١٥\٣\٢٠١٠
په‌رله‌مانی
سوید و
کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌ن له سه‌رده‌می
ئیمپریاتۆری عوسمانلی 1915-1916!

سه‌رکه‌ش

کریسته‌ر
ئاسپ سه‌فیری سوید له تورکیا له ڕۆژنامه‌ی مێترۆی ڕۆژانه و خۆڕایی
زه‌رگون کوروتورک سه‌فیری تورکیا له سوید به کامێرای فرێدریک پێرشون*
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2010.3.11 په‌رله‌مانی سوید به ده‌نگی زۆربه،
خوێنڕژتنی به‌ربڵاوی ئه‌رمه‌نیه‌کانی له سه‌رده‌می ئیمریاتۆریه‌تی
عوسمانلی 1915- 1916 وه‌ک تاوانی کۆماڵکوژی ژینوساید ناساند، ئه‌م
بڕیاره له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕاسیستی تورکیا و مێدیای که‌مالیستی و نه‌ژاد
په‌رستانی تورک، هه‌ڵوێستی یه‌کجار توڕه و شێتگیرانه‌ی له هه‌مبه‌ر
وه‌رگیرا.
ده‌وڵه‌تی تورکیا که میراتگری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئیمپریاتۆریای
عوسمانلییه، هه‌میشه سیاسه‌تی شاردنه‌وه، داننه‌نان، خۆگێلکردنی به‌رامبه‌ر
به پرسی ڕه‌وای گه‌لانی تری ناو ئه‌م چوار چێوه داسه‌پاوه، په‌یڕه‌و
کردووه، بۆیه یه‌کسه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه
2010.3.11 کێشانه‌وه‌ی سه‌فیری خۆی له سوید ڕاگه‌یا‌ند، ڕۆژی دواتر
2010.3.12 سه‌فیری سویدی له ئه‌نکه‌ره بانگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا کرد، بۆ ڕوونکرده‌وه، هاوکات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان سه‌ردانی
پلانکراوی خۆی بۆ سوید به‌لاوه‌نا. ئه‌مه په‌رچه‌کرداری ده‌وڵه‌تێکه
که ده‌خوازێ به‌م مورال و مێنتالیته و پێڕه‌وه ڕاسیستییه، دواکه‌وتووانه‌یه
بێته ڕیزی ووڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپی.
(مۆنا سالین) سه‌رۆکی پارتی سوسیال دیموکراتی سوید پشتگیری گه‌رمی
بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی کرد، له کاتێدا (کارل بیلدت) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
سوید نیگه‌رانی خۆی پێشاندا، به ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان
و هاوکات پێی وا بوو ئه‌م بڕیاره ئاڵۆزی زۆر ده‌خاته نێوان په‌یوه‌ندی
دۆستانه‌ی هه‌ردوولا، که‌چی مۆنا سالین واده‌زانێ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانیش
ئاڵۆز ببن، هه‌ر به شێوه‌یه‌کی کاتی و کورت ماوه ده‌بێ!

خه‌ڵکی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی، سریانی،
ئه‌سیری، نێشته‌جێی سوید و ووڵاتانی تری
سه‌رتاسه‌ری
دونیا هه‌ستی گه‌رمی خۆیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی سوید
نیشاندا!
ئه‌م پرسی کۆمه‌ڵ کوژییه‌ی ئه‌رمه‌ن، تا
ئێستا له نزیکه‌ی 20 په‌رله‌مانی دونیا گفتوگۆ و مشتومڕی له سه‌رکراوه
خراوه‌ته دنگدان، له نێویاندا په‌رله‌مانی ئه‌رجه‌نتین، که‌نه‌دا،
ڕووسیا، ئه‌مریکا، فره‌نسا، سوید، نزیکه‌ی 10 په‌رلامان بڕیاری خۆیان
داوه و وه‌ک تاوانی جینۆساید – کۆمه‌ڵ کوژی ناساندوویانه.
____________________________________________
* بڕوانه
مێترۆ
www.metro.se
هه‌روا ئه‌فتۆن بلادێت
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article6762880.ab
2010.3.13
ئوپسالای سوید
a_sarkash@hotmail.com
|