په‌رله‌مان پێویسته داوای لێبوردن له ڕۆژنامه‌نوسان بکات .
قادرنادر
ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ئیمڕۆ پارتی و یه‌کیتی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن ، له لوتکه‌ی شۆڕشگێڕێتییاندا که لافی مارکسیزم و دیموکراسیه‌تیان به‌خه‌لک ده‌فرۆشت و گوندێکی بچوکی بی به‌روبومیان ده‌که‌وته به‌رده‌ست ، شه‌ری ناوه‌خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرساند و نه‌یانده‌توانی رای جیا له‌گه‌رمه‌ی خه‌باتی دیموکراسیاندا له‌گه‌ل فاشسترین ڕژێمی عیراقا په‌یره‌و بکه‌ن ، ئێستا چۆن ده‌توانن هه‌زمی دیموکراسی و ئازادی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری راسته‌قینه بکه‌ن ، که سالانه به ترێله دۆلاریان پێ ده‌گات و ده‌سه‌لاتێکی نیمچه ده‌وڵه‌تیان له‌به‌رده‌سته !!؟؟ ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین به‌رده‌وام مه‌سه‌له‌ی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت و ئازادی ڕاده‌ربرین یه‌کێک له‌سیمایه زه‌قه‌کانی 17 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی بووه ، که‌له‌مه‌شدا زۆرترین فشار و به‌شه شێره‌که‌ی به‌ر رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان که‌وتوه ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی ، ئۆپزسیۆنێکی سیاسی لاوازی هه‌یه و بگره‌زۆرینه‌ی پارته سیاسیه‌کانی تریش ، له زۆربه‌ی کاتدا به هه‌مان ئاوازی ده‌سه‌لات ده‌خوێین . ئه‌مه‌ش وای کردوه نوسه‌رو ڕۆشنبیر و رۆژنامه‌کانی کوردستان، به‌هۆی هۆشیاری سیاسی و ڕۆشنبیریانه‌وه ، بوونه‌ته ئۆپزسیۆنی ده‌سه‌ڵات ، که ره‌خنه و تێبینیه به‌رده‌وامه‌کانیان ، ڕۆژانه بخه‌نه سه‌رلاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌کان و شاشه‌کانی کۆمپئۆته‌ره‌وه .
له‌چه‌ند سالی رابردودا رۆژنامه‌نوسانی کوردستان چه‌ند هه‌نگاوێ به پێش که‌وتون و توانراوه ، هه‌ناسه‌ی ئازادی سیاسی و نوسین له‌کوردستان زیاتر په‌ره‌پێبده‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆته هێزێکی فشاری جه‌ماوه‌ری که ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌وڵب‌دات ئه‌م هه‌ناسه ئازادیه سیاسیه ڕۆژنامه‌گه‌ریه ، ئه‌گه‌ر کپیشی نه‌کاته‌وه ، ئه‌وا له حاله‌تی هێرش بردن ،بیخاته پارێزگاری کردنه‌وه . هه‌ر بۆیه به‌شێک له‌و رۆژنامه‌نوسه بوێرانه‌ی ، که‌ره‌خنه‌ی جدیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات هه‌بووه، ، به‌رده‌وام له‌ڕیگاکانی دادگا بوونه، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی به‌به‌رپرسان کراوه !!؟؟ که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان و سه‌دان تاوان و دزی و گه‌نده‌لی به‌رپرسان ، دادگا داخراوه و یاساش نوستوه !!!؟؟؟؟ . له‌چه‌ند ڕۆژ ڕابردودا ، له‌ڕیگای سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان که سه‌ندیکایه‌کی دروستکراوی پارته سیاسیه‌کانه ، پڕۆژه یاسایه‌کی خسته به‌رده‌ست په‌رله‌مان ، دوای چه‌ند دانیشتنێکی په‌رله‌مان ، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری له‌سه‌ردرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرێک له ڕۆژنامه‌نوسان پێشوو تر، مه‌ترسی ونیگه‌رانیه‌کانی خۆیان له زۆر که‌نالی میدیاوه به په‌رله‌مانتاران راگه‌یاند بوو .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵیم :
1/ هه‌لوێستی ئه‌و 21 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ، که دژ به‌و یاسایه وه‌ستاونه‌ته‌وه که له‌سه‌ر لیستی سه‌وزدابونه له‌گه‌ل سه‌رۆکی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ، ئیتر چ له هاتنه ده‌ره‌وه‌یان یان له ده‌نگ نه‌دانیان بێت ، سه‌ره‌تایه‌کی دلخۆشکه‌رو جێگای پێزانینه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی خۆشیان ئه‌نجام داوه . 1/ خراپترین لیست و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان ، لیستی زه‌رده، که نیشانیاندا به راستی ئه‌وان له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی زه‌ردن و دژ به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رین ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان ده‌نگیان بۆ ماده‌ی 10 ئه‌م یاسایه داوه .
2/ په‌رله‌مانی کوردستان باش هه‌ست ده‌کات که ده‌نگی بێزاری خه‌لک و سه‌دان و هه‌زاران بابه‌ت له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و دزینی داهاتی خه‌لکی کوردستان ده‌نوسرێت و رۆژانه‌ش له مینبه‌ره‌کانی خۆیان دوترێته‌وه ، ئه‌ی هۆی چیه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له به‌دواچونی ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌لانه ناکه‌ن که‌به‌داهاتی گه‌ل ، سه‌روه‌ت و سامانی زۆریان پێکه‌وه ناوه یان ئه‌هرام و موڵک ماڵه‌کانیان هه‌ردێت گه‌وره‌ترو زیاتر ده‌بێت ، یان بونی سه‌دان تاوانباری ئه‌نفال و فایلدار و وه به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی خه‌لک و بونی سه‌دان و هه‌زاران پێشێلکاری به‌رپرسان ، به‌دواچونێکی نیه ، که‌چی چه‌قی قورسایی کاره‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ونوسان چرده‌که‌نه‌وه؟؟؟ . 3/ ئه‌وه‌ی به‌نده هه‌ستی پێده‌که‌م ، په‌رله‌مان وه‌ک سیاسه‌تی گشتی بۆته شوێنێک بۆ پارێزگاری کردنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی کوردستان و درێژه پێدان و شه‌رعیه‌ت دان به‌بواردانی دیارده‌ی گه‌نده‌لی و هه‌ولدانی په‌رله‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی برگه یاسایه‌کان . ئه‌گه‌رنا هۆی چیه تائێستا لێپێجینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌یان پێشێلکاری له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیرو به‌رپرسانی تر نه‌کراوه ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هیج کاری گه‌نده‌ڵی روینه‌داوه تا به‌رپرسێک بدرێته دادگا یان سزا بدرێت . وه ئایا یاسا له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسان بوونی نیه؟؟؟ 4 .ئه‌م هه‌لوێسته‌ی په‌رله‌مان ، به‌و سزا قورسانه‌ی که له‌و یاسایه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان بچه‌سپێنن ، ئه‌وه نیشان ده‌دات که ده‌سه‌لاتی کوردی زۆر نیگه‌ران و بێ ده‌سه‌لاته، له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسانی ئازاد‌دا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌دان مینبه‌ری راگه‌یاندنیان له‌به‌رده‌سته. بۆیه هه‌موو ئه‌و که‌سانه به‌هه‌له داچونه کاتێک ده‌یانووت که ره‌خنه گرتن له‌م ده‌سه‌لاته بێهوده‌یه . 5 . ئه‌وه‌ی به‌نده‌ی زۆر نیگه‌ران و شۆکاندوه ، ئه‌و هه‌ڵوێسته چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ی نوێنه‌رانی پارته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ، که زۆرینه‌یان هێچ جیاوازیه‌کی نه‌بووه له گه‌ل هه‌لوێستی لیستی زه‌رددا، ئاخر کاره‌سات له‌وه‌دانیه که هه‌لوێستی نوێنه‌ری حزبی زه‌حمه‌تکێشان هاو شانی هه‌لوێستی پارتی بێت .
بۆیه پێشنیاز ده‌که‌م داوا بکه‌ین که:
1/ په‌ڕله‌مان به ره‌سمی داوای لێبوردن له ڕۆژنامه‌نوسان بکا ت وه ئه‌و به‌رپرسانه‌شی که‌له پشت ئه‌و یاسایه دژه دیموکراسیه بوون ، داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان لێ بکه‌ین ، چونکه ده‌یانه‌وێت به عه‌قلی به‌عس ،باری ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان به‌رێوه ببه‌ن. 2/ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی هه‌مه جۆر رابگه‌یه‌نریت ، له‌به‌رده‌م ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی کوردستانا وه‌ک په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستانا . چونکه ناکرێت ڕۆژنامه‌نوسان رۆژانه ڕه‌خنه له‌خه‌لک ده‌گرن له‌به‌رامبه‌ر داخوازیه‌کانتانا خۆپیشاندان بکه‌ن ، که‌چی خۆشیان له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خۆیان ئه‌نجامی نه‌ده‌ن ، چونکه بواری یاداشت و ئیدانه سودی نه‌بووه‌له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی . 3/ رۆژێک ده‌ستنیشان بکرێت وه‌ک ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینێک دژ به‌و هه‌لوێسته‌ی په‌رله‌مان له‌هه‌نده‌ران و ناوه‌خۆدا که رۆژنامه و مالپه‌ره‌کان لاپه‌ره و شاشه‌کانیان ره‌ش بێت . 4/ ناوه‌نده سیاسی و په‌رله‌مانتاری و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆست و رۆژنامه‌نوسه‌کان، له‌و یاسایه مه‌ترسیداره ئاگادار بکرێنه‌وه. 5/ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بلاو بکرێته‌وه که ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه وه‌ک دوژمنی ئازادی قه‌له‌م و دیمۆکراسیه‌ت بیان ناسێنین
|