە بەدەستدێت ڕەهەندێکی گەردوونی و
بگرە فەلسەفی مانیفێستدەکات ئەویش ئەوەی بەڵێ دەشێت واسەیری مرۆڤ و
سروشتی مرۆڤ بکەین ، سەیری مرۆڤ بکەین وەك ماتەڕیاڵێك ، کە بەتەواوی
پلاستیکییە و درێژدەکرێتەوەو چیت بوێت لێیدەکەیت و لێیدروستدەکەیت،
سەرکەوتنی ئەجێندای تیرۆر لە کوردستان لە ڕووی ڕەهەندی فەلسەفیەوە واتە
گۆڕینی کەسایەتی مرۆڤ بەشتێك لەنێو شتەکاندا ، کردنی مرۆڤ تەنها
بەچەپکێك پەرچەکردار لە جیاتی هەبوونی توانای ئیرادەی ئازادی و توانای
دەستپێشخەری وعەفەویەت ، ئەگەر پارتی جیهانێك دروستبکات کە نیازی هەموو
تیرۆر کردنی کۆمەڵگاکی تێییدا ئەو هەلومەرجانە بوونیان نەبێت ، کە
کارێك دەکەن مرۆڤەکەن مەشق بەتوانا جەوهەرییەکانیان بکەن ئەو کاتەو لەو
جیهانەدا ئەم توانایانە لە بیردەچنەوە ، ئەگەر جیهانێك دروستبکردرێت ،
کە مرۆڤەکان تێیدا چ خۆیان و چ ئەوانی دیکە وائەزموون بکەن و لێیڕوانن
وەك ئەوەی کەشمەك بن وەك ئەوەی ، کە نا پێویسبن ، وەك ئەوەی ، کە
ئامڕازبن ئیدی ئەو کاتە کەرامەتی مرۆڤ لەبیردەچێتەوە ئەمەش شەڕی
ڕادیکاڵیانەیە ، کردنی مرۆڤەکان بەوەی کەشتێکی نا پێویستن یا ئەو
هەوڵەی ، کە دەیەوێت ئەمە بکات لەو هەوەسەوە سەرچاەی نەگرتووە بۆ
کۆنترۆڵکردنی ئەوانی دیکە هەروەها لەئیرادەی پشتگوێخستنی یاسای
ئەخلاقییەوە.
بەڵکو ئەم هەوڵەو ئەم تیرۆرە دەیەوێت هەموو کۆسپ و تەگەرەکان تێکبشکێنێ
لەبەردەم نیازی دروستکردنەوە و داڕشتنەوەی مرۆڤ سەرلەنوێ و کردنی بە
ئاژەڵ ، بوونەوەرێك کەتواناکانی بۆ مەشقکردنی ئازادی لەبیرکرد یا
لێیدابڕێندرا ، بوونەوەرێك ، کە کەرامەتی مرۆڤبوونونەی خۆی لەبیرکرد
یان لێی دابڕێنرا مرۆڤێك توانای دەستپێشخەری و توانای عەفەویەتی
لێسەندرایەوە " ئەوە مرۆڤ نییە ، بەڵکو ئاژەڵە" مرۆڤێك لەوەکەوت ، کە
خۆی لەخۆیدا ئامانج بێت و کرایە ئامڕاز، ئەوە مرۆڤ نییە بەڵکو شتێکە لە
نێو شتەکاندا تیرۆریش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆداو لە کوردستان کە تاقیگەیەکی
پارتیە بۆ تیرۆر، ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لەماڵەکەی خۆیاندا بێماڵن ، لە
وڵاتی خۆیاندا بەهۆی داگیرکردن و لەدەستدانی سەربەخۆیی وڵاتەکەوە خەڵکی
بێمافن ، خەڵکی لە جڤاتە سیاسیەکان دابڕاون و لە جیاتی جڤات ، گروپە
تایفی و حیزب هەیە ،کە بەدوورن لە چەمکی جڤاتی سیاسی ، لە جیاتی جڤات
ئەو ئەو گروپە تیرۆریستانە بوونیان هەیە ، کە لە جیاتی سیاسەت سەرقاڵی
بەیاسایکردنی تیرۆرن، لەجیاتی زمانی عەقڵ ئەوە تیرۆر ترس و تۆقاندنە ،
کە کاردەکات و فەرمانڕەوایە، کارەسات لەوەدایە، کە خەڵکی لە شتێکی
جەوهەری مەحرومکراون ئەویش مافی هەبوونی مافەکان و خۆیان لەبەردەم
هەڵوەشاندنەوەی جڤاتەکاندا دەبینەوە.
مرۆڤ دەشێ لەهەندێك ماف، مافەکانی مرۆڤ داببڕدرێت ، بەڵام شەڕی
هاوپەیمانی تایفەکان شوێنی سیاسەت دەگرنەوە ئەوکاتەی پارتی و یەکێتی
شوێنی جڤات دەگرێتەوە ئەوکاتەی تیرۆر لە جیاتی عەقڵ فەرمانڕەوا دەبێت
ئەوسا مرۆڤ توڕهەڵدەدرێتە دەرەوەی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون، دەوڵەتێکی
تایفی و لەڕێگای پارتی و یەکێتی ئەو دەوڵەتەوە لەگەڵ تێکەڵکردنی سوپاو
پۆلیس و هێزی ئاسایش بە ئەجێندای تیرۆرسستەکان و بە خودی دانەدەستی ئەو
دەزگایانە بەتایفەچی و تیرۆریستەکان و لە ڕێگای کردەی ئەو ئەو
گروپانەوە بۆ نمونە کوشتن و تیرۆرکردنی خەڵکی ، کەسانی نەیار کوشتنی
خەڵکی لەسەر ناو و شوناس، لاقەکردنی ژنان ، کە ئەمڕۆ لە کوردستا نەك
ئاسایکراوە ، بەڵکو ئەو کەسانەی کە لاقەی ژنان دەکەن نەك دادگایی
ناکردرێن ، بەڵکو خودی " سەرۆكی حکومەت" داوا دەکات خەڵات بکردرێن
کاتیگۆریەکی نوێ لە تاك دەهێنرێتەبوون ئەو تاکانەی ، ( کەسانەی) ، کە
بێمافن لە جڤاتە سیاسیەکانیان دابڕاون و لێرەوە لەمرۆڤایەتیەکان
دابڕاون ، وێرانکردنی کەسایەتی ئەخلاقی و خاپورکردنی تاکایەتی هیچ نین
جگەلە بەرئەنجامێکی لۆژیکی پرۆسەی سەندنەوەی " مافی هەبوونی مافەکان" و
سەندنەوەی مافی هەبوونی ماڵ ، بەمانای بوون لە ناو جڤاتێکدا ماڵ
بەمانای سەر بەجڤاتبوون ماڵ بەمانای پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و هەبوونی
تایبەتمەندیەکان و جیاوازیەکان و پاراستنیان ، ئەم جاپوورکردنی
تاکایەتیەو ئەم بێماڵیە کارێکی کردوە ، کە خەڵکی کوردستان خۆیاندا
پەناهەندەبن و بێماڵ ئەو بوونەوەرە بێشوناس وبێماڵ و بێجڤات و
بێمافانەبن لە نێو کەمپێکی گەورداو ئەو بوونەوەرانەبن کە
تاقیکردنەوەیان لە سەردەکرێت وەك مشکی ناو تاقیگە.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|